歷代志下 26 – CCBT & KSS

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

歷代志下 26:1-23

猶大王烏西雅

1全體猶大人立十六歲的烏西雅為王,繼承他父親亞瑪謝的王位。 2亞瑪謝與祖先同眠後,烏西雅猶大收復了以祿城,並重新修建。 3烏西雅十六歲登基,在耶路撒冷執政五十二年。他母親叫耶可利雅,是耶路撒冷人。 4他效法他父親亞瑪謝,做耶和華視為正的事。 5撒迦利亞在世之日,烏西雅尋求上帝,撒迦利亞教導他敬畏上帝。當他尋求上帝時,上帝就使他亨通。

6他出兵攻打非利士人,把迦特雅比尼亞實突的城牆夷平後,在亞實突境內及非利士人的其他地區興建城邑。 7上帝幫助他攻打非利士人和住在姑珥·巴力阿拉伯人及米烏尼人。 8亞捫人向他進貢,烏西雅的名聲傳到埃及,因他極其強大。

9烏西雅耶路撒冷的角門、谷門和城牆拐角的地方建造城樓,並加固城樓, 10又在曠野建造瞭望塔,挖了許多水井,因為他在高原和平原有很多牲畜。他雇人在山區和沃野為他耕種和照料葡萄園,因為他喜愛農耕。

11烏西雅有支可以隨時列隊出戰的軍兵,歸書記耶利和官長瑪西雅召集,由王的將軍哈拿尼雅統領。 12率領戰士的族長有兩千六百名, 13他們手下有三十萬七千五百精兵,隨時幫助王攻打敵人。 14烏西雅為全軍備有盾牌、矛槍、頭盔、鎧甲、弓箭和投石器用的石頭, 15又讓巧匠在耶路撒冷設計和製造兵器,安放在城樓和角樓上,用來發射弓箭和石頭。烏西雅威名遠揚,因為他得到非常的幫助,極其強盛。

16烏西雅強盛後,便心高氣傲,以致走向滅亡。他干犯他的上帝耶和華,擅自進入耶和華的殿在香壇上燒香。 17祭司亞撒利雅率領八十位耶和華勇敢的祭司跟著進殿, 18阻止烏西雅王,說:「烏西雅啊,給耶和華燒香不是你可以做的事,乃是承受聖職做祭司的亞倫子孫的事。離開聖所吧!你已干犯耶和華上帝,必不能從祂那裡得榮耀。」 19手拿香爐要燒香的烏西雅大怒,正當他在耶和華殿裡的香壇旁向眾祭司發怒的時候,他額頭上突然患了痲瘋病。 20亞撒利雅大祭司和眾祭司見狀,就催促他出殿,他急忙出去了,因為耶和華降災給他。 21烏西雅王到死一直有痲瘋病。他被隔離在別的宮中,不得進耶和華的殿。他兒子約坦管理王室,治理國家。

22烏西雅其他的事蹟,自始至終都是亞摩斯的兒子以賽亞先知記載的。 23烏西雅與祖先同眠後,葬在他祖墳附近、王室的墳場,因為他有痲瘋病。他兒子約坦繼位。

Kurdi Sorani Standard

دووەم پوختەی مێژوو 26:1-23

پاشایەتی عوزیا

1ئینجا هەموو گەلی یەهودا عوزیای26‏:1 هەروەها بە ناوی عەزەریاش هاتووە.‏ گەنجی شازدە ساڵانیان برد و لە جێی ئەمەسیای باوکی کردیانە پاشا. 2ئەو ئێلەتی بنیاد نایەوە و بۆ یەهودای گەڕاندەوە، پاش ئەوەی ئەمەسیا لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە.

3عوزیا گەنجێکی شازدە ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، پەنجا و دوو ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، دایکیشی ناوی یەخۆلیاهو بوو، خەڵکی ئۆرشەلیم بوو. 4بە هەمان شێوەی ئەمەسیای باوکی ئەوەی لەبەرچاوی یەزدان ڕاست بوو کردی. 5عوزیا لە سەردەمی زەکەریای پێغەمبەر ڕووی لە خودا دەکرد کە فێری لەخواترسی دەکرد. هەموو ئەو ڕۆژانەی ڕووی لە یەزدان دەکرد، خودا سەرکەوتووی کرد.

6لە دژی فەلەستییەکان جەنگی بەرپا کرد، شووراکانی گەت و یەڤنێ و ئەشدۆدی ڕووخاند. لە دەوروبەری ئەشدۆد و لە چەند شوێنێکی دیکە لەنێو فەلەستییەکان چەند شارۆچکەیەکی بنیاد ناوە. 7خوداش لە شەڕی دژی فەلەستییەکان و عەرەبەکانی گور بەعل و مەعونییەکان یارمەتی دا. 8عەمۆنییەکانیش سەرانەیان بۆ عوزیا هێنا و ناوبانگی هەتا دەروازەی میسر بڵاو بووەوە، چونکە زۆر بەهێز بوو.

9عوزیا چەند قوللەیەکی لە ئۆرشەلیم لەسەر دەروازەی گۆشەکە و دەروازەی دۆڵەکە و لەلای گۆشەکەوە بنیاد نا و قاییمی کردن. 10هەروەها چەند قوللەیەکی لە چۆڵەوانیدا بنیاد نا و ئەمباراوی زۆریشی لێدا، چونکە مەڕوماڵاتێکی زۆری لە زوورگ و لە دەشت هەبوو، هەروەها جوتیار و ڕەزەوانی زۆریشی لە چیا و لە باخدا هەبوو، چونکە زۆر حەزی لە کشتوکاڵ بوو.

11عوزیا سوپایەکی مەشقپێکراوی هەبوو، بەگوێرەی ژمارەیان بە تیپی ڕێکخراو بەڕێ دەکەوتن. ئەمەش بەگوێرەی سەرژمێرییان لەلایەن یەعیێلی خامەی نهێنی و مەعسێیاهوی فەرماندە، لەژێر سەرپەرشتی حەنەنیا بوو کە یەکێک بوو لە سەرکردەکانی پاشا. 12کۆی ژمارەی گەورەی بنەماڵەکان، لە پاڵەوانە ئازاکان، دوو هەزار و شەش سەد کەس بوو، 13سوپایەکی سێ سەد و حەوت هەزار و پێنج سەد سەربازی مەشقپێکراوی هەبوو کە زۆر بە قارەمانانە دەجەنگان بۆ یارمەتیدانی پاشا بەسەر دوژمنەکانیدا. 14هەروەها عوزیا بۆ هەموو سەربازەکان قەڵغان، ڕم، کڵاوی ئاسنی، زرێ، کەوان و بەردی قۆچەقانی بۆ دابین کردن. 15لە ئۆرشەلیم مەنجەنیقی دروستکرد کە داهێنانی پیشەوەرە شارەزاکان بوو، بۆ ئەوەی لەسەر قوللەکان و لەسەر گۆشەی شووراکان بن بۆ هاویشتنی تیر و بەردی گەورە. بەو شێوەیە ناوبانگی گەیشتە شوێنە دوورەکان، چونکە سەرسوڕهێنەرانە یارمەتی درا هەتا بەهێز بوو.

16بەڵام عوزیا پاش ئەوەی بەهێز بوو، لەخۆبایی بوو هەتا بووە هۆی کەوتنی خۆی. ناپاکی لەگەڵ یەزدانی پەروەردگار کرد و هاتە ناو پەرستگای یەزدان بۆ ئەوەی بخوور لەسەر قوربانگای بخوور بسووتێنێت. 17عەزەریای کاهین لەگەڵ هەشتا کاهینی ئازای یەزدان لەدوای ئەو هاتنە ژوورەوە، 18بەرەنگاری عوزیای پاشا بوونەوە و پێیان گوت: «ئەی عوزیا، بۆت نییە بخوور بۆ یەزدان بسووتێنیت، چونکە بخوور سووتاندن بۆ کاهینە تەرخانکراوەکانی نەوەی هارونە. لە پیرۆزگاکە بڕۆ دەرەوە، چونکە تۆ ناپاکیت کرد و هیچ ڕێزێکت لەلای یەزدانی پەروەردگار نییە.»

19عوزیا پەست بوو و لە کاتی پەستبوونی لە کاهینەکان، بخووردانەکەی بەدەستەوە بوو بۆ بخوور سووتاندن. لەبەردەم کاهینەکان لەناو پەرستگای یەزدان لەلای قوربانگاکەی بخوور سووتاندن، نەخۆشی گولی لە ناوچەوانی دەرکەوت. 20کە عەزەریای سەرۆکی کاهین و کاهینەکانی دیکە ئاوڕیان لێی دایەوە و بینییان ناوچەوانی تووشی گەڕوگولی بووە، لەوێ دەریانکرد، هەروەها خۆشی بە پەلە بوو لە هاتنە دەرەوە، چونکە یەزدان تووشی کردبوو.

21عوزیا پاشا هەتا ئەو ڕۆژەی مرد گەڕوگول بوو، ئیتر لە ماڵێکی جیاکراوە نیشتەجێ بوو، لەبەر گەڕوگولییەکەی لە پەرستگای یەزدانیش دەرکرا. یۆتامی کوڕیشی سەرپەرشتیاری کۆشکەکە بوو، فەرمانڕەوایەتی گەلی خاکەکەی دەکرد.

22ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی عوزیا لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی، پێغەمبەر ئیشایای کوڕی ئامۆچ تۆماری کرد. 23عوزیا لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە و لە نزیک ئەوان لە گۆڕستانێکی دیکەی پاشاکان نێژرا کە شاهانە نەبوو، چونکە گوتیان: «گەڕوگولە.» ئیتر یۆتامی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا.