以西結書 32 – CCBT & KSS

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

以西結書 32:1-32

為法老唱哀歌

1第十二年十二月一日,耶和華對我說: 2「人子啊,你要為埃及王法老唱哀歌,對他說,

『你自認為是列邦中的雄獅,

其實你像激蕩江河、

用腳把江河攪渾的海怪。

3主耶和華說,

我要差遣多國組成的大軍,

用我的網把你拉上來,

4拋在地上,丟在田野,

給天上的飛鳥吃,

讓地上的走獸飽餐。

5我要把你的肉丟在山間,

把你的屍首填滿山谷,

6用你的血澆灌大地,

漫過群山,溢滿溝壑。

7當我消滅你的時候,

我要用雲遮蔽天空,

使日月無光,星辰昏暗。

8我要遮蔽天上所有的光,

使黑暗籠罩你的四境。

這是主耶和華說的。

9「『我把你滅亡的消息帶到你不認識的列邦時,必使許多人惶恐不安。 10我在他們面前揮刀攻擊你的時候,各國的人都必因你而驚駭,他們的君王必膽戰心驚。在你傾覆那天,他們都必時刻為自己的性命戰戰兢兢。』

11「主耶和華這樣說,『巴比倫王的刀必來攻擊你。 12我要使你的人民喪身在各國中最殘暴的勇士刀下。

『他們必摧毀埃及的驕傲,

消滅她的人民。

13我要殺盡她河邊的牲畜,

使人足獸蹄不再攪渾河水。

14我要使埃及的河流清澈見底,

像油一樣緩緩流淌。

這是主耶和華說的。

15我要使埃及的土地荒涼,

毀滅其中的居民,

那時他們就知道我是耶和華。

16「『這是列國為埃及唱的哀歌,各國的婦女要為埃及和她的人民唱這哀歌。這是主耶和華說的。』」

17第十二年十二月十五日,耶和華對我說: 18「人子啊,為埃及的百姓哀哭吧!我要把她與各強國的人民一同送入陰間。

19埃及啊,你比誰更美呢?

你下去跟未受割禮的人躺在一起吧!

20埃及人要倒斃在喪身刀下的人當中。刀已出鞘,她和她的國民要被拖走。 21英勇的統領要在陰間談論埃及王和他的盟友說,『這些喪身刀下、未受割禮的人下來長眠了。』

22亞述和她的大軍都在那裡,她周圍是她大軍的墳墓。他們都是喪身刀下的人。 23他們的墳墓在陰間的最深處,她的大軍躺臥在她墳墓的周圍。他們生前曾使人恐懼,如今卻喪身刀下。 24以攔在那裡,她的百姓在她墳墓的周圍。他們都未受割禮,喪身刀下,下到了陰間。他們生前曾使人恐懼,如今卻和下墳墓的人一同抱愧蒙羞。 25以攔躺臥在被殺的人當中,周圍是她百姓的墳墓。他們都未受割禮、喪身刀下。他們生前曾使人恐懼,如今卻和喪身刀下的人在一起,與下墳墓的人一同抱愧蒙羞。

26米設土巴都在那裡,周圍是她們百姓的墳墓。他們都未受割禮,生前曾使人恐懼,如今卻喪身刀下。 27他們沒有古代32·27 古代」有古卷作「未受割禮的」。勇士的榮耀葬禮,那些勇士帶著兵器下到陰間,頭枕著刀,屍骨上蓋著盾,生前曾使人恐懼。

28「法老啊,你要被毀滅,跟那些未受割禮、喪身刀下的人躺在一起。

29以東也在那裡,她的王侯儘管力量強大,卻和喪身刀下的人在一起,與那些未受割禮、下墳墓的人躺在一起。

30「北方的諸王和所有的西頓人也在那裡,雖然他們力量強大,令人恐懼,卻羞辱地與被殺的人下到了陰間。他們未受割禮,與喪身刀下的人躺在一起,與下墳墓的人一同蒙羞。

31「法老看見這些人,便得到了安慰,因為並非只有他的軍隊被殺。這是主耶和華說的。 32我使法老生前給人帶來恐懼,但他和他的百姓最後還是要躺臥在未受割禮、喪身刀下的人當中。這是主耶和華說的。」

Kurdi Sorani Standard

حزقیێل 32:1-32

شیوەنێک بۆ فیرعەون

1لە یەکی مانگی دوازدەی ساڵی دوازدەمین32‏:1 مەبەست لەو ماوەیە لەدوای ڕاپێچکردنی یەهۆیاکینی پاشای یەهودا بۆ بابل، کە بەرامبەر بە ساڵنامەی ئێستا دەکاتە سێی مانگی سێی ساڵی 585ی پێش زایین.‏ فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 2«ئەی کوڕی مرۆڤ، شیوەنێک بۆ فیرعەونی پاشای میسر بگێڕە و پێی بڵێ:

«”لە شێری نێو نەتەوەکان دەچیت،

تۆ وەک تیمساحی ناو ڕووبارە گەورەکەیت،

دڕ بە چەمەکانت دەدەیت،

بە پێیەکانت ئاوەکەت شڵەقاند و

چەمەکانی ئەوانت لێڵ کرد.

