創世記 9 – CCBT & KSS

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

創世記 9:1-29

上帝與挪亞立約

1上帝賜福給挪亞和他的兒子們,對他們說:「你們要生養眾多,遍佈地面。 2你們要管理所有地上的走獸、空中的飛鳥、地上的爬蟲和海裡的魚,牠們都必懼怕你們。 3凡是活著的動物都可作你們的食物,就像菜蔬和穀物一樣。 4只是你們不可吃帶血的肉,因為血就是生命。 5凡是殺人害命的,無論人或獸,我必向他們追討血債。凡殺人的,我必追討他的血債。 6凡殺害人的,也必被人殺害,因為人是上帝照著自己的形像造的。 7你們要生養眾多,使地上人口興旺。」

8上帝又對挪亞和他的兒子們說: 9「我要跟你們和你們的後代, 10以及所有和你們在一起、從方舟出來的飛禽走獸和牲畜等各種動物立約。 11我與你們立約,不再叫洪水淹沒一切生靈,也不再讓洪水毀滅大地。」 12上帝說:「我與你們及各種生靈立世代永存的約,我要給這個約一個記號。 13我把彩虹放在雲中,作為我跟大地立約的記號。 14我使雲彩覆蓋大地的時候,會有彩虹在雲中出現。 15這樣我會記得我與你們及一切生靈所立的約,水就不會再氾濫淹滅所有生靈。 16當我看見彩虹在雲中出現的時候,就會記得我與地上一切生靈立的永約。」 17上帝對挪亞說:「彩虹是我與地上一切生靈立約的記號。」

挪亞和他的兒子

18挪亞一起出方舟的有他的兒子雅弗迦南的父親。 19挪亞這三個兒子的後代遍佈天下。

20挪亞做了農夫,他是第一個栽種葡萄園的人。 21一天,他喝葡萄酒喝醉了,赤裸著身體躺在帳篷裡。 22迦南的父親看見他父親赤身露體,便去告訴外面的兩個弟兄。 23於是,雅弗拿了一件衣服搭在肩上,倒退著走進帳篷,把衣服蓋在父親身上,他們背著臉不看父親赤裸的身體。

24挪亞酒醒後,知道了小兒子做的事, 25就說:

迦南該受咒詛,

必做他弟兄的僕人的僕人。」

26又說:

的上帝耶和華當受稱頌!

迦南要做的僕人。

27願上帝擴張雅弗的疆界,

願他住在的帳篷裡,

迦南做他的僕人。」

28洪水以後,挪亞又活了三百五十年。 29挪亞一生共活了九百五十歲。

Kurdi Sorani Standard

پەیدابوون 9:1-29

پەیمانی خودا لەگەڵ نوح

1ئیتر خودا نوح و کوڕەکانی بەرەکەتدار کرد و پێی فەرموون: «بەردار بن و زۆر بن و زەوی پڕ بکەن. 2با ترس و سامتان هەبێت لەسەر هەموو گیانلەبەرانی زەوی و هەموو باڵندەکانی ئاسمان و هەموو ئەو بوونەوەرانەی کە لەسەر زەوی دەجوڵێنەوە، هەروەها لەسەر هەموو ماسییەکانی دەریاش؛ ئەوان خراونەتە بەردەستی ئێوە. 3هەموو ئەوانەی گیاندارن و دەبزوێن دەبنە خۆراک بۆتان. هەروەک چۆن ڕووەکی سەوزم پێداون، ئێستا هەموو شتێکتان دەدەمێ.

4«بەڵام نابێت گۆشتێک بخۆن کە هێشتا خوێنەکەی9‏:4 خوێن: لە زمان و کەلتوری عیبری خوێن هێمای ژیانە، ژیانیش لەلایەن یەزدانەوە بەخشراوە، لەبەر ئەو هۆکارە جولەکەکان ڕێگەیان بە خواردنی گۆشتێک نەدەدا کە خوێنی تێدابێت، چونکە هێمای ژیان بوو.‏ گەرمە. 5بێگومان داوای خوێنی ئەو کەسە دەکەم کە خوێنی کەسێکی دیکەی ڕشتووە. ئەگەر گیاندارێک کەسێک بکوژێت، دەبێت بکوژرێتەوە. هەروەها ئەگەر کەسێک کەسێکی دیکە بکوژێت، ئەوا ئەویش دەکوژرێتەوە.

6«هەرکەسێک خوێنی مرۆڤ بڕێژێت،

بە دەستی مرۆڤ خوێنی دەڕێژرێتەوە،

چونکە خودا لەسەر وێنەی خۆی

مرۆڤی دروستکردووە.

