耶利米書 48 – CCBT & KSS

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

耶利米書 48:1-47

關於摩押的預言

1論到摩押以色列的上帝——萬軍之耶和華說:

尼波大禍臨頭了!

它必被毀滅;

基列亭必蒙羞淪陷,

堡壘必蒙羞被毀。

2摩押不再受稱讚,

敵人在希實本圖謀害她,說,

『來吧!我們剷除這個國家。』

瑪得緬啊,你也將被敵人追殺,

變得死寂無聲。

3「從何羅念傳來呼喊聲,

『荒涼了!毀滅了!』

4摩押滅亡了,

她的孩童放聲哀哭。

5摩押人痛哭著走上魯希坡,

他們在何羅念的山坡下聽見悲慘的哀號。

6逃命吧!藏到曠野去吧!

7摩押啊,你要被攻佔,

因為你倚仗自己的成就和財富。

你的神明基抹及供奉它的祭司和官長都要被擄去。

8所有的城邑必被毀滅,

無一倖免;

山谷遭踐踏,

平原被蹂躪。

這是耶和華說的。

9「給摩押翅膀讓她飛走吧48·9 給摩押翅膀讓她飛走吧,」或譯作「給摩押豎起墓碑吧,因為她將被毀滅」或「在摩押撒鹽吧,因為她將被毀滅」。

因為她的城邑將淪為廢墟,

杳無人跡。

10不殷勤地為耶和華做工,

不揮刀斬殺摩押人的必受咒詛。

11摩押自幼常享安逸,

從未被擄到別處,

好像沉澱的酒沒有被從這缸倒到那缸,

味道依舊,香氣未變。

12「不過,看啊,時候將到,我要派倒酒的人去把她倒出來,倒空酒缸,把缸打碎。這是耶和華說的。 13摩押人必因他們的神明基抹而羞愧,就像以色列人因信靠伯特利的神像而羞愧一樣。

14摩押人啊,

你們怎能自稱為驍勇善戰的英雄呢?

15摩押要滅亡了,

她的城邑要被摧毀,

她最勇敢的青年將被殺戮。

這是名叫萬軍之耶和華的君王說的。

16摩押快要被毀滅了,

災難就要來臨。

17她的近鄰和知道她名望的人啊,

你們都要為她哀悼,

『那強大、輝煌的權勢竟然崩潰了!』

18底本的居民啊,

你們要從榮耀的位子上下來,

坐在乾旱的地上,

因為毀滅摩押的要來攻擊你們,

摧毀你們的堡壘。

19亞羅珥的居民啊!

你們要站在路旁觀望,

詢問逃難的男女究竟發生了什麼事。

20你們會得知摩押淪陷了,

她羞愧難當。

你們哀傷痛哭吧!

你們要在亞嫩河邊宣告,

摩押滅亡了!』

21「審判降臨在平原上的何倫雅雜米法押22底本尼波伯·低比拉太音23基列亭伯·迦末伯·米恩24加略波斯拉摩押各地的城邑。 25摩押的權勢被粉碎了,她的力量被摧毀了。這是耶和華說的。

26「你們要灌醉她,因為她藐視耶和華。她必在自己的嘔吐物中打滾,被人恥笑。 27摩押啊,你不是曾經嘲笑以色列嗎?以色列難道是強盜嗎?你每次談到她總是不屑地搖頭。

28摩押人啊,

你們要離開城邑,住到岩洞裡,

像鴿子在岩縫裡築巢一樣。

29我們聽說摩押人傲氣沖天,

他們狂妄自大、心中高傲。

30我知道狂傲的摩押不過是外強中乾,

她的誇耀不過是虛張聲勢。

這是耶和華說的。

31因此,我要為她哀號,

摩押人痛哭,

吉珥·哈列設人悲傷。

32西比瑪的葡萄樹啊,

我為你們比為雅謝人哭得更悲痛!

你們的枝條雖然延伸到大海,

一直到雅謝

但毀滅者已在蹂躪你們夏日的果子了!

