海邊顯現
1後來,耶穌在提比哩亞海邊又向門徒顯現。當時的情形是這樣的: 2西門·彼得、綽號「雙胞胎」的多馬、加利利的迦拿人拿但業、西庇太的兩個兒子以及其他兩個門徒都在一起。
3西門·彼得對他們說:「我要去打魚了!」
眾人說:「我們也跟你去。」於是他們就出去,上了船,但那一夜什麼也沒打到。 4天將破曉的時候,耶穌站在岸上,但門徒都不知道是耶穌。
5耶穌對他們說:「孩子們,打到魚沒有?」
他們回答說:「沒有!」
6耶穌說:「在船的右邊下網就會打到魚。」於是他們照著祂的話把網撒下去,網到的魚多到連網都拉不動。
7耶穌所愛的那個門徒對彼得說:「是主!」那時西門·彼得赤著身子,一聽見是主,立刻束上外衣,跳進海裡。 8其他門徒離岸不遠,約有一百米,他們隨後用船把那一網魚拖到岸邊。 9他們上岸後,看見有一堆炭火,上面有魚和餅。
10耶穌說:「拿幾條剛打的魚來。」 11西門·彼得就上船把網拉上岸。網裡一共有一百五十三條大魚!雖然魚這麼多,網卻沒有破。
12耶穌又說:「你們來吃早餐吧!」沒有一個門徒敢問祂是誰,他們都知道祂是主。 13耶穌就過來把餅和魚分給他們。
14這是耶穌從死裡復活後第三次向門徒顯現。
耶穌和彼得
15吃過早餐,耶穌對西門·彼得說:「約翰的兒子西門,你比這些人更愛我嗎?21·15 「你比這些人更愛我嗎」或譯「你愛我比愛這些更深嗎」。」
彼得說:「主啊!是的,你知道我愛你。」
耶穌對他說:「你要餵養我的小羊。」
16耶穌第二次問:「約翰的兒子西門,你愛我嗎?」
彼得說:「主啊!是的,你知道我愛你。」
耶穌說:「你要牧養我的羊。」
17耶穌第三次問:「約翰的兒子西門,你愛我嗎?」
彼得因為耶穌一連三次這樣問他,就難過起來,於是對耶穌說:「主啊!你是無所不知的,你知道我愛你。」
耶穌說:「你要餵養我的羊。 18我實實在在地告訴你,你年輕力壯的時候,自己穿上衣服,想去哪裡就去哪裡。但到你年老的時候,你將伸出手來,別人要把你綁起來帶你到你不願意去的地方。」 19這話是暗示彼得將要怎樣死來使上帝得榮耀。之後,耶穌又對他說:「你跟從我吧!」
20彼得轉身看見耶穌所愛的那個門徒跟在後面,就是吃最後的晚餐時靠在耶穌身邊問「主啊!是誰要出賣你?」的那個門徒。 21彼得問耶穌:「主啊!他將來會怎樣呢?」
22耶穌說:「如果我要他活到我再來,與你有什麼關係?你只管跟從我吧!」
23於是在信徒中間就傳說那個門徒不會死。其實耶穌並沒有說他不會死,只是說:「如果我要他活到我再來,與你有什麼關係?」
24為這些事做見證、記錄這些事的就是那個門徒,我們都知道他的見證是真實的。 25耶穌還做了許多其他的事,如果都寫成書,我想整個世界也容納不下。
دەرکەوتنی عیسا لەسەر دەریاچە
1دوای ئەمە دیسان عیسا بەم شێوەیە لە دەریاچەی جەلیل21:1 یۆنانی: تەبەرییە. خۆی بۆ قوتابییەکان دەرخست: 2شیمۆن پەترۆس و تۆماس کە بە دیدمۆس ناسرابوو، لەگەڵ ناتانئیل کە خەڵکی قانای جەلیل بوو، هەروەها کوڕەکانی زەبدی و دوو قوتابی دیکەی ئەو پێکەوە بوون. 3شیمۆن پەترۆس پێی گوتن: «بۆ ڕاو دەچم.» پێیان گوت: «ئێمەش لەگەڵت دێین.» ئینجا ڕۆیشتن و سواری بەلەم بوون، بەڵام لەو شەوەدا هیچیان نەگرت.
4کاتی بەرەبەیان، عیسا لە کەناری دەریاچەکە ڕاوەستا، بەڵام قوتابییەکان نەیانزانی ئەوە عیسایە.
5عیسا پێی فەرموون: «کوڕینە، هیچ ماسیتان پێ نییە؟»
وەڵامیان دایەوە: «نەخێر.»
6پێی فەرموون: «تۆڕەکە هەڵبدەنە لای ڕاستی بەلەمەکە، ماسی دەبیننەوە.» جا هەڵیاندا و ئیتر لەبەر زۆری ئەو ماسییانەی تێیدا بوو نەیانتوانی تۆڕەکە ڕابکێشنە ناو بەلەمەکە.
