Knijga O Kristu

Jakovljeva 1:1-27

1Jakov, sluga Boga i Gospodina Isusa Krista, piše dvanaestorim plemenima rasijanima po svijetu i pozdravlja ih.

Vjera i postojanost

2Draga braćo i sestre, kad god zapadnete u kušnju, smatrajte da se imate čemu radovati. 3Jer kad vam je vjera na kušnji, jača vaša postojanost. 4Zato je pustite da se potpuno razvije, da postanete besprijekornima, bez ikakva nedostatka.

5Treba li vam mudrosti, iskajte ju od Boga koji je svima daje rado, obilno i bez prigovora. 6Ali tražite s vjerom, ne sumnjajući da ćete dobiti, jer čovjek koji sumnja nestalan je kao morski valovi koje vjetar lako baca amo-tamo. 7Takav neka se ne nada išta primiti od Gospodina 8jer je čovjek podijeljene duše, nepostojan na svim svojim putovima.

9Neka se kršćanin1:9 U grčkome: brat. niskoga položaja ponosi time što ga je Bog uzvisio, 10a bogataš time što ga je ponizio, jer će nestati poput poljskoga cvijeta. 11Sunce žarko zasja, biljka usahne i cvijet joj otpadne te sva njegova ljepota nestane. Tako će i bogataši usahnuti na svojim putovima.

12Blago čovjeku koji odolijeva kušnji. Kad se pokaže prokušanim, dobit će vijenac života koji je Bog obećao svima koji ga ljube. 13Neka nitko od vas u napasti ne kaže: “Bog me napastuje.” Niti se Boga može napastovati da čini zlo, niti on koga napastuje. 14Svakoga, naprotiv, napastuje njegova vlastita požuda koja ga privlači i mami. 15Požuda zatim začne i rodi grijeh, a kad se grijeh potpuno razvije, rađa smrt.

16Zato se ne dajte varati, ljubljena braćo. 17Sve što je dobro i savršeno dolazi nam odozgora, od Boga koji je stvorio sva nebeska svjetlila. Za razliku od njih, on se nikada ne mijenja; u njemu nema sjene zbog mijena. 18On nas je dragovoljno rodio riječju istine, da budemo prvenci iznad svih stvorenja.

Poslušnost i djela

19Upamtite, draga braćo: svatko bi trebao biti brz na slušanju, spor na pričanju i spor na srdžbi 20jer ljudska srdžba ne može postupati prema Božjoj pravednosti.

21Zato izbacite iz svojih života svako zlo i prljavštinu te ponizno prihvatite Božju poruku zasađenu u svoja srca jer ona može spasiti vaše duše.

22I ne zaboravite da tu poruku nije dostatno samo slušati već treba i postupati prema njoj. Inače sami sebe zavaravate. 23Jer ako samo slušate Riječ, a ne vršite ju, onda ste poput čovjeka koji pogleda vlastito lice u zrcalu, 24ali čim se promotri, odmah ode ne popravivši što je trebalo i zaboravi kako izgleda. 25Ali tko se ogleda u savršenomu Božjem zakonu—zakonu koji oslobađa—i nije samo zaboravan slušatelj, nego ga zaista i izvršava, Bog će ga blagosloviti u svemu što čini.

26Umišlja li tko da je pobožan, a ne obuzdava svoj jezik, sam sebe vara jer je njegova pobožnost nevrijedna. 27Želite li da vaša pobožnost u očima Boga Oca bude čista i neokaljana, pomažite sirotama i udovicama u njihovoj nevolji i čuvajte se neokaljanima od pokvarenosti ovoga svijeta.

Kurdi Sorani Standard

یاقوب 1:1-27

1لە یاقوبی بەندەی خودا و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە،

بۆ دوازدە هۆزەکە1‏:1 مەبەست لە دوازدە هۆزەکەی نەوەی ئیسرائیلە.‏ کە لەنێو نەتەوەکاندا پەرشوبڵاو بوونەتەوە،

سڵاو.

تاقیکردنەوە لە دەرەوە

2خوشکان و برایانم، بەوپەڕی خۆشیی دابنێن، کاتێک دەکەونە جۆرەها تاقیکردنەوەوە و ناخۆشی، 3چونکە دەزانن تاقیکردنەوەی باوەڕتان دانبەخۆداگرتن دروستدەکات. 4با دانبەخۆداگرتن تەواو کاری خۆی هەبێت، تاکو تەواو و پێگەیشتوو بن، کەموکوڕیتان لە هیچ شتێکدا نەبێت. 5ئەگەر یەکێکتان لە دانایی کەموکوڕی هەیە، با داوا لە خودا بکات، کە بە دڵفراوانی بە هەمووان دەبەخشێت و گلەییش ناکات، پێشی دەبەخشرێت. 6بەڵام با بە باوەڕەوە داوا بکات و گومان نەکات، چونکە ئەوەی گومان دەکات وەک شەپۆلی دەریا وایە، با دەیهێنێت و دەیبات. 7ئەو مرۆڤە با بیرنەکاتەوە کە شتێک لە مەسیحی باڵادەستەوە وەردەگرێت، 8چونکە مرۆڤی ڕاڕا، لە هەموو ڕێگاکانی چەسپاو نییە.

