民數記 20 – CCBT & KSS

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

民數記 20:1-29

磐石出水

1一月,以色列全體會眾抵達曠野,在加低斯安營。米利暗離世,葬在那裡。 2會眾沒有水喝,就聚集起來反對摩西亞倫3他們埋怨說:「還不如當初跟我們的弟兄一起死在耶和華面前! 4你們為什麼領耶和華的會眾到這曠野來,要叫我們和牲畜都死在這裡嗎? 5你們為什麼把我們領出埃及,帶到這不毛之地?這裡沒有五穀、無花果樹、葡萄樹和石榴樹,甚至沒有水喝。」 6摩西亞倫離開會眾到會幕門口,俯伏在地。耶和華的榮光向他們顯現。 7耶和華對摩西說: 8「你拿著杖和你哥哥亞倫招聚會眾,當著他們的面吩咐磐石流出水來,水就會從磐石流出,供會眾和牲畜喝。」 9摩西遵命而行,從耶和華面前取了杖, 10然後和亞倫把會眾招聚到磐石前,說:「你們這些叛逆之徒聽著,非要我們叫磐石給你們流出水來嗎?」 11接著,摩西舉起手中的杖擊打磐石兩下,水便噴湧而出,會眾和牲畜都喝了。

12耶和華對摩西亞倫說:「你們對我沒有足夠的信心,沒有當著以色列人的面尊我為聖,所以你們不得帶領會眾進入我將要賜給他們的土地。」 13這地方叫米利巴泉,因為以色列人在那裡埋怨耶和華,耶和華就向他們彰顯了祂的聖潔。

以東王不借路

14摩西加低斯派使者去見以東王,說:「你的弟兄以色列人說,你知道我們遭遇的種種困難。 15我們祖先到埃及寄居多年,我們世代受埃及人虐待。 16但我們呼求耶和華,祂就垂聽了我們的聲音,差遣天使把我們領出埃及。現在我們來到你邊境的加低斯城, 17求你容我們借道貴國。我們不會踏入田地和葡萄園,也不會喝井裡的水,只走大路,不會偏離,直到走出貴國。」 18以東王卻說:「你們不可從我這裡經過,否則我必兵戎相見。」 19以色列人說:「我們只走大路,倘若我們和牲畜喝了你的水,我們會付錢。我們別無他求,只求步行穿過貴國。」 20以東王仍然不准,還率領大軍嚴陣以待。 21由於無法從以東穿過,以色列人只好繞道。

亞倫離世

22以色列全體會眾從加低斯出發,來到何珥山。 23耶和華在位於以東邊界的何珥山對摩西亞倫說: 24亞倫要去他祖先那裡了,他不能進入我賜給以色列人的土地,因為你們在米利巴泉違背了我的命令。 25摩西啊,你要帶亞倫和他兒子以利亞撒何珥山, 26亞倫的聖衣脫下來給他兒子以利亞撒穿上,因為亞倫將死在那裡。」 27摩西遵命而行。他們三人就當著全體會眾的面上了何珥山。 28摩西亞倫的聖衣脫下,給以利亞撒穿上。隨後亞倫在山頂離世。摩西以利亞撒便下了山。 29以色列全體會眾得知亞倫離世,就為他哀悼了三十天。

Kurdi Sorani Standard

سەرژمێری 20:1-29

ئاو لە تاشەبەردەکەوە

1ئینجا نەوەی ئیسرائیل، هەموو کۆمەڵەکە هاتنە چۆڵەوانی چن لە مانگی یەکدا و گەل لە قادێش چادریان هەڵدا و لەوێدا مریەم مرد و لەوێش نێژرا.

2ئاو نەبوو بۆ کۆمەڵ، جا لە دژی موسا و هارون کۆبوونەوە و 3گەل کردیان بە دەمەقاڵێ لەگەڵ موسا و گوتیان: «خۆزگە وەک براکانمان لەبەردەم یەزدان لەناوبچووینایە! 4بۆچی کۆمەڵی یەزدانتان هێنایە ئەم چۆڵەوانییە هەتا تێیدا خۆمان و مەڕوماڵاتمان بمرین؟ 5بۆچی ئێمەتان لە میسرەوە هێنایە دەرەوە تاکو بمانهێنن بۆ ئەم شوێنە خراپە؟ ئەم شوێنە دانەوێڵە و هەنجیر و مێو و هەناری لێ نییە، ئاوی خواردنەوەشی لێ نییە!»

6جا موسا و هارون لەبەردەم کۆمەڵەوە هاتنە لای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن و بەسەر ڕوویاندا کەوتن و شکۆمەندی یەزدانیان بۆ دەرکەوت. 7یەزدانیش بە موسای فەرموو: 8«گۆچانەکە ببە و کۆمەڵ کۆبکەرەوە، تۆ و هارونی برات لەبەرچاویاندا بەو تاشەبەردە بڵێن هەتا ئاوەکەی بدات، جا لە تاشەبەردەکەوە ئاویان بۆ هەڵدەقوڵێت و کۆمەڵ و مەڕوماڵاتەکانیان ئاو دەدەیت.»

9موساش گۆچانەکەی لەبەردەم یەزدانەوە برد وەک فەرمانی پێ کرد. 10موسا و هارون جەماوەریان لەپێش تاشەبەردەکە کۆکردەوە، موسا پێی گوتن: «ئەی یاخیبووان گوێ بگرن، ئایا لەم بەردەوە ئاوتان بۆ دەربهێنین؟» 11موسا دەستی بەرزکردەوە و بە گۆچانەکەی دوو جار لە تاشەبەردەکەی دا، جا ئاوێکی زۆر هەڵقوڵا و کۆمەڵ و مەڕوماڵاتەکانیشیان لێیان خواردەوە.

12بەڵام یەزدان بە موسا و هارونی فەرموو: «لەبەر ئەوەی متمانەتان پێ نەکردم، تاکو لەبەرچاوی گەلی ئیسرائیل من بە پیرۆز نیشان بدەن، هەر لەبەر ئەوە ئەم کۆمەڵە نابەنە ناو ئەو خاکەی پێم داون.»

13ئەمە مێرگی مەریبایە کە نەوەی ئیسرائیل لەگەڵ یەزداندا دەمەقاڵێیان کرد و ئەویش لەنێویاندا پیرۆزی خۆی نیشان دان.

ئەدۆم ڕێگا بە ئیسرائیل نادات

14ئینجا موسا لە قادێشەوە چەند نێردراوێکی بۆ لای پاشای ئەدۆم نارد:

«ئیسرائیلی برات ئاوا دەڵێت: تۆ بە هەموو ناخۆشییەکانت زانی کە تووشمان هات. 15باوکانمان چوونە میسر و ڕۆژانێکی زۆر لە میسر ماینەوە. میسرییەکان ئێمە و باوکانی ئێمەیان زەلیل کرد، 16بەڵام هاوارمان بۆ یەزدان کرد و گوێی لە دەنگمان بوو، فریشتەیەکی نارد و لە میسر دەریهێناین.

«ئێستا ئێمە لە قادێشین کە شارۆچکەیەکە لە نزیکی سنووری خاکەکەت. 17تکایە ڕێمان بدە بە خاکەکەتدا تێبپەڕین، نە بە کێڵگەیەکدا دەڕۆین و نە بە ڕەزێکدا و نە ئاوی بیرێک دەخۆینەوە، لە شاڕێگای پاشاوە20‏:17 عیبری: ڕێگای پاشا، مەبەست لەو ڕێگایە کە لەژێر چاودێری و دەسەڵاتی پاشادایە.‏ دەڕۆین، نە بەلای ڕاست لادەدەین و نە بەلای چەپ هەتا لە خاکەکەت دەچینە دەرەوە.»

18بەڵام ئەدۆم وەڵامی دانەوە:

«بە خاکەکەماندا20‏:18 عیبری: بەناو مندا.‏ ناڕۆن، ئەگینا بە شمشێرەوە پەلامارتان دەدەم.»

19نەوەی ئیسرائیلیش گوتیان:

«بە ڕاستەڕێدا دەڕۆین، ئەگەر خۆمان و مەڕوماڵاتەکانمان لە ئاوی تۆمان خواردەوە ئەوا نرخەکەی دەدەین، هیچی دیکە ناکەین تەنها بە پێیەکانمان تێدەپەڕین.»

20دیسان ئەدۆم وەڵامی دانەوە:

«تێناپەڕن.»

ئینجا ئەدۆم بە سوپایەکی گەورە و دەستێکی توندەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەرچوو. 21ئەدۆم ڕازی نەبوو ئیسرائیل بە خاکی ئەودا تێبپەڕێت، ئیسرائیلیش لێی لادا.

مردنی هارون

22هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل لە قادێشەوە کۆچیان کرد و هاتنە کێوی هۆر، 23یەزدانیش لە کێوی هۆر لەسەر سنووری خاکی ئەدۆم بە موسا و هارونی فەرموو: 24«هارون دەچێتە پاڵ گەلەکەی، چونکە ناچێتە ناو ئەو خاکەی بە نەوەی ئیسرائیلم داوە، چونکە ئێوە لەلای مێرگی مەریبا لە فەرمانم یاخی بوون. 25هارون و ئەلعازاری کوڕی ببە سەر کێوی هۆر و 26جلەکان لەبەر هارون دابکەنە و لەبەر ئەلعازاری کوڕی بکە، جا هارونیش دەچێتە پاڵ گەلەکەی و لەوێ دەمرێت.»

27موساش ئاوای کرد وەک یەزدان فەرمانی دا و لەبەرچاوی هەموو کۆمەڵ بەسەر کێوی هۆر کەوتن. 28ئینجا موسا جلەکانی لەبەر هارون داکەند و لەبەر ئەلعازاری کوڕی کرد، هارونیش لەوێ لەسەر لووتکەی کێوەکە مرد. ئینجا موسا و ئەلعازار لە کێوەکە هاتنە خوارەوە. 29کاتێک هەموو کۆمەڵ بینییان هارون مرد، هەموو بنەماڵەی ئیسرائیل سی ڕۆژ بۆ هارون گریان.