歷代志上 21 – CCBT & KSS

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

歷代志上 21:1-30

大衛統計人口

1撒旦為了攻擊以色列,就挑動大衛統計以色列人的數目。 2大衛約押和其他軍中的首領說:「你們要走遍以色列,從別示巴一直到,統計以色列的人口,然後回來稟告我,我好知道他們的數目。」 3約押說:「願耶和華使祂子民的人數比現在增加百倍。但我主我王啊,他們不都是你的僕人嗎?我主為什麼要這樣做,使以色列人陷於罪中呢?」 4大衛不聽約押的規勸。約押只好出去,走遍以色列,然後回到耶路撒冷5將人數呈報大衛:全以色列有一百一十萬刀兵,猶大有四十七萬。 6約押沒有把利未人和便雅憫人算在其中,因為他厭惡王的這個命令。 7上帝也不喜悅這事,便降災給以色列人。 8大衛對上帝說:「我做這事犯了大罪。求你赦免僕人的罪,我做了極其愚昧的事。」 9耶和華對大衛的先見迦得說: 10「你去告訴大衛,我有三樣災禍,他可以選擇讓我降哪一樣給他。」

11迦得就來見大衛,把耶和華的話告訴他,說:「你可以任選一樣, 12或三年的饑荒,或被敵人追殺三個月,或國中遭三天的瘟疫,讓耶和華的天使在以色列全境施行毀滅。請你考慮好後告訴我,我好回覆那差我來的。」 13大衛說:「我實在為難!不過我寧願落在耶和華的手中,也不願落在人的手中,因為耶和華有無限的憐憫。」

14於是,耶和華在以色列降下瘟疫,有七萬人死亡。 15上帝差遣天使去毀滅耶路撒冷。天使正要毀滅的時候,耶和華見了就心生憐憫,對施行毀滅的天使說:「夠了,住手吧!」當時,耶和華的天使正站在耶布斯阿珥楠的麥場上。 16大衛舉目看見耶和華的天使站在天地之間,手握著已出鞘的刀,指向耶路撒冷大衛和眾長老都身披麻衣,臉伏於地。 17大衛對上帝說:「吩咐統計人民數目的不是我嗎?是我犯了罪,做了惡事,這些百姓有什麼過錯呢?我的上帝耶和華啊,願你的手懲罰我和我的家族,不要把瘟疫降在你的子民身上。」

18耶和華的天使吩咐迦得去告訴大衛耶布斯阿珥楠的麥場上為耶和華建一座祭壇。 19大衛照耶和華藉迦得所說的話去了麥場。 20那時,阿珥楠正在打麥子,他轉身看見了天使,跟他在一起的四個兒子都躲了起來。 21阿珥楠看見大衛來了,就從麥場出來,俯伏叩拜大衛22大衛對他說:「請你將這塊麥場賣給我,我要在這裡為耶和華築一座祭壇,好止住民間的瘟疫。你全價賣給我吧。」 23阿珥楠說:「我主我王只管用我的麥場!我願獻出牛作燔祭,打麥的器具作柴,麥子作素祭,我願獻出這一切。」

24大衛王說:「不可,我一定要付你全價,我不能拿你的東西獻給耶和華,不能把白白得來的獻作燔祭。」 25於是,大衛就用七公斤金子買了阿珥楠的麥場。 26大衛在那裡為耶和華建了一座壇,獻上燔祭和平安祭,並求告耶和華。耶和華垂聽了他的禱告,從天上降火在祭壇上, 27又命令天使收刀入鞘。

28大衛見耶和華在耶布斯阿珥楠的麥場上應允了他的禱告,就在那裡獻祭。 29那時候,摩西在曠野為耶和華所造的聖幕和燔祭壇都在基遍的高地。 30大衛因為懼怕耶和華天使的刀,不敢去那裡求問上帝。

Kurdi Sorani Standard

یەکەم پوختەی مێژوو 21:1-30

سەرژمێری بۆ پێکهێنانی سوپا

1شەیتان لە دژی ئیسرائیل ڕاوەستا و داودی لێ هاندان بۆ سەرژمێریکردنی ئیسرائیل. 2داودیش بە یۆئاب و فەرماندەکانی سوپای گوت: «بڕۆن و سەرژمێری ئیسرائیل بکەن، لە بیری شابەعەوە هەتا دان. پاشان وەرنەوە لام بۆ ئەوەی ژمارەیان بزانم.»

