Knijga O Kristu

Matej 28:1-20

Isusovo uskrsnuće

(Mk 16:1-8; Lk 24:1-12; Iv 20:1-18)

1U nedjelju rano ujutro28:1 U grčkome: Nakon subote, u svanuće prvoga dana tjedna. Marija Magdalena i druga Marija dođu pogledati grob. 2Odjednom nastane silan potres: anđeo Gospodnji siđe s neba, odvali kamen s ulaza u grob i sjedne na njega. 3Lice mu je bilo sjajno poput munje, a odjeća bijela poput snijega. 4Stražari se pred njim počnu tresti od straha i onesvijeste se.

5Tada anđeo reče ženama: “Ne bojte se! Znam da tražite raspetoga Isusa. 6Ali on nije ovdje; uskrsnuo je kako vam je i rekao! Dođite vidjeti mjesto gdje je ležao 7pa brzo idite javiti njegovim učenicima da je uskrsnuo od mrtvih. Ide, eto, pred vama u Galileju. Ondje ćete ga vidjeti. Pamtite što sam vam rekao.”

8Silno uplašene ali presretne, žene žurno krenu s groba i otrče to javiti njegovim učenicima. 9Odjednom im u susret dođe Isus! “Zdravo!” reče im. One mu pritrče, obujme mu noge i ničice mu se poklone. 10“Ne bojte se”, reče im Isus. “Idite javiti mojoj braći da pođu u Galileju. Ondje ćemo se vidjeti.”

Izjava stražara

11Dok su žene odlazile, neki od stražara dođu u grad i jave svećeničkim poglavarima sve što se dogodilo. 12Oni se sastanu sa starješinama na vijećanje, a zatim uzmu mnogo novca i dadu ga vojnicima. 13“Recite: ‘Noću dok smo spavali došli su njegovi učenici i ukrali ga.’ 14Ako za to čuje upravitelj, mi ćemo ga već uvjeriti i pobrinuti se da nemate problema.” 15Oni uzmu novac i postupe kako su ih uputili. To se pričanje razglasilo među Židovima i zadržalo sve do danas.

Veliko poslanje

(Mk 16:14-18; Lk 24:36-49; Iv 20:19-23)

16Jedanaestorica pođu u Galileju, na goru, kamo im je zapovjedio Isus. 17Kad su ga ugledali, padnu pred njim ničice, ali neki su ipak posumnjali.

18Isus im priđe i reče im: “Dana mi je sva vlast na nebu i na zemlji. 19Idite zato i učinite sve narode mojim učenicima krsteći ih u ime Oca i Sina i Svetoga Duha. 20Učite ih da ispunjavaju sve što sam vam zapovjedio! Ja sam s vama u sve dane do svršetka svijeta.”

Kurdi Sorani Standard

مەتا 28:1-20

زیندووبوونەوەی عیسا

1دوای شەممە لە بەرەبەیانی یەکەم ڕۆژی هەفتەدا، مریەمی مەجدەلی و مریەمەکەی دیکە هاتن تەماشای گۆڕەکە بکەن.

2لەناکاو بوومەلەرزەیەکی بەهێز ڕوویدا، چونکە فریشتەیەکی یەزدان لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە، چوو بەردەکەی گلۆر کردەوە و لەسەری دانیشت. 3ڕوخساری وەک بروسکە وابوو، جلەکانی وەک بەفر سپی بوون. 4پاسەوانەکان لە ترسی ئەو لەرزین و وەک مردوویان لێ هات.

5بەڵام فریشتەکە بە ژنەکانی گوت: «مەترسن، چونکە دەزانم بە شوێن عیسای لەخاچدراودا دەگەڕێن. 6ئەو لێرە نییە، هەروەک خۆی فەرمووی، هەستاوەتەوە. وەرن سەیری ئەو شوێنە بکەن کە لێی درێژکرابوو. 7خێرا بڕۆن و بە قوتابییەکانی بڵێن: ”ئەو لەنێو مردوواندا هەستاوەتەوە، پێش ئێوە دەچێتە جەلیل، لەوێ دەیبینن.“ ئەوەتا پێم گوتن.»

8دوو ژنەکە خێرا لەلای گۆڕەکە ڕۆیشتن، بە ترس و خۆشییەکی گەورەوە ڕایانکرد، بۆ ئەوەی هەواڵ بدەنە قوتابییەکانی. 9ئەوە بوو عیسا تووشیان هات و فەرمووی: «سڵاو!» ئەمانیش چوونە پێشەوە، پێی عیسایان گرت و کڕنۆشیان بۆ برد. 10عیسا پێی فەرموون: «مەترسن، بڕۆن بە براکانم بڵێن با بچنە جەلیل، لەوێ دەمبینن.»

قسەی پاسەوانەکان

11کە دەڕۆیشتن، هەندێک لە پاسەوانەکان هاتنە ناو شار و ئەوەی ڕوویدابوو بۆ کاهینانی باڵایان گێڕایەوە. 12ئەوانیش لەگەڵ پیران کۆبوونەوە و ڕاوێژیان کرد، زیوێکی زۆریان دایە سەربازەکان و 13گوتیان: «بڵێن، ”کاتێک ئێمە خەوتبووین، قوتابییەکانی لە شەودا هاتن و دزییان.“ 14ئەگەر ئەمەش لەلای فەرمانڕەوا بیسترا، ئەوا ڕازی دەکەین و لە کێشە و گرفت دەتانپارێزین.» 15ئەوانیش زیوەکەیان وەرگرت و چۆن فێرکران، وایانکرد، ئیتر ئەم قسەیە هەتا ئەمڕۆش لەناو جولەکەدا بڵاو بووەتەوە.

دەرکەوتنی عیسا بۆ قوتابییەکان

16ئیتر یازدە قوتابییەکە چوونە جەلیل، بۆ ئەو کێوەی عیسا فەرمانی پێدابوون. 17کاتێک ئەویان بینی کڕنۆشیان بۆ برد، بەڵام هەندێکیان گومانیان کرد. 18عیسا لێیان نزیک بووەوە و قسەی بۆ کردن: «هەموو دەسەڵاتێکم لە ئاسمان و لەسەر زەوی دراوەتێ. 19کەواتە بڕۆن، هەموو نەتەوەکان بکەنە قوتابی، بە ناوی باوک و کوڕ و ڕۆحی پیرۆز لە ئاویان هەڵبکێشن، 20فێریان بکەن با کار بکەن بە هەموو ئەو شتانەی کە ڕامسپاردوون. دڵنیابن من هەموو ڕۆژێک لەگەڵتانم، هەتا کۆتایی زەمان.»