33摩押的沃土上再沒有歡喜快樂的聲音。

我使榨酒池不出酒,

再沒有踩踏葡萄的歡呼聲,

歡呼被呐喊取代。

34「哀哭聲從希實本傳到以利亞利雅雜,又從瑣珥傳到何羅念伊基拉·施利施亞,因為連寧林的水也乾涸了。」 35耶和華說:「我要滅絕摩押那些在邱壇獻祭和向假神燒香的人。 36我的心為摩押悲鳴,好像淒涼的簫聲;我的心為吉珥·哈列設人悲鳴,他們的一切財富都消失了。 37他們都悲哀地剃去髮鬚,割傷雙手,腰束麻布。 38摩押境內的屋頂和街頭巷尾,哀聲處處可聞,因為我已把摩押打得粉碎,好像打碎沒人要的器皿。這是耶和華說的。 39摩押破碎不堪!她嚎啕痛哭,羞愧難當,令四圍的人嗤笑、驚懼。」

40耶和華說:

「看啊,敵人必像展翅疾飛的大鷹一樣來攻擊摩押

41他們要攻取城池,佔領堡壘。

那時,摩押的勇士像臨盆的婦人一樣心驚膽戰。

42摩押必被摧毀,徹底滅亡,

因為她藐視耶和華。

43摩押人啊!

你們要充滿恐懼,

陷入深坑和網羅。

這是耶和華說的。

44逃過驚恐的必落入深坑,

爬出深坑的必陷入網羅,

因為我懲罰摩押的時候到了。

這是耶和華說的。

45「逃難的人來到希實本

無助地站著,

因為希實本烈焰熊熊,

西宏的城火光沖天,

燒毀了摩押和其中的叛逆之人。

46基抹神明的摩押人啊,

你們有禍了!

你們滅亡了!

你們的兒女都被擄去了。

47但將來,我要使你們重整家園。

這是耶和華說的。」

摩押的審判到此為止。

Kurdi Sorani Standard

یەرمیا 48:1-47

پەیامێک سەبارەت بە مۆئاب

1بۆ مۆئاب:

یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت:

«قوڕبەسەر نیبۆ، چونکە وێران دەبێت،

قیریاتەیم شەرمەزار دەبێت و دەگیرێت،

قەڵاکە شەرمەزار دەبێت و دەڕووخێت.

2شانازی مۆئاب نامێنێت،

لە حەشبۆن پیلانی خراپەیان لە دژی گێڕا،

”وەرن، با کۆتایی بەو نەتەوەیە بهێنین.“

هەروەها تۆش ئەی مەدمێن48‏:2 ناوی شارۆچکەیەک بوو لە خاکی مۆئاب. لە زمانی عیبری وشەی مەدمێن‏ لە ڕووی دەنگەوە لەگەڵ وشەی (کپ بە)ی عیبری نزیکە.‏ کپ دەبیت،

شمشێر دوات دەکەوێت.

3گوێ لە دەنگی هاوار بگرن لە حۆرۆنایمەوە دێت،

هاواری لەناوچوون و وێرانبوونێکی گەورە.

4مۆئاب تێکدەشکێت،

بچووکەکانی هاواریان لێ بەرز دەبێتەوە.

5سەردەکەون بۆ هەورازەکەی ڕێگای لوحیت،

بەدەم ڕێگاوە بەکوڵ دەگریێن،

لە ڕێگا نشێوەکەی بەرەو حۆرۆنایم

هاواری شکست دەبیسترێت.

6هەڵێن و خۆتان دەرباز بکەن!

ببن بە سەرو لە چۆڵەوانی.

7لەبەر پشتبەستنت بە کردار و گەنجینەکانت،

تۆش دەگیرێیت،

کەمۆش48‏:7 خوداوەندی هەرە گەورەی مۆئابییەکان بوو. بڕوانە سەرژمێری 21‏:29‏.‏ ڕاپێچ دەکرێت،

کاهین و پیاوە گەورەکانی پێکەوە.

8وێرانکەر بۆ هەموو شارۆچکەکان دێت،

هیچ شارۆچکەیەک دەرباز نابێت.

دۆڵ لەناودەچێت،

دەشت وێران دەبێت،

وەک ئەوەی یەزدان فەرمووی.

9خوێ بەسەر خاکی مۆئابدا بکەن،

چونکە دەبێتە چۆڵەوانی.48‏:9 یان: باڵ بدەن بە مۆئاب، بۆ ئەوەی هەڵفڕێت.‏

شارۆچکەکانی وێران دەبن،

بەبێ ئاوەدانی دەبن.

10«نەفرەت لێکراوە ئەوەی بە تەوەزەلی کاری یەزدان دەکات!

نەفرەت لێکراوە ئەوەی شمشێرەکەی لە خوێنڕشتن ڕادەگرێت!

