馬太福音 23 – CCBT & KSS

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

馬太福音 23:1-39

譴責律法教師和法利賽人

1隨後,耶穌對百姓和門徒說: 2「律法教師和法利賽人坐在摩西的位子上講授律法。 3你們要遵行他們的教導,但不要效法他們的行為,因為他們言行不一。 4他們捆好重擔放在別人肩上,而自己連一根指頭也不肯動!

5「他們的所作所為是為了給人看的,他們把額上佩戴的經文盒子加寬了,又將衣裳的穗邊加長了。 6他們喜歡宴席中的上座和會堂裡的首位。 7他們喜歡別人在街市上問候他們,稱呼他們為老師23·7 老師」希臘文是「拉比」,特指猶太教的老師。8但你們不要讓別人稱呼你們為老師,因為你們只有一位老師,你們彼此都是弟兄。 9不要稱呼地上的人為父親,因為你們只有一位父親,祂在天上。 10不要讓人稱你們為導師,因為你們只有一位導師——基督。 11你們當中誰最偉大,誰就要作你們的僕人。 12自高的人必遭貶抑,謙卑的人必得尊榮。

13「虛偽的律法教師和法利賽人啊,你們有禍了!因為你們當著人們的面關閉天國之門,自己不進去,也不讓別人進去。

14「虛偽的律法教師和法利賽人啊,你們有禍了!因為你們侵吞寡婦的財產,還假意做冗長的禱告。因此,你們會受到更嚴厲的刑罰。23·14 有些古卷無:「虛偽的律法教師和法利賽人啊,你們有禍了!因為你們侵吞寡婦的財產,還假意做冗長的禱告。因此,你們會受到更嚴厲的刑罰。」

15「虛偽的律法教師和法利賽人啊,你們有禍了!因為你們走遍海洋和陸地去引人入教,等人入了教,卻使他淪為地獄之子,比你們還壞兩倍。

16「瞎眼的嚮導啊,你們有禍了!你們說,『指著聖殿發誓,不算數;但是指著聖殿裡的金子發誓,就要遵守誓言。』 17無知的瞎子啊!金子重要呢?還是使金子神聖的聖殿重要呢? 18你們又說,『指著祭壇發誓不算數,但是指著壇上的供物發誓,就要遵守誓言。』 19瞎眼的人啊!供物重要呢?還是使供物神聖的祭壇重要呢? 20其實指著祭壇發誓,就是指著祭壇和壇上的一切東西發誓。 21指著聖殿發誓,就是指著聖殿和住在裡面的上帝發誓。 22指著天發誓,就是指著上帝的寶座和坐在寶座上的那位發誓。

23「虛偽的律法教師和法利賽人啊,你們有禍了!你們把薄荷、茴香、芹菜獻上十分之一,卻忽略了律法中更重要的事——公正、憐憫、信實。後者是你們本該做的,前者也不可忽略。 24瞎眼的嚮導啊!你們濾出蚊蟲,卻吞下駱駝。

25「虛偽的律法教師和法利賽人啊,你們有禍了!你們洗淨杯盤的外面,裡頭卻盛滿了貪婪和放縱。 26瞎眼的法利賽人啊!要先洗淨杯盤的裡面,好讓外面也乾淨。23·26 意思是:「裡面的思想先乾淨了,外在的言行才會真正乾淨。」

27「虛偽的律法教師和法利賽人啊,你們有禍了!你們好像粉飾的墳墓,外表好看,裡面卻裝滿了死人的骨頭和各樣污穢之物。 28你們虛有公義的外表,內心卻充滿了各種的虛偽和罪惡。

29「虛偽的律法教師和法利賽人啊,你們有禍了!你們為先知建墓,為義人修碑,並且說, 30『如果我們活在我們祖先的時代,絕不會和他們一起去殺害先知。』 31這樣,你們自己證明自己是殺害先知之人的後代。 32去填滿你們祖先的罪惡吧! 33你們這些蛇,這些毒蛇的後代啊,你們怎能逃脫地獄的刑罰呢?

