Habrit Hakhadasha/Haderekh

אגרת פולוס הראשונה אל-התסלוניקים 2:1-20

1אחים יקרים, הלא יודעים אתם שביקורנו אצלכם היה מאוד פורה. 2למרות העינויים והחרפה שסבלנו בפיליפי, נתן לנו אלוהים אומץ לבוא ולבשר גם לכם את הבשורה על־אף אויבינו הרבים.

3מכאן יכולים אתם לראות שאיננו מדברים אליכם מתוך טעות, ושמניעינו טהורים וטובים. 4אנו שליחי אלוהים והוא סומך עלינו שנאמר את האמת בלבד. איננו משתדלים למצוא־חן בעיני בני־אדם, אלא בעיני אלוהים שחוקר ובוחן את לבנו. 5כידוע לכם, איש אינו יכול לומר שניסינו לקנות את לבכם בדברי חלקות במטרה לסחוט מכם כסף, ואלוהים יכול להעיד על כך. 6מעולם לא ביקשנו כבוד מבני־אדם – לא מכם ולא ממישהו אחר, אף כי בתוקף סמכותנו כשליחי המשיח זכאים אנו למעט כבוד מכם! 7התנהגנו אתכם בעדינות וברכות, כמו אם שדואגת לילדיה. 8באהבתנו הרבה אליכם היינו מוכנים לתת לכם לא רק את בשורת אלוהים, אלא אף את חיינו.

9אחים יקרים, אתם ודאי זוכרים כמה קשה עבדנו בעת שבישרנו לכם את בשורת אלוהים. יומם ולילה עמלנו והזענו כדי להרוויח את לחמנו, כי לא רצינו שמישהו מכם ייאלץ לשאת בעול פרנסתנו. 10גם אלוהים וגם אתם עדים לכך שנהגנו עם כל אחד מכם ביושר, קדושה ואהבה. 11הזהרנו אתכם כאב שמזהיר את ילדיו – הזוכרים אתם? – התחננו לפניכם, עודדנו אתכם, ואף דרשנו מכם 12לחיות את חייכם בצורה ראויה בעיני אלוהים שמזמין אתכם לחלק עמו את כבודו ומלכותו.

13אנו ממשיכים להודות לאלוהים על שלא התייחסתם לבשורה שהבאנו לכם כאילו המצאנו אותה בעצמנו, אלא האמנתם שאלה הם באמת דברי אלוהים חיים, ועל כן הם שינו את חייכם.

14ואז, אחים יקרים, החלו בני עמכם להציק לכם ולרדוף אתכם, כפי שקהילות האלוהים ביהודה נרדפו על־ידי בני־עמם היהודים. 15לאחר שהרגו את נביאיהם הרגו גם את האדון ישוע, ואף גירשו ורדפו אותנו. הם עושים את הרע בעיני האדם ובעיני אלוהים, 16ואינם מניחים לנו לבשר לגויים, מחשש שאחדים מהם ייוושעו. כך מתרבים חטאיהם עד שלבסוף ישפוך עליהם אלוהים את זעמו.

17אחים יקרים, זמן קצר לאחר שנפרדנו מכם (בגופנו אך לא בנפשנו!) תקפו אותנו געגועים עזים אליכם, 18ונכספנו לשוב ולראותכם. אני, פולוס, ניסיתי לשוב אליכם פעמים רבות, אך השטן מנע זאת מאיתנו. 19ככלות הכול אתם תקוותנו, שמחתנו וגאוותנו לנוכח אדוננו ישוע בבואו. 20שכן הינכם כבודנו ושמחתנו.

Kurdi Sorani Standard

یەکەم سالۆنیکی 2:1-20

خزمەتکردنی پۆڵس

1ئەی خوشکان و برایان، خۆتان دەزانن هاتنمان بۆ لاتان بێ سوود نەبوو، 2بەڵکو وەک دەزانن پێشتر لە فیلیپی ئازارمان چێژت و سووکایەتیمان پێ کرا، بەڵام بە پشتیوانی خودا سەرەڕای دژایەتییەکی زۆر، ئازایانە باسی مزگێنیی خودامان بۆ کردن. 3مەبەستی ئێمە لە هاندانتان چەواشەکردن و بەڕەڵایی و خەڵەتاندن نییە، 4بەڵکو هەروەک چۆن لەلایەن خوداوە پەسەند کرابین کە متمانەی مزگێنیمان بدرێتێ، بە هەمان شێوە دەدوێین، ئەمەش بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خەڵک نییە، بەڵکو ڕەزامەندی خودا، کە دڵمان تاقی دەکاتەوە. 5خودا شایەتە، نە زمانلووسیتان بۆ دەکەین و نە لەبەر چاوچنۆکییە، وەک دەزانن، 6چاوەڕوانی ستایش و پێداهەڵدانی خەڵک نەبووین، نە لە ئێوە و نە لە کەسانی دیکەش.

