列王紀下 2 – CCBT & KSS

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

列王紀下 2:1-25

以利亞被接到天上

1耶和華用旋風接以利亞升天之前,以利亞以利沙正在離開吉甲的路上。 2以利亞以利沙說:「你留在這裡吧,耶和華吩咐我去伯特利。」以利沙說:「我憑永活的耶和華和你的性命起誓,我決不離開你。」於是二人前往伯特利3伯特利的眾先知出來見以利沙,問他:「你知道耶和華今天要接走你師傅嗎?」他說:「我知道,請不要作聲。」

4以利亞以利沙說:「你留在這裡吧,耶和華差遣我去耶利哥。」以利沙說:「我憑永活的耶和華和你的性命起誓,我決不離開你。」於是二人前往耶利哥5耶利哥的眾先知來見以利沙,問他:「你知道耶和華今天要接走你師傅嗎?」他說:「我知道,請不要作聲。」

6以利亞以利沙說:「你留在這裡吧,耶和華差遣我去約旦河。」以利沙說:「我憑永活的耶和華和你的性命起誓,我決不離開你。」於是二人繼續前行。 7先知中有五十人跟他們來到約旦河,遠遠地站著,他們二人則站在河邊。 8以利亞脫下外衣捲起來,用它擊打河水,水立即左右分開,二人腳踏乾地而過。

9到對岸後,以利亞以利沙說:「在我被接走之前,你要我為你做什麼?」以利沙說:「請將你的靈加倍地給我。」 10以利亞說:「這是個很難的要求。不過,我被接走的時候,如果你看得見我,就可以得到,否則就得不到。」 11他們邊走邊談,忽然有火馬拉的火車把他們二人隔開,以利亞乘著旋風升上了天。 12以利沙見此情景,便喊道:「我父啊!我父啊!以色列的戰車和騎兵啊!」以利沙以利亞消失在天空中,就悲傷地把自己的衣服撕成兩半。

13他拿起以利亞身上掉下來的外衣,回到約旦河邊, 14用它擊打河水,說:「以利亞的上帝耶和華在哪裡呢?」河水就左右分開,以利沙便過了河。

15耶利哥的先知們從遠處看見他,就說:「以利亞的靈降在以利沙身上了。」他們就上前迎接,俯伏在他面前, 16說:「僕人們這裡有五十個壯士,請讓他們去尋找你師傅吧,或許耶和華的靈把他放在某座山上或某個山谷裡了。」以利沙說:「你們不要派人去找了。」 17他們再三懇求,以利沙難以推辭,就讓他們派人去了。他們派去了五十人,找了三天也沒有找到。 18他們回來的時候,以利沙仍在耶利哥。他對他們說:「我不是早就告訴你們不要去嗎?」

以利沙行神蹟

19耶利哥城的人對以利沙說:「我主,你看這城地勢很好,只是水不好,地裡長不出莊稼。」 20以利沙說:「拿一個新碗裝些鹽給我。」他們就去照辦。 21以利沙走到水源那裡,把鹽倒在水中說:「耶和華說,『我潔淨了這水,從此它不會再使人死亡,也不會再使土地貧瘠。』」 22果然如以利沙所說,那裡的水變好了,直到如今。

23以利沙從那裡去伯特利,正在趕路的時候,從城裡出來一群少年譏笑他說:「禿頭,上去吧!禿頭,上去吧!」 24以利沙轉身看著他們,奉耶和華的名咒詛他們。林中隨即走出來兩隻母熊,咬死了其中的四十二個少年。 25以利沙伯特利上了迦密山,又從迦密山回到撒瑪利亞

Kurdi Sorani Standard

دووەم پاشایان 2:1-25

بەرزکردنەوەی ئەلیاس بۆ ئاسمان

1کاتێک یەزدان ویستی ئەلیاس لە گەردەلوولێکدا بۆ ئاسمان بەرز بکاتەوە، ئەلیاس و ئەلیشەع لە گلگالەوە بەڕێکەوتن. 2ئەلیاس بە ئەلیشەعی گوت: «لێرە بمێنەرەوە، چونکە یەزدان منی ناردووەتە بێت‌ئێل.»

ئەلیشەعیش گوتی: «بە یەزدانی زیندوو و بە گیانی خۆت، بەجێت ناهێڵم.» ئینجا بەرەو بێت‌ئێل چوون.

3ئەندامانی کۆمەڵی پێغەمبەرانی بێت‌ئێل هاتنە دەرەوە بۆ لای ئەلیشەع و لێیان پرسی: «دەزانیت ئەمڕۆ یەزدان گەورەکەت لە تۆ دەستێنێ؟»

ئەویش گوتی: «بەڵێ دەزانم، بێدەنگ بن.»

4ئینجا ئەلیاس پێی گوت: «ئەلیشەع، لێرە بمێنەرەوە، چونکە یەزدان منی ناردووەتە ئەریحا.»

ئەویش گوتی: «بە یەزدانی زیندوو و بە گیانی تۆ، بەجێت ناهێڵم.» ئینجا چوونە ئەریحا.

5ئەندامانی کۆمەڵی پێغەمبەرانی ئەریحاش لە ئەلیشەع هاتنە پێشەوە و لێیان پرسی: «دەزانیت ئەمڕۆ یەزدان گەورەکەت لێ دەستێنێت؟»

ئەویش گوتی: «بەڵێ دەزانم، بێدەنگ بن.»

6پاشان ئەلیاس پێی گوت: «لێرە بمێنەرەوە، چونکە یەزدان منی ناردووەتە ڕووباری ئوردون.»

ئەویش گوتی: «بە یەزدانی زیندوو و بە گیانی تۆ، بەجێت ناهێڵم.» ئینجا هەردووکیان ڕۆیشتن.

7پەنجا ئەندامی کۆمەڵی پێغەمبەران ڕۆیشتن و لە دوورەوە لە بەرامبەر ئەلیاس و ئەلیشەع ڕاوەستان، ئەوانیش هەردووکیان لەسەر ڕووباری ئوردون ڕاوەستان. 8ئەلیاس کەواکەی گرت و پێچایەوە و بە کەوایەکە کێشای بە ئاوەکەدا. جا ئاوەکە شەق بوو، هەردووکیان بە وشکانیدا پەڕینەوە.

9کاتێک پەڕینەوە، ئەلیاس بە ئەلیشەعی گوت: «داوای چی دەکەیت هەتا بۆت بکەم، بەر لەوەی لێت جیا ببمەوە؟»

ئەلیشەع وەڵامی دایەوە: «با دوو ئەوەندەی ڕۆحی تۆ بە میرات وەربگرم.»

10ئەلیاس گوتی: «داوای شتێکی گرانت کرد. ئەگەر منت بینی کاتێک لێت جیا دەبمەوە، ئەوا بۆ تۆ دەبێت، ئەگەر نا بۆت نابێت.»

11ئەوە بوو کاتێک دەڕۆیشتن و قسەیان دەکرد، لەناکاو گالیسکەیەکی ئاگرین و چەند ئەسپێکی ئاگرین هەردووکیانی لێک جیا کردەوە، ئەلیاس لە گەردەلوولێکدا بۆ ئاسمان سەرکەوت. 12ئەلیشەع ئەمەی بینی و هاواری کرد: «باوکە! باوکە! گالیسکەکەی ئیسرائیل و سوارەکانی!» ئیتر ئەلیشەع ئەلیاسی نەبینییەوە. ئینجا جلەکەی بەر خۆی دادڕی و کردی بە دوو پارچەوە.

13کەواکەی ئەلیاسی هەڵگرتەوە کە لێی کەوتبووە خوارەوە، گەڕایەوە و لەسەر کەناری ڕووباری ئوردون ڕاوەستا. 14ئینجا کەواکەی ئەلیاسی هەڵگرت، ئەوەی لێی کەوتبووە خوارەوە، بە کەوایەکە کێشای بە ئاوەکەدا و گوتی: «یەزدانی پەروەردگاری ئەلیاس لەکوێیە؟» کاتێک بە ئاوەکەیدا کێشا، ئاوەکە شەق بوو و ئەلیشەع پەڕییەوە.

15کاتێک ئەندامانی کۆمەڵی پێغەمبەرانی ئەریحا، ئەوانەی لە بەرامبەری بوون بینییان، گوتیان: «ڕۆحی ئەلیاس لەسەر ئەلیشەع جێگیر بووە.» ئینجا بەرەوپیری چوون و کڕنۆشیان بۆ برد. 16پێیان گوت: «ئەوەتا خزمەتکارەکانت پەنجا پیاوی تواناداریان هەیە. لێیانگەڕێ با بچن بەدوای گەورەکەتدا بگەڕێن. لەوانەیە ڕۆحی یەزدان هەڵیگرتبێت و لەسەر کێوێک یاخود لەناو یەکێک لە دۆڵەکان داینابێت.»

ئەلیشەع گوتی: «مەیاننێرن.»

17بەڵام زۆریان لێکرد هەتا شەرم دایگرت و گوتی: «بیاننێرن.» ئەوانیش پەنجا پیاویان نارد، سێ ڕۆژ بەدوایدا گەڕان و نەیاندۆزییەوە. 18کاتێک گەڕانەوە لای ئەلیشەع کە هێشتا لە ئەریحا مابووەوە، پێی گوتن: «پێم نەگوتن مەچن؟»

سازگارکردنی ئاو

19پیاوانی شارەکە بە ئەلیشەعیان گوت: «ئەوەتا هەروەک گەورەم دەبینێت شوێنی شارەکە باشە، بەڵام ئاوەکە خراپە و خاکەکەشی بێ پیتە.»

20ئەویش گوتی: «قاپێکی نوێم بۆ بهێنن و خوێی تێ بکەن.» ئەوانیش بۆیان هێنا.

21ئینجا چووە دەرەوە بۆ سەرچاوەی ئاوەکە و خوێیەکەی فڕێدا ناوی و گوتی: «یەزدان دەفەرموێت: ”ئەم ئاوەم سازگار کرد و جارێکی دیکە نابێتە هۆکاری مردن و بێ بەروبوومی خاک.“» 22بەگوێرەی ئەو قسەیەیە کە ئەلیشەع کردی هەتا ئەمڕۆش ئاوەکە سازگارە.

گاڵتەکردن بە ئەلیشەع

23ئینجا ئەلیشەع لەوێوە چوو بۆ بێت‌ئێل، کاتێک بە ڕێگاکەدا سەردەکەوت، کۆمەڵێک مێردمنداڵ لە شارەکەوە هاتنە دەرەوە و گاڵتەیان پێکرد، پێیان گوت: «کەچەڵ لێرە بڕۆ! کەچەڵ لێرە بڕۆ!» 24ئەویش ئاوڕی لەدوای خۆی دایەوە و تەماشای کردن، بە ناوی یەزدانەوە نەفرەتی لێکردن. ئیتر دوو ورچ لە دارستانەکە هاتنە دەرەوە و چل و دوو کوڕیان پارچەپارچە کرد. 25ئەلیشەع لەوێوە چوو بۆ کێوی کارمەل، ئینجا لەوێشەوە گەڕایەوە سامیرە.