1大衛說:「耶和華上帝的殿和以色列人獻燔祭的壇要在這裡。」
大衛籌備建殿
2大衛下令召集住在以色列的外族人,派他們採鑿建上帝殿用的石頭。 3大衛預備了大量的鐵,用來做門扇的釘子和鉤子,又預備了不計其數的銅。 4他還預備了無數的香柏木,都是西頓人和泰爾人給他運來的。
5大衛說:「為耶和華建造的殿宇必須宏偉輝煌,聞名於世,而我的兒子所羅門年紀還輕、閱歷尚淺,所以我要為這殿預備材料。」因此,大衛在去世前為建殿預備了許多材料。
6大衛召來兒子所羅門,囑咐他要為以色列的上帝耶和華建造殿宇。 7他對所羅門說:「兒啊,我本想為我的上帝耶和華的名建造一座殿宇。 8但耶和華對我說,『你殺了許多人,打了很多仗,在我眼前使許多人血灑大地,因此你不可為我的名建造殿宇。 9你將生一個兒子,我必使他安享太平,不受四圍的仇敵侵擾。他的名字要叫所羅門,他執政期間,我必使以色列太平安寧。 10他將為我的名建造殿宇,他要做我的兒子,我要做他的父親,我要使他的王朝在以色列永遠長存。』
11「兒啊,願耶和華與你同在,使你亨通,照你的上帝耶和華的吩咐去建造祂的殿。 12願耶和華賜你聰明和智慧,以便你照祂的律法治理以色列。 13你若謹遵耶和華藉摩西吩咐以色列的律例和典章,就必亨通。你要剛強勇敢,不可驚慌害怕。 14看啊,我歷盡艱辛,為耶和華的殿預備了三千四百五十噸金子、三萬四千五百噸銀子和不計其數的銅和鐵。我還預備了木料和石頭。你還要多加預備。 15你有許多工匠,如鑿石匠、砌石匠、木匠等各種能工巧匠, 16還有不計其數的金匠、銀匠、銅匠和鐵匠。現在動工吧,願耶和華與你同在。」
17大衛又吩咐以色列的眾首領幫助他兒子所羅門, 18他說:「你們的上帝耶和華與你們同在,使你們四境平安。祂將這地方的居民交在我手中,使這地方被祂和祂的子民治理。 19現在,你們要全心全意地尋求你們的上帝耶和華,去建造耶和華上帝的聖所,好將祂的約櫃和聖潔器皿都放在裡面。」
1ئینجا داود گوتی: «ئێرە ماڵی یەزدانی پەروەردگارە، هەر ئێرەش قوربانگای قوربانی سووتاندنی ئیسرائیلە.»
ئامادەکاری بۆ پەرستگاکە
2ئیتر داود فەرمانی دا بە کۆکردنەوەی ئەو نامۆیانەی لە خاکی ئیسرائیل بوون، هەندێکی لێ کردنە نەقاڕ بۆ تاشینی بەردی چوارگۆشەیی بۆ بنیادنانی ماڵی خودا. 3داود ئاسنێکی زۆری بۆ بزمار و ئەڵقەڕیزی دەرگاکان ئامادە کرد، بڕۆنزێکی زۆری لەکێش نەهاتووشی ئامادە کرد. 4هەروەها داری ئورزیشی ئامادە کرد کە لە ژمارە نەدەهات، چونکە سەیدائییەکان و سورییەکان دار ئورزێکی زۆریان بۆ داود هێنا.
5داود گوتی: «سلێمانی کوڕم منداڵە و پێنەگەیشتووە، ئەم ماڵەش کە بۆ یەزدان بنیاد دەنرێت دەبێت لەبەرچاوی هەموو گەلان زۆر گەورە و بەناوبانگ و شکۆدار بێت، لەبەر ئەوە من ئێستا ئامادەکاری بۆ دەکەم.» جا داود بەر لە مردنی ئامادەکارییەکی زۆری بۆ کرد.