34「看啊,我派先知、智者和律法教師到你們當中,有的會遭到你們的殺害,被你們釘在十字架上;有的會在會堂裡被你們鞭打,被你們從這城追到那城。 35因此,所有義人在地上所流的血,就是從義人亞伯的血,直到你們在聖所和祭壇之間所殺的巴拉加的兒子撒加利亞的血,都要歸到你們身上。 36我實在告訴你們,這一切的罪責都要歸到這個世代。

為耶路撒冷哀歎

37耶路撒冷啊!耶路撒冷啊!你常殺害先知,又用石頭打死派到你那裡的使者。我多次想要招聚你的兒女,像母雞將小雞聚集在翅膀底下,可是你們卻不肯。 38看啊!你們的家園將一片荒涼。 39我告訴你們,從現在起,直到你們說『奉主名來的當受稱頌』那天之前,你們再也見不到我了。」

Kurdi Sorani Standard

مەتا 23:1-39

ئاگادارکردنەوە لە دووڕوویی ڕابەرانی ئایینی

1پاشان عیسا بە خەڵکەکە و قوتابییەکانی خۆی 2فەرموو: «مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان لەسەر کورسی موسا دانیشتن. 3لەبەر ئەوە ڕێک هەموو ئەوانە جێبەجێ بکەن کە پێتان دەڵێن، بەڵام بە کرداری ئەوان مەکەن، چونکە ئەوان باسی شتێک دەکەن، بەڵام خۆیان کاری پێ ناکەن. 4باری قورس و گران دەپێچنەوە و دەیخەنە سەر شانی خەڵکی، بەڵام خۆیان نایانەوێت بە هیچ شێوەیەک لە هەڵگرتنی بارەکاندا یارمەتییان بدەن.

5«هەموو کردارەکانیان بۆ ئەوەیە خەڵکی بیانبینن، بە پانکردنی نوشتەکانیان و گەورەکردنی گوڵینگەکانیان23‏:5 بڕوانە پەڕتووکی سەرژمێری 15‏:37‏-40.‏. 6حەز دەکەن لە میوانیدا لەلای سەرەوە و لە کەنیشتەکانیش لە ڕیزی پێشەوە دابنیشن، 7لە بازاڕیشدا سڵاویان لێ بکرێت و خەڵک بە ”ڕابی23‏:7 ڕابی: وشەیەکی عیبرییە بە واتای مامۆستا دێت.‏“ بانگیان بکەن.

8«بەڵام با ئێوە بە ”ڕابی“ بانگ نەکرێن، چونکە تەنها یەک مامۆستاتان هەیە و ئێوەش هەموو بران. 9کەسیش لەسەر زەوی بە ”باوک“ بانگ مەکەن، چونکە یەک باوکتان هەیە، ئەوەی لە ئاسمانە. 10با بە ”مامۆستا“ بانگ نەکرێن، چونکە یەک مامۆستاتان هەیە، ئەویش مەسیحە. 11ئەوەی لەنێوتان پایەبەرزترە، دەبێتە خزمەتکارتان. 12ئەوەی خۆی بەرز بکاتەوە نزم دەکرێتەوە، ئەوەش خۆی نزم بکاتەوە بەرز دەکرێتەوە.

دووڕوویی فەریسییەکان

13«بەڵام قوڕبەسەرتان ئەی مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان! دووڕووان! چونکە دەرگای شانشینی ئاسمان بە ڕووی خەڵکدا دادەخەن، نە خۆتان دەچنە ژوورەوە و نە دەهێڵن ئەوانەی کە دەیانەوێ، بچنە ژوورەوە.

14[«قوڕبەسەرتان ئەی مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان! دووڕووان! ماڵی بێوەژن23‏:14 لە کتێبی پیرۆزدا بێوەژن مەبەست لەو ئافرەتانەیە کە مێردیان مردووە.‏ هەڵدەلووشن، بۆ خۆدەرخستنیش نوێژ درێژ دەکەنەوە، لەبەر ئەوە سزاتان گەورەترە.]

15«قوڕبەسەرتان ئەی مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان! دووڕووان! دەریا و وشکانی دەگەڕێن تاکو یەکێک بکەنە جولەکە، کە بووە جولەکە، ئەوسا دوو ئەوەندەی خۆتان دەیکەنە کوڕی دۆزەخ.

16«قوڕبەسەرتان ئەی ڕابەرە کوێرەکان! ئێوە دەڵێن: ”ئەوەی سوێند بە پەرستگا بخوات، هیچ نییە. بەڵام ئەوەی سوێند بە زێڕی پەرستگا بخوات، ئەوا دەبێت سوێندەکەی بباتەسەر.“ 17ئەی گێل و کوێرینە! کامیان گرنگترە، زێڕەکە یان پەرستگا کە زێڕەکە پیرۆز دەکات؟ 18هەروەها ئێوە دەڵێن: ”ئەوەی سوێند بە قوربانگا بخوات، هیچ نییە، بەڵام ئەوەی سوێند بە قوربانییەکەی سەری بخوات، ئەوا دەبێت سوێندەکەی بباتەسەر.“ 19ئەی کوێرینە کامیان گرنگترە، قوربانی یان قوربانگا کە قوربانییەکە پیرۆز دەکات؟ 20بۆیە ئەوەی سوێند بە قوربانگا دەخوات، ئەوا سوێند بەو دەخوات و بە هەموو ئەوەش کە لەسەریەتی. 21ئەوەی سوێند بە پەرستگا دەخوات، ئەوا سوێند بەو دەخوات و بە ئەوەش کە تێیدا نیشتەجێیە. 22ئەوەی سوێند بە ئاسمان دەخوات، ئەوا سوێند بە تەختی خودا دەخوات و بەوەش کە لەسەری دانیشتووە.

