Habrit Hakhadasha/Haderekh

אגרת פולוס השליח אל-הפיליפיים 4:1-23

1אחים יקרים, אני אוהב אתכם ומתגעגע אליכם מאוד, כי אתם מקור שמחה בשבילי וגמול על עבודתי. חברים אהובים, אנא, היו נאמנים לאדון.

2יש לי בקשה אל שתי הנשים היקרות, אַבְהוֹדִיָּה וסוּנְטִיכִי: אני מתחנן לפניכן, בשם אלוהים, הפסיקו לריב – התפייסו ושובו להיות חברות! 3ואני מבקש מכם, שותפי לעבודה, עזרו לנשים האלה, כי הן עבדו איתי בהפצת הבשורה על ישוע המשיח. הן עבדו גם עם קלימיס ועם שאר חברי לעבודה, ושמם כתוב בספר החיים.

4שמחו תמיד בישוע אדוננו; אני חוזר ואומר: שמחו! 5הוכיחו לכולם שאינכם אנוכיים ושאתם מתחשבים תמיד באחרים. זכרו, אדוננו ישוע קרוב!

6אל תדאגו לדבר, אלא התפללו ואמרו לאלוהים למה אתם זקוקים, ואל תשכחו להודות לו. 7אם באמת תעשו כך, אלוהים ישכין בלבכם שלווה נפלאה שאינכם מסוגלים אפילו לתאר לעצמכם. 8אחים יקרים, לסיום מכתבי ברצוני לומר לכם דבר נוסף: רכזו את תשומת לבכם בכל דבר טוב, אמיתי וישר. חישבו על דברים טהורים ונעימים; חישבו על כל דבר משמח, ועל כל מה שאתם יכולים להודות עליו לאלוהים. 9המשיכו לקיים הלכה למעשה את כל אשר לימדתי אתכם, ואת כל אשר ראיתם אותי עושה, ואלוהי השלום יהיה אתכם.

10אני אסיר תודה לכם ומודה לאלוהים על ששוב עזרתם לי. אני יודע שתמיד רציתם לשלוח לי מתנות כפי שמשיגה ידכם, אולם במשך זמן־מה לא הייתה לכם אפשרות לכך. 11איני אומר זאת משום שאני זקוק לכסף, שכן למדתי להסתפק במה שיש לי, אם בהרבה ואם במעט. 12אני יודע כיצד לחיות בעוני או בעושר. למדתי לשמוח ולהסתפק בחלקי בכל מצב – בשובע או ברעב, בשפע או במחסור. 13כל זאת משום שאני מסוגל לעשות כל מה שאלוהים רוצה שאעשה, בעזרת המשיח שנותן לי כוח. 14ובכל זאת, נהגתם יפה מאוד כשעזרתם לי במצוקתי הנוכחית.

15כידוע לכם, כשעזבתי את מקדוניה ובאתי לספר לכם את הבשורה בפעם הראשונה, רק אתם, אנשי פיליפי, עזרתם לי מבחינה כלכלית. אף קהילה אחרת לא עזרה לי, 16גם בהיותי בתסלוניקי שלחתם לי מתנות פעמיים. 17אני מעריך מאוד את מתנותיכם, אבל מעל לכל אני שמח על הגמול שייתן לכם אלוהים בעד טוב־לבכם.

18כרגע יש לי את כל מה שאני צריך, ואפילו יותר ממה שאני צריך! עדיין נשאר לי די והותר מהמתנות ששלחתם לי ביד אפפרודיטוס. אני יודע שמתנות אלה הן קורבן יקר מאוד, ואלוהים מעריך זאת. 19אלוהים ייתן לכם כל מה שאתם צריכים, מתוך אוצרו בשמים, בזכות קורבנו של המשיח למעננו. 20שבח ותהילת עולם לאבינו שבשמים. – אמן.

21מסרו דרישת שלום חמה בשמי לכל המאמינים בפיליפי. גם האחים הנמצאים איתי כאן מוסרים דרישת שלום. 22כל שאר המאמינים מוסרים דרישת שלום, במיוחד אלה שנמצאים בבית הקיסר. 23חסד אדוננו ישוע המשיח עם רוחכם. – אמן.

Kurdi Sorani Standard

فیلیپی 4:1-23

بە عیسای خاوەن شکۆ دڵشاد بن

1بۆیە خوشکان و برایانم، ئەی ئەوانەی خۆشمدەوێن و پەرۆشتانم، ئێوە خۆشی و تاجی منن، خۆشەویستانم بەو شێوەیە کە نووسیومە، بە یەکبوونتان لەگەڵ مەسیحی خاوەن شکۆ بچەسپێن.

