列王紀下 25 – CCBT & KSS

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

列王紀下 25:1-30

1西底迦執政第九年十月十日,巴比倫尼布甲尼撒率領全軍攻打耶路撒冷,在城外安營,修築圍城的高臺。 2城一直被圍困到西底迦執政第十一年。 3那年四月九日,城裡饑荒非常嚴重,百姓無糧可吃。 4城被攻破,城裡的所有士兵便在夜間穿過御花園,從兩城牆中間的門逃往亞拉巴。當時迦勒底人仍四面包圍著城。 5迦勒底軍隊追趕西底迦,在耶利哥平原追上了他,他的軍隊都四散而逃。 6迦勒底人擒住西底迦,把他押到利比拉巴比倫王,在那裡審判他。 7巴比倫王在西底迦面前殺了他的眾子,又剜去他的雙眼,把他用銅鏈鎖著押往巴比倫

聖殿被毀

8巴比倫尼布甲尼撒執政第十九年五月七日,他的臣僕——護衛長尼布撒拉旦來到耶路撒冷9放火焚燒耶和華的殿、王宮及城內所有的房屋。他燒毀了所有重要建築。 10他率領的迦勒底軍隊拆毀了耶路撒冷四圍的城牆。 11護衛長尼布撒拉旦擄去城裡剩下的百姓、投降巴比倫王的人以及其他人, 12只留下一些最貧窮的人,讓他們照料葡萄園、耕種田地。

13迦勒底人打碎耶和華殿中的銅柱、盆座和銅海,把銅運往巴比倫14並帶走了盆、鏟、蠟剪、碟子及一切獻祭用的銅器。 15護衛長還帶走了火鼎、碗等一切金銀器具。

16所羅門為耶和華的殿所造的兩根銅柱、一個銅海和一些盆座,用的銅多得無法計算。 17銅柱高八米,柱頂有柱冠,高一點三五米。柱冠周圍裝飾著銅網和銅石榴。兩根柱子都一樣。

18護衛長尼布撒拉旦擄走祭司長西萊雅、副祭司長西番亞和三名殿門守衛, 19還從城中拿住一名統管士兵的將領、王的五個親信、一名負責招兵的書記和六十名平民。 20護衛長尼布撒拉旦把他們帶到利比拉去見巴比倫王, 21巴比倫王在那裡處死了他們。猶大人就這樣被擄去,離開了家園。

基大利做猶大省長

22巴比倫尼布甲尼撒任命基大利治理猶大的餘民。基大利沙番的孫子、亞希甘的兒子。 23猶大眾將領和他們的下屬聽到巴比倫王委任基大利治理猶大的消息後,便都到米斯巴基大利。他們是尼探雅的兒子以實瑪利加利亞的兒子約哈難尼陀法單戶篾的兒子西萊雅瑪迦雅撒尼亞24基大利向他們和他們的下屬發誓,說:「你們不用害怕那些迦勒底官員。你們住在這地方服侍巴比倫王,就會平安無事。」 25七月,王室後裔以利沙瑪的孫子、尼探雅的兒子以實瑪利帶著十個人在米斯巴刺殺了基大利以及跟他一起的猶大人和迦勒底人。 26因為害怕迦勒底人報復,猶大眾人不論貴賤,都和眾將領一起逃往埃及

約雅斤獲釋

27巴比倫以未·米羅達在他執政的元年十二月二十七日,即猶大約雅斤被擄後第三十七年,施恩釋放了約雅斤28並好言相待,使他的地位高過被擄到巴比倫的其他各王。 29約雅斤脫去了囚衣,終生與巴比倫王一起吃飯。 30在他有生之年,巴比倫王供應他每天的需用。

Kurdi Sorani Standard

دووەم پاشایان 25:1-30

1ئیتر لە دەی مانگی دەی ساڵی نۆیەمی25‏:1 بەپێی ساڵنامەی یەهودا بەرامبەر بە ساڵنامەی ئێستا دەکاتە پێنجی مانگی یەک ساڵی 587ی پێش زایین. بڕوانە حزقیێل 24‏:1.‏ پاشایەتی سدقیا، نەبوخودنەسری پاشای بابل هەموو سوپاکەی بەرەو ئۆرشەلیم جوڵاند و لەوێ ئۆردوگای دامەزراند، لە چواردەوری قوللەی بنیاد نا. 2هەتا ساڵی یازدەیەمی پاشایەتی سدقیا شارەکە لەژێر گەمارۆدا بوو.

