馬太福音 4 – CCBT & KSS

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

馬太福音 4:1-25

耶穌受試探

1後來,耶穌被聖靈帶到曠野,去受魔鬼的試探。 2耶穌禁食了四十晝夜後,很饑餓。 3試探者前來對祂說:「如果你是上帝的兒子,可以叫這些石頭變成食物。」

4耶穌回答說:「聖經上說,『人活著不是單靠食物,乃是靠上帝口中的每一句話。』」

5魔鬼又帶祂進聖城,讓祂站在聖殿的最高處, 6說:「如果你是上帝的兒子,就跳下去吧!因為聖經上說,『上帝會差遣祂的天使用手托住你,不讓你的腳碰在石頭上。』」

7耶穌回答說:「聖經上也說,『不可試探主——你的上帝。』」

8魔鬼再帶耶穌到一座極高的山上,把世上萬國及其榮華富貴展示給祂看, 9說:「如果你俯伏敬拜我,我就把這一切都給你。」

10耶穌說:「撒旦,走開!聖經上說,『要敬拜主——你的上帝,單單事奉祂。』」

11於是魔鬼離開了耶穌,這時有天使前來伺候祂。

開始傳道

12耶穌聽見約翰被捕入獄,就回到加利利13後來,祂離開拿撒勒迦百農住。迦百農靠近湖邊,在西布倫拿弗他利地區。 14這就應驗了以賽亞先知的話:

15西布倫拿弗他利

沿海一帶及約旦河東、外族人居住的加利利啊!

16你們住在黑暗中的人看見了大光,

活在死亡陰影下的人被光照亮了!」

17從那時起,耶穌開始傳道:「悔改吧,因爲天國臨近了!」

呼召門徒

18耶穌沿著加利利湖邊行走的時候,看見被稱為彼得西門安得烈兩兄弟正在撒網打魚,他們是漁夫。 19耶穌對他們說:「來跟從我!我要使你們成為得人的漁夫。」 20他們立刻撇下漁網,跟從了耶穌。 21耶穌再往前走,又看見雅各約翰兩兄弟正和父親西庇太一起在船上補漁網。耶穌呼召他們, 22他們馬上離開漁船,辭別父親,跟從了耶穌。

教導和醫治

23耶穌走遍加利利,在各個會堂裡教導人,宣講天國的福音,醫治人們各樣的疾病。 24祂的名聲傳遍了整個敘利亞。人們把一切患病的,就是患各種疾病的、疼痛的、癲癇的、癱瘓的,以及被鬼附身的都帶到祂面前,祂都醫治了他們。 25因此,有大群的人跟從了祂,他們來自加利利低加坡里耶路撒冷猶太約旦河東。

Kurdi Sorani Standard

مەتا 4:1-25

تاقیکردنەوەی عیسا

1پاشان عیسا بەهۆی ڕۆحی پیرۆزەوە بردرایە چۆڵەوانی، تاکو لەلایەن ئیبلیسەوە تاقی بکرێتەوە. 2دوای ئەوەی کە چل شەو و چل ڕۆژ بەڕۆژوو بوو، برسی بوو. 3تاقیکەرەوە لێی هاتە پێش، پێی گوت: «ئەگەر تۆ کوڕی خودایت4‏:3 بڕوانە لیستی زاراوەکان لە پاشکۆ.‏، بەم بەردانە بڵێ با ببن بە نان.»

4بەڵام عیسا وەڵامی دایەوە: «نووسراوە: ﴿مرۆڤ تەنها بە نان ناژیێت، بەڵکو بە هەر وشەیەک کە لە دەمی خوداوە دێتە دەرەوە.﴾4‏:4 دواوتار 8‏:3.‏»

5ئینجا ئیبلیس بردییە شاری پیرۆز4‏:5 شاری پیرۆز: مەبەستی لە ئۆرشەلیمە.‏ و لەسەر گوێسەبانەی4‏:5 سواندە.‏ پەرستگا ڕایگرت و 6پێی گوت: «ئەگەر تۆ کوڕی خودایت خۆت هەڵبدە خوارەوە. لەبەر ئەوەی نووسراوە:

«﴿سەبارەت بە تۆ فەرمان بە فریشتەکانی دەدات،

لەسەر دەستیان هەڵتدەگرن،

تاکو پێت بەر بەردێک نەکەوێت.﴾4‏:6 زەبوورەکان 91‏:11‏-12»

7عیساش پێی فەرموو: «هەروەها نووسراوە: ﴿یەزدانی پەروەردگارتان تاقی مەکەنەوە.﴾4‏:7 دواوتار 6‏:16»

8دیسان ئیبلیس بۆ سەر شاخێکی زۆر بڵندی برد و هەموو شانشینەکانی جیهان و شکۆی ئەوانی پیشان دا و 9پێی گوت: «هەموو ئەمانەت دەدەمێ ئەگەر کڕنۆش ببەیت و بمپەرستی.»

10ئینجا عیساش پێی فەرموو: «ئەی شەیتان لێم دووربکەوە! چونکە نووسراوە: ﴿کڕنۆش بۆ یەزدانی پەروەردگارت دەبەیت و تەنها ئەو دەپەرستیت.﴾4‏:10 دواوتار 6‏:13»

11ئیتر ئیبلیس وازی لێ هێنا و چەند فریشتەیەک هاتن و خزمەتیان دەکرد.

مژدەبەخشین لە جەلیل

12کاتێک عیسا بیستی یەحیا گیراوە، گەڕایەوە بۆ ناوچەی جەلیل. 13ناسیرەی بەجێهێشت و هات لە شاری کەفەرناحوم نیشتەجێ بوو، کە لەسەر دەریاچەیە، لە سنووری زەبولون و نەفتالی4‏:13 دوو ناوچەی بچووکن دەکەونە باکووری فەلەستین و ڕۆژئاوای دەریاچەی جەلیل، بە ناوی دووان لە کوڕەکانی حەزرەتی یاقوب ناونراون.‏، 14تاکو ئەوەی لە ڕێگەی پێغەمبەر ئیشایاوە گوتراوە بێتە دی:

15﴿ئەی خاکی زەبولون و خاکی نەفتالی،

ئەوەی لە ڕێگای دەریایە، ئەوبەری ڕووباری ئوردون،

جەلیلی ناجولەکەکان،

16ئەو گەلەی لە تاریکیدا دانیشتووە،

ڕووناکییەکی گەورەی بینی،

دانیشتووان لە خاکی سێبەری مەرگ

ڕووناکی بەسەریاندا هەڵهات.﴾4‏:16 ئیشایا 9‏:1‏-2

17لەو کاتەوە عیسا دەستی کرد بە جاڕدان و دەیفەرموو: «تۆبە بکەن، چونکە پاشایەتی ئاسمان نزیک بووەتەوە.»

هەڵبژاردنی قوتابییەکان

18کاتێک عیسا بە کەناری دەریاچەی جەلیلدا دەڕۆیشت، دوو برای بینی، شیمۆن کە پێی دەگوترا پەترۆس لەگەڵ ئەندراوسی برای، تۆڕیان فڕێدەدایە دەریاچەکە، چونکە ماسیگر بوون. 19عیسا پێی فەرموون: «وەرن دوام بکەون، دەتانکەم بە ڕاوکەری مرۆڤ4‏:19 مەبەست لە هێنانی خەڵکە بۆ ئەوەی ببەن بە قوتابی مەسیح.‏20دەستبەجێ تۆڕەکانیان بەجێهێشت و دوای کەوتن.

21کە لەوێ ڕۆیشت، دوو برای دیکەی بینی، یاقوبی کوڕی زەبدی و یۆحەنای برای، لە بەلەمێکدا لەگەڵ زەبدی باوکیان تۆڕەکانیان چاک دەکردەوە، ئەوانیشی بانگکرد. 22دەستبەجێ بەلەمەکە و باوکیان بەجێهێشت و دوای عیسا کەوتن.

عیسا نەخۆش چاک دەکاتەوە

23ئینجا عیسا بە هەموو جەلیلدا دەگەڕا، لە کەنیشتەکانیان4‏:23 کەنیشت: بەو شوێنە دەگوترێت کە جولەکەکان نوێژ و خواپەرستی و خوێندنی تەوراتی لێ ئەنجام دەدەن.‏ خەڵکی فێر دەکرد و مزگێنی4‏:23 یۆنانی: ئیوانجیلیۆن‏، لە زمانی عەرەبی بووە بە ئینجیل. لە زمانی یۆنانی بە واتای مژدە دێت، بە تایبەتی ڕاگەیاندنی هاتنی پاشا، لێرەدا بۆ هاتنی مەسیح بەکارهاتووە.‏ پاشایەتییەکەی ڕادەگەیاند، هەرچی نەخۆشی و نەساغی نێو خەڵک هەبوو چاکی دەکردنەوە. 24لەبەر ئەوە دەنگوباسی تەواوی سوریای4‏:24 سوریا لەو سەردەمەدا بە خاکی باکووری جەلیل گوتراوە سوریا، کە هەرێمێکی ژێر دەسەڵاتی ڕۆمانی بووە.‏ گرتەوە، ئەوانیش هەموو نەخۆشێکیان دەهێنایە لای، بە جۆرەها دەرد و ئازارەوە، ئەوانەی کە ڕۆحی پیسیان تێدابوو و فێدار و ئیفلیج بوون، چاکی دەکردنەوە. 25جا خەڵکێکی زۆر لە جەلیل و دە شارەکە4‏:25 دە شارەکە: دیکاپۆلیس، دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون.‏ و ئۆرشەلیم و یەهودیا و ئەوبەری ڕووباری ئوردون دوای کەوتن.