其餘土地的分配
1征服了這些地方以後,以色列全體會眾都聚集在示羅,把會幕設立在那裡。 2這時,以色列還有七個支派沒有分到產業。 3約書亞對他們說:「你們等到什麼時候才去佔領你們祖先的上帝耶和華賜給你們的土地呢? 4你們每支派要派出三個人,我要差他們去偵察,按各支派應得的土地繪製地圖,然後回來稟告我。 5他們要把土地劃分作七份。猶大要留在南部自己的領土上,約瑟家族要留在北部自己的領土上。 6你們把這七份土地繪成地圖交給我,我要在我們的上帝耶和華面前為你們抽籤。 7你們當中的利未人沒有份,因為做耶和華的祭司這職任就是他們的產業。至於迦得支派、呂便支派和瑪拿西半個支派,摩西已把約旦河東的土地分給他們了。」
8那些畫地圖的人啟程出發的時候,約書亞囑咐他們說:「你們要走遍那裡,繪製地圖,然後回來稟告我,我要在示羅,在耶和華面前為你們抽籤。」 9於是,他們走遍那裡,把所有城邑分作七份,繪在冊上,然後回到示羅見約書亞。 10約書亞便在示羅按照以色列的支派,在耶和華面前為他們抽籤分地。
便雅憫支派分到的土地
11便雅憫支派按宗族抽籤分到的領土,座落在猶大和約瑟支派的領土之間。 12他們北部的邊界從約旦河起,沿耶利哥北面的山坡直上,往西穿過山區,直到伯·亞文的曠野; 13從那裡經路斯,即伯特利南面山坡到下伯·和崙南面山區的亞他綠·亞達。 14西面的邊界自伯·和崙對面山的西側向南直到猶大人的基列·巴力,即基列·耶琳。 15南部邊界從基列·耶琳的邊界開始向西直到尼弗多亞的水泉, 16又往下到欣嫩子谷對面的山麓,也就是利乏音谷北邊,然後往南,經欣嫩谷到耶布斯山南部,直到隱·羅結; 17然後,向北先後到隱·示麥,亞都冥山坡對面的基利綠,呂便的兒子波罕所立的大石, 18以及亞拉巴的對面,再往北下到亞拉巴; 19又沿著伯·曷拉的北面直到鹽海的北岸,也就是約旦河的南部河口。這是南部的邊界。 20東面以約旦河為界。這是便雅憫人按宗族分到的土地和四周的邊界。
21以下是便雅憫支派按宗族分到的城邑:耶利哥、伯·曷拉、伊麥·基悉、 22伯·亞拉巴、西瑪蓮、伯特利、 23亞文、巴拉、俄弗拉、 24基法·阿摩尼、俄弗尼、迦巴,共十二座城及其附近的鄉村。 25還有基遍、拉瑪、比錄、 26米斯巴、基非拉、摩撒、 27利堅、伊利毗勒、他拉拉、 28洗拉、以利弗、耶布斯——即耶路撒冷、基比亞、基列,共十四座城及其附近的鄉村。
這就是便雅憫各宗族所分到的土地。
دابەشکردنی ئەو زەوییانەی کە ماوەتەوە
1ئینجا هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل لە شیلۆ کۆبوونەوە و لەوێدا چادری چاوپێکەوتنیان هەڵدا، خاکەکەش خرایە ژێر ڕکێفیانەوە. 2بەڵام حەوت هۆز لە نەوەی ئیسرائیل مابوونەوە کە هێشتا میراتەکەی خۆیان وەرنەگرتبوو.
3جا یەشوع بە نەوەی ئیسرائیلی گوت: «هەتا کەی خاو دەبن لە چوونە ژوورەوە بۆ دەست بەسەرداگرتنی ئەو خاکەی کە یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانتان پێیداون؟ 4لە هەر هۆزێک سێ کەس بۆ خۆتان هەڵبژێرن، بۆ ئەوەی بیاننێرم و بچن و بە خاکەکەدا بگەڕێن، بەگوێرەی میراتەکەیان ڕووپێو بکەن، پاشان بگەڕێنەوە بۆ لام. 5بۆ حەوت بەش دابەشی بکەن. جا یەهودا لەسەر سنوورەکەی خۆی لە باشوور دەمێنێتەوە و بنەماڵەی یوسفیش لەسەر سنوورەکەیان لە باکوور دەمێننەوە. 6ئێوەش خاکەکە بۆ حەوت بەش ڕووپێو بکەن و پاشان بیهێننەوە ئێرە، لێرە لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارمان تیروپشکتان بۆ دەکەم. 7بەڵام لێڤییەکان لەنێو ئێوەدا بەشیان نییە، چونکە کاهینیێتی یەزدان میراتی ئەوانە. گاد و ڕەئوبێن و نیوەی هۆزی مەنەشەش میراتی خۆیان لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون وەرگرت، ئەوەی کە موسای بەندەی یەزدان پێیدان.»
