撒母耳記下 24 – CCBT & KSS

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

撒母耳記下 24:1-25

大衛統計人口

1耶和華又向以色列人發怒,祂促使大衛來對付他們,讓大衛統計以色列猶大的人口。 2大衛對統領軍隊的約押說:「你去走遍以色列各支派,從別示巴,統計以色列猶大的人口,讓我知道國民的數目。」 3約押說:「我主我王,願你的上帝耶和華使國民增加百倍,讓你親眼看到。但我主我王為什麼要統計人口呢?」 4大衛不聽約押和其他將領的規勸。他們只好去統計以色列的人數。 5他們過了約旦河,在谷中亞羅珥城南面安營,又經過迦得前往雅謝6然後,他們到基列他停·合示地區、但·雅安,繞到西頓7再去泰爾的堡壘及希未人和迦南人的城邑。最後,他們到了猶大南部的別示巴8他們花了九個月零二十天的時間,走遍全國,最後回到耶路撒冷9約押把統計的人數奏告大衛:「以色列有八十萬英勇的刀兵,猶大有五十萬。」

10大衛統計了人口以後,內心不安,就對耶和華說:「我做這事犯了大罪。耶和華啊,求你赦免僕人的罪,我做了極其愚昧的事。」 11第二天早上,耶和華對大衛的先見——迦得先知說: 12「你去告訴大衛,耶和華說,『我有三樣災禍,你可以選擇讓我降哪一樣給你。』」 13迦得就來見大衛,對他說:「你願意國內有七年饑荒呢?還是被敵人追殺三個月呢?還是國內發生三天瘟疫呢?請你考慮好後告訴我,我好回覆那差我來的。」 14大衛說:「我實在為難!不過我寧願落在耶和華的手中,也不願落在人的手中,因為耶和華有無限的憐憫。」

15於是,那天早晨,耶和華在以色列降下瘟疫,瘟疫持續了三天,從別示巴共有七萬人死亡。 16當天使準備伸手毀滅耶路撒冷的時候,耶和華心生憐憫,就對滅命天使說:「夠了,住手吧!」當時,耶和華的天使正站在耶布斯亞勞拿的麥場上。 17大衛看見滅命天使,就對耶和華說:「是我犯了罪,做了惡事,這些百姓有什麼過錯呢?願你的手懲罰我和我的家族。」

18就在那天,迦得來見大衛,對他說:「你要去耶布斯亞勞拿的麥場,在那裡為耶和華築一座壇。」 19大衛就照耶和華藉迦得所說的話去了亞勞拿的麥場。 20亞勞拿看見王及他的臣僕來了,就上前俯伏在地,向王跪拜, 21說:「我主我王到僕人這裡有什麼事?」大衛說:「我要買你的麥場,好在這裡為耶和華築一座壇,使百姓當中的瘟疫止住。」 22亞勞拿說:「我主我王喜歡什麼,就拿去獻祭吧。這裡有牛可以作燔祭,還有麥場的工具和牛軛可以作柴。 23王啊,僕人亞勞拿願意把這一切都獻給你,願你的上帝耶和華悅納你。」 24王卻說:「不可,我一定要出錢買,我不願意用白白得來之物作為燔祭獻給我的上帝耶和華。」大衛就用六百克銀子買了亞勞拿的麥場和牛。 25大衛在麥場上為耶和華建了一座壇,獻上燔祭和平安祭,耶和華垂聽了他的禱告,瘟疫就在以色列止住了。

Kurdi Sorani Standard

دووەم ساموئێل 24:1-25

سەرژمێری بۆ پێکهێنانی سوپا

1دووبارە تووڕەیی یەزدان لە ئیسرائیل جۆشا و داودی لێ هاندان و فەرمووی: «بڕۆ سەرژمێری ئیسرائیل و یەهودا بکە.»

2پاشا بە یۆئاب و بەو فەرماندانەی سوپای گوت کە لەلای بوون: «ئێستا بەناو هەموو هۆزەکانی ئیسرائیلدا بگەڕێن، لە دانەوە هەتا بیری شابەع، جەنگاوەران تۆمار بکەن بۆ ئەوەی ژمارەیان بزانم.»

3یۆئابیش بە پاشای گوت: «با یەزدانی پەروەردگارت جەنگاوەران سەد ئەوەندە زیاتر بکات و پاشای گەورەم بە چاوی خۆی ئەوە ببینێت، بەڵام بۆچی پاشای گەورەم ئەم کارەی پێ باشە؟»

4لەگەڵ ئەوەشدا پاشا بڕیارەکەی خۆی بەسەر یۆئاب و سەرکردەکانی سوپادا سەپاند، ئیتر ئەوان لەبەردەم پاشا چوونە دەرەوە تاوەکو جەنگاوەرانی ئیسرائیل تۆمار بکەن.

5دوای ئەوەی لە ڕووباری ئوردون پەڕینەوە، لە نزیکی عەرۆعێر لەلای باشووری شارۆچکەکە کە لەناو دەربەندەکەیە چادریان هەڵدا. پاشان چوونە ناو خاکی گاد و دوای ئەوەش بەردەوام بوون هەتا شارۆچکەی یەعزێر. 6پاشان چوونە گلعاد و ناوچەی تەحتیم حۆدشی و ئینجا چوونە دان یەعەن و سووڕانەوە بۆ سەیدا. 7دوای ئەوە چوونە قەڵای سور و هەموو شارۆچکەکانی حیڤی و کەنعانییەکان. لە کۆتاییدا چوونە نەقەبی یەهودا بۆ بیری شابەع.

