Knijga O Kristu

Kološanima 4:1-18

1Gospodari, postupajte pravedno i pošteno prema svojim robovima. Ne zaboravite da i vi imate Gospodara—na nebu!

Poticaj na molitvu

2Molite se ustrajno i budno, sa zahvalnošću. 3Molite se i za nas, da nam Bog otvori vrata kako bismo mogli navješćivati Kristovo otajstvo zbog kojega sam u okovima 4te da ga navijestim onako kako treba.

5Mudro postupajte prema onima koji su vani; koristite svaku prigodu da činite dobro. 6Neka vaše riječi uvijek budu ljubazne, solju začinjene, da znate što kome treba reći.

Posljednje napomene i pozdravi

7Moj voljeni brat Tihik, vjerni sluga Gospodnji, ispričat će vam sve o meni. 8Šaljem ga k vama baš zato da znate kako smo i da vas ohrabri. 9Šaljem vam i vjernoga, dragog brata Onezima, vašega zemljaka. On i Tihik ispričat će vam kako je ovdje.

10Pozdravlja vas Aristarh, koji je sa mnom u zatvoru, te Barnabin nećak Marko, za kojega sam vas već prije uputio da ga lijepo primite dođe li k vama. 11Pozdravlja vas i Isus, kojega zovemo Just. To su jedini moji suradnici na kraljevstvu Božjemu koji su židovskoga podrijetla. Oni su mi bili utjeha.

12Pozdravlja vas vaš zemljak Epafra, sluga Krista Isusa. On se uvijek žarko moli za vas da, prema Božjoj volji, budete zreli i čvrsti u vjeri. 13Zaista vam mogu reći da se svojski trudi za vas, kao i za kršćane u Laodiceji i u Hierapolu.

14Pozdravljaju vas dragi liječnik Luka i Dema. 15Pozdravite braću i sestre u Laodiceji te Nimfu i Crkvu koja se sastaje u njezinu domu.

16Kad pročitate ovo pismo, neka ga pročitaju i u laodicejskoj Crkvi, a vi pročitajte ono koje sam njima napisao. 17Arhipu recite da obavlja službu koju mu je Gospodin dao.

18Evo i pozdrava mojom, Pavlovom rukom.

Sjećajte se mojih okova.

Neka je s vama Božja milost.

Kurdi Sorani Standard

کۆلۆسی 4:1-18

1ئەی گەورەکان، لەگەڵ کۆیلەکان دادپەروەر و یەکسان بن، بزانن ئێوەش گەورەتان هەیە لە ئاسمان.

هاندان بۆ نوێژکردن

2پەیوەست بن بە نوێژکردنەوە، بە سوپاسەوە ئێشکی لێ بگرن. 3بۆ ئێمەش نوێژ بکەن کە خودا دەرگایەکمان بۆ بکاتەوە بۆ پەیامەکە، بۆ ئەوەی نهێنی مەسیح ڕابگەیەنین، لەبەر ئەمەش گیراوم، 4تاکو ئاشکرای بکەم وەک پێویستە بدوێم. 5بە دانایی لەگەڵ ئەوانەی دەرەوە ڕەفتار بکەن، کات بقۆزنەوە. 6قسەتان هەردەم پڕبێت لە نیعمەت، بە خوێ سوێر کرابێت، تاکو بزانن چۆن پێویستە وەڵامی هەرکەسێک بدەنەوە.

سڵاوی کۆتایی

7تیخیکۆس هەموو هەواڵێکی منتان دەداتێ، برایەکی خۆشەویست و خزمەتکارێکی دڵسۆز و هاوکاری ئێمەیە لە خزمەتکردنی مەسیحی باڵادەستدا. 8بە تایبەتی بۆ ئەمە ناردمە لاتان، تاکو هەواڵی ئێمە بزانن و ورەتان بەرز بکاتەوە، 9لەگەڵ ئۆنسیمۆسی برای خۆشەویست و دڵسۆز، ئەوەی لە خۆتانە، ئەوان هەواڵی هەموو شتێکی ئێرەتان دەدەنێ.

10ئەریستارخۆسی هاوڕێی بەندیێتیم سڵاوتان لێدەکات، مەرقۆسی ئامۆزای بەرناباسیش. دەربارەی ئەو ڕاسپاردەتان وەرگرتووە. ئەگەر هاتە لاتان پێشوازیی لێ بکەن. 11هەروەها عیسا کە بە یوستۆس ناودەبردرێت، ئەویش سڵاوی بۆتان هەیە. تەنها ئەمانە لەنێوان هاوکارانم بۆ شانشینی خودا لە جولەکەکانن4‏:11 یۆنانی: خەتەنەکراوان.‏، ئەوانەی بوونە هاندەرم. 12ئەپەفراسی بەندەی عیسای مەسیح، ئەویش لە خۆتانە و سڵاوتان لێدەکات، هەردەم لە نوێژەکانیدا لە پێناوتاندا تێدەکۆشێت، تاکو لە تەواویدا بچەسپێن و تەواو دڵنیا بن لە هەموو خواستی خودا. 13شایەتیی بۆ دەدەم کە زۆر ماندوو دەبێت بۆ ئێوە و ئەوانەی لە شارەکانی لاودیکییان و هیراپۆلیسن. 14لۆقای پزیشکی خۆشەویست و دیماس سڵاوتان لێدەکەن. 15سڵاو بکەن لە خوشکان و برایانی لاودیکییا و نیمفاس4‏:15 ئافرەتێکی خزمەتکار بووە.‏ و ئەو کڵێسایەی لە ماڵەکەیەتی.

16کاتێک ئەم نامەیەتان بۆ خوێنرایەوە، وابکەن لە کڵێسای لاودیکییەکانیش بخوێنرێتەوە، ئەوەی هی لاودیکییاشە ئێوە بیخوێننەوە.

17بە ئەرخیپۆس بڵێن: «سەیری ئەو خزمەتە بکە کە لە مەسیحی باڵادەستەوە وەرتگرتووە، تاکو تەواوی بکەیت.»

18من پۆڵسم، سڵاوەکە دەستخەتی خۆمە. یادی کۆتەکانم بکەن. نیعمەت لەگەڵتان بێت.