申命記 14 – CCBT & KSS

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

申命記 14:1-29

做聖潔的子民

1「你們是你們上帝耶和華的兒女,不可為死人割傷自己或剃光前額。 2因為你們是屬於你們的上帝耶和華的聖潔子民,祂從天下萬族中揀選你們作祂寶貴的產業。

3「你們不可吃任何可憎之物。 4但你們可以吃牛、綿羊、山羊、 5鹿、瞪羚、野山羊、野綿羊和羚羊。 6凡蹄子分瓣且反芻的動物,你們都可以吃。 7在那些只是反芻或只是蹄子分瓣的動物中,你們不可吃駱駝、野兔和獾,因為牠們反芻但蹄子不分瓣,是不潔淨的。 8你們也不可吃豬,因為豬雖蹄子分瓣但不反芻,是不潔淨的。你們不可吃這些動物的肉,也不可摸牠們的屍體。

9「水族中,凡有鱗和鰭的,你們都可以吃。 10凡無鱗和鰭的都不潔淨,你們不可吃。

11「你們可以吃潔淨的鳥類。 12不可吃的鳥類有鵰、胡兀鷲、黑禿鷲、 13鳶、隼類、 14烏鴉類、 15駝鳥、夜鷹、海鷗、鷹類、 16小鴞、大鴞、倉鴞、 17鵜鶘、魚鷹、鸕鷀、 18鸛、鷺鳥類、戴鵀和蝙蝠。

19「凡有翅膀、會爬的昆蟲都不潔淨,你們不可吃。 20凡有翅膀的潔淨之物,你們都可以吃。

21「你們不可吃死掉的動物,但可以送給或賣給住在你們城裡的外族人吃。因為你們屬於你們的上帝耶和華,是聖潔的民族。你們不可用母山羊的奶煮牠的羊羔。

十一奉獻

22「你們每年要獻出收成的十分之一; 23要在你們的上帝耶和華選定的敬拜場所,在祂面前吃所獻的十分之一的穀物、新酒、油以及頭生的牛羊。這是為了讓你們學習一生敬畏你們的上帝耶和華。 24如果你們的上帝耶和華賜福你們,使你們豐收,而你們住的地方離祂選定的敬拜場所太遠,以致不能把收成的十分之一送去, 25就可以把那些收成換成銀錢帶去。 26在那裡,你們可以隨意買牛、羊、淡酒或烈酒,然後一家人在你們的上帝耶和華面前吃喝快樂。 27不可忘記住在你們城裡的利未人,因為利未人沒有分到土地作產業。

28「每逢第三年末,你們要把那年所有出產的十分之一拿出來,存放在你們的城裡, 29讓你們城中沒有土地的利未人、寄居者和孤兒寡婦都可以來吃飽。這樣,你們的上帝耶和華必使你們凡事蒙福。

Kurdi Sorani Standard

دواوتار 14:1-29

خواردنی پاک و گڵاو

1ئێوە ڕۆڵەی یەزدانی پەروەردگارتانن، لەشی خۆتان بریندار مەکەن و ناوچەوانتان مەتاشن لەبەر مردوو، 2چونکە ئێوە گەلێکی پیرۆزن بۆ یەزدانی پەروەردگارتان و یەزدانیش ئێوەی هەڵبژارد بۆ ئەوەی ببنە گەنجینەیەکی تایبەت بۆ ئەو لە سەرووی هەموو ئەو گەلانەی لەسەر ڕووی زەویدان.

3هیچ شتێکی قێزەون مەخۆن. 4ئەمە ئەو ئاژەڵانەن کە دەیخۆن: گا و مەڕ و بزن، 5ئاسک، مامز، ئاسکە سوورە، بزنەکێوی، کەڵەکێوی، ئاسکەکێوی و مەڕەکێوی. 6هەر ئاژەڵێک کە سمی دوو کەرتە و کاوێژ دەکات، ئەوە دەخۆن. 7بەڵام لەوانەی کاوێژ دەکەن یان سمیان دوو کەرتە، ئەمانە مەخۆن: وشتر و کەروێشک و گۆڕهەڵکەنە، چونکە کاوێژ دەکەن، بەڵام سمیان کەرت نییە، لەبەر ئەوە بۆتان گڵاوە. 8هەروەها بەرازیش بۆتان گڵاوە، چونکە سمی کەرت کراوە، بەڵام کاوێژ ناکات، لەبەر ئەوە نە گۆشتیان بخۆن و نە دەست لە کەلاکیان14‏:8 کەلاکیان: واتا لاشەی مردوو یان سەربڕاو.‏ بدەن.