11«مۆئاب لە هەڕەتی گەنجییەوە دڵنیایە،

ڕاپێچیش نەکراوە،

وەک مەی بەسەر خڵتەکەیەوە مەنگە،

لە دەفرێکەوە بۆ دەفرێکی دیکە نەشڵەقاوە،

لەبەر ئەوە تامەکەی هەر ماوە و

بۆنیشی نەگۆڕاوە.

12یەزدان دەفەرموێت:

لەبەر ئەوە ڕۆژێک دێت،

بۆ تێکدانی ئەو کەسانەی بۆ دەنێرم کە لە ئەمباری مەی ئیش دەکەن،

ئەوان دەیڕێژن و

دەفرەکانی بەتاڵ دەکەن و

گۆزەکانی وردوخاش دەکەن.

13جا مۆئاب شەرمەزاری کەمۆش دەبێت،

هەروەک بنەماڵەی ئیسرائیل شەرمەزاری بێت‌ئێل بوون

کە پشتیان پێی بەستبوو.

14«چۆن دەڵێن: ”ئێمە پاڵەوانین و

پیاوی بەهێزین بۆ جەنگ“؟

15مۆئاب تەفروتونا دەبێت، شارۆچکەکانی داگیر دەکرێت،

باشترین لاوەکانی بۆ سەربڕین دادەبەزن.»

ئەمە فەرمایشتی پاشایە، ئەوەی ناوی یەزدانی سوپاسالارە.

16«لەناوچوونی مۆئاب نزیک بووەتەوە،

بەڵاکەی زۆر بە خێرایی دێت.

17ئەی هەموو ئەوانەی لە دەوروبەری ئەون، بۆی بلاوێننەوە،

ئەی هەموو ئەوانەی ناوبانگی دەزانن،

بڵێن: ”چۆن داردەستی بەهێز شکا،

شکۆ و دەسەڵاتی نەما!“

18«لە شکۆمەندی خۆت وەرە خوارەوە و

لەسەر زەوی وشک دابنیشە،

ئەی دانیشتووانی شاری دیڤۆن،

چونکە تەفروتوناکەرەکەی مۆئاب

دێتە سەر ئێوە،

شارە قەڵابەندەکانی ئێوە کاول دەکات.

19ئەی دانیشتووانی شاری عەرۆعێر،

لەسەر ڕێگا بوەستن و بڕوانن.

لە پیاوی هەڵاتوو و ژنی دەربازبوو بپرسن،

بڵێن: ”چی ڕوویدا؟“

20مۆئاب ئابڕووی چوو، چونکە شکێنرا.

واوەیلا بکە و هاوار بکە!

لەلای ڕووباری ئەرنۆنەوە ڕایبگەیەنن

کە مۆئاب تەفروتونا بووە.

21حوکمدان بەسەر زەوی دەشتەکەدا هات،

بەسەر حۆلۆن و یەهچا و مێفەعەت،

22بەسەر دیڤۆن و نیبۆ و بێت‌دیڤلاتایم،

23بەسەر قیریاتەیم و بێت‌گاموول و بێت‌مەعۆن،

24بەسەر قەریۆت و بۆزرا،

بەسەر هەموو شارۆچکەکانی خاکی مۆئاب، دوور و نزیکەکان.

25هێزی مۆئاب بڕایەوە،

بازووی شکا.»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

26«سەرخۆشی بکەن،

چونکە بەرامبەر بە یەزدان خۆی بە زل زانی.

با مۆئاب لەناو ڕشانەوەکەی خۆی بگەوزێت،

ببێتە مایەی گاڵتەجاڕی.

27ئەی تۆ بە ئیسرائیل پێنەکەنیت؟

ئایا ئەو لەنێو دزان گیرا،

هەر کاتێک باست دەکرد،

سەرت دەلەقاند؟

28ئەی دانیشتووانی مۆئاب،

شارۆچکەکان بەجێبهێڵن و لەناو بەردەکاندا نیشتەجێ بن.

وەک کۆتر بن کە هێلانەکەی

لەدەم ئەشکەوتدا دروست دەکات.

29«لووتبەرزی مۆئابمان بیستووە،

زۆر لووتبەرزە،

خۆبەزلزانی و لووتبەرزی و

فیز و شانازییەکەی لە دڵەوە.

30یەزدان دەفەرموێت: من بێ شەرمی ئەوم زانیوە، بەڵام قسەی پووچە.

