民數記 9 – CCBT & KSS

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

民數記 9:1-23

逾越節

1以色列人離開埃及後第二年的一月,耶和華在西奈曠野對摩西說: 2以色列人要在指定的時間守逾越節, 3就是在一月十四日黃昏按照有關的律例和典章守逾越節。」 4於是,摩西吩咐以色列人守逾越節。 5一月十四日黃昏,以色列人照耶和華對摩西的吩咐,在西奈山守逾越節。

6可是,有幾個人因碰到死屍而不潔淨,不能在那天守逾越節,他們就來見摩西亞倫7說:「我們不過因碰到死屍而不潔淨,為什麼不准我們跟其他以色列人一起在指定的時間向耶和華獻供物?」 8摩西說:「你們等一下,我要去聽聽耶和華對這事有什麼吩咐。」

9耶和華對摩西說: 10「你把以下條例告訴以色列人。

「如果你們或你們的子孫中有人因為碰了死屍而不潔淨,或是出了遠門,可以改期為耶和華守逾越節。 11他們可以在二月十四日黃昏守逾越節,要配無酵餅和苦菜一起吃逾越節的羊羔。 12食物不可留到天明,也不可折斷羊羔的一根骨頭。要遵守逾越節的一切律例。 13如果有人是潔淨的,又沒有出遠門,卻不守逾越節,要將他從民中剷除。他不在指定的時間向耶和華獻供物,就必須自負罪責。 14如果寄居在你們中間的外族人也想為耶和華守逾越節,他們也要遵守這些律例和典章。不論是外族人還是以色列人,都要遵守同樣的律例。」

雲彩遮蓋會幕

15安放約櫃的聖幕支起來那天,雲彩遮蓋了它。當晚,雲彩整夜像火焰一般。 16之後,每天如此:白天雲彩遮蓋聖幕,晚上雲彩像火。 17雲彩什麼時候從聖幕上升起,以色列人就啟行;雲彩在哪裡停下來,以色列人就在哪裡安營。 18他們無論啟行還是安營,都遵照耶和華的吩咐。雲彩在聖幕上停留多久,他們就安營多久。 19有時雲彩在聖幕上停留多日,他們就遵照耶和華的吩咐安營多日。 20有時雲彩在聖幕上只停留幾天,他們就遵照耶和華的吩咐只安營幾天。隨後再照耶和華的吩咐啟行。 21有時雲彩整夜停留在聖幕上,到早晨才升起,他們就早晨才啟行。不管白天黑夜,雲彩一升起,他們就啟行。 22不管是兩天、一個月或是一年,只要雲彩停留在聖幕上,以色列人就安營不動;雲彩一升起,他們就啟行。 23他們遵照耶和華的吩咐安營,也遵照耶和華的吩咐啟行。他們遵行耶和華藉摩西吩咐的話。

Kurdi Sorani Standard

سەرژمێری 9:1-23

جەژنی پەسخە

1لە ساڵی دووەمی هاتنەدەرەوەیان لە خاکی میسر لە مانگی یەک لە چۆڵەوانی سینا یەزدان بە موسای فەرموو: 2«با نەوەی ئیسرائیل جەژنی پەسخە لە کاتی خۆیدا بکەن، 3لە ڕۆژی چواردەی ئەم مانگە لە زەردەپەڕدا9‏:3 کاتی ڕۆژئاوابوون و تاریک داهاتن.‏، لە کاتی خۆیدا دەیکەن، بەگوێرەی هەموو فەرز و ڕاسپاردەکان.»

4موساش لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل دوا بۆ ئەوەی جەژنی پەسخە بکەن، 5جا لە چواردەی مانگی یەک لە زەردەپەڕدا لە چۆڵەوانی سینا جەژنی پەسخەیان کرد، بەگوێرەی هەموو ئەوەی یەزدان فەرمانی بە موسا کرد، نەوەی ئیسرائیل ئاوایان کرد.

6بەڵام هەندێک کەس بەهۆی مردووێکەوە بەپێی ڕێوڕەسم گڵاو ببوون و دروست نەبوو بۆیان لەو ڕۆژەدا جەژنی پەسخە بکەن، جا لەو ڕۆژەدا هاتنە بەردەم موسا و هارون. 7ئەو خەڵکە پێیان گوت: «ئێمە بەهۆی کەسێکی مردووەوە گڵاوین، بۆچی لە کاتی خۆیدا لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا وەلابنرێین و قوربانی بۆ یەزدان پێشکەش نەکەین؟»

8موساش وەڵامی دانەوە: «بوەستن با گوێم لێ بێت یەزدان سەبارەت بە ئێوە چی فەرمان دەکات.»