7ئێوەش بەردار بن و زۆر بن، زەوی پڕ بکەن و تێیدا زۆر بن.»

8خودا بە نوح و کوڕەکانی فەرموو کە لەگەڵیدا بوون: 9«من پەیمانی خۆم لەگەڵ ئێوە و نەوەی دوای ئێوەدا دەچەسپێنم، 10لەگەڵ هەموو ئەو گیاندارانەی کە لەگەڵ ئێوەن، باڵندە و ئاژەڵە ماڵییەکان و هەموو ئاژەڵە کێوییەکان، هەموو ئەو گیاندارانەی لەگەڵتاندان و لە کەشتییەکە هاتوونەتە دەرەوە، هەروەها هەرچی گیانداری سەر زەویش هەیە. 11من پەیمانی خۆم لەگەڵ ئێوە دەچەسپێنم: هەرگیز جارێکی دیکە، هەموو گیانلەبەران بە ئاوی لافاو لەناو ناچن، هەرگیز جارێکی دیکە لافاو وا نابێت زەوی بە تەواوی وێران بکات.»

12ئینجا خودا فەرمووی: «ئەمە نیشانەی ئەو پەیمانەیە لەنێوان خۆم و ئێوە و هەموو ئەو گیاندارانەی لەگەڵتاندان دەیبەستم، پەیمانێکە بۆ هەموو نەوەکانی داهاتوو. 13وا پەلکەزێڕینەی خۆمم لەناو هەورەکاندا داناوە، کە دەبێتە نیشانەی پەیمانەکەی نێوان من و زەوی. 14ئینجا هەرکاتێک هەورم بەسەر زەویدا هێنا و پەلکەزێڕینە لە هەورەکاندا دەرکەوت، 15من پەیوەست دەبم بە پەیمانەکەم لەنێوان خۆم و ئێوە و هەموو گیانێکی زیندوو لە هەموو جۆرێک. هەرگیز جارێکی دیکە ئاو لافاوێکی وا دروستناکات کە هەموو ژیانێک لەناو ببات. 16هەرکاتێک پەلکەزێڕینە لە هەورەکاندا بێت، دەیبینم و پەیوەست دەبم بە پەیمانە هەتاهەتاییەکەوە، کە لەنێوان خودا و هەموو جۆرە گیانێکی زیندووی سەر زەوییە.»

17ئینجا خودا بە نوحی فەرموو: «ئەمە نیشانەی ئەو پەیمانەیە کە لەنێوان خۆم و هەموو ژیانێکی لەسەر زەویدا بەستوومە.»

کوڕانی نوح

18جا کوڕانی نوح کە سام و حام و یافەت بوون، لە کەشتییەکە هاتنە دەرەوە. حام باوکی کەنعان بوو. 19ئەمانە سێ کوڕەکەی نوح بوون کە لەمانەوە خەڵکی لە سەرتاسەری زەویدا بڵاو بوونەوە.

20نوح دەستی بە ئیشی جوتیاری کرد و ڕەزە مێوێکی چاند. 21ئینجا کە لە شەرابی مێوەکەی خواردەوە، سەرخۆش بوو و لەناو چادرەکەیدا بە ڕووتی ڕاکشا. 22حامی باوکی کەنعان، باوکی بە ڕووتی بینی و لە دەرەوە بە هەردوو براکەی ڕاگەیاند. 23بەڵام سام و یافەت پۆشاکێکیان هێنا و خستیانە سەر شانیان، ئینجا پشتاوپشت چوون و ڕووتییەکەی باوکیان داپۆشی، ڕووشیان بەرەو دواوە بوو، ئیتر ڕووتییەکەی باوکیان نەبینی.

24کاتێک نوح لە سەرخۆشییەکەی بەئاگا هاتەوە، زانی کوڕە بچووکەکەی چی پێکردووە. 25ئینجا گوتی:

«نەفرەت لێکراو بێت کەنعان!

دەبێتە کۆیلەی کۆیلەکان،

بۆ براکانی.»

26هەروەها گوتی:

«ستایش بۆ یەزدان، پەروەردگاری سام!

با کەنعان ببێتە کۆیلەی سام.

27با خودا دەرگا بۆ یافەت بکاتەوە و

لە چادرەکانی سام جێنشین بێت.

با کەنعان ببێتە کۆیلەی ئەو.»

28دوای لافاوەکە نوح سێ سەد و پەنجا ساڵ ژیا. 29هەموو تەمەنی نوح نۆ سەد و پەنجا ساڵ بوو، ئیتر مرد.