Habrit Hakhadasha/Haderekh

אגרתו הראשונה של פטרוס השליח 1:1-25

1מאת פטרוס, שליחו של ישוע המשיח.

אל המאמינים הפזורים בפנטוס, גלטיא, קפדוקיא, אסיה וביתיניא. 2אחים יקרים, האלוהים אבינו בחר בכם עוד לפני זמן רב וקידש אתכם על־ידי רוחו, כדי שתצייתו למשיח וכדי שדם המשיח יטהר אתכם. יהי רצון שאלוהים יברך אתכם בברכה גדולה של חסד ושלום.

3השבח לאלוהים, אבי אדוננו ישוע המשיח, על אשר ברחמיו הרבים ובזכות תקומתו של ישוע המשיח מן המתים, העניק לנו חיים חדשים מלאי תקווה. 4אלוהים גם הועיד לכם נחלה נצחית בשמים – נחלה מושלמת שלא תירקב או תשתנה. 5בזכות אמונתכם שומר אתכם אלוהים בגבורה, עד שתתגלה ישועתו בשלמותה ביום האחרון. 6משום כך עליכם לשמוח – גם אם עתה, לזמן קצר, סובלים אתם מצרות שונות. 7הסבל והצרות האלה אינם מקריים; מטרתם לבחון את אמונתכם היקרה יותר מזהב, לצרפה ולטהרה.

אם תישאר אמונתכם איתנה וטהורה למרות הצרות והקשיים, היא תביא לכם שבח, כבוד והדר רב ביום שובו של ישוע המשיח.

8אתם אוהבים את המשיח למרות שמעולם לא ראיתם אותו; אתם מאמינים ובוטחים בו למרות שאינכם רואים אותו, ואתם מלאים שמחה שאין מילים לתארה. 9בזכות אמונתכם מעניק לכם אלוהים לא רק שמחה גדולה, כי אם גם מושיע את נפשותיכם.

10אף כי נביאי התנ״ך ניבאו וכתבו על ישועה זאת שמיועדת לכם, הם לא הבינו את מלוא משמעותה. 11הנביאים השתדלו לגלות את המועד ואת הנסיבות שעליהם הצביע רוח הקודש, אשר פעל בקרבם וסיפר להם מראש על סבלו של המשיח וייסוריו, ועל הכבוד שיבוא בעקבותיהם. 12לבסוף נאמר להם שנבואות אלה לא תתקיימנה בימי חייהם, כי אם שנים רבות לאחר מותם – בימי חייכם! נבואות אלה הן הבשורה שבישרו לכם שליחי המשיח בהשראת רוח הקודש. אפילו מלאכי אלוהים השתוקקו לדעת יותר על דברים אלה. 13לפיכך, התכוננו וצפו בפיכחות וערנות לחסד שיעניק לכם אלוהים ביום שובו של ישוע המשיח.

14הואיל ועתה בני־אלוהים אתם, עליכם לציית לו. אל תשובו למעשיכם הרעים ולדרך החיים שניהלתם לפני שהאמנתם במשיח. 15היו קדושים בכל מעשיכם, כשם שהאלוהים אשר אימץ אתכם לבניו קדוש הוא. 16הלא אלוהים אומר לנו בכתובים:1‏.16 א 16 ויקרא יט 2 ”קדושים תהיו כי קדוש אני“.

17זכרו כי אביכם שבשמים, שאליו אתם מתפללים, אינו שופט במשוא־פנים; הוא ישפוט את כל מעשיכם בצדק מוחלט! משום כך עליכם להתייחס אליו בכבוד וביראה כל ימי חייכם עלי־אדמות. 18אלוהים פדה וגאל אתכם מאמונות־שווא ומעשי־הבל שנחלתם מאבותיכם, אך הוא פדה אתכם לא בזהב, בכסף או בצורת תשלום אחרת שמקובלת בעולם הזה, 19כי אם בדמו היקר של המשיח – השה התמים והטהור של האלוהים. 20עוד לפני בריאת העולם יעד אלוהים את המשיח להיות קורבן בעד בני־האדם, אולם תוכניתו זאת נודעה ברבים רק בימים אחרונים אלה. 21על־ידי המשיח אתם מאמינים באלוהים אשר הקימו מן המתים והעניק לו כבוד רב, כך שאמונתכם ותקוותכם מבוססות באלוהים.

