歷代志上 25 – CCBT & KSS

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

歷代志上 25:1-31

聖殿的歌樂手

1大衛和眾首領派亞薩希幔耶杜頓的後代伴著琴、瑟和鈸宣講上帝的話。以下是擔當這職務的人:

2撒刻約瑟尼探雅亞薩利拉受他們的父親亞薩指揮,照王的旨意宣講上帝的話。 3基大利西利耶篩亞示每哈沙比雅瑪他提雅六人受他們的父親耶杜頓的指揮,伴著琴聲稱謝、頌讚耶和華,宣講祂的話。 4希幔的兒子是布基雅瑪探雅烏薛細布業耶利摩哈拿尼雅哈拿尼以利亞他基大利提羅幔提·以謝約施比加沙瑪羅提何提瑪哈秀5希幔是王的先見,上帝恩寵他,按應許賜給他十四個兒子、三個女兒。 6這些人由他們的父親指揮,在耶和華的殿唱歌、敲鈸、彈琴、鼓瑟,事奉耶和華。亞薩耶杜頓希幔聽命於王。 7他們和其他訓練有素、負責歌頌耶和華的親族共有二百八十八人。 8這些人不分長幼、師徒,都抽籤分班。

9第一籤抽出來的是亞薩的兒子約瑟。第二籤是基大利及其親族和兒子共十二人。 10第三籤是撒刻及其兒子和親族共十二人。 11第四籤是伊洗利和他兒子及親族共十二人。 12第五籤是尼探雅及其眾子和親族共十二人。 13第六籤是布基雅及其眾子和親族共十二人。 14第七籤是耶薩利拉及其眾子和親族共十二人。 15第八籤是耶篩亞及其眾子和親族共十二人。 16第九籤是瑪探雅及其眾子和親族共十二人。 17第十籤是示每及其眾子和親族共十二人。 18第十一籤是亞薩烈及其眾子和親族共十二人。 19第十二籤是哈沙比雅及其眾子和親族共十二人。 20第十三籤是書巴業及其眾子和親族共十二人。 21第十四籤是瑪他提雅及其眾子和親族共十二人。 22第十五籤是耶利摩及其眾子和親族共十二人。 23第十六籤是哈拿尼雅及其眾子和親族共十二人。 24第十七籤是約施比加沙及其眾子和親族共十二人。 25第十八籤是哈拿尼及其眾子和親族共十二人。 26第十九籤是瑪羅提及其眾子和親族共十二人。 27第二十籤是以利亞他及其眾子和親族共十二人。 28第二十一籤是何提及其眾子和親族共十二人。 29第二十二籤是基大利提及其眾子和親族共十二人。 30第二十三籤是瑪哈秀及其眾子和親族共十二人。 31第二十四籤是羅幔提·以謝及其眾子和親族共十二人。

Kurdi Sorani Standard

یەکەم پوختەی مێژوو 25:1-31

گۆرانیبێژەکان

1داود و سەرکردەکانی سوپا هەندێک لە کوڕەکانی ئاساف و هێیمان و یەدوتونیان بۆ خزمەتی ڕاگەیاندنی پەیامی خودا تەرخان کرد، ئەم خزمەتەشیان بە قیسارە و ساز و سەنج دەکرد. لیستی تۆماری پیاوە ژەنیارەکان بەگوێرەی خزمەتەکەیان بەم جۆرە بوو:

2لە کوڕەکانی ئاساف:

زەکور، یوسف، نەتەنیاهۆ و ئەسەرئێلا. کوڕەکانی ئاساف لەژێر سەرپەرشتی ئاسافدا بوون کە لەبەردەستی پاشادا پەیامی خودایان ڕادەگەیاند.

3لە یەدوتون، کوڕەکانی یەدوتون:

گەدەلیاهو، چەری، یەشەعیا، شیمعی، حەشەڤیا و مەتیسیا، واتا شەش کەس لەژێر سەرپەرشتی یەدوتونی باوکیاندا بوون، کە بە قیسارەوە پەیامی خودای ڕادەگەیاند و سوپاس و ستایشی یەزدانی دەکرد.

4لە هێیمان، کوڕەکانی هێیمان:

بوقیاهو، مەتەنیا، عوزیێل، شوڤائێل، یەریمۆت، حەنەنیا، حەنانی، ئەلییاتا، گیدەلتی، ڕۆمەمتی عەزەر، یۆشبەقاشا، مەلۆتی، هۆتیر و مەحەزیۆت. 5هەموو ئەمانە کوڕەکانی هێیمان بوون کە پەیامی خودای بە پاشا ڕادەگەیاند. خودا بەڵێنی پێدابوو کە ناوی بەرز بکاتەوە و چواردە کوڕ و سێ کچی پێدا.

6هەموو ئەمانە لەژێر دەستی باوکیاندا بوون بۆ گۆرانی گوتن بۆ پەرستگای خودا بە سەنج و ساز و قیسارەش، بۆ خزمەتکردنی ماڵی خودا.

ئاساف، یەدوتون و هێیمان لەژێر دەستی پاشادا بوون. 7ژمارەی ئەمان و خزمەکانیان، کە فێری مۆسیقاژەندن بوون و شارەزا بوون لە مۆسیقاژەندن بۆ یەزدان، دوو سەد و هەشتا و هەشت کەس بوون. 8جا تیروپشکیان کرد بۆ کار و ئەرکەکانیان، بچووک و گەورە وەک یەک، هەروەها قوتابی و مامۆستا وەک یەک.

9تیروپشکی یەکەم کە هی ئاساف بوو، بۆ یوسف دەرچوو، خۆی و کوڕەکانی و براکانی؛

دووەم بۆ گەدەلیاهو، خۆی و براکانی و کوڕەکانی کە دوازدە بوون؛

10سێیەم بۆ زەکور، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛

11چوارەم بۆ یەچری، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛

12پێنجەم بۆ نەتەنیاهۆ، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛

13شەشەم بۆ بوقیاهو، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛

14حەوتەم بۆ یەسەرێلا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛

15هەشتەم بۆ یەشەعیا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛

16نۆیەم بۆ مەتەنیا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛

17دەیەم بۆ شیمعی، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛

18یازدەیەم بۆ عەزەرئێل، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛

19دوازدەیەم بۆ حەشەڤیا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛

20سێزدەیەم بۆ شوڤائێل، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛

21چواردەیەم بۆ مەتیسیا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛

22پازدەیەم بۆ یەریمۆت، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛

23شازدەیەم بۆ حەنەنیا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛

24حەڤدەیەم بۆ یۆشبەقاشا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛

25هەژدەیەم بۆ حەنانی، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛

26نۆزدەیەم بۆ مەلۆتی، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛

27بیستەم بۆ ئەلییاتا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛

28بیست و یەکەم بۆ هۆتیر، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛

29بیست و دووەم بۆ گیدەلتی، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛

30بیست و سێیەم بۆ مەحەزیۆت، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛

31بیست و چوارەمیش بۆ ڕۆمەمتی عەزەر، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون.