哥林多後書 9 – CCBT & KSS

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

哥林多後書 9:1-15

1關於捐助聖徒的事,其實我不必再寫信提醒你們, 2因我知道你們的熱心。我向馬其頓教會的人誇耀你們,說亞該亞人的捐款在一年前就預備好了,你們的熱心激勵了許多人。 3現在我先派這幾位弟兄到你們那裡,以便你們把捐款預備好,正如我所說的那樣,免得我們在這件事上誇耀你們的話成了虛言。 4因為萬一有馬其頓的人與我同去,發現你們並沒有準備好,不但我們會因如此信任你們而羞愧,你們也會無地自容。 5因此,我認為有必要請那幾位弟兄先去你們那裡,將你們從前認捐的款項收集妥當,這樣就表明你們的捐贈是出於甘心樂意,而不是出於勉強。

甘心樂意地捐助

6要記住:「少種的少收,多種的多收。」 7各人心裡想捐多少就捐多少,不要勉強,不要為難。因為捐得甘心樂意的人才是上帝所喜愛的。 8上帝能夠將各樣的恩典多多賜給你們,使你們在各方面常常富足有餘,可以多行各樣的善事。 9正如聖經上說:

「他慷慨施捨、賙濟窮人,

他的仁義永遠長存。」

10賜農夫種子又賜人糧食的上帝,必加倍賜給你們種子,使你們收穫更多仁義的果子, 11叫你們事事豐裕,可以多多施捨。這樣,從我們這裡得到你們幫助的人便會向上帝獻上感恩。 12因為這件善事不單可以幫助經濟困難的聖徒,也使許多人對上帝充滿感恩。 13通過這件善事,他們會把榮耀歸給上帝,因為看見你們信服基督的福音,慷慨地幫助他們及眾人。 14他們也會因上帝賜給你們的豐盛恩典而熱切地為你們禱告。 15感謝上帝,祂的恩賜真是無以言表!

Kurdi Sorani Standard

دووەم کۆرنسۆس 9:1-15

بەخشین بە دڵشادییەوە

1سەبارەت بە خزمەتکردنی گەلی پیرۆزی خودا، پێویست ناکات بۆتان بنووسم، 2چونکە پەرۆشیتان دەزانم و لەلای مەکدۆنییەکان شانازیم پێوە کردووە، کەوا ئێوە لە ئەخایا لە پارەوە ئامادەبوون و دڵگەرمیتان زۆربەیانی جۆشدا. 3بەڵام برایان دەنێرم، نەوەک شانازیکردنمان پێتانەوە بەفیڕۆ بڕوات، تاکو ئامادەبن هەروەک گوتم، 4چونکە ئەگەر هەندێک لە مەکدۆنییەکان لەگەڵم بێن و ببینن کە ئێوە هێشتا ئامادە نین، ئەوا ئێمە شەرمەزار دەبین بەهۆی ئەو متمانەیەی بە ئێوەمان هەبوو، ئیتر با باسی ئەوەش نەکەم کە ئێوە چەندە شەرمەزار دەبن. 5بۆیە بە پێویستم زانی لە برایان بپاڕێمەوە، تاکو پێشڕەوی بکەن بۆ لاتان و زوو ئەو بەخشینەتان ڕێکبخەن کە پێشتر بەڵێنتان دابوو، تاکو وەک بەخشینێکی لە دڵفراوانییەوە بێت، نەک لە ناچارییەوە بێت.

6ئەمەش بزانن: «ئەوەی کەم بچێنێت کەم دەدروێتەوە، ئەوەی بە دڵفراوانی بچێنێ بە دڵفراوانی دەدروێتەوە.» 7با هەریەکە ئەوەندەی لەسەر دڵیەتی بیدات، نەک بە دڵتەنگی و ناچاری، چونکە ئەوەی بە دڵخۆشییەوە ببەخشێت خودا خۆشی دەوێت. 8خوداش دەتوانێت هەموو نیعمەتێکتان بەسەردا بڕژێنێت، تاوەکو ئێوە هەمیشە هەموو ئەو شتانەتان هەبێت کە پێویستتانە، بۆ ئەوەی لە هەموو کارێکی باشدا سەرڕێژ بن. 9وەک نووسراوە:

﴿بە دڵفراوانییەوە بە هەژارانی بەخشیوە،

ڕاستودروستییەکەی هەتاهەتایە چەسپاوە.﴾9‏:9 زەبوورەکان 112‏:9.‏

10جا ئەو خودایەی تۆو بۆ جوتیار و نان بۆ خۆراک دابین دەکات، تۆوتان بۆ دابین دەکات و چەند هێندەی دەکات و بەرهەمی ڕاستودروستیتان زیاد دەکات. 11لە هەموو شتێکدا دەوڵەمەند دەبن تاکو هەموو کاتێک دڵفراوان بن، دڵفراوانییەکەتان لە ڕێگەی ئێمەوە سوپاسی خودای لێدەکەوێتەوە.

12ئەم خزمەتەی ئێوە دەیکەن، تەنها پێداویستییەکانی گەلی پیرۆزی خودا پڕ ناکاتەوە، بەڵکو وا دەکات کە زۆر کەس سوپاسی خودا بکەن. 13لە ڕێگەی ئەو خزمەتەوە کە دەیکەن ئێوە خۆتان سەلماندووە، شکۆمەندی خودا دەردەخەن بە گوێڕایەڵی و دانپێدانانتان بە پەیامی ئینجیلی مەسیح، هەروەها دڵفراوانیتان لە بەشداریتان لەگەڵ ئەوان و هەموو لایەک. 14هەروەها لە پاڕانەوەیان بۆ ئێوە، تامەزرۆی بینینی ئێوەن لەبەر ئەو نیعمەتە لە ڕادەبەدەرەی خودا کە پێتان دراوە. 15سوپاس بۆ خودا لە پێناوی ئەم بەخشینەی کە بە دەم باس ناکرێت.