3بەڵام یۆئاب وەڵامی دایەوە: «با یەزدان جەنگاوەرەکانی سەد ئەوەندە زیاتر بکات. ئەی پاشای گەورەم، ئایا هەموویان خزمەتکاری گەورەم نین؟ ئیتر بۆچی گەورەم داوای ئەمە دەکات؟ بۆچی ئیسرائیل تووشی تاوان بکات؟»

4لەگەڵ ئەوەشدا پاشا بڕیارەکەی خۆی بەسەر یۆئابدا سەپاند، ئیتر یۆئاب چووە دەرەوە و بە هەموو ئیسرائیلدا گەڕا، ئینجا هاتەوە ئۆرشەلیم. 5یۆئاب ئەنجامی سەرژمێرییەکەی دایە داود: لە هەموو ئیسرائیل ملیۆنێک و سەد هەزار پیاوی بە توانا لە بەکارهێنانی شمشێر هەبوون، لە یەهوداش چوار سەد و حەفتا هەزار هەبوون.

6بەڵام یۆئاب لێڤی و بنیامینییەکانی لەگەڵیان نەژمارد، چونکە ڕقی لە فەرمانەکەی پاشا دەبووەوە. 7ئەم فەرمانە لەلای خوداش خراپ بوو، لەبەر ئەوە سزای ئیسرائیلی دا.

8داودیش بە خودای گوت: «بەم کارەم گوناهێکی زۆر گەورەم کرد، ئێستاش تکایە لە تاوانی بەندەکەت خۆشبە، چونکە ڕەفتارێکی زۆر گێلانەم کرد.»

9یەزدان بە گادی فەرموو، کە پەیامی خودای بە داود ڕادەگەیاند: 10«بڕۆ بە داود بڵێ: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: من سێ هەڵبژاردە دەخەمە بەردەمت و تۆش یەکێکیان هەڵبژێرە بۆ ئەوەی جێبەجێی بکەم لەسەرت.“»

11ئیتر گاد چوو بۆ لای داود و پێی گوت: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”بۆ خۆت هەڵبژێرە، 12سێ ساڵ قاتوقڕی، یان سێ مانگ هەڵاتن لەبەردەم دوژمنەکەت کە بە شمشێر ڕاوت دەنێت، یان سێ ڕۆژ شمشێری یەزدان بە دەرد لە خاکەکە دەدات و فریشتەی یەزدانیش لە هەموو سنوورەکانی ئیسرائیلدا وێرانکاری دەکات.“ ئێستا ببینە چی وەڵامی خودا بدەمەوە کە منی ناردووە.»

13داودیش بە گادی گوت: «زۆر لە تەنگانەدام، با بکەومە دەستی یەزدان، چونکە ئەو بەزەیی زۆر زۆرە، بەڵام با نەکەومە ژێر دەستی مرۆڤەوە.»

14لەبەر ئەوە یەزدان دەردی خستە ناو ئیسرائیلەوە، ئیتر حەفتا هەزار پیاو لە ئیسرائیل مردن. 15هەروەها خودا فریشتەیەکی بۆ سەر ئۆرشەلیم نارد بۆ ئەوەی وێرانی بکات، کاتێک وێرانی دەکرد، یەزدان تەماشای کرد و کارەساتەکەی ڕاگرت، بە فریشتە وێرانکەرەکەی فەرموو: «بەسە! ئێستا دەست هەڵبگرە!» فریشتەکەی یەزدان لەو کاتەدا لەسەر جۆخینەکەی ئەرەونای یەبوسی ڕاوەستابوو.

