Habrit Hakhadasha/Haderekh

אגרתו הראשונה של יוחנן השליח 5:1-21

1כל המאמין שישוע הוא המשיח, בן־האלוהים ומושיענו, הוא בנו של אלוהים; וכל האוהב את האב אוהב גם את בניו. 2מידת אהבתנו לבני־אלוהים מצביעה על מידת אהבתנו לאלוהים. 3לאהוב את אלוהים פירושו לעשות כל מה שהוא אומר לנו, וזה כלל לא קשה, 4שכן כל בני־האלוהים מסוגלים לנצח את השטן בכוח האמונה בישוע המשיח.

5מי יכול להילחם ולנצח במערכה נגד השטן? רק מי שמאמין באמת שישוע הוא בן־האלוהים! 6זהו ישוע אשר בא במים ובדם – לא רק במים (בעת טבילתו), אלא גם בדם (בעת צליבתו). רוח הקודש הוא שמעיד על כך, והרוח מדבר אמת בלבד.5‏.6 ה 6 דברים אלה אמורים נגד הדעה שרווחה בחוגים מסוימים באותו זמן, שישוע קיבל את תכונתו האלוהית כשרוח הקודש ירדה עליו בעת טבילתו, והסתלקה ממנו בעת צליבתו. 7‏-8אם כן, יש לנו שלושה עדים שעדותם זהה לחלוטין: הרוח, המים והדם. 9הלא כולנו מאמינים לעדותם של אנשים בבית־משפט, אם כך, מה הקושי להאמין לעדותו של אלוהים? ואלוהים העיד שישוע בנו. 10כל המאמינים יודעים היטב בלבם שישוע הוא בן־האלוהים. מי שאינו מאמין עושה את אלוהים לשקרן, שכן אינו מאמין לעדותו של אלוהים על בנו. 11אלוהים העיד על כך שנתן לנו חיי נצח בבנו ישוע המשיח. 12לכן, המאמין בבן־האלוהים יש לו חיי נצח, ומי שאינו מאמין – אין לו.

13כתבתי זאת לכם, המאמינים בבן־האלוהים, כדי שתדעו שיש לכם חיי נצח. 14אנו בטוחים שאלוהים מקשיב לכל בקשותינו, בתנאי שאינן נגד רצונו. 15הואיל ואנחנו בטוחים שהוא מקשיב לכל בקשותינו, אנו יודעים ללא ספק שיענה לנו וימלא אותן.

16אם אתה רואה את אחיך המאמין חוטא חטא שאין עליו עונש מוות, עליך להתפלל בעדו ולבקש מאלוהים שיסלח לו. אלוהים באמת יסלח לו ויטהר אותו, ואף יעניק לו חיים חדשים. אולם אם אחיך ביצע חטא שעונשו מוות, תוכל לחסוך את תפילתך, כי אלוהים בין כך ובין כך לא יסלח לו.

17כמובן שכל מעשה רע הוא חטא, אך איני מתכוון לחטאים הרגילים שעליהם אלוהים סולח. אני מתכוון לחטא שאין עליו סליחה ומחילה.

18אדם המשתייך למשפחת אלוהים אינו חוטא בכוונה תחילה, כי המשיח בן־האלוהים שומר עלינו היטב, והשטן אינו יכול לגעת בנו. 19אנו יודעים, שאנו ילדי־אלוהים, ושכל העולם סביבנו נתון לשלטון השטן. 20אנחנו גם יודעים, שהמשיח בן־האלוהים בא לעולם, כדי לעזור לנו להכיר ולדעת את האל האמיתי. זהו האל היחיד והאמיתי וחיי הנצח!

21בני היקרים, היזהרו והישמרו מפני כל דבר, שעלול לתפוס את מקומו של אלוהים בלבכם. – אמן.

Kurdi Sorani Standard

یەکەم یۆحەنا 5:1-21

باوەڕهێنان بە مەسیح

1هەرکەسێک باوەڕی بەوە هەبێت کە عیسا مەسیحە، ئەوە لە خوداوە لەدایک بووە. هەرکەسێک باوکی خۆشبوێ، ئەوەشی خۆشدەوێت کە لێی لەدایک بووە. 2بەمەدا دەزانین ڕۆڵەکانی خودامان خۆشدەوێت: کە خودامان خۆشبوێت و ڕاسپاردەکانی بەجێبگەیەنین. 3ئەمە خۆشەویستی خودایە، ڕاسپاردەکانی بەجێبگەیەنن، ڕاسپاردەکانیشی قورس نین، 4چونکە هەرکەسێک لە خوداوە لەدایک بووبێت جیهان دەبەزێنێت، ئەمەش ئەو سەرکەوتنەیە کە جیهان دەبەزێنێت، باوەڕمانە. 5کێیە جیهان دەبەزێنێت؟ تەنها ئەو کەسەی باوەڕی هەیە کە عیسا کوڕی خودایە.