8بەناو هەموو خاکەکەدا گەڕان و دوای نۆ مانگ و بیست ڕۆژ گەڕانەوە ئۆرشەلیم.

9یۆئاب ئەنجامی سەرژمێرییەکەی دایە پاشا: لە ئیسرائیل هەشت سەد هەزار پیاوی بە توانا لە بەکارهێنانی شمشێر هەبوون، لە یەهوداش پێنج سەد هەزار هەبوون.

10پاش سەرژمێریکردنی گەل، داود تووشی ئازاری ویژدان بوو، بە یەزدانی گوت: «زۆر گوناهم کرد لەوەی کە کردم. ئێستاش ئەی یەزدان، لە تاوانی خزمەتکارەکەت خۆشبە، چونکە ڕەفتارێکی زۆر گێلانەم کرد.»

11پێش ئەوەی داود بەیانی لە خەو هەستێت، فەرمایشتی یەزدان بۆ گادی پێغەمبەر هاتبوو، ئەوەی پەیامی خودای بە داود ڕادەگەیاند، پێی فەرمووبوو: 12«بڕۆ بە داود بڵێ: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: من سێ هەڵبژاردە دەخەمە بەردەمت و تۆش یەکێکیان هەڵبژێرە بۆ ئەوەی جێبەجێی بکەم لەسەرت.“»

13ئیتر گاد چوو بۆ لای داود و پێی گوت: «ئایا لە خاکەکەتدا سێ ساڵ24‏:13 سێ ساڵ: بڕوانە یەکەم پوختەی مێژوو 21‏:11‏،12‏.‏ قاتوقڕیت بەسەربێت؟ یان سێ مانگ لەبەردەم دوژمنەکانت هەڵبێیت و ئەوانیش ڕاوت بنێن؟ یان سێ ڕۆژ دەرد لە خاکەکەتدا بڵاو ببێتەوە؟ ئێستا بزانە و ببینە، چی وەڵامی خودا بدەمەوە کە منی ناردووە.»

14داودیش بە گادی گوت: «زۆر لە تەنگانەدام، با بکەوینە دەستی یەزدان، چونکە ئەو بەزەیی زۆرە، بەڵام با نەکەوینە ژێر دەستی مرۆڤەوە.»

15لەبەر ئەوە یەزدان لە بەیانییەوە هەتا کاتی دیاریکراو دەردی خستە ناو ئیسرائیلەوە، ئیتر لە دانەوە هەتا بیری شابەع حەفتا هەزار پیاو مردن. 16فریشتەکە دەستی بۆ ئۆرشەلیم درێژکرد بۆ ئەوەی وێرانی بکات، بەڵام یەزدان کارەساتەکەی ڕاگرت، بەو فریشتەیەی فەرموو کە گەلی لەناودەبرد: «بەسە! ئێستا دەست هەڵبگرە!» لەو کاتەدا فریشتەکەی یەزدان لەسەر جۆخینەکەی ئەرەونای یەبوسی بوو.

17کاتێک داود فریشتە لەناوبەرەکەی گەلی بینی، بە یەزدانی گوت: «من گوناه و تاوانم کردووە، بەڵام ئەم مەڕانە چییان کردووە؟ تکایە با سزاکەت بۆ من و بنەماڵەکەم بێت.»

بنیادنانی قوربانگایەک لەلایەن داودەوە

18لەو ڕۆژەدا گاد چوو بۆ لای داود و پێی گوت: «سەربکەوە و لەسەر جۆخینەکەی ئەرەونای یەبوسی قوربانگایەک بۆ یەزدان دابمەزرێنە.» 19داودیش بەپێی قسەکەی گاد، هەروەک یەزدان فەرمانی دابوو سەرکەوت. 20کاتێک ئەرەونا تەماشای کرد و بینی وا پاشا و خزمەتکارەکانی دێنە لای، ئەرەونا چووە دەرەوە، کڕنۆشی بۆ پاشا برد و سەری خستە سەر زەوی.

21ئەرەونا گوتی: «پاشای گەورەم بۆچی هاتووە بۆ لای خزمەتکارەکەی؟»

داودیش گوتی: «بۆ ئەوەی جۆخینەکەت لێ بکڕم تاکو قوربانگایەک بۆ یەزدان بنیاد بنێم و دەردەکە لە کۆڵ گەل ببێتەوە.»

22ئەرەوناش بە داودی گوت: «با پاشای گەورەم ئەوەی بەلایەوە باشە بیبات و بیکاتە قوربانی. تەماشا بکە. ئەوە گا بۆ قوربانی سووتاندن و جەنجەڕ و نیری گایەکان بۆ دار. 23ئەی پاشا، ئەرەونای خاوەنیان هەمووی دەداتە پاشا.» هەروەها ئەرەونا بە پاشای گوت: «یەزدانی پەروەردگارت لێت ڕازی بێت.»

24بەڵام پاشا بە ئەرەونای گوت: «نەخێر، بەڵکو بە نرخ لە تۆی دەکڕم و قوربانی سووتاندنی بە خۆڕایی بۆ یەزدانی پەروەردگارم سەر ناخەم.»

لەبەر ئەوە داود جۆخینەکە و گایەکانی بە پەنجا شاقل زیو24‏:24 پەنجا شاقل زیو: نزیکەی 0,6 کیلۆگرام.‏ کڕی. 25داود لەوێ قوربانگایەکی بۆ یەزدان بنیاد نا و قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبەشی سەرخست. ئیتر یەزدانیش لەبەر خاکەکە وەڵامی دایەوە و دەردەکە لە ئیسرائیل دوور کەوتەوە.