وەک نێردراوانی مەسیح دەمانتوانی بارگرانی بین لەسەرتان، 7بەڵام نەرمونیان بووین لەگەڵتاندا، وەک دایکێک شیر بداتە منداڵەکانی. 8بە ڕادەیەک ئێوەمان خۆشویست کە ئامادەبووین نەک تەنها مزگێنیی خودا بەڵکو خۆشمان لەگەڵتاندا بەش بکەین، چونکە ئێوە لەلای ئێمە زۆر ئازیز بوون. 9خوشکان و برایان، دڵنیام ڕەنج و ماندووبوونی ئێمەتان لە یادە، شەو و ڕۆژ کارمان دەکرد، تاکو بەسەر کەستانەوە نەبینە بار، کاتێک مزگێنیی خودامان بۆ ڕاگەیاندن. 10ئێوە و خوداش شایەتن کە لەنێو ئێوەی باوەڕداردا چۆن بە پیرۆزی و ڕاستودروستی و بێ گلەیی ڕەفتارمان کردووە. 11هەروەک دەزانن کە ئێمە لەگەڵ هەریەک لە ئێوە وەکو باوکێک هەڵسوکەوتمان کرد، وەک چۆن باوکێک لەگەڵ منداڵەکانی خۆیدا هەڵسوکەوت دەکات، 12هانمان دەدان و ورەمان بەرز دەکردنەوە و لێتان دەپاڕاینەوە، بە شێوەیەک بژین شایانی خودا بێت، ئەوەی بۆ شانشین و شکۆی خۆی بانگتان دەکات.

13لەبەر ئەمە بێ بڕانەوە سوپاسی خودا دەکەین، چونکە پەیامی خوداتان وەک پەیامی مرۆڤ لە ئێمە وەرنەگرت، بەڵکو وەک بەڕاستی وشەی خودا بێت، لە ڕاستیشدا هەر بەو جۆرەیە، ئەوەی لەناو ئێوەی باوەڕداریشدا کار دەکات. 14ئەی خوشکان و برایان، ئێوە بوون بە لاساییکەرەوەی کڵێساکانی خودا لە یەهودیا، واتە ئەوانەی کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا بوونەتە یەک، چونکە ئێوە بە دەستی هاوڵاتییەکانی خۆتان هەمان ئەو ئازارانەتان کێشا کە باوەڕدارانی یەهودیا بە دەستی جولەکەکان کێشایان، 15ئەوانەی عیسای خاوەن شکۆ و پێغەمبەرانیان کوشت و ئێمەیان چەوساندەوە. خودا ڕازی ناکەن و لە دژی هەموو خەڵکن، 16ڕێگامان لێ دەگرن لەوەی بۆ نەتەوەکان بدوێین تاکو ڕزگاربن، بەمەش کاسەی گوناهەکانیان سەرڕێژ دەکەن. بەڵام لە کۆتاییدا تووڕەیی خودا هاتووەتە سەریان.

17بەڵام ئەی خوشکان و برایان، ئێمە کە بۆ ماوەیەکی کورت لێتان دوور کەوتینەوە، بە چاو نەک بە دڵ، زۆر شەیدا و پەرۆشی بینینتان بووین. 18ویستمان بێینە لاتان، لە ڕاستیدا خۆم وەک پۆڵس چەند جارێک هەوڵم دا، بەڵام شەیتان ڕێی لێگرتین. 19هیوا و خۆشی و تاجی شانازیمان لەبەردەم عیسای خاوەن شکۆمان چییە لە کاتی هاتنیدا؟ ئایا ئێوە نین؟ 20ئێوە شکۆ و خۆشیمانن.