6ئەمە ئەوەیە کە بە ئاو و خوێن هاتووە، عیسای مەسیح، نەک تەنها بە ئاو، بەڵکو بە ئاو و بە خوێن. ڕۆحی پیرۆزیش شایەتی دەدات، چونکە ڕۆحەکە ڕاستییە. 7ئەوانەی شایەتی دەدەن سێیانن: 8ڕۆح و ئاو و خوێن، ئەم سێ شایەتە هەمان شایەتی دەدەن. 9ئەگەر ئێمە شایەتی مرۆڤ لەلامان قبوڵ بێت، شایەتی خودا گەورەترە، چونکە ئەمە شایەتی خودایە سەبارەت بە کوڕەکەی داویەتی. 10ئەوەی باوەڕ بە کوڕی خودا بهێنێت ئەم شایەتییە لە خۆیدا هەیە. ئەوەی باوەڕ بە خودا نەکات خودا بە درۆزن دادەنێت، چونکە باوەڕ بەو شایەتییە ناکات کە خودا سەبارەت بە کوڕەکەی داویەتی. 11ئەمەش شایەتییەکەیە: خودا ژیانی هەتاهەتایی پێداوین و ئەو ژیانەش لە کوڕەکەیدایە. 12ئەوەی کوڕەکەی هەبێت ژیانی هەیە، ئەوەی کوڕی خودای نەبێت، ژیانیشی نابێت.

دڵنیایی ژیانی هەتاهەتایی

13ئەمانەم بۆ ئێوە نووسی کە باوەڕتان بە ناوی کوڕی خودا هەیە، تاکو بزانن ژیانی هەتاهەتاییتان هەیە. 14ئەمەش ئەو متمانەیە کە بەومان هەیە، ئەگەر بەگوێرەی ویستی خۆی داوای شتێک بکەین، گوێمان لێ دەگرێت. 15ئەگەر بزانین گوێمان لێ دەگرێت، هەرچییەک داوا بکەین دەزانین ئەوەی لە ئەومان داوا کردووە هەمانە.

16ئەگەر کەسێک خوشک یان برایەکی لە کاتی ئەنجامدانی گوناهێکدا بینی کە بەرەو مردنی نەبات5‏:16 ئەو گوناهەی کە مرۆڤ لە ژیانی هەتاهەتایی دادەبڕێت، بڕوانە مەتا 12‏:32، پێویستە لەسەری لە خودا بۆی بپاڕێتەوە، خوداش ژیانی دەداتێ. مەبەستم ئەوانەی گوناه دەکەن بەرەو مردن نییە. گوناه هەیە بەرەو مردنە،5‏:16 هەندێک گوناه کە بە ئەنقەست دەکرێن مرۆڤ بەرەو گومڕایی و مردنی ڕۆحییانە دەبات.‏ بۆ ئەمە ناڵێم داوا بکرێت.5‏:16 بڕوانە مەتا 12‏:31‏،32‏.‏ 17هەموو ناڕەواییەک گوناهە بەڵام گوناهیش هەیە بەرەو مردن نییە.

18دەزانین هەرکەسێک لە خوداوە لەدایک بووبێت بەردەوام نابێت لە گوناه کردن، بەڵکو ئەوەی لە خوداوە لەدایک بووە خۆی دەپارێزێت و شەیتان دەستی لێ نادات. 19دەزانین لە خوداوەین و هەموو جیهان لەژێر دەستی شەیتاندا دانراوە. 20هەروەها دەزانین کە کوڕی خودا هات و چاوی کردینەوە تاکو ئەو بناسین کە ڕاستییە. ئێمەش لەگەڵ ڕاستییەکەدا بووینەتە یەک، کە عیسای مەسیحی کوڕی خودایە. ئەو خودای ڕاستەقینە و ژیانی هەتاهەتاییە.

21ڕۆڵە خۆشەویستەکان، خۆتان لە بت بپارێزن.