22היות שטוהרתם מאנוכיות ומשנאה כשהאמנתם במשיח ובבשורתו, אהבו איש את רעהו אהבה כנה ועזה. 23שהרי עתה נולדתם מחדש, לא מזרע שנשחת אלא מזרע בלתי נשחת, באמצעות דבר ה׳ החי וקיים. 24אכן, חיינו הנוכחיים יגיעו לקיצם; הם יבלו כעשב שמתייבש ומצהיב. כל דבר שהתפארנו בו יבול כפרח, 25אולם דבר ה׳ יעמוד לעולם!1‏.25 א 24‏-25 ראה ישעיהו מ 6‏-8 והבשורה אשר שמעתם היא דבר ה׳.

Kurdi Sorani Standard

یەکەم پەترۆس 1:1-25

1لە پەترۆسی نێردراوی عیسای مەسیحەوە،

بۆ ئەوانەی خودا هەڵیبژاردوون، بێگانە پەراگەندەکان لە پۆنتۆس و گەلاتیا و کەپەدۆکیا و ئاسیا و بیسینیا1‏:1 هەموو ئەو شوێنانە لە تورکیای ئێستان.‏، 2بەگوێرەی زانینی پێشووی خودای باوک هەڵبژێردراون، بە پیرۆزکردنی ڕۆحی خۆی بۆ گوێڕایەڵی عیسای مەسیح و پرژاندنی خوێنەکەی:

با نیعمەت1‏:2 خودا نیعمەت بە مرۆڤ دەبەخشێت، بە واتای بەخشینێکی خودایە کە بەبێ ئەوەی شایستەی بین خودا پێمان دەبەخشێت.‏ و ئاشتیتان بۆ زیاد بێت.

ستایشی خودا بۆ هیوای زیندوو

3ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی گەورەمان! بەگوێرەی بەزەییە فراوانەکەی لەدایکبوونەوەی پێ بەخشین1‏:3 مەبەست لە خوداوە لەدایک بووین، بڕوانە یۆحەنا 3‏:3‏-8.‏ بۆ هیوایەکی زیندوو بە هەستانەوەی عیسای مەسیح لەنێو مردووان، 4بۆ میراتێک کە نافەوتێت و گڵاو نابێت و کاڵ نابێتەوە، بۆ ئێوە لە ئاسمان پارێزراوە، 5ئێوە کە بە هێزی خودا پاسەوانی کراون بە باوەڕ، بۆ ئەو ڕزگارییەی ئامادەیە لە کۆتایی زەمانە ڕابگەیەنرێ. 6ئەمانە دڵخۆشتان دەکات، هەرچەندە لەوانەیە بۆ ماوەیەکی کەم ناچار بن بە دەست تاقیکردنەوەی جۆراوجۆر ئازار بچێژن، 7تاکو سەلماندنی باوەڕی ڕاستەقینەتان، کە لە زێڕی لەناوچوو نرخدارترە کە بە ئاگر تاقی دەکرێتەوە، بۆ ستایش و شکۆ و ڕێز بێت لە ئاشکراکردنی عیسای مەسیحدا. 8هەرچەندە نەتانبینیوە خۆشتان دەوێ، ئێستاش نایبینن باوەڕی پێ دەهێنن و دڵخۆش دەبن بە شێوەیەک هەر باسی ناکرێت و شکۆدارە، 9چونکە ئامانجی باوەڕتان بەدەستدەهێنن، واتە ڕزگاری دەروونتان.