3لە نۆی مانگی چواردا قاتوقڕی لە شارەکە هێندە سەخت بوو کە نان نەبوو گەلی خاکەکە بیخۆن. 4ئینجا شوورای شارەکە شکێنرا و هەموو جەنگاوەرەکان بە شەو بە ڕێگای دەروازەکەی نێوان دوو شووراکەی بەرامبەر باخچەی پاشادا هەڵاتن، هەرچەندە بابلییەکان لە چواردەوری شارەکە بوون. پاشا و ئەوانەی لەگەڵی بوون بە ڕێگای عەراڤادا25‏:4 عەراڤا شیوێک بوو لە دەریاچەی جەلیلەوە هەتا دەریای مردوو.‏ هەڵاتن، 5بەڵام سوپای بابلییەکان بەدوای پاشا کەوتن، لە دەشتی ئەریحا پێی گەیشتن. هەموو سوپاکەی پەرتەوازە بوو، 6جا پاشایان بە دیل گرت.

بردیانە لای پاشای بابل لە ڕیڤلە، لەوێ دادگاییان کرد. 7کوڕەکانی سدقیایان لەبەرچاوی خۆی کوشت، پاشان هەردوو چاویشیان دەرهێنا و بە زنجیری بڕۆنز کۆتیان کرد و بردیانە بابل.

8لە حەوتی مانگی پێنجی ساڵی نۆزدەیەمی نەبوخودنەسری پاشای بابل، نەبوزەرەدانی فەرماندەی پاسەوانانی ئیمپراتۆر کە کاربەدەستی پاشای بابل بوو، هاتە ئۆرشەلیم. 9پەرستگای یەزدان و کۆشکی پاشا و هەموو ماڵەکانی ئۆرشەلیم و هەموو تەلارە گرنگەکانی سووتاند. 10شووراکانی چواردەوری ئۆرشەلیمیش لەلایەن سوپای بابلییەکانەوە ڕووخێنران، ئەوانەی لەگەڵ فەرماندەی پاسەوانانی پاشا بوون. 11پاشماوەی گەلیش ئەوانەی لە شارەکە مابوونەوە و ئەوانەی چووبوونە پاڵ پاشای بابل لەگەڵ پاشماوەی خەڵکەکە، نەبوزەرەدانی فەرماندەی پاسەوانانی پاشا ڕاپێچی کردن. 12بەڵام فەرماندەی پاسەوانانی پاشا هەندێک لە خەڵکی ڕەشوڕووتی لە خاکەکە هێشتەوە بۆ کارکردن لە ڕەزەمێو و کێڵگەکان.

13کۆڵەکە بڕۆنزییەکان و عەرەبانەکانی ئاوگواستنەوە و حەوزە بڕۆنزییەکە کە لە پەرستگای یەزدان بوون، بابلییەکان پارچەپارچەیان کردن، بڕۆنزەکەشیان بۆ بابل بارکرد. 14هەروەها مەنجەڵ و خاکەناز، مەقەست، قاپەکان و هەموو ئەو قاپوقاچاغە بڕۆنزانەی لە خزمەتی پەرستگا بەکاردەهات. 15فەرماندەی پاسەوانانی پاشا هەموو ئەو شتانەی برد کە لە زێڕ و زیو دروستکرابوون، بخووردان و تاسیشی برد.

16بڕۆنزی دوو کۆڵەکەکە و حەوزەکە و عەرەبانەکانی ئاوگواستنەوە کە سلێمان بۆ پەرستگای یەزدان دروستی کردبوون، لە کێش نەدەهات. 17هەر کۆڵەکەیەک هەژدە باڵ25‏:17 هەژدە باڵ: نزیکەی 8,1 مەتر.‏ درێژییەکەی بوو. تاجێکی بڕۆنز لەسەر کۆڵەکەکە بوو، بەرزی تاجەکە سێ باڵ25‏:17 سێ باڵ: نزیکەی 1,4 مەتر.‏ بوو، کەتیبە و هەنارەکانیش لەسەر تاجەکە و لە چواردەوری هەمووی لە بڕۆنز بوون. بۆ هەر یەکێک لە کۆڵەکەکان هەمان شت هەبوو لەگەڵ کەتیبەکەی.

