Knijga O Kristu

Kološanima 1:1-29

1Ovo je pismo od Pavla, kojega je Bog odabrao da bude apostol Isusa Krista, i od našega brata Timoteja.

2Kološanima, svetoj i vjernoj braći i sestrama u Isusu Kristu.

Neka vam naš Bog Otac udijeli milost i mir.

Pavlova zahvala i molitva

3Uvijek se molimo za vas i zahvaljujemo za vas Bogu Ocu našega Gospodina Isusa Krista 4jer smo čuli za vašu snažnu vjeru u Isusa Krista i za vašu ljubav koju iskazujete prema svetima posvuda. 5Razlog vaše vjere je nada što vas čeka u nebesima. O toj ste nadi prvi put čuli kad ste čuli istinu Radosne vijesti. 6Ista ta Radosna vijest koja je došla k vama proširila se cijelim svijetom. Posvuda mijenja ljudske živote, baš kao što je promijenila i vas prvoga dana kad ste ju čuli i kad ste shvatili istinu o Božjoj milosti prema grešnicima.

7Vi ste za nju čuli od Epafre, našega voljenog suradnika. On nas zastupa vjerno služeći Kristu. 8On nam je i rekao za vašu ljubav prema drugima, koju vam daje Sveti Duh.

9Zato se mi od dana kad smo to čuli neprestano molimo za vas, tražeći da vas Bog ispuni mudrošću i duhovnom spoznajom kako biste mogli razabrati njegovu volju, 10živjeti dostojno Gospodina i ugoditi mu, roditi svakom vrstom dobrih djela te rasti u spoznaji Boga.

11Molimo se da vas Bog ojača svojom slavnom silom da možete biti postojani i strpljivi. Da radosno 12možete zahvaljivati Ocu koji nas je osposobio da budemo subaštinicima svetoga Božjeg naroda koji živi u svjetlu. 13Izbavio nas je od vlasti tame i prenio u Kraljevstvo svojega ljubljenog Sina. 14Njegovom krvlju Bog je otkupio našu slobodu i oprostio nam grijehe.

Kristovo prvenstvo

15Krist je vidljiva slika nevidljivoga Boga, prvorođenac iznad svih stvorenja. 16U Kristu je stvoreno sve na nebesima i na zemlji: vidljivo i nevidljivo, kraljevi i kraljevstva, vladari i vlasti. Sve je stvoreno po njemu i za njega. 17Postojao je prije svega drugoga i održava sve što postoji.

18On je glava Crkve, koja je njegovo Tijelo. On je prvi od svih ustao od mrtvih, da u svemu bude prvi. 19Jer se Bogu svidjelo u njemu prebivati svom puninom 20i kroz njega—njegovom krvlju prolivenom na križu—pomiriti sa sobom sve na zemlji i na nebesima. 21To se odnosi i na vas koji ste nekada bili daleko od njega i bili mu neprijatelji mišlju i djelima. 22Ali on vas je ponovno izmirio sa sobom kroz smrt Kristova ljudskog tijela na križu. Priveo vas je u svoju nazočnost svete, neporočne i besprijekorne. 23Ali morate čvrsto i postojano ustrajati u vjeri. Ne dajte se pokolebati u nadi Radosne vijesti koju ste čuli. Ona se propovijeda diljem svijeta, a mene, Pavla, Bog je postavio da joj služim.

Pavlovo služenje Crkvi

24Sada se radujem što dovršavam patnje za koje mi je Krist rekao da ću ih proći za dobro Crkve, njegova tijela. 25Bog mi je dao osobitu službu da vam naviještam njegovu poruku u svoj punini. 26Ta je tajna bila skrivena vjekovima i naraštajima, ali sada ju je Bog očitovao njegovim svetima. 27Jer Bogu se svidjelo da svojemu narodu objavi kako su bogatstvo i slava Kristova namijenjeni i vama poganima. Jer u ovome je tajna: Krist živi u vama i vaša je nada da ćete biti dionicima njegove slave.

28Svima naviještamo Krista. Opominjemo i poučavamo ljude, s mudrošću koju nam je Bog dao, da svakoga učinimo zrelim u Kristu. 29Da to postignem, trudim se i borim u njegovoj snazi, koja tako silno djeluje u meni.

Kurdi Sorani Standard

کۆلۆسی 1:1-29

1لە پۆڵسەوە کە بە خواستی خودا نێردراوی عیسای مەسیحە، هەروەها لە تیمۆساوسی برامانەوە،

2بۆ گەلی پیرۆزی خودا لە شاری کۆلۆسی، ئەو خوشک و برا دڵسۆزانەی کە لەگەڵ مەسیح یەکن:

با نیعمەت1‏:2 خودا نیعمەت بە مرۆڤ دەبەخشێت، بە واتای بەخشینێکی خودایە کە بەبێ ئەوەی شایستەی بین خودا پێمان دەبەخشێت.‏ و ئاشتی لە خودای باوکمانەوە لەگەڵتان بێت.

سوپاس و نوێژکردن

3کاتێک نوێژتان بۆ دەکەین هەردەم سوپاسی خودا، باوکی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان دەکەین، 4چونکە هەواڵی باوەڕی ئێوەمان بە عیسای مەسیح پێگەیشت لەگەڵ ئەو خۆشەویستییەی بۆ هەموو گەلی پیرۆزی خودا هەتانە. 5ئەو باوەڕ و خۆشەویستییە دەرئەنجامی ئەو هیوایەیە کە لە ئاسماندا بۆتان دانراوە، ئەوەی پێشتر لە پەیامی ڕاستی ئینجیل بیستتان، 6کە گەیشتە لاتان. وەک هەموو جیهان1‏:6 مەبەست لە سنووری ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆمانییە.‏، ئەم بەرهەمدارە و لەنێواتاندا زیاد دەکات، لەو ڕۆژەوەی نیعمەتی ڕاستی خوداتان بیست و ناسیتان. 7وەک لە ئەپەفراسی هاوکاری خۆشەویستمان فێربوون، کە لە پێناوتاندا خزمەتکارێکی دڵسۆزە بۆ مەسیح و 8باسی خۆشەویستی ئێوەی کرد لە ڕۆحی پیرۆزدا.

9لەبەر ئەم هۆیە ئێمەش لەو ڕۆژەی بیستمان بێ وەستان لە پێناوی ئێوە نوێژ دەکەین و داواکارین، تاکو پڕبن لە زانینی خواستی ئەو، بەوپەڕی دانایی و تێگەیشتنی ڕۆحی، 10تاکو بە شێوەیەک بژین کە شیاوی مەسیحی خاوەن شکۆ بێت و بە تەواوی جێگای ڕەزامەندی ئەو بێت، لە هەموو چاکەکارییەک بەرهەمدار بن و لە ناسینی خودا گەشە بکەن. 11با مەسیح بەگوێرەی توانای شکۆی خۆی بە هەموو هێزێک بەهێزتان بکات، بۆ هەموو دانبەخۆداگرتن و ئارامگرتنێک، بە خۆشییەوە 12سوپاسی خودای باوک بکەن ئەوەی کە وای کرد ئێوە شایستەی هاوبەش بن لە میراتی گەلی پیرۆزی خۆی لە پاشایەتی ڕووناکیدا. 13خودای باوک لە دەسەڵاتی تاریکی دەربازی کردین و ئێمەی بۆ شانشینی کوڕە خۆشەویستەکەی گواستەوە، 14بەهۆی ئەویشەوە کڕدراینەوە1‏:14 مەبەست لە کڕینەوەی مرۆڤە لە کۆیلایەتی گوناه بە خوێنی عیسا.‏، واتە لێخۆشبوونی گوناهمان وەرگرت.