8کاتێک پیاوەکان بۆ ڕووپێوی خاکەکە بەڕێکەوتن، یەشوع فەرمانی پێکردن و گوتی: «بڕۆن و بە خاکەکەدا بگەڕێن و وردەکارییەکانی بنووسن. پاشان وەرنەوە بۆ لام و منیش لێرە لەبەردەم یەزدان لە شیلۆ تیروپشکتان بۆ دەکەم.» 9ئینجا پیاوەکان ڕۆیشتن و بەناو خاکەکەدا گەڕان، بەگوێرەی شارۆچکەکان کردیان بە حەوت بەش، وردەکارییەکەیان تۆمار کرد، پاشان هاتنەوە بۆ لای یەشوع بۆ ئۆردوگاکە لە شیلۆ.
10یەشوعیش لە شیلۆ لەبەردەم یەزدان تیروپشکی بۆ کردن، لەوێ خاکەکەی بۆ نەوەی ئیسرائیل بەگوێرەی بەشەکانیان دابەش کرد.
بەشی بنیامین
11ئینجا تیروپشک بۆ هۆزی نەوەی بنیامین بەگوێرەی خێڵەکانیان کرا. سنووری تیروپشکەکەیان لەنێوان نەوەی یەهودا و نەوەی یوسفدا بوو.
12سنوورەکەیان لەلای باکوورەوە لە ڕووباری ئوردونەوە دەستی پێکرد و لە بناری ئەریحا لەلای باکوورەوە تێدەپەڕی، پاشان بە ناوچە شاخاوییەکەدا بەرەو ڕۆژئاوا دەچوو، هەتا نزیک چۆڵەوانی بێتئاڤن. 13ئینجا سنوورەکە لەوێوە بەردەوام بوو بۆ باشووری بناری لوز کە بێتئێلە و لەوێوە هاتە خوارەوە بۆ عەتەرۆت ئەدار لەسەر چیاکەی باشووری بێتحۆرۆنی خواروو.
14ئینجا سنوورەکە درێژ بووەوە و سووڕایەوە بەلای ڕۆژئاوای باشوور، لەو کێوەی کە بەرامبەر بێتحۆرۆنە لە باشوور و گەیشتە قیریەت بەعل کە قیریەت یەعاریمە، شارۆچکەیەکی نەوەی یەهودا بوو. ئەمە لای ڕۆژئاوا بوو.
15لای باشووریش لەوپەڕی قیریەت یەعاریمەوە دەستی پێکرد و سنوورەکە بەرەو ڕۆژئاوا چوو بۆ سەرچاوەی ئاوەکانی نەفتۆوەح. 16سنوورەکە بۆ دامێنی کێوەکەی بەرامبەر بە دۆڵی بەنهینۆم کە لە دۆڵی ڕفایمە لەلای باکوور دابەزی، لەوێشەوە دابەزی بۆ دۆڵی هینۆم بەلای لێژاییەکەی باشووری شاری یەبوسییەکاندا، ئینجا دابەزی بۆ کانی ڕۆگێل. 17ئینجا لە باکوورەوە ڕووەو کانی شەمەش درێژ بووەوە و بەردەوام بوو هەتا گەلیلۆت کە بەرامبەر بە ڕێگای هەورازی ئەدومیمە و ئینجا دابەزی بۆ بەردی بۆهەنی کوڕی ڕەئوبێن. 18بەردەوام بوو بۆ بنارەکەی بەرامبەر بە بێتعەراڤا بەلای باکووردا، ئینجا دابەزی بۆ دەشتایی عەراڤا. 19سنوورەکە بەردەوام بوو بۆ لای بناری باکووری بێتحۆگلە، لە کەنداوی باکووری دەریای مردوو18:19 دەریای مردوو: عیبری: دەریای خوێ. کۆتایی هات، لە کۆتایی ڕووباری ئوردون لە باشوور. ئەمەش سنووری باشوورە.
20سنووری لای ڕۆژهەڵاتیش ڕووباری ئوردون بوو.
ئەمە میراتی نەوەی بنیامین بوو لەگەڵ سنوورەکەی بە چواردەوریدا بەگوێرەی خێڵەکانیان.
21شارەکانی هۆزی نەوەی بنیامینیش بەگوێرەی خێڵەکانیان ئەمانە بوون:
ئەریحا، بێتحۆگلە، عێمەق قەچیچ، 22بێتعەراڤا، چەمارایم، بێتئێل، 23عەڤیم، پارا، عۆفرا، 24کەفەر عەمۆنی، عۆفنی و گەڤەع، واتا دوازدە شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە.
25گبعۆن، ڕامە، بئێرۆت، 26میچپا، کەفیرا، مۆچە، 27ڕاقەم، یەرپەئێل، تەرەلا، 28چێلەع، هائەلەف، شاری یەبوسی کە ئۆرشەلیمە، گیڤعا و قیریەت، واتا چواردە شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە.
ئەمە میراتی نەوەی بنیامین بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان.