Habrit Hakhadasha/Haderekh

אגרת פולוס הראשונה אל-טימותיוס 4:1-16

1רוח הקודש אומר לנו בפירוש שבאחרית הימים יפנו מאמינים מסוימים עורף למשיח, ויאמינו בכל מיני תורות שקר אשר השראתן מהשדים ומהרוחות הרעות. 2הם ישקרו ללא בושה, ומצפונם כלל לא יציק להם. 3הם יאמרו שאסור להינשא ואסור לאכול מאכלים מסוימים, למרות שאלוהים ברא אותם כדי שאנחנו, המאמינים ויודעי האמת, נאכל אותם בתודה. 4שהרי כל מה שברא אלוהים הוא טוב ומותר לאכילה, בתנאי שנודה עליו לאלוהים 5ונבקש ממנו לברך את האוכל, כי המזון מקודש בתפילה ובדבר־אלוהים.

6אם תסביר כל זאת למאמינים, תמלא את תפקידך כמנהיג קהילה נאמן שניזון מהאמונה ומתורת האמת שבה דבקת. 7אולם התרחק מאגדות מרושעות ומטופשות, והרגל את עצמך למשמעת ולקדושה. 8כושר גופני הוא דבר טוב, אך כושר רוחני חשוב הרבה יותר, ויועיל לך בכל הנוגע לחיי העולם הזה והעולם הבא. 9אין כל ספק בדבר; אתה יכול להאמין בדברים אלה ללא כל הסתייגות. 10אנחנו עובדים קשה וסובלים הרבה כדי שאנשים יאמינו בזאת, כי תקוותנו היא באלוהים חיים, מושיעם של כל בני־האדם ובמיוחד של המאמינים בו.

11המשך לצוות וללמד דברים אלה. 12אל תניח לאיש לזלזל בחשיבותך בגלל גילך הצעיר. שמש דוגמה ומופת למאמינים במעשיך, בדברך, באהבתך, באמונתך ובטוהר מחשבותיך. 13עד שאגיע, הקדש את עצמך לקריאת כתבי־הקודש לפני הציבור, ולמד אותם את דבר ה׳.

14נצל את המתנה שהעניק לך ה׳ באמצעות נביאיו, כשזקני הקהילה סמכו את ידיהם על ראשך. 15נצל מתנות אלה; הקדש להן מרץ וכל תשומת לבך, כדי שכולם יראו בבירור את התקדמותך והצלחתך. 16שים לב לכל מה שאתה עושה וחושב. הישאר נאמן לאמת ולמה שישר, ואלוהים יברך אותך ואת שומעיך.

Kurdi Sorani Standard

یەکەم تیمۆساوس 4:1-16

فێرکارانی دووڕوو و درۆزن

1ڕۆح بە ڕاشکاوی دەفەرموێ کە لە کۆتایی ڕۆژگاردا هەندێک کەس لە باوەڕەکە هەڵدەگەڕێنەوە و بە دوای ڕۆحی چەواشە و فێرکردنەکانی ڕۆحە پیسەکان دەکەون. 2ئەم جۆرە فێرکردنە لە ڕێگەی درۆزنە دووڕووەکانەوە دێت کە ویژدانیان داخکراوە. 3هاوسەرگیری قەدەغە4‏:3 فەلسەفەیەکی یۆنانییە و دەڵێت هەموو شتێکی ماددی بە خراپەوە بەستراوەتەوە، ئیتر پەیوەندی لەگەڵ ژن خراپەیە.‏ دەکەن، فەرمانی نەخواردن دەدەن لەو خۆراکەی کە خودا بەدییهێناوە بۆ ئەوەی بە سوپاسی باوەڕداران و ڕاستیناسان وەربگیردرێت. 4هەموو بەدیهێنراوی خودا چاکە، ئەگەر شتێک بە سوپاسەوە وەرگیرا ڕەت ناکرێتەوە، 5چونکە بە وشەی خودا و نوێژەوە پیرۆزکراوە.

خزمەتکاری باشی مەسیح

6ئەگەر تۆ بەمانە ڕێنمایی خوشکان و برایان بکەیت، ئەوا دەبیتە خزمەتکارێکی باشی عیسای مەسیح، کە بە وشەکانی باوەڕەکە و فێرکردنی باش پەروەردە کرایت و شوێنی دەکەویت. 7ئەفسانەی پووچ و هەقایەتی پیرێژنان ڕەت بکەوە، بەڵام خۆت لەسەر لەخواترسی ڕابهێنە. 8وەرزشی جەستەیی بۆ هەندێک شت سوودبەخشە، بەڵام لەخواترسی بۆ هەموو شتێک سوودبەخشە، چونکە بەڵێنی ژیانی ئێستا و داهاتووی تێدایە. 9ئەم قسەیە ڕاستە و شایانی پەسەندکردنی تەواوە. 10بۆ ئەمە ڕەنج دەدەین و تێدەکۆشین، چونکە هیوامان بە خودای زیندووە، ئەوەی ڕزگارکەری هەموو خەڵکە، بە تایبەتیش باوەڕداران.

11بەم شتانە ڕابسپێرە و فێر بکە. 12با کەس سووکایەتی بە گەنجییەتیت نەکات، بەڵکو ببە نموونەی باوەڕداران لە قسە و ڕەفتاردا، لە خۆشەویستی و باوەڕ و پاکیتدا. 13هەتا دێم بایەخ بە خوێندنەوەی گشتی نووسراوە پیرۆزەکان و وتاردان و فێرکردن بدە. 14ئەو بەهرەیەی لە تۆدایە پشتگوێی مەخە، ئەوەی بە پێشبینی وەرتگرتووە کاتێک پیرانی کڵێسا دەستیان لەسەر دانایت.

15بایەخ بەم شتانە بدە، هەموو توانای خۆتی تێدا بەکاربهێنە، تاکو پێشکەوتنت بۆ هەمووان دەربکەوێت. 16ئاگاداری خۆت و فێرکردنت بە، لەسەری بەردەوام بە، چونکە ئەگەر ئەمەت کرد خۆت و گوێگرانیشت ڕزگار دەکەیت.