2لە ئەوۆدیا و سینتخی دەپاڕێمەوە کە بە یەکبوونیان لەگەڵ مەسیح هاوبیر بن. 3بەڵێ تۆش ئەی هاوڕێی دڵسۆزم، داوات لێ دەکەم یارمەتییان بدەیت، چونکە هەردووکیان لە ڕاگەیاندنی پەیامی ئینجیلدا شانبەشانی من تێکۆشاون، لەگەڵ کلیمنتۆس و هاوکارانی دیکەم کە ناویان لە پەڕتووکی ژیانە.

4هەمیشە بە عیسای خاوەن شکۆ دڵشاد بن، دیسان دەڵێمەوە، دڵشاد بن! 5با هەموو خەڵک بە ڕووخۆشیتان بزانێت. هاتنەوەی عیسای خاوەن شکۆ نزیکە. 6نیگەران مەبن، بەڵکو با لە هەموو شتێکدا داواکاریتان بە نوێژ و پاڕانەوە و سوپاسگوزارییەوە لەلای خودا زانراو بێت. 7ئاشتی خوداش، ئەوەی بەرزترە لە هەموو تێگەیشتنێک، دڵ و بیرتان بە یەکبوونتان لەگەڵ عیسای مەسیحدا دەپارێزێت.4‏:7 بڕوانە یۆحەنا 15‏:4‏.‏

8لە کۆتاییدا خوشکان و برایان، بیر لە هەموو ئەو شتانە بکەنەوە کە ڕاست و ڕێزدارن، دادپەروەر و پاکن، خۆشەویست و ناوبانگ باشن، ڕەوشت بەرز و شایانی ستایشن. 9چی لە مندا فێربوون و وەرتانگرت و بیستتان و بینیتان، ئەوە جێبەجێ بکەن. خودای ئاشتیش لەگەڵتان دەبێت.

سوپاس بۆ بەخشینتان

10زۆر دڵشاد بووم بە مەسیحی خاوەن شکۆ، وا ئێستا دیسان بایەخم پێدەدەن، بە دڵنیاییەوە پێشتریش بایەختان پێم دەدا، بەڵام دەرفەتی ئەوەتان نەبوو کە دەریبخەن. 11من ئەمە ناڵێم لەبەر ئەوەی پێویستم بە یارمەتییە، چونکە فێربووم لە هەر دۆخێکدا بم خۆبژێو بم. 12دەزانم نەبوونی چییە و دەزانم هەبوونیش چییە، لە هەر شتێک و لە هەموو شتێکدا فێری نهێنی ئەوە بووم لە هەبوونی و نەبوونیدا ئاسوودە بم. 13دەتوانم هەموو ئەم شتانە بکەم لە ڕێگەی مەسیحەوە کە بەهێزم دەکات.

14لەگەڵ ئەوەشدا چاکتان کرد کە بەشداری تەنگانەتان کردم. 15ئەی فیلیپییەکان، ئێوەش دەزانن، لە سەرەتای بڵاوکردنەوەی پەیامی ئینجیل لەنێو ئێوە، کاتێک لە مەکدۆنیا ڕۆیشتم، هیچ کڵێسایەک لە بابەتی وەرگرتن و پێداندا هاوکارییان نەکردووم، ئێوە نەبێت. 16تەنانەت ئەو کاتەی لە شاری سالۆنیکی بووم، چەند جارێک هاوکاریتان کردم کاتێک پێویستم بە یارمەتی بوو. 17نەک لەبەر ئەوەی حەزم لە بەخشین بێت بەڵکو حەزم لەو بەرهەمەیە کە لەلای خودا بۆتان تۆمار بکرێت. 18ئێستا هەموو شتێکم هەیە، زیاتر لە پێویست. ئەو شتانەی ئەپەفرۆدیتۆس لەلای ئێوە هێنای وەرمگرت و تێربووم، بۆنێکی خۆشە، قوربانییەکی قبوڵکراوە، دڵی خودا خۆش دەکات. 19خودای من هەموو پێداویستییەکانتان دابین دەکات بەپێی دەوڵەمەندی ئەو شکۆیەی لە عیسای مەسیحدا هەیەتی. 20ئێستاش شکۆمەندی بۆ خودای باوکمان هەتاهەتایە. ئامین.

سڵاوی کۆتایی

21بە ناوی عیسای مەسیح سڵاو لە هەموو گەلی خودا بکەن. ئەو خوشک و برایانەی لەگەڵمدان سڵاوتان لێدەکەن. 22هەموو گەلی خودا کە لێرەن سڵاوتان لێدەکەن، بە تایبەتی ئەوانەی لە خانەوادەی قەیسەرن.

23با نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ لەگەڵ ڕۆحتان بێت.