عیسا وێنەی خودای نەبینراوە

15کوڕەکە وێنەی خودای نەبینراوە، نۆبەرەیە1‏:15 نۆبەرە: مەبەست لەوەیە کە عیسا بەدینەهێنراوە، بەڵکو سەرۆکی هەموو بەدیهێنراوانە.‏ و لە سەرووی هەموو بەدیهێنراوانە، 16چونکە بەهۆی ئەوەوە هەموو شتێک بەدیهێنرا: لە ئاسمان و لەسەر زەوی، بینراو و نەبینراو، تەخت یان دەسەڵات، سەرۆکایەتی یان حوکومڕانی، هەمووی بەهۆی ئەوەوە و بۆ ئەو بەدیهێنران. 17ئەو پێش هەموو شتێکە و هەموو شتێکیش بەهۆی ئەوەوە یەکیگرتووە. 18ئەو سەری جەستەیە کە کڵێسایە. ئەو سەرەتایە و نۆبەرەی نێو مردووانە، تاکو لە سەرووی هەموو شتێکەوە بێت، 19چونکە خودا خۆشحاڵ بوو بە هەموو پڕیی خۆی لە مەسیحدا نیشتەجێ بێت، 20لە ڕێگەی ئەوەوە هەموو شتێک لەگەڵ خۆیدا ئاشت بکاتەوە، بە خوێنی خاچەکەی ئاشتی بنێتەوە، ئەگەر لەسەر زەوی بێت یان لە ئاسمان.

21ئێوە پێشتر لە خودا دابڕابوون و دوژمن بوون لە بیرکردنەوە بە خراپەکاری، 22بەڵام ئێستا بەهۆی جەستەی مرۆڤانەی مەسیح بە مردن ئاشتی کردنەوە، تاکو لەبەردەمی بە پیرۆزی و بێ لەکە و بێ گلەیی پێشکەشتان بکات، 23ئەگەر بەردەوام بن لەسەر ئەو باوەڕە و دامەزراو و چەسپاو بن، لانەدەن لە هیوای ئەو مزگێنییەی بیستتان، ئەوەی لە هەموو بەدیهێنراوانی ژێر ئاسمان ڕاگەیەنراوە، خۆشم وەک پۆڵس بۆی بوومە خزمەتکار.

تێکۆشانی پۆڵس بۆ باوەڕداران

24ئێستا دڵشادم بە ئازارەکانم لە پێناوی ئێوەدا و پاشماوەی تەنگانەی مەسیح لە جەستەی خۆمدا تەواو1‏:24 مەسیح بەردەوامە لە ئازارکێشان، بە ئامادەبوونی خۆی لەسەر زەوی. بڕوانە کردار 9‏:5‏.‏ دەکەم، لە پێناوی جەستەی ئەو، کە کڵێسایە. 25من بووم بە خزمەتکاری کڵێسا بەپێی ئەو ئەرکەی کە لەلایەن خوداوە پێم سپێردراوە، تاوەکو تەواوی پەیامەکەی خوداتان پێ ڕابگەیەنم، 26ئەم نهێنییەی لە ڕۆژگارەکانەوە و بە درێژایی نەوەکان شاردراوە بوو، بەڵام ئێستا بۆ گەلی پیرۆزی خودا ئاشکرا کرا. 27پلانی خودا ئەوەیە کە دەوڵەمەندی شکۆی نهێنییەکە بۆ گەلی خودا لەنێو نەتەوەکاندا ئاشکرا بکات، نهێنییەکەش ئەوەیە کە مەسیح لە ناخی دڵماندایە، ئەمەش هیوای شکۆداربوونە.

28ئێمە ئەو ڕادەگەیەنین، هەموو کەسێک ئاگادار دەکەینەوە و بەوپەڕی داناییەوە فێریان دەکەین، بۆ ئەوەی بتوانین هەر یەکێکیان وەک کەسێکی پێگەیشتوو بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا بهێنینە بەردەم خودا. 29بۆ ئەمەش ماندوو دەبم و تێدەکۆشم، بەگوێرەی کارەکەی کە بەهێزەوە لە مندا کار دەکات.