路得記 1 – CCBT & KSS

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

路得記 1:1-22

拿俄米和路得

1在士師執政的時代,猶大發生了饑荒。有一個人帶著妻子和兩個兒子從猶大伯利恆遷到摩押境內寄居。 2這個人名叫以利米勒,妻子叫拿俄米,兩個兒子分別叫瑪倫基連。他們都是猶大伯利恆以法他人。他們來到摩押,就在那裡住了下來。 3後來,拿俄米的丈夫以利米勒去世了,留下她和兩個兒子。 4這兩個兒子都娶了摩押的女子為妻,一個名叫俄珥巴,一個名叫路得。他們在那裡住了大約十年後, 5瑪倫基連二人也相繼去世,只剩下拿俄米,沒有了丈夫,也沒有了兒子。

6後來,拿俄米摩押聽說耶和華眷顧祂的子民,使他們五穀豐登,就帶著兩個兒媳婦準備回故鄉。 7她們離開所居住的地方,啟程返回猶大8拿俄米對兩個兒媳婦說:「你們還是各回娘家去吧!願耶和華恩待你們,就好像你們恩待死去的丈夫和我一樣。 9願耶和華使你們都有機會再嫁,找到好歸宿。」拿俄米說完了,就親吻她們。她們都放聲大哭, 10說:「不!我們要跟你一起回你的家鄉。」 11拿俄米說:「我的女兒啊,回娘家去吧!為什麼要跟我去呢?難道我還能生兒子做你們的丈夫嗎? 12回去吧!我的女兒啊,走吧!我已經老了,不可能再嫁人了。就算我還有指望,今晚能再結婚生子, 13難道你們能一直不嫁,等到他們長大嗎?不要這樣,我的女兒啊!這樣你們會很苦,我就更苦了,因為耶和華伸手懲罰我。」 14她們又放聲大哭,俄珥巴就親吻婆婆,向她道別。然而,路得卻依依不捨,不肯離去。

15拿俄米說:「你看,你嫂嫂已經回她家鄉和她拜的神明那裡去了,你也跟著嫂嫂回去吧!」 16路得說:「不要逼我撇你而去。你往哪裡去,我也要往哪裡去;你住在哪裡,我也要住在哪裡;你的同胞就是我的同胞,你的上帝就是我的上帝; 17你死在哪裡,我也死在哪裡、葬在哪裡。只有死才能把我們分開。否則,願耶和華重重地懲罰我!」 18拿俄米路得堅決要跟她走,就不再勸阻她了。

19於是,二人便一同回到伯利恆。她們進了伯利恆,全城驚動。婦女們問:「這不是拿俄米嗎?」 20拿俄米對她們說:「不要再叫我拿俄米1·20 拿俄米」意思是「甜」。了,叫我瑪拉1·20 瑪拉」意思是「苦」。吧!因為全能者叫我過得好苦啊! 21我曾滿滿地離開這裡,現在耶和華卻使我空空地回來。既然耶和華叫我受苦,全能者使我遭遇不幸,為何還叫我拿俄米呢?」

22拿俄米帶著她的兒媳婦——摩押女子路得摩押回到了伯利恆,那時正是開始收割大麥的季節。

Kurdi Sorani Standard

ڕائووس 1:1-22

ناعۆمی و ڕائووس

1لە سەردەمی فەرمانڕەوایەتی ڕابەرەکان، قاتوقڕییەک لە خاکەکە سەریهەڵدا. لە بێت‌لەحمی یەهوداوە پیاوێک خۆی و ژنەکەی و دوو کوڕەکەی کۆچیان کرد و پەنایان بۆ وڵاتی مۆئاب برد. 2ناوی پیاوەکە ئەلیمەلەخ بوو، ناوی ژنەکەشی ناعۆمی بوو، ناوی دوو کوڕەکەشی مەحلۆن و کیلیۆن بوو، لە ئەفراتییەکانی1‏:2 ئەفراتی دەگەڕێتەوە بۆ هۆزی ئەفرایم، دووەم کوڕی یوسف. بڕوانە پەیدابوون 41‏:52‏.‏ بێت‌لەحمی یەهودا بوون. ئیتر هاتن بۆ وڵاتی مۆئاب و لەوێ ژیان.

3لەوێ ئەلیمەلەخی مێردی ناعۆمی مرد، ناعۆمی و دوو کوڕەکەی مانەوە و 4دوو ژنی مۆئابیان هێنا، یەکێکیان ناوی عۆرپا بوو ئەوەی دیکەیان ڕائووس. لەوێ بۆ ماوەی دە ساڵ مانەوە. 5ئینجا مەحلۆن و کیلیۆن مردن، ئیتر ناعۆمی بەبێ کوڕ و مێرد مایەوە.

