Habrit Hakhadasha/Haderekh

אגרת פולוס השליח אל האפסיים 1:1-23

1מאת פולוס, שליחו של ישוע המשיח לפי רצון אלוהים.

אל כל המאמינים המשיחיים, הנאמנים והקדושים, אשר נמצאים ‎ בְּאֶפֶסוֹס.

2חסד ושלום לכם מאת האלוהים אבינו וישוע המשיח אדוננו. 3אנחנו מברכים את האלוהים, אבי אדוננו ישוע המשיח, אשר ברך אותנו בכל ברכות השמים בזכות השתייכותנו למשיח.

4עוד לפני שברא אלוהים את העולם הוא בחר אותנו בזכות המשיח, כדי לקדשנו ולהעמידנו לפניו ללא כל חטא או דופי. 5באהבתו הרבה ומרצונו הטוב הוא אימץ אותנו לבניו על־ידי ישוע המשיח.

6כל הכבוד, התהילה והשבח לאלוהינו על טוב־לבו וחסדו, ועל הברכות שברך אותנו בזכות השתייכותנו לבנו האהוב. 7אלוהים הוא טוב ורחמן כל־כך, עד שגאל אותנו מחטאינו, במחיר דמו של המשיח, וסלח לנו על כל פשעינו. 8וכל זאת הוא נתן לנו ברוחב־לב, בחכמה ובהבנה.

9אלוהים גילה את מטרתו הסודית והנעלה בשליחת המשיח, תוכנית שבחר ברחמיו עוד לפני זמן רב. 10וזוהי המטרה: בהגיע הזמן המיועד הוא יאסוף את כולנו מכל מקום, מהארץ ומהשמים. 11לפי תוכניתו הנדיבה הכין לנו אלוהים נחלה במשיח. עוד מבראשית הוא בחר בנו להיות שלו, והכול מתרחש בדיוק כפי שהחליט מאז ומעולם. 12אלוהים עשה זאת כדי שאנו, שהיינו המאמינים הראשונים במשיח, נשבח ונפאר את שמו, וניתן לו כבוד על שעשה למעננו את הדברים הנפלאים האלה.

13גם אתם, ששמעתם את הבשורה אחרינו והאמנתם במשיח, נושעתם ונחתמתם כשייכים למשיח, באמצעות רוח הקודש אשר הובטח לכל המאמינים עוד לפני זמן רב. 14נוכחותו של רוח הקודש בתוכנו היא הערובה שאלוהים באמת יעניק לנו כל מה שהבטיח, וחותם הרוח בנו פירושו שאלוהים קנה אותנו ויביאנו אליו. זוהי סיבה נוספת לנו לפאר ולשבח את אלוהינו.

15משום כך, מאז ששמעתי על אמונתכם החזקה באדון ישוע, ועל אהבתכם למאמינים המשיחיים בכל מקום, 16‏-17לא חדלתי להודות לאלוהים עבורכם. אני מתפלל בעדכם כל הזמן; אני מבקש מאלוהי אדוננו ישוע המשיח, מאבי הכבוד, שיעניק לכם רוח חכמה, כדי שתראו ותבינו מיהו המשיח ומה עשה למעננו. 18אני מתפלל שאורו יציף את לבבכם ושעיניכם תיפקחנה, למען תוכלו לראות ולדעת מהי הקריאה שהועיד לכם, ומה עשירות ונפלאות הן הברכות שהבטיח למאמינים בו. 19‏-20אני מתפלל שתבינו מה עצום הכוח שהעמיד אלוהים לרשות המאמינים בו; הוא העמיד לרשותנו את אותו הכוח העצום, אשר הקים את המשיח מן המתים והושיבו במקום הכבוד לימין האלוהים בשמים, 21מעל לכל מלך, שליט או מנהיג. כן, כבודו גדול, מלא־הדר ורב־רושם יותר מזה של כל אחד אחר בעולם הזה או בעולם הבא. 22אלוהים שם לרגליו את הכול, ומינה אותו לראש הקהילה, 23אשר היא גופו ואשר מלאה במי שממלא את הכול.

Kurdi Sorani Standard

ئەفەسۆس 1:1-23

1لە پۆڵسەوە کە بە خواستی خودا نێردراوی عیسای مەسیحە،

بۆ گەلی پیرۆزی خودا لە شاری ئەفەسۆس، بۆ ئەوانەی کە بە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا دڵسۆزن:

2با نیعمەت1‏:2 خودا نیعمەت بە مرۆڤ دەبەخشێت، بە واتای بەخشینێکی خودایە کە بەبێ ئەوەی شایستەی بین خودا پێمان دەبەخشێت.‏ و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت.

بەرەکەتی ڕۆحی لە مەسیحەوە

3ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، کە ئێمەی بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا بە هەموو بەرەکەتێکی ڕۆحی لە شوێنەکانی ئاسماندا1‏:3 شوێنەکانی ئاسمان: مەبەست لەو شوێنەیە کە خودا سەبارەت بە ژیانی ڕۆحیمان بڕیار دەدات. بڕوانە 1‏:20، 2‏:6، 3‏:10، 6‏:12.‏ بەرەکەتدار کردووە، 4وەک پێش دامەزراندنی جیهان بە یەکبوونمان لەگەڵ مەسیحدا هەڵیبژاردین، تاکو لەبەردەمی پیرۆز و بێ گلەیی بین. 5پێشتر بە خۆشەویستی ئێمەی دیاری کرد، تاکو لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بەگوێرەی خواستی خۆشحاڵانەی، وەکو منداڵی خۆی لە خۆیمان بگرێتەوە1‏:5 لێرەدا زاراوەیەکی یاسایی لە دەقی یۆنانی هاتووە کە لەو سەردەمدا بەپێی دابونەریتی ڕۆما مەبەست لە بەخشینی تەواوی مافی میراتگری نێرینە بووە. ‏، 6ئەمەش دەبێتە مایەی ستایشکردنی نیعمەتە شکۆدارەکەی کە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی خۆشەویستیەوە بەخۆڕایی پێیداوین. 7ئێمە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا و بە هۆی خوێنی ئەوەوە کڕدراینەوە، واتە لێخۆشبوونی گوناهمان وەرگرت، بەگوێرەی دەوڵەمەندی نیعمەتەکەی، 8ئەوەی بەوپەڕی دانایی و تێگەیشتنەوە بەسەرمانی داباراند. 9نهێنی خواستی خۆی پێ ناساندین، بەگوێرەی خۆشحاڵی خۆی کە لە ڕێگەی مەسیحەوە مەبەستی بوو، 10بۆ بەجێگەیاندنی لە تەواوی زەمانەدا، تاکو هەموو شتێک لە زەوی و ئاسمان لەژێر دەسەڵاتی مەسیحدا و لە ڕێگەی ئەوەوە یەک بخات.

11خودا پێشوەخت بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا ئێمەی هەڵبژارد تاکو بەگوێرەی پلانەکەی بۆ ئەو بین. خودا هەموو شتێک بەگوێرەی مەبەست و ویستی خۆی بەڕێوە دەبات، 12بۆ ئەوەی ئێمە کە یەکەمین بووین هیوای خۆمان بە مەسیحەوە گرێ بدەین، ببینە مایەی ستایشکردن بۆ شکۆی مەسیح. 13هەروەها ئێوە، کاتێک گوێتان لە پەیامی ڕاستی گرت کە مزگێنی ڕزگاریتانە، خودا ئێوەی لەگەڵ مەسیحدا کرد بە یەک چونکە کاتێک باوەڕتان هێنا ڕۆحی پیرۆزی بەڵێنپێدراو وەک مۆرێک دەستنیشانی کردن. 14ڕۆحی پیرۆزیش پێشەکی دەستەبەری میراتەکەمانە، بۆ کڕینەوەی گەلی تایبەتی خودا، بۆ ستایشکردنی شکۆیەکەی.

نوێژ بۆ ڕۆحی دانایی

15لەبەر ئەم هۆیە کاتێک منیش باوەڕی ئێوەم بیست بە عیسای خاوەن شکۆ و خۆشەویستیتان بۆ هەموو گەلی پیرۆزی خودا، 16بێ وەستان لە پێناوتاندا سوپاسی خودا دەکەم، لە نوێژەکانمدا یادتان دەکەم. 17داوا دەکەم لە باوکی شکۆدار، کە خودای عیسای مەسیحی گەورەمانە، ڕۆحی دانایی و ئاشکراکردنتان بداتێ هەتا بتوانن بە شێوەیەکی دروست بیناسن. 18نزا دەکەم بیروهۆشتان ڕووناک بێتەوە تاکو بزانن چییە ئەو هیوایەی ئێوەی بۆ بانگ کراون، هەروەها تێبگەن میراتەکەی چەند شکۆدار و دەوڵەمەندە بۆ خوشک‏ و برا پیرۆزەکان، 19هەروەها گەورەیی بێ سنووری هێزەکەشی بۆ ئێمە کە باوەڕدارین. ئەم هێزە هەمان ئەو توانا مەزنەیە 20کە خودا بەکاریهێنا ئەو کاتەی کە مەسیحی لەنێو مردووان هەستاندەوە و لە دەستەڕاستی خۆی لە شوێنەکانی ئاسماندا داینا، 21لە سەرووی هەموو فەرمانڕەوا و حوکومڕان و هێز و دەسەڵاتێک و هەموو ئەوانەی ناویان هەیە، نەک تەنها لەم دنیایە، بەڵکو لەو دنیاش. 22خودا هەموو شتێکی خستە ژێر پێیەکانی، لە سەرووی هەموو شتێکدا کردییە سەر بۆ کڵێسا، 23کە جەستەی مەسیحە، واتە پڕیی ئەو بە هەموو شێوەیەک هەموو گەردوون پڕ دەکات.