雅各遷往伯特利
1上帝對雅各說:「你到伯特利去住,你要在那裡為上帝築一座壇,祂在你逃避你哥哥以掃時曾向你顯現。」 2於是,雅各吩咐家人和所有的隨從:「你們要除掉你們當中的外族神像,沐浴更衣,潔淨自己。 3我們要上伯特利去,在那裡為上帝築一座壇,祂在我遭遇患難時聽了我的禱告,一路都與我同在。」 4他們把所有外族的神像和自己的耳環都交給雅各,雅各把這些東西埋在示劍的橡樹下。
5他們就出發了,上帝使恐懼籠罩周圍的城邑,沒有人敢追趕他們。 6雅各和所有的隨從來到迦南的路斯,也就是伯特利。 7他在那裡建造了一座壇,稱那地方為伊勒·伯特利35·7 「伊勒·伯特利」意思是「伯特利的上帝」。,因為在他逃避哥哥的時候,上帝曾在那裡向他顯現。 8後來利百加的奶媽底波拉死了,葬在伯特利山谷下面的橡樹下,那棵樹叫亞倫·巴古35·8 「亞倫·巴古」意思是「哭泣的橡樹」。。
9雅各從巴旦·亞蘭回來後,上帝又向他顯現,賜福給他。 10上帝對他說:「你叫雅各,但從今以後不要再叫雅各了,你要改名叫以色列。」這樣雅各改名為以色列。 11上帝又說:「我是全能的上帝,你要生養眾多,一國,甚至多國必從你而出,許多君王必出自你的子孫。 12我要把賜給亞伯拉罕和以撒的土地賜給你和你的後代。」 13上帝說完就離開雅各升上天去。 14雅各在上帝跟他說話的地方立了一根石柱,又在柱子上奠酒、澆油, 15稱那地方為伯特利。
拉結和以撒去世
16他們從伯特利繼續前行,離以法他還有一段路時,拉結難產。 17在難產的痛苦中,接生婆對她說:「不要害怕,你又添了一個兒子!」 18拉結臨死前給兒子取名叫便·俄尼35·18 「便·俄尼」意思是「我在苦難中生的兒子」。,雅各卻叫他便雅憫35·18 「便雅憫」意思是「右手之子」,「右手」希伯來文有幸運或力量的意思。。 19拉結死後就葬在通往以法他的路旁,以法他即伯利恆。 20雅各在她的墳上立了石碑,至今還在。 21以色列繼續前行,在以得塔附近搭起了帳篷。 22以色列在那裡居住時,呂便和父親的妾辟拉通姦,以色列也知道這件事。
雅各有十二個兒子。 23利亞生了雅各的長子呂便、西緬、利未、猶大、以薩迦和西布倫。 24拉結生了約瑟和便雅憫。 25拉結的婢女辟拉生了但和拿弗他利。 26利亞的婢女悉帕生了迦得和亞設。他們都是雅各的兒子,是在巴旦·亞蘭出生的。
27雅各來到他父親以撒住的幔利,即基列·亞巴,也就是亞伯拉罕和以撒寄居的地方。基列·亞巴就是希伯崙。 28以撒共活了一百八十歲, 29年紀老邁,壽終正寢。他的兒子以掃和雅各把他安葬了。
گەڕانەوەی یاقوب بۆ بێتئێل
1ئینجا خودا بە یاقوبی فەرموو: «هەستە و بڕۆ بۆ بێتئێل و لەوێ نیشتەجێ بە. هەر لەوێش قوربانگایەک بۆ خودا دروستبکە، کە بۆت دەرکەوت کاتێک کە لە دەست عیسۆی برات هەڵدەهاتی.»
2ئیتر یاقوب بە خاووخێزانەکەی و هەموو ئەوانەی لەگەڵی بوون گوت: «هەموو ئەو خوداوەندە بێگانانە لە خۆتان دابماڵن کە پێتانە، ئینجا خۆتان پاک بکەنەوە و جلەکانیشتان بگۆڕن. 3با هەستین و بەرەو بێتئێل سەربکەوین، لەوێ قوربانگایەک بۆ خودا دروستدەکەم کە لە ڕۆژی تەنگانەمدا بە دەنگمەوە هات و لەو ڕێگایەی گرتبوومە بەر لەگەڵم بوو.» 4ئەوانیش هەموو ئەو خوداوەندە بێگانانەی کە پێیان بوو لەگەڵ گوارەکانی گوێچکەیان دایانە یاقوب، یاقوبیش لەژێر دار بەڕووەکە کە لەلای شەخەمە لەژێر گڵ شاردییەوە. 5ئینجا بەڕێکەوتن و ترسی خوداش باڵی کێشا بەسەر شارۆچکەکانی دەوروبەریان، ئیتر کەس دوای کوڕانی یاقوب نەکەوت.