6دوای ئەوەی ناعۆمی لە وڵاتی مۆئابدا بیستی کە خودا گەلەکەی خۆی بەسەرکردووەتەوە و نانی داوە پێیان، خۆی و بووکەکانی هەستان و وڵاتی مۆئابیان بەجێهێشت. 7لەگەڵ دوو بووکەکەی ئەو شوێنەی بەجێهێشت کە لێی دەژیا و ئەو ڕێگایەیان گرتەبەر کە دەیگەڕاندنەوە بۆ خاکی یەهودا.

8ناعۆمی بە بووکەکانی گوت: «با هەریەکەتان بگەڕێتەوە بۆ ماڵی دایکی خۆی. خودا پاداشتی ئەو چاکەیەتان بداتەوە کە لەگەڵ من و کوڕەکانمدا کردتان. 9خودا هەریەکەتان لە ماڵی مێردی خۆی بحەسێنێتەوە.»

ئینجا ماچی کردن و ئەوانیش بە دەنگی بەرز گریان. 10پێیان گوت: «ئێمەش لەگەڵت دێین بۆ لای گەلەکەت.»

11ناعۆمی گوتی: «کچەکانم بگەڕێنەوە. بۆچی لەگەڵ من دێن؟ ئایا سکم کوڕی تێدا ماوە بۆ ئەوەی ببن بە مێردتان؟ 12بگەڕێنەوە و بڕۆن، چونکە پیر بووم و ناتوانم شوو بکەمەوە. وا گوتیشم ئومێدی ئەوە هەبوو کە ئەمشەو شوو بکەمەوە و چەند کوڕێکیشم بوو، 13ئایا چاوەڕێیان دەکەن هەتا گەورە دەبن؟ ئایا لەبەر ئەوان خۆتان دەبەستنەوە و شوو ناکەنەوە؟ نا کچەکانم. من لە ئێوە زیاتر خەفەت دەخۆم، چونکە خودا خراپەی بەسەرم هێنا.»

14ئینجا دیسان بە دەنگی بەرز گریان. عۆرپا خەسووی ماچکرد، بەڵام ڕائووس بە توندی لە باوەشی گرت.

15ناعۆمی گوتی: «ئەوەتا عۆرپای هێوەرژنت1‏:15 هێوەرژنت یان هەوگیانت.‏ گەڕایەوە بۆ لای گەلەکەی و خوداوەندەکانی. تۆش لەگەڵ ئەو بگەڕێوە.»

16بەڵام ڕائووس گوتی: «زۆرم لێ مەکە بەجێت بهێڵم و وازت لێ بهێنم، چونکە بۆ کوێ بچیت دەچم و لە هەرکوێ بمێنیتەوە دەمێنمەوە. گەلی تۆ گەلی منە و خودای تۆ خودای منە. 17لەکوێ بمریت لەوێ دەمرم و هەر لەوێش بە خاک دەسپێردرێم. با یەزدان توندترین سزام بدات، ئەگەر جگە لە مردن شتێک من لە تۆ جیا دەکاتەوە.» 18کە بینی سوورە لەسەر ئەوەی لەگەڵیدا بڕوات، ئیتر زۆری لێ نەکرد.

19ئینجا هەردووکیان ڕۆیشتن هەتا چوونە ناو بێت‌لەحم. کاتێک گەیشتنە بێت‌لەحم شارۆچکەکە هەمووی لەبەر ئەوان خرۆشا و گوتیان: «ئایا ئەمە ناعۆمییە؟»

20ئەویش پێی گوتن: «پێم مەڵێن ”ناعۆمی“1‏:20 واتا (هۆی خۆشی و شادییەکەم).‏، بەڵکو پێم بڵێن ”مارا“1‏:20 لە زمانی عیبری ناعۆمی‏ بە واتای خوێن شیرین دێت، هەروەها (مارا) بە واتای تاڵ.‏ چونکە خودای هەرە بەتوانا ژیانی زۆر تاڵ کردم. 21من بە پڕی ڕۆیشتم و خودا بە بەتاڵی منی هێنایەوە. بۆچی بە ناعۆمی بانگم دەکەن؟ ئەوەتا یەزدان کۆستی خستم، هەرە بەتوانا تووشی خراپەی کردم.»

22ئیتر ناعۆمی و ڕائووسی مۆئابی بووکی، لە وڵاتی مۆئابەوە هاتنەوە و لە سەرەتای دروێنەی جۆ چوونە ناو بێت‌لەحمەوە.