7ئەو قوتابییەی عیسا خۆشی دەویست بە پەترۆسی گوت: «ئەوە عیسای خاوەن شکۆیە!» کاتێک پەترۆس بیستی «ئەوە عیسای خاوەن شکۆیە،» خۆی بە جلەکانی داپۆشی چونکە ڕووت بوو، خۆی هەڵدایە ناو ئاوەکەوە. 8قوتابییەکانی دیکە بە بەلەمەکە هاتن و تۆڕی ماسییەکەیان ڕادەکێشا، چونکە تەنها دوو سەد باڵ21:8 نزیکەی 90 مەتر. لە وشکانییەوە دوور بوون. 9کاتێک دابەزینە وشکانی، بینییان وا خەڵووز ئامادە کراوە و ماسی خراوەتە سەری و نان دانراوە.
10عیسا پێی فەرموون: «لەو ماسییانە بهێنن کە ئێستا گرتتان.» 11شیمۆن پەترۆسیش سەرکەوت و تۆڕەکەی ڕاکێشایە سەر وشکانی، سەد و پەنجا و سێ ماسی گەورەی تێدابوو، لەگەڵ زۆریەکەشی تۆڕەکە نەدڕا. 12عیسا پێی فەرموون: «وەرن بخۆن.» هیچ کام لە قوتابییەکان نەیانوێرا پرسیاری لێ بکەن: «تۆ کێیت؟» زانییان عیسای خاوەن شکۆیە. 13عیسا هات، نانەکەی هەڵگرت و پێیدان، ماسییەکەش بە هەمان شێوە. 14ئەمە سێیەم جار بوو کە عیسا پاش هەستانەوەی لەنێو مردووان بۆ قوتابییەکان دەرکەوت.
گەڕانەوەی پەترۆس بۆ خزمەت
15دوای ئەوەی نانیان خوارد عیسا بە شیمۆن پەترۆسی فەرموو: «شیمۆنی یۆنا، منت لەوانە خۆشتر دەوێت؟»
پێی گوت: «بەڵێ گەورەم، دەزانیت کە تۆم خۆشدەوێت.»
پێی فەرموو: «بەرخەکانم بلەوەڕێنە.»
16دیسان پێی فەرمووەوە: «شیمۆنی یۆنا، منت خۆشدەوێت؟»
پێی گوت: «بەڵێ گەورەم، دەزانیت خۆشمدەوێیت.»
پێی فەرموو: «ببە بە شوانی مەڕەکانم.»
17سێیەم جار پێی فەرموو: «شیمۆنی یۆنا، منت خۆشدەوێت؟»
پەترۆس دڵگران بوو، چونکە سێ جار پێی فەرموو: «منت خۆشدەوێت؟» پێی گوت: «گەورەم، تۆ هەموو شتێک دەزانیت. دەزانیت کە خۆشمدەوێیت.»
عیسا پێی فەرموو: «مەڕەکانم بلەوەڕێنە. 18ڕاستی ڕاستیت پێ دەڵێم، کاتێک گەنج بوویت پشتێنەکەتت دەبەست و بۆ هەرکوێ دەتویست، دەچوویت. بەڵام کاتێک پیر دەبیت دەستت درێژ دەکەیت و یەکێکی دیکە پشتێنەکەت دەبەستێت و دەتباتە شوێنێک کە ناتەوێت.» 19ئەمەی گوت وەک ئاماژەکردنێک بۆ مردنی پەترۆس کە بەهۆیەوە خودا شکۆدار دەکات. لەدوای ئەمە پێی فەرموو: «دوام بکەوە!»
20پەترۆس ئاوڕی دایەوە و بینی کە ئەو قوتابییەی کە عیسا خۆشی دەویست دوایان کەوتووە، ئەوەی لە کاتی نانی ئێوارەدا شانی بە سنگی عیساوە نابوو و پێی گوتبوو: «گەورەم، کێیە ئەوەی بە گرتنت دەدات؟» 21کاتێک پەترۆس ئەمەی بینی بە عیسای گوت: «گەورەم، ئەی ئەمە چی لێدێت؟»
22عیساش پێی فەرموو: «ئەگەر بمەوێت دەمێنێتەوە هەتا دێمەوە، بە تۆ چی؟ تۆ دوام بکەوە.» 23ئیتر ئەم قسەیە لەنێو برایان وا بڵاو بووەوە کە ئەو قوتابییە نامرێت. بەڵام عیسا پێی نەفەرموو کە نامرێت، بەڵکو «ئەگەر بمەوێت دەمێنێتەوە هەتا دێمەوە، بە تۆ چی؟»
24ئەمەش ئەو قوتابییەیە کە دەربارەی ئەم شتانە شایەتی دەدات و ئەم شتانەی نووسیوە. ئێمەش دەزانین شایەتییەکەی ڕاستە.
25زۆر شتی دیکە هەیە عیسا کردوویەتی، ئەگەر یەک لەدوای یەک بنووسرایەتەوە، وابزانم خودی جیهان جێگای ئەو پەڕتووکە نووسراوانەی تێدا نەدەبووەوە.