23«قوڕبەسەرتان ئەی مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان! دووڕووان! چونکە دەیەکی پونگ و شویت23‏:23 شبیت.‏ و زیرە دەدەن بەڵام ڕاسپاردە گرنگەکانی تەورات وەکو دادپەروەری و بەزەیی و دڵسۆزیتان پشتگوێ خستووە. پێویست بوو ئەمانە پەیڕەو بکەن و ئەوانەی دیکەش پشتگوێ نەخەن. 24ئەی ڕابەرە کوێرەکان! ئێوە شلەمەنی لە مێشوولە دەپاڵێون، بەڵام وشتر قووتدەدەن!

25«قوڕبەسەرتان ئەی مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان! دووڕووان! چونکە دەرەوەی جام و قاپ پاک دەکەنەوە، بەڵام ناوەکەی پڕە لە چاوچنۆکی و بەڕەڵایی. 26ئەی فەریسی کوێر، یەکەم جار ناو جام پاک بکەرەوە، تاکو دەرەوەشی پاک بێتەوە.

27«قوڕبەسەرتان ئەی مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان! دووڕووان! چونکە ئێوە لە گۆڕی سپیکراو دەچن، کە بە ڕواڵەت جوان دیارە، بەڵام ناوەوەی پڕە لە ئێسقانی مردووان و هەموو پیسییەک. 28ئێوەش ئاوان، بە ڕواڵەت لەلای خەڵک ڕاستودروستن، بەڵام ناختان پڕە لە دووڕوویی و خراپە.

29«قوڕبەسەرتان ئەی مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان! دووڕووان! ئێوە گۆڕی پێغەمبەران هەڵدەبەستن و ئارامگای پیاوچاکان دەڕازێننەوە و 30دەڵێن: ”ئەگەر لە سەردەمی باوباپیراندا بژیاینایە، لە خوێنڕشتنی پێغەمبەران بەشداریان نەدەبووین.“ 31کەواتە شایەتی لەسەر خۆتان دەدەن کە نەوەی بکوژانی پێغەمبەرانن. 32جا ئێوە پێوانەی باوباپیرانتان پڕ بکەن!

33«ئەی مارینە! ئەی بێچووە ماران! چۆن لە سزای دۆزەخ هەڵدێن؟ 34لەبەر ئەمەیە ئەوەتا پێغەمبەر و دانا و مامۆستایانی تەوراتتان بۆ دەنێرم. هەندێکیان دەکوژن و لە خاچیان دەدەن، هەندێکی دیکەیان لە کەنیشتەکانتان بەر قامچی دەدەن و لە شارێکەوە بۆ شارێکی دیکە ڕاویان دەنێن. 35لەبەر ئەوە خوێنی هەموو پیاوچاکان کە لەسەر ئەم زەوییەدا ڕژاوە دەکەوێتە ئەستۆتان، لە خوێنی هابیلی ڕاستودروستەوە هەتا خوێنی زەکەریای کوڕی بەرەخیا کە لەنێوان قوربانگا و پەرستگادا کوشتتان. 36ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئۆباڵی هەموو ئەمانە دەکەوێتە ئەستۆی ئەم نەوەیە.»

خەمباری عیسا سەبارەت بە ئۆرشەلیم

37«ئەی ئۆرشەلیم، ئەی ئۆرشەلیم، بکوژی پێغەمبەران و بەردبارانکەری ئەوانەی بۆت نێردران، چەند جار ویستم منداڵەکانت کۆبکەمەوە، هەروەک چۆن مریشک جوجەڵەکانی لەژێر باڵیدا کۆدەکاتەوە، بەڵام نەتانویست. 38ئەوەتا ماڵەکەتان بە وێرانی بۆ بەجێدەهێڵدرێ! 39پێتان دەڵێم، ئیتر نامبیننەوە، هەتا ئەو کاتەی دەڵێن: ﴿پیرۆزە ئەوەی بە ناوی یەزدانەوە دێت.﴾23‏:39 زەبوورەکان 118‏:26»