10ئەو پێغەمبەرانەی کە پێشبینییان کرد لەسەر ئەو نیعمەتەی کە خودا بۆ ئێوەی ئامادە کردبوو، بە وردی لێکۆڵینەوەیان لە بابەتی ئەو ڕزگاربوونە کرد و بەدوایدا گەڕان، 11ڕۆحی مەسیح کە تێیاندابوو، ئاگاداری دەکردنەوە سەبارەت بە ئازارەکانی مەسیح و ئەو شکۆداربوونەی لەدوای ئازارەکانەوە دێت، هەوڵیان دەدا کە بزانن ڕۆحی پیرۆز ئاماژە بە چی دەکات لەبارەی کاتی ڕوودانەکەی یان بارودۆخی جیهان لە کاتی ڕوودانەکەی. 12بۆیان ئاشکرا کرا کە پەیامەکە بۆ خۆیان نەبوو، بەڵکو بۆ ئێوە بوو، واتە ڕووداوەکان لە سەردەمی ئێوە ڕوودەدەن. ئێستا پێتان ڕاگەیەنرا بەهۆی ئەوانەی مزگێنییان پێ بەخشین بە یارمەتی ڕۆحی پیرۆز، کە لە ئاسمانەوە نێردراوە. ئەمانە ئەو ڕووداوانەن کە فریشتەکانیش بە پەرۆشن لێیان ورد ببنەوە.

بانگەواز بۆ پیرۆزی

13بۆیە با مێشکتان ئامادە بێت بۆ چالاکی، خۆڕاگر بن، هیواتان بە تەواوی لەسەر ئەو نیعمەتە بێت کە لە ئاشکراکردنی عیسای مەسیحەوە دێت. 14وەک منداڵی گوێڕایەڵ، وەک کاتی نەزانی خۆتان لەگەڵ هەوەسە کۆنەکانتان مەگونجێنن، 15بەڵکو وەک ئەوەی بانگی کردوون پیرۆزە، ئێوەش لە هەموو هەڵسوکەوتێک پیرۆز بن، 16چونکە نووسراوە: [پیرۆز بن، چونکە من پیرۆزم.]1‏:16 لێڤییەکان 11‏:44‏،45 و لێڤییەکان 19‏:2 و لێڤییەکان 20‏:7.‏

17لەبەر ئەوەی لە خودای باوک دەپاڕێنەوە، ئەوەی بێ لایەنگری هەرکەسێک بەگوێرەی کردەوەکەی حوکم دەدات، کەواتە لە کاتی نامۆییتاندا بە لەخواترسییەوە بژین. 18دەزانن بە شتی لەناوچووی وەک زێڕ و زیو نەکڕاونەتەوە، لەو ژیانە پووچەی لە باوباپیرانەوە بۆتان مابووەوە، 19بەڵکو بە خوێنێکی گرانبەها، خوێنی مەسیح، وەک لە بەرخێکی بێ لەکە و کەموکوڕی. 20لەپێش دامەزراندنی جیهان هەڵبژێردرابوو، بەڵام لەم ڕۆژگارانەی دوایی لە پێناوی ئێوەدا دەرکەوت. 21بەهۆیەوە باوەڕتان بە خودا هەیە، ئەوەی لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە و شکۆی پێدا، تاکو هیوا و باوەڕتان بە خودا بێت.

22بە گوێڕایەڵیتان بۆ ڕاستی خۆتان پاک کردووەتەوە بۆ خۆشەویستی برایانەی بێ دووڕوویی، لە قووڵایی دڵەوە یەکتریتان خۆشبوێ. 23ئێوەش لەدایک بوونەوە1‏:23 نوێبوونەوە بە ڕۆحی پیرۆز.‏، نەک بە تۆوێکی فەوتاو بەڵکو نەفەوتاو، بە وشەی زیندووی خودا کە دەمێنێتەوە، 24چونکە نووسراوە:

[هەموو مرۆڤێک وەک گژوگیا وایە و

هەموو شکۆیەکەی وەک گوڵی کێوی وایە.

گژوگیا وشک دەبێت و گوڵ هەڵدەوەرێ،

25بەڵام فەرمایشتی یەزدان هەتاهەتایە چەسپاو دەبێت.]1‏:25 ئیشایا 40‏:6‏-8.‏

ئەمەش ئەو فەرمایشتەیە کە مزگێنیتان پێدرا.