9با برای پایەنزم شانازی بە بەرزییەکەیەوە بکات، 10دەوڵەمەندیش بە نزمییەکەی، چونکە وەک گوڵی گژوگیا لەناودەچێت. 11لەبەر ئەوەی ڕۆژ بە گەرمییە سووتێنەرەکەی هەڵدێت، گژوگیا وشک دەبێت و گوڵەکەی هەڵدەوەرێت و دیمەنی جوانی نامێنێت. بە هەمان شێوە، دەوڵەمەندیش کاتێک سەرقاڵە بە کارەکانییەوە لەناودەچێت.

تاقیکردنەوە لە ژوورەوە

12خۆزگە دەخوازرێت بەوەی بەرگەی تاقیکردنەوە دەگرێت، چونکە کە سەلمێنرا تاجی ژیان وەردەگرێت، ئەوەی خودا بەڵێنی داوە بیدات بەوانەی خۆشیان دەوێت. 13کاتێک کەسێک تاقی دەکرێتەوە، با نەڵێت: «لەلایەن خوداوە تاقی دەکرێمەوە،» چونکە خودا لە کاری خراپەدا تاقی ناکرێتەوە، ئەویش کەس بەو شێوەیە تاقی ناکاتەوە. 14بەڵام هەرکەسێک بەو ئارەزووە خراپەی کە هەیەتی تاقی دەکرێتەوە، ئەگەر پێی ڕاکێشرا و هەڵخەڵەتا. 15کە ئارەزووی خراپ سک بکات گوناهی لێ دەبێت، گوناهیش کە گەشەی کرد مردن بەرهەم دێنێت.

16برایانی خۆشەویستم، هەڵمەخەڵەتێن. 17هەموو بەخشینێکی چاک و بەهرەیەکی تەواو لەلایەن سەرەوەیە، لەلای باوکی ڕووناکییەکانەوە دێتە خوارەوە، ئەوەی ناگۆڕێت و سێبەری خولانەوەی نییە. 18خواستی لەسەر بوو کە بە وشەی ڕاستی لەدایک ببین1‏:18 بڕوانە یۆحەنا 1‏:12‏-13.‏، تاکو ببینە نۆبەرەی بەدیهێنراوانی.

گوێ بگرن و کاری پێ بکەن

19برا خۆشەویستەکانم، ئەمەتان بیر نەچێت: با هەر مرۆڤێک لە گوێگرتندا خێرا بێت، لە قسەکردندا لەسەرخۆ بێت، لە تووڕەبووندا خاو بێت، 20چونکە تووڕەیی مرۆڤ ڕاستودروستی خودا نایەنێتە کایەوە. 21کەواتە هەموو گڵاوی و گەشەکردنێکی بەدکاری دابکەنن، ئەو وشەیەی کە لە ئێوەدا چانراوە بە دڵنەرمییەوە وەریبگرن، ئەوەی دەتوانێت گیانتان ڕزگار بکات.

22تەنها گوێگری وشەی خودا مەبن، بەڵکو کاری پێ بکەن، ئەگینا خۆتان هەڵدەخەڵەتێنن، 23چونکە ئەگەر یەکێک گوێگری وشەی خودا بێت و کاری پێ نەکات، وەک یەکێک وایە لە ئاوێنەدا سەیری ڕوخساری خۆی بکات، 24ئینجا دوای ئەوەی سەیری خۆی دەکات و دەڕوات، یەکسەر لەبیری دەچێت چۆن بووە. 25بەڵام هەرکەسێک بە وردی سەرنجی ئەو شەریعەتە تەواوە بدات کە ئازادی دەبەخشێت، هەروەها بەردەوام کاری پێ بکات و ئەوەی دەبیستێت لەیادی نەکات بەڵکو کاری پێ بکات، ئەوا ئەمە لە کرداریدا بەرەکەتدارە.

26ئەوەی خۆی بە دیندار دابنێت و زمانی خۆی نەپارێزێت، ئەوا خۆی هەڵدەخەڵەتێنێت و دیندارییەکەی پووچە. 27ئایینی پاک و بێگەرد1‏:27 ئەم ڕێبازەی خودا دایناوە تاکو مرۆڤ لەڕێیەوە پەیوەندی پێوە بکات.‏ لەلای خودای باوک ئەمەیە: بەسەرکردنەوەی هەتیوان و بێوەژنان لە تەنگانەیاندا، هەروەها خۆی لە گڵاوی جیهان بپارێزێت.