詩篇 95 – CCBT & KSS

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

詩篇 95:1-11

第 95 篇

讚美上帝之歌

1來吧,讓我們向耶和華歌唱,

向拯救我們的磐石歡呼。

2讓我們懷著感恩的心來到祂面前,

向祂高唱讚美詩。

3因為耶和華是偉大的上帝,

是眾神明之上的大君王。

4祂掌管地的深處,

祂擁有山的高峰。

5海洋屬於祂,是祂創造的,

陸地也是祂造的。

6來吧,讓我們俯伏敬拜,

在創造我們的耶和華面前跪下。

7因為祂是我們的上帝,

我們是祂照管的子民,

是祂牧放的羊群。

你們今日若聽見祂的聲音,

8不可像你們祖先在米利巴

在曠野的瑪撒那樣心裡頑固。

9耶和華說:「雖然他們見過我的作為,

卻仍然試探我。

10所以,我憎惡他們四十年之久,

我說,『他們偏離正路,不遵行我的命令。』

11因此我在怒中起誓說,

『他們絕不可進入我的安息!』」

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 95:1-11

زەبووری 95

1وەرن، هەلهەلە بۆ یەزدان لێبدەین،

هاواری شادی بکەین بۆ تاشەبەردی ڕزگاریمان.

2بە ستایشەوە بچینە بەردەمی،

بە مۆسیقاوە هاواری شادی بۆ بکەین.

3لەبەر ئەوەی یەزدان خودایەکی گەورەیە،

پاشایەکی گەورەیە بەسەر هەموو خوداوەندەکانەوە.

4قووڵاییەکانی زەوی بە دەستە و

لووتکەی شاخەکان هی ئەون.

5دەریا هی ئەوە و ئەو دروستی کردووە،

بە دەستی خۆی شێوەی وشکانیی پێکهێنا.

6وەرن، کڕنۆشی بۆ ببەین و بیپەرستین،

لەبەردەم یەزدانی دروستکەرمان چۆک دابدەین،

7چونکە ئەو خودامانە و

ئێمە گەلی لەوەڕگاکەی ئەوین،

مەڕی دەستی ئەوین.

ئەگەر ئەمڕۆ گوێتان لە فەرمایشتی یەزدان بێت کە دەفەرموێت:

8«دڵی خۆتان ڕەق مەکەن وەک لە مەریبا ڕوویدا،

وەک ئەو ڕۆژە لە مەسا95‏:8 ناوێکی عیبرییە بە واتای تاقیکردنەوە، شوێنێکە لە چۆڵەوانی سینا، هەروەها پێی دەگوترێت مەریبا. بڕوانە ڕوونکردنەوە دەربارەی مێرگی مەریبا لە زەبوورەکان 81‏:7.‏‏ هەروەها بڕوانە دەرچوون 17‏:1‏-7.‏ لە بیابان،

9لەوێ باوباپیرانتان تاقییان کردمەوە،

هەرچەندە کردارەکانی منیان بینی،

بەڵام هەر تاقییان کردمەوە.

10چل ساڵ لەو نەوەیە تووڕە بووم،

فەرمووم: ”ئەمانە گەلێکن دڵیان گومڕا بووە و

ڕێگای منیان نەناسی.“

11بۆیە لە تووڕەییمدا سوێندم خوارد:

”نایەنە ناو حەسانەوەی من.“»