9لە هەموو ئەوانەی لە ئاوەکاندا دەژین، ئەوانە بخۆن کە باڵ و پوولەکەیان هەیە، 10بەڵام هەموو ئەوەی باڵ و پوولەکەی نەبێت نەیخۆن، بۆ ئێوە گڵاوە.

11هەموو باڵندەیەکی پاک دەخۆن، 12بەڵام ئەمانەیان لێ ناخۆن، هەڵۆ و سیسارکە کەچەڵ و داڵاش، 13واشەی سوور و واشەی ڕەش، هەموو جۆرەکانی شاهین و شمقاڕ، 14هەموو جۆرەکانی قەلەڕەش، 15کوندەپەپووی شاخدار و بایەقووش، مەلی دەریا، هەموو جۆرەکانی باز، 16کوندەپەپووی بچووک و کوندەپەپووی گەورە و کوندەپەپووی سپی و 17کوندەپەپووی بیابان، واشەی ماسیگر، مەلی ماسیگرە، 18لەقلەق و هەموو جۆرەکانی شاهۆ و پەپوسڵێمانکە و شەمشەمەکوێرە.

19هەموو مێرووێکی باڵدار بۆ ئێوە گڵاوە و ناخورێت. 20هەموو باڵندەیەکی پاک دەخۆن.

21هیچ ئاژەڵێکی مرداربووەوە مەخۆن، بیدەن بەو نامۆیانەی لە شارۆچکەکانتان دەژیێن، ئەوان دەیخۆن، یان بیفرۆشنە بیانییەکان، چونکە ئێوە گەلێکی پیرۆزن بۆ یەزدانی پەروەردگارتان.

هیچ کاریلەیەک بە شیری دایکی لێمەنێن.

دەیەکەکان

22هەموو بەروبوومی کشتوکاڵتان کە ساڵ بە ساڵ لە کێڵگەکانتان وەبەردێت، بە تەواوی دەیەکی لێ دەخەنەلاوە. 23لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارتان لەو شوێنەی هەڵیدەبژێرێت بۆ ئەوەی ناوی لەوێ بێت، دەیەکی دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیتەکەتان و نۆبەرەکانی مانگا و مەڕەکانتان دەخۆن، تاکو فێر بن هەردەم لە یەزدانی پەروەردگارتان بترسن14‏:23 مەبەست لە پەرستنە.‏. 24بەڵام ئەگەر ڕێگاکە بۆتان دوور بوو و یەزدانی پەروەردگارتان بەرەکەتداری کردبوون و نەتانتوانی دەیەکەکەتان بهێنن، چونکە ئەو شوێنەی یەزدانی پەروەردگارتان هەڵیدەبژێرێت بۆ ئەوەی ناوی لەوێ بێت لێتان دوور بوو، 25ئەوا بە زیو بیفرۆشن و زیوەکە بپێچنەوە لە دەستتان و بڕۆن بۆ ئەو شوێنەی یەزدانی پەروەردگارتان هەڵیدەبژێرێت. 26جا زیوەکە خەرج بکەن لە هەموو ئەوەی حەزتان بۆی دەچێت، لە مانگا و مەڕ و شەراب و مەی و هەموو ئەوەی گیانتان لێتان داوا دەکات و لەوێ لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارتان بیخۆن و ئێوە و ماڵەکانتان دڵخۆش بن. 27ئەو لێڤییانەش کە لە شارۆچکەکانتانن بەجێیان مەهێڵن، چونکە بەش و میراتیان لەگەڵ ئێوەدا نییە.

28لە کۆتایی هەر سێ ساڵێکدا هەموو دەیەکی بەروبوومی ئەو ساڵەتان دەربهێنن و لەناو شارۆچکەکانتان دایبنێن، 29لێڤییەکانیش کە هیچ بەش و میراتیان لەگەڵ ئێوەدا نییە، لەگەڵ ئەو نامۆ و هەتیو و بێوەژنانەی کە لە شارۆچکەکانتانن بێن و بخۆن و تێر ببن، بۆ ئەوەی یەزدانی پەروەردگارتان لە هەموو کردارێکی دەستتان کە دەیکەن بەرەکەتدارتان بکات.