6پاشان سلێمانی کوڕی بانگکرد و ڕایسپارد کە ماڵێک بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل بنیاد بنێت. 7داود بە سلێمانی گوت: «کوڕی خۆم، من لە دڵمدا بوو ماڵێک بۆ ناوی یەزدانی پەروەردگارم بنیاد بنێم. 8بەڵام فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: ”تۆ خوێنێکی زۆرت ڕشتووە و جەنگی گەورەشت کردووە، لەبەر ئەوە ماڵ بۆ ناوەکەم دروستناکەیت، چونکە لەبەردەمم خوێنێکی زۆرت ڕشتووەتە سەر زەوی. 9بەڵام کوڕێکت دەبێت، دەبێتە پیاوی ئاشتی و حەسانەوە، لە هەموو دوژمنەکانی دەوروبەری دەیحەسێنمەوە. ناوی سلێمان22:9 ناوەکە لە زمانی عیبریدا شەلۆمۆیە کە لە ڕووی دەنگەوە لە وشەی (ئاشتی)ی عیبری نزیکە. دەبێت، لە ماوەی پاشایەتی ئەودا ئاشتی و ئارامی بە ئیسرائیل دەبەخشم. 10ئەو ماڵێک بۆ ناوەکەم بنیاد دەنێت، من دەبمە باوکی ئەو و ئەویش دەبێتە کوڕی من، تەختی پاشایەتییەکەشی هەتاهەتایە لەسەر ئیسرائیل جێگیر دەکەم.“
11«کوڕی خۆم، ئێستاش یەزدانت لەگەڵدا بێت و سەرکەوتوو بیت و ماڵەکەی یەزدانی پەروەردگارت بنیاد بنێیت بەو شێوەیەی سەبارەت بە تۆ فەرمووی. 12کاتێک فەرمانڕەوایەتی ئیسرائیل دەکەیت یەزدان دانایی و تێگەیشتنت بداتێ بۆ ئەوەی فێرکردنەکانی یەزدانی پەروەردگارت پەیڕەو بکەیت. 13ئەگەر ئاگاداربیت لەوەی ئەو فەرز و حوکمانە بەجێبهێنیت کە یەزدان لە ڕێگەی موساوە فەرمانی بە گەلی ئیسرائیل کرد، ئەو کاتە سەرکەوتوو دەبیت. ئیتر بەهێزبە و ئازابە، مەترسە و ورە بەرمەدە.
14«من ناخۆشی زۆرم چێژتووە بۆ دابینکردنی ئەمانە بۆ پەرستگای یەزدان، سەد هەزار تالنت22:14 سەد هەزار تالنت: نزیکەی 3450 تەن. زێڕ و ملیۆنێک تالنت22:14 ملیۆن تالنت: نزیکەی 34500 تەن. زیو، بڕۆنز و ئاسنێکی زۆری لە کێش نەهاتووش، دار و بەردیشم ئامادە کردووە. تۆش دەتوانیت زیاتریان بکەیت. 15کرێکارێکی زۆرت لەلایە، لە نەقاڕ و بەنا و دارتاش و کەسانی شارەزا لە هەموو کار و پیشەیەک 16لەسەر زێڕ و زیو و بڕۆنز و ئاسن، وەستاکان لە ژمارە نایەن. ئیتر هەستە و دەستبەکار بە و یەزدانت لەگەڵ بێت.»
17پاشان داود فەرمانی بە هەموو سەرکردەکانی ئیسرائیل کرد هاریکاری سلێمانی کوڕی بکەن: 18«ئایا یەزدانی پەروەردگارتان لەگەڵتان نییە؟ ئایا لە هەموو لایەکەوە نەیحەساندوونەتەوە؟ دانیشتووی خاکەکەی داوەتە دەستم و خاکەکەی ژێردەستەی یەزدان و گەلەکەی کردووە. 19ئێستاش بە هەموو دڵ و گیانتانەوە ڕووتان لە یەزدانی پەروەردگارتان بکەن. هەستن و پیرۆزگای یەزدانی پەروەردگار بنیاد بنێن، بۆ ئەوەی سندوقی پەیمانی یەزدان و قاپوقاچاغی پیرۆزگای خودا بهێنرێتە ناو ئەو پەرستگایەی کە بۆ ناوی یەزدان بنیاد دەنرێت.»