کردارە پووچەکانی بێ سوودن.

31لەبەر ئەوە واوەیلا بۆ مۆئاب دەکەم،

بۆ سەراپای مۆئاب هاوار دەکەم،

بۆ پیاوانی قییر حەراسەت دەنووزێمەوە.

32ئەی مێوی سیڤما،

وەک گریانی یەعزێر بۆت دەگریێم.

لقەکانت لە دەریا پەڕینەوە،

گەیشتنە دەریای یەعزێر.

تەفروتوناکەر کەوتە سەر

میوە پێگەیشتوو و هێشووە ترێیەکانت.

33خۆشی و دڵشادی داماڵران

لە ڕەزەکان و لە خاکی مۆئاب.

شەرابم لە گوشەر ڕاگرت،

بە هاواری خۆشییەوە پێپەست ناکرێت،

ئەگەر هاوارکردن هەبێت،

لە خۆشیدا هاوار ناکەن.

34«دەنگی هاواریان بەرزبووەوە،

لە حەشبۆنەوە هەتا ئەلعالێ و هەتا یەهەچ،

لە زۆعەرەوە هەتا حۆرۆنایم و عەگلەت شەلیشیا،

چونکە هەروەها ئاوی نیمریمیش وشک دەبێت.

35لە مۆئاب کۆتایی دەهێنم

بەوانەی لە نزرگەکانی سەر بەرزایی قوربانی پێشکەش دەکەن و

بخوور بۆ خوداوەندەکانی دادەگیرسێنن.»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

36«لەبەر ئەوە دڵم بۆ مۆئاب وەک شمشاڵ ناڵەی دێت،

دڵم بۆ پیاوانی قییر حەراسەت وەک شمشاڵ دەناڵێنێت،

چونکە ئەو سامانەی بەدەستیان هێنا لەناوچوو.

37هەموو سەرێک تاشراوە و

هەموو ڕیشێک کورت کراوەتەوە،

هەموو دەستێک بریندار کراوە و

هەموو ناوقەدێک بە جلوبەرگی گوش داپۆشراوە.

38لەسەر هەموو سەربانەکانی مۆئاب و

لە هەموو شەقامەکانی

جگە لە گریان هیچی دیکە نییە،

چونکە مۆئابم شکاند،

وەک گۆزەیەک کەس نەیەوێت.»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

39«چۆن شکا! چۆن واوەیلا دەکەن!

چۆن مۆئاب لە شەرمان ڕووی وەرگێڕا!

مۆئاب بووە مایەی گاڵتەجاڕی و

ترسناکی بۆ هەموو ئەوانەی دەوروبەری.»

40یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«تەماشا بکەن! دوژمن وەک هەڵۆ بەرز دەفڕێت،

بەسەر مۆئابدا باڵەکانی لێک دەکاتەوە.

41قەریۆت دەگیرێت و

قەڵاکان دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

لەو ڕۆژەدا دڵی پاڵەوانەکانی مۆئاب

وەک دڵی ژنی ژانگرتووی لێدێت.

42مۆئاب لەوە دەکەوێت کە ببێتە گەل،

چونکە بەرامبەر بە یەزدان خۆی بە زل زانی.

43ئەی دانیشتووی مۆئاب،

ترس و چاڵ و تەڵە چاوەڕێت دەکات.»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

44«ئەوەی لە ترس هەڵدێت

دەکەوێتە ناو چاڵەکەوە،

ئەوەی لە چاڵەکە دێتە دەرەوە

بە تەڵەکەوە دەبێت،

چونکە ساڵی سزادان

بەسەر مۆئابدا دەهێنم.»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

45«لە سێبەری حەشبۆن

هەڵاتووەکان بە بێهێزی وەستاون،

چونکە لە حەشبۆنەوە ئاگرێک دەرچوو،

گڕێکیش لەنێو سیحۆنەوە،

ناوچەوانی مۆئاب و

کەللەسەری گەلی بە هاتوهاوار دەخوات.

46قوڕبەسەرت مۆئاب!

خەڵکی کەمۆش لەناوچوو،

کوڕەکانی تۆیان ڕاپێچ کرد و

کچەکانت بە دیل بردران.

47«بەڵام لە ئاییندەدا،

ڕاپێچکراوەکانی مۆئاب دەگەڕێنمەوە.»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

ئێرە کۆتایی حوکم بەسەردادانی مۆئابە.