9جا یەزدان بە موسای فەرموو: 10«لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”هەرکەسێک لە ئێوە یان لە نەوەکانتان، ئەگەر بە مردووێک گڵاو ببوو یان لە گەشتێکی دوور بوو، با جەژنی پەسخە بۆ یەزدان بکات. 11لە ڕۆژی چواردەی مانگی دوو لە زەردەپەڕدا دەیکەن، بەرخەکە بە نانی فەتیرە و بە گیای تاڵەوە دەخۆن. 12هیچی بۆ بەیانی ناهێڵنەوە و هیچ ئێسقانێکی لێ ناشکێنرێت. بەگوێرەی هەموو فەرزەکانی جەژنی پەسخە دەیکەن. 13بەڵام ئەگەر یەکێک پاک بوو و لە گەشت نەبوو، جەژنی پەسخەی نەکرد، ئەو گیانە لە گەلەکەی دادەبڕدرێت، چونکە لە کاتی خۆیدا قوربانی یەزدانی پێشکەش نەکردووە، ئەو کەسە ئۆباڵی گوناهەکەی خۆی هەڵدەگرێت.

14«”ئەگەر نامۆیەک لەنێو ئێوەدا بژیێت و ویستی جەژنی پەسخە بۆ یەزدان بگێڕێت، بەگوێرەی فەرزی پەسخە و یاساکانی ئاوا دەکات، یەک فەرز دەبێت بۆتان، بۆ نامۆ و بۆ هاوڵاتی خاکەکە.“»

هەور لەسەر چادری پەرستن

15لە ڕۆژی دامەزراندنی چادرەکەی پەرستن کە بە چادری پەیمان ناسراوە، هەورێک چادرەکەی پەرستنی داپۆشی. هەر لە ئێوارەوە هەتا بەیانی هەورەکە لەسەر چادرەکەی پەرستن وەک دیمەنی ئاگر بوو. 16بە بەردەوامی ئاوا بوو، هەور دایدەپۆشی و بە شەویش هەورەکە دیمەنی ئاگری هەبوو. 17هەر کاتێکیش هەورەکە لەسەر چادرەکە بەرز دەبووەوە، ئەوا نەوەی ئیسرائیل لەدوای ئەوە بەڕێ دەکەوتن. لەو شوێنەی هەورەکە بنیشتبایەوە ئەوا نەوەی ئیسرائیل لەوێ چادریان هەڵدەدا. 18بە فەرمانی یەزدان نەوەی ئیسرائیل بەڕێ دەکەوتن و بە فەرمانی یەزدان چادریان هەڵدەدا، هەموو ڕۆژانی نیشتنی هەورەکە بەسەر چادرەکەی پەرستندا ئەوان لە چادرەکانی خۆیان دەمانەوە. 19هەر کاتێک هەورەکە چەند ڕۆژێکی زۆر لەسەر چادرەکەی پەرستن دەمایەوە، ئەوا نەوەی ئیسرائیل گوێڕایەڵی یەزدان دەبوون و بەڕێ نەدەکەوتن. 20هەر کاتێک هەورەکە چەند ڕۆژێکی کەم لەسەر چادری پەرستن دەمایەوە، ئەوا بەگوێرەی فەرمانی یەزدان چادریان هەڵدەدا و بەگوێرەی فەرمانی یەزدان بەڕێ دەکەوتن. 21هەندێک جار هەورەکە لە ئێوارەوە هەتا بەیانی دەمایەوە و لە بەیانیدا بەرز دەبووەوە، ئەو کاتە بەڕێ دەکەوتن. یان شەو و ڕۆژێک بمابایەوە و بەرز بووایەوە، ئەوا بەڕێ دەکەوتن. 22بەم جۆرە هەورەکە دوو ڕۆژ یان مانگێک یان ساڵێک، هەرچەندێک لەسەر چادرەکەی پەرستن بمابایەوە و بنیشتبایەوە، ئەوا نەوەی ئیسرائیل لە چادرەکانیان دەمانەوە و بەڕێ نەدەکەوتن، هەر کاتێکیش بەرز بووایەوە ئەوا بەڕێ دەکەوتن. 23بە فەرمانی یەزدان چادریان هەڵدەدا و بە فەرمانی یەزدان بەڕێ دەکەوتن و ئەرکی یەزدانیان دەپاراست، بەگوێرەی فەرمانی یەزدان لەسەر دەستی موسا.