6یاقوب خۆی و هەموو ئەو خەڵکەی لەگەڵی بوو هاتنە لوز کە بێتئێلە لە خاکی کەنعان. 7لەوێ قوربانگایەکی بنیاد نا، شوێنەکەشی ناو نا ئێل بێتئێل35:7 ئێل بێتئێل واتا خودای بێتئێل.، چونکە لەو شوێنەدا و لە کاتی هەڵاتنی لەدەست براکەی، خودای بۆ دەرکەوت.
8دەڤۆرای دایەنی ڕڤقە مرد، لەژێر دار بەڕووەکەی خوار بێتئێل نێژرا. ئەو شوێنەش ناونرا ئەلۆن باکوت35:8 ئەلۆن باکوت بە واتای دار بەڕووی شیوەن و گریان دێت..
9کاتێک لە پەدان ئارام گەڕایەوە، دیسان خودا بۆ یاقوب دەرکەوت و بەرەکەتداری کرد. 10خودا پێی فەرموو: «ناوت یاقوبە، بەڵام لە ئێستا بەدواوە بە یاقوب ناو نابرێیت، بەڵکو ناوت دەبێتە ئیسرائیل.» ئیتر ناوی لێنا ئیسرائیل.
11ئینجا خودا پێی فەرموو: «من خودای هەرە بەتوانام، بەردار بە و زۆر بە. نەتەوەیەک و کۆمەڵێک نەتەوە لە تۆوە دەبن، پاشایانیش لە پشتی تۆوە دەردەچن. 12ئەو خاکەش کە دام بە ئیبراهیم و ئیسحاق، هەروەها دەیدەمە تۆ و نەوەکەت لەدوای خۆت.» 13ئیتر خودا لەو شوێنە بەرزبووەوە کە قسەی لەگەڵ یاقوب کرد.
14یاقوبیش ستوونێکی بەردینی لەو شوێنە ڕاگیر کرد کە خودا قسەی لەگەڵ کردبوو، ئینجا شەرابی پێشکەشکراو و زەیتی بەسەردا کرد. 15یاقوب ئەو شوێنەی ناو نا بێتئێل کە تێیدا خودا قسەی لەگەڵدا کرد.
مردنی ڕاحێل و ئیسحاق
16ئینجا هەموویان لە بێتئێلەوە بەڕێکەوتن. کاتێک ماوەیەکی کەمیان مابوو بگەنە ئەفرات، ڕاحێل کەوتە سەر منداڵبوون، منداڵبوونێکی دژوار. 17لەبەر ئەوەی منداڵبوونەکەی دژوار بوو، مامانەکە پێی گوت: «مەترسە، چونکە ئەم منداڵەشت کوڕە.» 18ئەوە بوو لەگەڵ دواهەناسەی، لەبەر ئەوەی دەمرد، کوڕەکەی ناو نا بەنئۆنی35:18 بەنئۆنی: واتا کوڕی ناخۆشیم.. بەڵام باوکی ناوی لێنا بنیامین35:18 بنیامین: واتا کوڕی دەستەڕاستم..
19ئیتر ڕاحێل مرد و لە ڕێی ئەفرات نێژرا کە بێتلەحمە. 20یاقوب ستوونێکی لەسەر گۆڕەکەی ڕاگیر کرد، کە هەتا ئەمڕۆش ئەوە ستوونی گۆڕەکەی ڕاحێلە.
21ئیسرائیل بەڕێکەوتەوە و چادرەکەی لە پشت مگدەل عێدەرەوە هەڵدا. 22کاتێک ئیسرائیل لەو ناوچەیەدا دەژیا، ڕەئوبێن چوو لەگەڵ بیلهەی کەنیزەی باوکی سەرجێیی کرد. ئەمەش بەرگوێی ئیسرائیل کەوتەوە.
یاقوب دوازدە کوڕی هەبوو:
23کوڕەکانی لێئە:
ڕەئوبێن، نۆبەرەکەی یاقوب.
شیمۆن، لێڤی، یەهودا، یەساخار و زەبولون.
24کوڕەکانی ڕاحێل:
یوسف و بنیامین
25کوڕەکانی بیلهەی کەنیزەی ڕاحێل:
دان و نەفتالی.
26کوڕەکانی زیلپەی کەنیزەی لێئە:
گاد و ئاشێر.
ئەمانە کوڕەکانی یاقوبن، کە لە پەدان ئارام لەدایک بوون.
27یاقوب هاتە مەمرێ بۆ لای ئیسحاقی باوکی لە نزیک قیریەت ئەربەع، کە حەبرۆنە، ئەو شوێنەی کە ئیبراهیم و ئیسحاق تێیدا ئاوارە بوون. 28ئیسحاق سەد و هەشتا ساڵ ژیا. 29ئینجا دواهەناسەی دا و مرد، بە پیری و تێر لە ژیان خواردوو چووەوە پاڵ گەلەکەی خۆی. عیسۆ و یاقوبی کوڕی ناشتیان.