Knijga O Kristu

Jakovljeva 5:1-20

Opomena bogatašima

1Čujte me, bogataši! Zaplačite i zakukajte nad nevoljama koje će vas snaći. 2Bogatstvo vam trune, a odjeću vam izgrizaju moljci. 3Vaše zlato i srebro hrđaju i postaju nevrijednima. Baš to bogatstvo u koje ste se pouzdali progutat će vaša tijela kao oganj. To blago koje ste skupili bit će dokaz protiv vas na Dan suda. 4Slušajte! Viču žeteoci vaših njiva kojima ste uskratili plaću. Plaća koju im niste dali viče protiv vas. Glasovi žetelaca doprli su do ušiju Gospodina nad vojskama. 5Živjeli ste na zemlji raskošno i razuzdano. Srca su vam utovljena za dan klanja. 6Osudili ste i ubili pravednika koji vam se nije mogao suprotstaviti.

Strpljivost u patnjama

7Draga braćo i sestre, strpite se do Gospodnjeg dolaska. I ratar, eto, iščekuje dragocjeni urod zemlje, čekajući ranu i kasnu kišu. 8Strpite se i vi i ohrabrite jer se Gospodnji dolazak približio.

9Ne prigovarajte jedni drugima, braćo i sestre, da vas Bog ne osudi. Pazite! Sudac već stoji pred vratima.

10Uzorom strpljivog podnošenja nevolja neka vam budu proroci koji su govorili u ime Gospodnje. 11Blaženima smatramo one koji su ustrajali. Job je bio čovjek koji je strpljivo trpio. Iz njegova iskustva vidimo da se Božja nakana pokazala dobrom jer je Bog pun samilosti i milosrđa.

12A prije svega, draga braćo i sestre, ne zaklinjite se ni nebom, ni zemljom, ni bilo čime drugim. Neka vaše “da” znači “da”, a vaše “ne” neka znači “ne”, da ne zgriješite i ne padnete pod osudu.

Snaga molitve

13Trpi li tko među vama? Neka se za to moli. Ako je tko radostan, neka pjeva hvalospjeve.

14Je li tko od vas bolestan? Neka dozove crkvene starješine da se mole nad njim. Neka ga pomažu uljem u ime Gospodnje 15pa će molitva vjere ozdraviti bolesnika. Gospodin će ga podignuti i oprostiti mu ako je zgriješio.

16Ispovijedajte dakle jedni drugima grijehe i molite se jedni za druge da ozdravite. Žarka molitva pravednika mnogo može učiniti. 17Ilija je bio samo čovjek kao i mi, ali kad se usrdno pomolio da ne pada kiša, nije pala na zemlju tri godine i šest mjeseci. 18Zatim se pomolio da kišna padne pa je nebo dalo kišu i zemlja je opet donijela rod.

Vraćanje zalutalih vjernika na pravi put

19Draga braćo i sestre, odluta li tko od vas od istine pa ga tko vrati, 20znajte da će onaj tko je vratio grešnika s krivog puta spasiti njegovu dušu od smrti i postignuti oproštenje mnogih grijeha.

Kurdi Sorani Standard

یاقوب 5:1-20

ئاگادارکردنەوەی دەوڵەمەندەکان

1وەرن ئەی دەوڵەمەندەکان، بگریێن و شیوەن بکەن بۆ ئەو دەردەسەرییەی بەسەرتان دێت. 2سامانتان بۆگەن بووە و بەرگتان مۆرانە لێیداوە، 3زێڕ و زیوتان دادەخورێت، داخورانەکەشیان شایەتیتان لەسەر دەدات و وەک ئاگر جەستەتان دەخوات. لە ڕۆژانی کۆتایی گەنجینەتان بۆ خۆتان کۆکردەوە. 4ئەوەتا کرێی ئەو کرێکارانەتان نەداوە کە لە کێڵگەکانی ئێوە کاریان کردووە، لە دژی ئێوە هاوار دەکات. هاواری سەپانەکانیش گەیشتە گوێی یەزدانی سوپاسالار. 5لەسەر زەوی خۆشتان ڕابواردووە و بە شوێن ئارەزووەکانی جەستەتان کەوتوون، دڵی خۆتان وەک دابەستە بۆ ڕۆژی سەربڕین ڕاگرتووە. 6بێتاوانتان حوکم دا و کوشتتان، کە بەرهەڵستی ئێوەیان نەدەکرد.

دانبەخۆداگرتن لە ئازار

7بۆیە خوشکان و برایانم، هەتا هاتنەوەی مەسیحی خاوەن شکۆ ئارام بگرن. سەیر بکەن چۆن جوتیار چاوەڕێی بەرهەمە سەنگینەکەی زەوی دەکات، بۆ بارانی پاییز و بەهار ئارام دەگرێت. 8ئێوەش ئارام بگرن و دڵتان بچەسپێنن، چونکە هاتنەوەی مەسیحی خاوەن شکۆ نزیک بووەتەوە. 9خوشکان، برایان، بۆڵەبۆڵ لەسەر یەکتری مەکەن، نەوەک حوکم بدرێن. ئەوەتا دادوەر لە بەردەرگا ڕاوەستاوە.

10خوشکان، برایان، نموونە وەربگرن لە بەرگەی ئازار و ئارامگرتنی ئەو پێغەمبەرانەی کە بە ناوی یەزدانەوە قسەیان کرد. 11وا ئێمە ئەوانە بە بەختەوەر دەزانین کە دانیان بەخۆیاندا گرتووە. دانبەخۆداگرتنی ئەیوبتان بیستووە و کە لە ئەنجامدا یەزدان چۆن بەرەکەتداری کرد،5‏:11 بڕوانە ئەیوب 42‏:10‏-17.‏ چونکە یەزدان بەزەیی زۆرە و میهرەبانە.

12خوشکان و برایانم، پێش هەموو شتێک، سوێند مەخۆن، نە بە ئاسمان و نە بە زەوی و نە بە شتی دیکە. بەڵکو با «بەڵێ»تان بەڵێ بێت و «نەخێر»تان نەخێر بێت، نەوەک بکەونە ژێر تاوانبارکردن.

نوێژ بە باوەڕەوە

13کامەتان ناخۆشی هەیە؟ با نوێژ بکات. کەس دڵخۆشە؟ با بە گۆرانی ستایش بکات. 14کامەتان نەخۆشە؟ با پیرانی کڵێسا بانگ بکات بۆ ئەوەی نوێژی لەسەر بکەن و بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە چەوری بکەن5‏:14 بڕوانە مەرقۆس 6‏:13. 15ئەو نوێژەی بە باوەڕ دەکرێت نەخۆش چاک دەکاتەوە و عیسای خاوەن شکۆ هەڵیدەستێنێتەوە. ئەگەر گوناهێکیشی کردبێت دەبەخشرێت. 16بۆیە بۆ یەکتری دان بە گوناهەکانتاندا بنێن، نوێژ بۆ یەکتری بکەن تاکو چاکببنەوە. نوێژی کەسی ڕاستودروست زۆر بەهێز و کاریگەرە.

17ئەلیاس مرۆڤێک بوو وەک ئێمە لە هەمان سروشت، بە گەرمی نوێژی کرد تاکو باران نەبارێت، ئیتر سێ ساڵ و نیو لەسەر خاکەکەیان باران نەباری. 18نوێژی کردەوە، ئاسمان بارانی دا و زەویش بەرهەمی دا. 19خوشکان و برایانم، ئەگەر یەکێکتان لە ڕاستی چەواشە کرا و یەکێک گەڕاندییەوە، 20با بزانێت ئەوەی گوناهبارێک لە ڕێگای گومڕایی بگەڕێنێتەوە، دەروونێک لە مردن ڕزگار دەکات و زۆر گوناهیش دادەپۆشێت.