16داود سەری هەڵبڕی و بینی فریشتەکەی یەزدان لەنێوان زەوی و ئاسماندا ڕاوەستاوە، شمشێرەکەی بەدەستەوەیە و بەسەر ئۆرشەلیمدا ڕایکێشاوە. داود و ئەو پیرانەی کە جلوبەرگی گوشیان21‏:16 لە کاتی ماتەمگێڕان و تۆبەکردندا جلوبەرگی لە گوش دروستکراویان لەبەرکردووە کە ئەزیەتی پێستیانی داوە.‏ پۆشیبوو بەسەر ڕوویاندا کەوتن.

17داود بە خودای گوت: «ئایا من نەبووم کە فەرمانم دا سەرژمێری گەل بکەن؟ منم ئەوەی کە گوناهم کردووە، لە ڕاستیدا من خراپەم کرد، بەڵام ئەم مەڕانە چییان کردووە؟ ئەی یەزدان، خودای من، تکایە با سزاکەت بۆ من و بنەماڵەکەم بێت، نەک ئەم دەردە لەسەر گەلەکەت بەردەوام بێت.»

18ئینجا فریشتەکەی یەزدان بە گادی فەرموو، کە بە داود بڵێت، با داود سەربکەوێت و لەسەر جۆخینەکەی ئەرەونای یەبوسی قوربانگایەک بۆ یەزدان دابمەزرێنێت. 19داودیش بەپێی قسەکەی گاد کە بە ناوی یەزدانەوە گوتی، سەرکەوت.

20لە کاتێکدا ئەرەونا گەنمی دەکوتا، ئاوڕی دایەوە و فریشتەکەی بینی، چوار کوڕەکەی ئەرەونا کە لەگەڵیدا بوون خۆیان شاردەوە. 21پاشان داود بەرەو لای ئەرەونا هات، ئەرەونا چاوی هەڵبڕی بینی کە داود بەرەو لای ئەو دێت، لە جۆخینەکە چووە دەرەوە، کڕنۆشی بۆ داود برد و سەری خستە سەر زەوی.

22داود بە ئەرەونای گوت: «شوێنی جۆخینەکەم بدەرێ تاکو قوربانگایەک بۆ یەزدان بنیاد بنێم و دەردەکە لە کۆڵ گەل ببێتەوە، بە نرخی تەواوی خۆی بمدەرێ.»

23ئەرەوناش بە داودی گوت: «بۆ خۆتی ببە و با پاشای گەورەم چی بە چاک دەزانێت ئەوە بکات. تەماشا بکە. ئەوە گا بۆ قوربانی سووتاندن و جەنجەڕ بۆ دار و گەنمەکەش بۆ پێشکەشکراوی دانەوێڵە. هەمووی دەدەم.»

24بەڵام داودی پاشا بە ئەرەونای گوت: «نەخێر، بەڵکو بە نرخی تەواوی خۆی دەیکڕم، چونکە ئەوەی هی تۆیە نایبەم بۆ یەزدان، قوربانی سووتاندنی بەخۆڕایی سەر ناخەم.»

25لەبەر ئەوە داود بەرامبەر بە شوێنەکە شەش سەد شاقل زێڕی دایە ئەرەونا. 26داود لەوێ قوربانگایەکی بۆ یەزدان بنیاد نا و قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبەشی سەرخست. لە یەزدان پاڕایەوە، ئەویش بە ئاگر لە ئاسمانەوە بۆ سەر قوربانگاکەی قوربانی سووتاندن وەڵامی دایەوە.

27پاشان یەزدان فەرمانی بە فریشتەکە کرد و ئەویش شمشێرەکەی گەڕاندەوە ناو کێلانەکەی21‏:27 یان کالانەکەی.‏. 28لەو کاتەدا کە داود بینی یەزدان لەسەر جۆخینەکەی ئەرەونای یەبوسی وەڵامی دایەوە، لەوێدا قوربانی سەربڕی. 29لەو کاتەدا چادرەکەی پەرستنی یەزدان کە موسا لە چۆڵەوانیدا دروستی کردبوو، لەگەڵ قوربانگاکەی قوربانی سووتاندن، لەسەر بەرزاییەکەی گبعۆن بوون. 30بەڵام داود نەیتوانی بچێتە بەردەمی هەتا پرسیار لە خودا بکات، چونکە لە شمشێرەکەی فریشتەی یەزدان دەترسا.