阿摩司書 4 – CCBT & KSS

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

阿摩司書 4:1-13

1住在撒瑪利亞山上的巴珊肥母牛啊,

你們要聽!

你們壓榨貧寒人,欺凌窮苦人,

又使喚丈夫倒酒暢飲。

2因此,主耶和華憑祂的聖潔起誓:

「時候快到了,

有人要用魚鉤鉤走你們,一個也不留。

3你們都要從城牆缺口走出來,

被丟到哈門

這是耶和華說的。

4以色列人啊,

你們去伯特利犯罪吧,

吉甲增添罪惡吧!

要每天早晨獻上祭物,

每三天奉上你們的十分之一。

5你們獻上帶酵的餅作感恩祭,

並且到處誇耀你們自願獻的祭。

以色列人啊,這就是你們愛做的事。

這是主耶和華說的。

6「我在各城降下饑荒,

使你們遍地缺糧。

儘管如此,你們仍不歸向我。

這是耶和華說的。

7「我在收割前三個月停止降雨。

我在一座城降雨,

在另一座城不降雨;

我使一塊田有雨水的滋潤,

另一塊田因無雨而乾裂。

8兩三座城的人都踉踉蹌蹌地湧到一座城找水喝,

水卻不夠喝。

儘管如此,你們仍不歸向我。

這是耶和華說的。

9「我用熱風和黴災擊打你們,

叫蝗蟲吞噬你們田園中的菜蔬、葡萄樹、無花果樹和橄欖樹。

儘管如此,你們仍不歸向我。

這是耶和華說的。

10「我在你們中間降下瘟疫,

如從前降在埃及一樣。

我殺戮你們的青年,

擄掠你們的戰馬,

使你們軍營中的死屍臭味撲鼻。

儘管如此,你們仍不歸向我。

這是耶和華說的。

11「我在你們中間施行毀滅,

如從前毀滅所多瑪蛾摩拉一樣,

使你們像從火裡抽出的一根柴。

儘管如此,你們仍不歸向我。

這是耶和華說的。

12以色列人啊,

我要這樣懲罰你們。

以色列人啊,

準備迎見你們的上帝吧!

因為我要這樣懲罰你們。」

13看啊,那位造山又造風,

向人顯明祂的心意,

將黎明變為黑暗,

將群山踩在腳下的——

祂的名字是萬軍之上帝耶和華。

Kurdi Sorani Standard

ئامۆس 4:1-13

نەگەڕانەوەی ئیسرائیل بۆ لای خودا

1ئەی مانگاکانی باشان، ئەوانەی لە کێوی سامیرەن،

ئەی خاتوونەکان، ئەی ئەو ژنانەی ستەم لە هەژاران دەکەن،

نەداران وردوخاش دەکەن و

بە مێردەکانیان دەڵێن، «خواردنەوەمان بۆ بهێنن!»

گوێتان لەم پەیامە بێت:

2یەزدانی باڵادەست سوێندی بە پیرۆزی خۆی خوارد:

«بێگومان ڕۆژێک دێت،

خۆتان بە قولاپ دەگیرێن و

دوا کەسیشتان بە قولاپی ماسی.

3هەریەکە و لەپێش خۆیەوە

بەناو کەلێنی دیوارێکدا دەبردرێن و

فڕێدەدرێنە هەرمۆن.»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

4«وەرن بۆ بێت‌ئێل و یاخی ببن،

لە گلگال یاخیبوون زۆر بکەن.

هەموو بەیانییەک قوربانییەکانتان بهێنن،

هەر سێ ساڵ جارێک دەیەکەکانتان.

5ئەی نەوەی ئیسرائیل، لە هەویرترشەوە4‏:5 هەویرترش: لە جیاتی خومرە بۆ هەوێن بەکارهاتووە.‏ قوربانی سوپاسگوزاری بسووتێنن،

بانگەواز بۆ بەخشینی ئازاد بکەن و ڕایبگەیەنن،

چونکە واتان پێ خۆش بوو.»

ئەوە فەرموودەی یەزدانی باڵادەستە.

6«هەروەها منیش لە هەموو شارۆچکەکانتان سک بەتاڵی و

لە هەموو شوێنەکانتان کەمی نانم پێدان،

بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕانەوە.»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

7«هەروەها بارانم لێ گرتنەوە

هێشتا سێ مانگی مابوو بۆ دروێنە.

بارانم بەسەر شارۆچکەیەکدا باراند و

بەسەر شارۆچکەیەکی دیکەدا نەمباراند.

بەسەر کێڵگەیەکدا باری و

ئەو کێڵگەش کە بەسەریدا نەباری وشک بوو.

8خەڵکی دوو سێ شارۆچکە بۆ ئاو خواردنەوە چوونە شارۆچکەیەکی دیکە،

تینووێتییان نەشکا،

بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕانەوە.»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

9«زۆر جار باخ و ڕەزەمێوی ئێوەم هەڵپڕووکاندووە،

بە بای گەرمەسێر و کەڕوو.

کوللە دار هەنجیر و دار زەیتوونیان خواردووە،

بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕاونەتەوە.»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

10«دەردم ناردە سەر ئێوە،

وەک ئەوەی ناردبوومە سەر میسر.

بە شمشێر لاوەکانی ئێوەم کوشت،

لەگەڵ ئەسپە ڕاپێچکراوەکان،

وام کرد بۆنی بۆگەنی تەرمەکانی ناو ئۆردوگاکەتان بکەن،

بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕانەوە.»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

11«هەندێکتانم هەڵگەڕاندەوە،

وەک چۆن سەدۆم و عەمۆرام هەڵگەڕاندەوە،

وەک پارچە دارێکی گڕگرتووتان لێهات کە لەناو ئاگرەوە دەرهێنرابێت،

بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕانەوە.»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

12«ئەی ئیسرائیل، ئاوات پێ دەکەم،

ئەی ئیسرائیل، لەبەر ئەوەی ئەمەت پێ دەکەم،

ئامادەبە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خوداکەت.»

13شێوەداڕێژی چیاکان و

بەدیهێنەری با،

ئەوەی بیرکردنەوەی خۆی بە مرۆڤ ڕادەگەیەنێت،

ئەوەی بەرەبەیان دەکاتە تاریکی،

بەسەر بەرزاییەکانی زەویدا دەڕوات،

ناوی یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالارە.