耶利米書 40 – CCBT & KSS

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

耶利米書 40:1-16

基大利恩待耶利米

1耶利米帶著鎖鏈跟耶路撒冷猶大被擄的人一起被帶往巴比倫,但護衛長尼布撒拉旦拉瑪釋放了他。這事之後,耶和華的話傳給了耶利米2護衛長釋放耶利米之前對他說:「你的上帝耶和華曾說要在這裡降下災禍, 3現在果然應驗了。你們遭災是因為你們得罪了耶和華,不聽祂的話。 4現在我解除你手上的鎖鏈,釋放你。你可以跟我去巴比倫,我必善待你;如果你不想去,也可以。你看,整片土地都在你眼前,你想去哪裡都可以。 5巴比倫王委任沙番的孫子、亞希甘的兒子基大利管理猶大的城邑,如果你想留下來,可以去他那裡住在同胞中,或去其他你喜歡的地方。」於是,護衛長給耶利米乾糧和禮物,放他離去。 6耶利米就到米斯巴基大利那裡,居住在留下來的人當中。

基大利管理猶大

7躲在鄉村的猶大將領和士兵聽說巴比倫王委任亞希甘的兒子基大利管理猶大的窮人,就是沒有被擄到巴比倫的男女婦孺, 8便來到米斯巴基大利。他們是尼探雅的兒子以實瑪利加利亞的兒子約哈難約拿單單戶篾的兒子西萊雅尼陀法以斐的兒子們、瑪迦耶撒尼亞及他們的屬下。 9沙番的孫子、亞希甘的兒子基大利對他們起誓說:「你們不要怕臣服於迦勒底人,只管住在這裡做巴比倫王的臣民,你們會平安無事。 10至於我,我要留在米斯巴,代表你們與迦勒底人會面。你們要儲備酒、夏天的果子和油,存放在器皿內,在你們所住的城邑生活。」 11摩押亞捫以東及各國的猶大人聽說巴比倫王留下一些人,並委任沙番的孫子、亞希甘的兒子基大利管理他們, 12便從各地回到猶大,去米斯巴基大利。他們儲備了大量的酒和夏天的果子。

13加利亞的兒子約哈難和在鄉村的眾將領來到米斯巴基大利14對他說:「亞捫巴利斯尼探雅的兒子以實瑪利來殺你,你知道嗎?」亞希甘的兒子基大利卻不相信他們的話。 15後來,加利亞的兒子約哈難米斯巴私下對基大利說:「讓我去殺掉尼探雅的兒子以實瑪利吧!沒人會知道。何必讓他來殺害你,以致匯集到你這裡的猶大餘民再度分散、滅亡呢?」 16亞希甘的兒子基大利說:「你不可殺他,你說他要殺我這件事不是真的。」

Kurdi Sorani Standard

یەرمیا 40:1-16

بەڕەڵاکردنی یەرمیا

1ئەو پەیامەی لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات، پاش ئەوەی نەبوزەرەدانی فەرماندەی پاسەوانانی پاشا لە ڕامە یەرمیای بەڕەڵا کرد، کە بینیبووی یەرمیا بە زنجیر بەند کراوە و لەنێو هەموو ڕاپێچکراوەکانی ئۆرشەلیم و یەهودایە کە بۆ بابل ڕاپێچ کراون. 2فەرماندەی پاسەوانانی پاشا یەرمیای برد و پێی گوت: «یەزدانی پەروەردگارت سەبارەت بەم شوێنە ئەم بەڵایەی فەرموو. 3ئێستاش یەزدان ئەنجامی دا، هەروەک فەرمووی کردی. هەموو ئەو شتانەتان لەبەر ئەوە بەسەرهات گوناهتان کرد لە دژی یەزدان و گوێڕایەڵی نەبوون. 4ئەمڕۆ من ئازادت دەکەم لەو سندمانەی بەدەستتەوەیە. جا ئەگەر پێت باشە لەگەڵم بێیتە بابل، وەرە و منیش چاوم لێت دەبێت. بەڵام ئەگەر حەز ناکەیت، مەیێ. تەماشا بکە، هەموو خاکەکە لەبەردەمتە، جا کوێت پێ باشە و بۆت دەگونجێ، بڕۆ ئەوێ.» 5بەڵام بەر لە گەڕانەوەی یەرمیا، نەبوزەرەدان گوتی: «بگەڕێوە لای گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقامی کوڕی شافان، ئەوەی پاشای بابل بەسەر شارۆچکەکانی یەهوداوە دایناوە، لەنێو خەڵکەکە لەلای ئەو بمێنەوە، یانیش هەرکوێیەک پێت باشە و بۆت دەگونجێ بڕۆ ئەوێ.»

پاشان فەرماندەی پاسەوانانی پاشا توێشو و دیارییەکی پێیدا و بەڕەڵای کرد. 6یەرمیاش هاتە لای گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقام لە میچپا و لەلای ئەو مایەوە، لەناو ئەو خەڵکەی لە خاکەکەدا مابوونەوە.

کوشتنی گەدەلیاهو

7کاتێک هەموو سەرلەشکرەکان، ئەوانەی لەناو کێڵگەکان بوون، خۆیان و پیاوەکانیان بیستیان کە پاشای بابل گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقامی کردووە بە فەرمانڕەوای خاکەکە و سەرپەرشتیاری ژن و پیاو و منداڵان، ئەو هەژارانەی خاکەکە کە بۆ بابل ڕاپێچ نەکراون، 8هاتنە میچپا بۆ لای گەدەلیاهو. ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆ، یۆحانان و یۆناتانی کوڕانی قارێیەح، سەرایای کوڕی تەنحومەت، کوڕەکانی عێفەیی نەتۆفایی و یازەنیاهوی کوڕی مەعکاتی، خۆیان و پیاوەکانیان. 9گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقامی کوڕی شافانیش سوێندی بۆ ئەوان و پیاوەکانیان خوارد، پێی گوتن: «مەترسن لەوەی خزمەتی بابلییەکان بکەن. لە خاکەکە نیشتەجێ بن و خزمەتی پاشای بابل بکەن، ئەوەی باشە بۆتان دەبێت. 10منیش لە میچپا دادەنیشم، بۆ ئەوەی لەبەردەم ئەو بابلییانە نوێنەرایەتی ئێوە بکەم کە دێنە لامان. بەڵام ئێوە شەراب و هەنجیر و زەیت کۆبکەنەوە، بیخەنە ناو کۆڵەبارەکانتانەوە، لەو شارۆچکانەی گرتووتانە نیشتەجێ بن.»

11کاتێک هەموو ئەو جولەکانەی لە مۆئاب و لەنێو عەمۆنییەکان و لە ئەدۆم و ئەوانەی لە هەموو خاکەکانی دیکە بوون، بیستیان کە پاشای بابل پاشماوەی بۆ یەهودا هێشتووەتەوە، گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقامی کوڕی شافانی کردووە بە فەرمانڕەوایان، 12هەموو جولەکەکان لە هەموو ئەو شوێنانەی پەرتەوازە بوون بۆی گەڕانەوە، هاتنەوە خاکی یەهودا، بۆ لای گەدەلیاهو لە میچپا. شەراب و هەنجیرێکی گەلێک زۆریان کۆکردەوە.

13ئینجا یۆحانانی کوڕی قارێیەح و هەموو سەرلەشکرەکان کە لە کێڵگەکان بوون هاتنە میچپا بۆ لای گەدەلیاهو، 14پێیان گوت: «ئایا تۆ نازانیت کە بەعلیسی پاشای عەمۆنییەکان، ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆی ناردووە تۆ بکوژێت؟» بەڵام گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقام باوەڕی پێ نەکردن.

15ئینجا یۆحانانی کوڕی قارێیەح بەدزییەوە لە میچپا قسەی لەگەڵ گەدەلیاهو کرد و گوتی: «ڕێم بدە بچم ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆ بکوژم، بێ ئەوەی هیچ کەس پێی بزانێت. بۆچی ئەو تۆ بکوژێت، هەموو ئەو جولەکانەی لە دەوری تۆ کۆبوونەتەوە پەرتەوازە بن و پاشماوەی یەهودا لەناوبچێت؟»

16بەڵام گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقام بە یۆحانانی کوڕی قارێیەحی گوت: «ئەم شتە مەکە، چونکە ئەوەی تۆ سەبارەت بە ئیسماعیل دەیڵێیت ڕاست نییە.»