產婦潔淨的條例
1耶和華對摩西說: 2「你把以下條例告訴以色列人。
「如果有婦人生了男嬰,她就要不潔淨七天,像在經期內不潔淨一樣。 3第八天,嬰兒要接受割禮。 4婦人因產後流血,要等三十三天才能潔淨。其間,不可接觸任何聖物,也不可進入聖所。 5如果婦人生的是女嬰,她就要不潔淨十四天,像在經期內不潔淨一樣。她因產後流血,要等六十六天才能潔淨。 6不論她生男生女,潔淨期滿後,都要預備一隻一歲的羊羔作燔祭、一隻雛鴿或斑鳩作贖罪祭,帶到會幕門口交給祭司。 7祭司要在耶和華面前獻祭,為她贖罪,她就潔淨了。這是有關產婦的條例。 8她若負擔不起一隻羊羔,可以帶兩隻斑鳩或雛鴿來,一隻作燔祭,一隻作贖罪祭。祭司為她贖罪後,她就潔淨了。」
پاکبوونەوەی ژنان لەدوای منداڵبوون
1هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 2«لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و بڵێ: ”ئەگەر ژنێک سکی پڕ بوو و کوڕێکی بوو، ئەوا بەپێی ڕێوڕەسم بۆ حەوت ڕۆژ گڵاو12:2 لە پەیمانی کۆن خوێن بە پیرۆز هەژمارد کراوە، بەڵام کاتێک ئافرەت دەکەوتە سووڕی مانگانە و خوێنی لێ دەرچوو، ئەو ماوەیە ئافرەتەکە بە گڵاو هەژمارد دەکرا. خۆشبەختانە لە پەیمانی نوێ بەهۆی عیسای مەسیحەوە بە پاک دادەنرێت. بڕوانە مەرقۆس 7:17-23. دەبێت، هەروەک لە ڕۆژانی خوێنلێچوونی مانگانەی گڵاو دەبێت. 3لە ڕۆژی هەشتەمدا کۆرپەکە خەتەنە دەکرێت، 4ئینجا دایکەکە سی و سێ ڕۆژی دیکە دەمێنێتەوە هەتا لە خوێن لێچوونەکەی پاک ببێتەوە، بەر هیچ شتێکی پیرۆز ناکەوێت و بۆ پیرۆزگا ناچێت، هەتا ڕۆژانی پاکبوونەوەی تەواو دەبێت. 5ئەگەر کچی بوو، ئەوا دوو هەفتە پاک نابێت، هەروەک لە خوێنلێچوونی بێت، ئینجا شەست و شەش ڕۆژی دیکە دەمێنێتەوە، هەتا لە زەیستانییەکەی12:5 زەیستانی: منداڵبوون نابێتە هۆی گڵاوی، بەڵام مەبەستی پاکبوونەوەیە لە خوێنی زەیستانی. پاک ببێتەوە.
6«”کاتێک ڕۆژانی پاکبوونەوەی12:6 مریەم لە کاتی لەدایکبوونی عیسا ئەم نەریتەی جێبەجێ کرد، بڕوانە لۆقا 2:22-24. تەواو بوو، ئەگەر کوڕی بووبێت یان کچ، ئەوا بەرخێکی یەک ساڵە وەک قوربانی سووتاندن و بێچووە کۆترێک یان کوکوختییەک وەک قوربانی گوناه12:6 قوربانی گوناه: پێشکەشکردنی قوربانی لە پێناو گوناه یاخود تاوان، کاریگەری هەیە لەسەر دووبارە گەڕاندنەوەی مرۆڤ بۆ ناو ژیانی خواپەرستی. دەهێنێتە بەر دەروازەی چادری چاوپێکەوتن بۆ کاهینەکە. 7ئەویش لەبەردەم یەزدان پێشکەشی دەکات و کەفارەتی بۆ دەکات، ئینجا بەپێی ڕێوڕەسم لە خوێن لێچوونەکەی پاک دەبێتەوە.12:7 لە زمان و کەلتوری عیبری خوێن هێمای ژیانە، ژیانیش لەلایەن یەزدانەوە پیرۆزکراوە کە بەخشیویەتی. لەبەر ئەو هۆکارە بووە کە جولەکەکان ڕێگەیان نەدابوو بە خواردنی گۆشت کە خوێنی تێدابێت. (پەیدابوون 9:4) هەموو لێچوونێکی خوێنیش پێویست بوو بە باشترین شێوە هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. لەبەر ئەوە کوشتار و خوێنڕشتن بە کۆتایی پێهێنانی ژیان زانراوە، بۆیە لەلایەن یەزدانەوە پێویستی بە لێپرسینەوە هەیە (پەیدابوون 9:5).
«”ئەوە ڕێنماییە بۆ ئەو ژنەی کوڕ یان کچی دەبێت. 8بەڵام ئەگەر دەستکورت بوو بەرخێک بهێنێت، ئەوا دوو کوکوختی یان دوو بێچووە کۆتر، یەکێکیان بۆ قوربانی سووتاندن و ئەوی دیکە بۆ قوربانی گوناه، بەم شێوەیە کاهینەکە کەفارەتی بۆ دەکات و پاک دەبێتەوە.“»