18فەرماندەکەی پاسەوانانی پاشا سەرایای سەرۆک کاهین و سەفەنیای کاهینی دووەم و سێ دەرگاوانەکەی گرت. 19لە شارەکەش ئەو ئەفسەرەی گرت کە لێپرسراوی جەنگاوەرەکان بوو، پێنج ڕاوێژکاری پاشاشی گرت. هەروەها خامەی نهێنی25‏:19 ڕازپۆشێک تایبەت بوو بە ناونووسینی پیاوانی ئیسرائیل بۆ سەربازی.‏ سوپاسالاری گرت، ئەوەی بەرپرسی بە سەربازکردن بوو، لەگەڵ شەست پیاو کە لە شارەکە بەرچاو کەوتن. 20نەبوزەرەدانی فەرماندەی پاسەوانانی پاشا ئەوانەی بردە ڕیڤلە، بۆ لای پاشای بابل. 21پاشای بابلیش لە ڕیڤلە لە خاکی حەمات کوشتنی.

ئینجا یەهودا لە خاکەکەی خۆی ڕاپێچ کرا.

22بەڵام ئەو خەڵکەی لە خاکی یەهودا مانەوە، ئەوانەی نەبوخودنەسری پاشای بابل هێشتنییەوە، گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقامی کوڕی شافانی کرد بە لێپرسراویان. 23کاتێک هەموو سەرلەشکرەکان خۆیان و پیاوەکانیان بیستیان کە پاشای بابل گەدەلیاهوی کردووە بە فەرمانڕەوا، هاتنە میچپا بۆ لای گەدەلیاهو، ئەوانیش ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆ و یۆحانانی کوڕی قارێیەح و سەرایای کوڕی تەنحومەتی نەتۆفایی و یازەنیاهوی کوڕی مەعکاتی، خۆیان و پیاوەکانیان. 24گەدەلیاهوش سوێندی بۆ ئەوان و پیاوەکانیان خوارد، پێی گوتن: «لە کاربەدەستانی بابلییەکان مەترسن، لە خاکەکە نیشتەجێ بن و خزمەتی پاشای بابل بکەن، ئەوەی باشە بۆتان دەبێت.»

25بەڵام لە مانگی حەوت ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆی کوڕی ئەلیشاماع کە لە ڕەچەڵەکی شاهانە بوو، لەگەڵ دە پیاو هات و گەدەلیاهویان کوشت، هەروەها ئەو پیاوانەی یەهودا و ئەو بابلییانەشیان کوشت کە لە میچپا لەگەڵی بوون. 26ئینجا هەموو گەل لە بچووکەوە هەتا گەورە و سەرکردەکانی سوپا هەستان و چوونە میسر، چونکە لە بابلییەکان ترسان.

ئازادکردنی یەهۆیاکین

27لە ساڵی سی و حەوتەمینی ڕاپێچکردنی یەهۆیاکین، ئەڤیل مەرۆدەخ بوو بە پاشای بابل. هەر لەو ساڵە لە بیست و حەوتی مانگی دوازدە یەهۆیاکینی پاشای یەهودای لە زیندان ئازاد کرد. 28بە باشی قسەی لەگەڵ کرد و کورسییەکەی لە سەرووی کورسی ئەو پاشایانەوە دانا کە لە بابل لەگەڵی بوون. 29ئیتر یەهۆیاکین بەرگی زیندانییەکەی گۆڕی و بە درێژایی ماوەی ژیانی بەردەوام لەسەر خوانی پاشا نانی دەخوارد. 30بە درێژایی ئەو ماوەیەی ژیانی ڕۆژ بە ڕۆژ بژێوی ڕۆژانەی لەلایەن پاشاوە پێدەدرا.