歷代志下 16 – CCBT & KSS

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

歷代志下 16:1-14

猶大與以色列爭戰

1亞撒執政第三十六年,以色列巴沙上來攻打猶大,修築拉瑪,企圖隔斷猶大亞撒與外界的聯繫。 2於是,亞撒收集耶和華殿裡和王宮庫房裡的金銀,派人送給住在大馬士革亞蘭便·哈達,說: 3「我們之間應立盟約,像我們的父親之間立約一樣,現在奉上金銀為禮,請你取消與以色列巴沙立的盟約。這樣,他就會從我境內退兵。」 4便·哈達接受了亞撒王的提議,派將領攻打以色列的城邑,攻佔了以雲亞伯·瑪音拿弗他利所有的儲貨城。 5巴沙聞訊,就停止修築拉瑪6亞撒王率領全體猶大人,將巴沙修築拉瑪所用的石頭和木材全部搬走,用來修建迦巴米斯巴

哈拿尼先見

7那時,哈拿尼先見晉見猶大亞撒說:「因為你不倚靠你的上帝耶和華,反而倚靠亞蘭王,所以亞蘭王的軍隊已經從你手中逃脫。 8古實人與路比人不是一支強大的軍隊嗎?他們的戰車騎兵不是極多嗎?然而,因為你倚靠耶和華,耶和華就把他們交在你手中。 9耶和華的眼目遍察天下,彰顯大能來扶助那些全心歸向祂的人。你做了愚蠢的事!從此以後,你必遭遇戰禍。」 10亞撒聽了就對先見發怒,把他囚禁在監獄裡,同時又壓迫一些民眾。

亞撒逝世

11亞撒其他的事自始至終都記在猶大以色列的列王史上。 12亞撒執政第三十九年患了嚴重的腳病。然而,他在病中卻沒有尋求耶和華的幫助,只尋求醫生的幫助。 13亞撒在他執政第四十一年去世,與他祖先同眠, 14葬在大衛城他為自己鑿的墳墓裡。民眾把他放在堆滿精心調製的各種香料的床上,又點了一堆大火向他致哀。

Kurdi Sorani Standard

دووەم پوختەی مێژوو 16:1-14

دواهەمین ساڵانی ئاسا

1لە سی و شەشەمین ساڵی پاشایەتی ئاسا، بەعشای پاشای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر یەهودا و شارۆچکەی ڕامەی کردە شارێکی قەڵابەند، بۆ ئەوەی لە سنووری ئاسای پاشای یەهودا ڕێی هاتوچۆکردن بگرێت.

2ئاساش زێڕ و زیوی لە گەنجینەکانی پەرستگای یەزدان و کۆشکی پاشادا دەرهێنا و ناردی بۆ بەن‌هەدەدی پاشای ئارام کە لە دیمەشق دادەنیشت و گوتی: 3«با پەیمانێک لەنێوان من و تۆدا هەبێت وەک ئەوەی لەنێوان باوکم و باوکتدا هەبوو. من وا زێڕ و زیوم بۆ ناردوویت، ئێستا وەرە پەیمانەکەت لەگەڵ بەعشای پاشای ئیسرائیل هەڵوەشێنەوە، هەتا لەلای من بکشێتەوە.»

4بەن‌هەدەدیش بە قسەی ئاسا پاشای کرد، سەرکردەکانی سوپاکەی ناردە سەر شارۆچکەکانی ئیسرائیل، عییۆن و دان و ئابێل مایم16‏:4 ئابێل مایم هەروەها بە (ئابێلی بێت‌مەعکا) ناسراوە. بڕوانە دووەم ساموئێل 20‏:14‏.‏ و هەموو کۆگاکانی نەفتالی گرت. 5کاتێک بەعشا ئەمەی بیستەوە، دەستی لە بنیادنانی ڕامە هەڵگرت و کارەکەی بەجێهێشت. 6ئاسای پاشاش هەموو پیاوانی یەهودای هێنا، ئەو بەرد و دارانەی هەڵگرت کە بەعشا لە شارۆچکەی ڕامە بەکاریهێنابوون، گەڤەع و میچپای پێ ئاوەدان کردەوە.

7لەو کاتەدا حەنانی پێشبینیکەر هات بۆ لای ئاسای پاشای یەهودا و پێی گوت: «سوپای پاشای ئارام لە دەستت دەرباز بوو، لەبەر ئەوەی پشتت بە پاشای ئارام بەست و پشتت بە یەزدان خودات نەبەست. 8ئایا کوشییەکان و لیبییەکان سوپایەکی زۆر نەبوون بە گالیسکە و ئەسپ سواری یەک جار زۆرەوە؟ بەڵام کاتێک کە پشتت بە یەزدان بەست ئەوانی دا بە دەستتەوە، 9چونکە چاوەکانی یەزدان چاودێرن بەسەر هەموو زەویدا، بۆ ئەوەی ئەوانە بەهێز بکات کە بە هەموو دڵیانەوە لەگەڵیدان. تۆ بە گێلی ڕەفتارت کرد، لە ئەمڕۆ بە دواوە هەمیشە لە جەنگدا دەبیت.»

10ئاسا لەبەر ئەمە لە پێشبینیکەرەکە تووڕە بوو و بە جۆرێک لێی هەڵچوو کە خستییە زیندانەوە، هەروەها ئاسا لەو کاتەدا هەندێک کەسی لە گەلەکەی چەوساندەوە.

11ڕووداوەکانی پاشایەتی ئاسا لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی لە پەڕتووکی پاشاکانی یەهودا و ئیسرائیل تۆمار کراون. 12لە سی و نۆیەمین ساڵی پاشایەتییەکەیدا ئاسا پێیەکانی تووشی نەخۆشی بوون، هەتا نەخۆشییەکەی لێی پیس کرد، بەڵام لە نەخۆشییەکەشی داوای یەزدانی نەکرد، بەڵکو تەنها داوای یارمەتی لە پزیشکەکان کرد. 13ئاسا لە چل و یەکەمین ساڵی پاشایەتییەکەی مرد و لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە. 14لەسەر دارەمەیتێک16‏:14 یان دارەبازەیەک.‏ دایاننا کە پڕ بوو لە بۆنوبەرام و پێکهاتووی جۆراوجۆری بۆنخۆش بەپێی تێکەڵکردنەکەی. لەو گۆڕەی کە لە شاری داود بۆ خۆی هەڵکەندبوو ناشتیان و ئاگرێکی گەورەیان وەک ڕێزلێنان بۆ کردەوە.