3«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:

«”تۆڕی خۆم بەسەرتدا هەڵدەدەم

لەگەڵ چەندین گەل،

ئەوان ڕاتدەکێشنە ناو تۆڕەکەم.

4لەسەر زەوی بەجێت دەهێڵم،

لەسەر ڕووی دەشتودەر فڕێتدەدەم،

هەموو باڵندەی ئاسمان لەسەرت دەنیشێنمەوە،

هەموو گیانلەبەرانی زەویت پێ تێر دەکەم.

5گۆشتت بەسەر چیاکاندا بڵاو دەکەمەوە و

دۆڵەکان لە کەلاکت پڕ دەکەم.

6خاک بە لافاوی خوێنت ئاو دەدەم

هەتا چیاکان،

شیوەکانیش لە تۆ پڕ دەبن.

7کە تۆ دەکوژێنمەوە، ئاسمان دادەپۆشم،

ئەستێرەکانی تاریک دەکەم.

بە هەور خۆر دادەپۆشم و

مانگیش ڕووناکییەکەی نادرەوشێتەوە.

8هەموو ڕووناکییەکانی ئاسمانت

لێ تاریک دەکەم،

تاریکی بەسەر خاکەکەتدا دەهێنم.“»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.

9«”گەلانێکی زۆر خەمبار دەکەم،

کاتێک لەنێو نەتەوەکان دەتشکێنم،

لەو خاکانەی ئاشنایان نەبوویت.

10وا لە گەلانێکی زۆر دەکەم واقیان لێت وڕبمێنێت،

لەبەر تۆ پاشاکانیان موچڕکەیان پێدا دێت،

کاتێک شمشێرەکەم لەبەردەمیان ڕادەوەشێنم.

لەو ڕۆژەی تۆ دەکەویت،

هەموو ساتێک دەلەرزن و لە گیانی خۆیان دەترسن.

11«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:

«”شمشێری پاشای بابل

دێتە سەرت.

12وا دەکەم بە شمشێری پاڵەوانان،

ئەوانەی دڕندەترینی هەموو نەتەوەکانن

ئاپۆرەی سوپاکەت بکەوێت.

جا شانازی میسر دەشکێنم،

هەموو ئاپۆرەی جەماوەرەکەی لەناودەچێت.

13هەموو مەڕوماڵاتەکانی لەناودەبەم

لەلای ئاوە زۆرەکان،

لەمەودوا نە پێی مرۆڤ دەیشڵەقێنێت و

نە سمی گاوگۆتاڵ لێڵی دەکات.

14ئینجا وا دەکەم ئاوەکەی ڕوون بێت و

جۆگەکانی وەک زەیت بڕۆن.

ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.

15کاتێک خاکی میسر وێران دەکەم و

لە هەرچی تێیدایە چۆڵی دەکەم،

کاتێک لە هەموو دانیشتووانەکەی دەدەم،

ئینجا دەزانن کە من یەزدانم.“

16«ئەمە شیوەنێکە دەیگێڕن، کچانی نەتەوەکان ئەم شیوەنە دەگێڕن، بۆ میسر و بۆ هەموو ئاپۆرەی گەلەکەی دەیگێڕن. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.»

شۆڕبوونەوەی میسر بۆ ناو جیهانی مردووان

17پازدەی مانگی یەکی ساڵی دوازدەمین،32‏:17 بەپێی ساڵنامەی بابلی بەرامبەر بە ساڵنامەی ئێستا دەکاتە بیست و حەوتی مانگی چواری ساڵی 586ی پێش زایین.‏ فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 18«ئەی کوڕی مرۆڤ، واوەیلا بۆ ئاپۆرەی گەلی میسر بکە، بۆ ئەو و کچانی نەتەوە گەورەکان، بیاننێرە بۆ دنیای خوارەوە لەگەڵ ئەوانەی دەچنە نێو جیهانی مردووان. 19پێیان بڵێ: ”ئایا ئێوە لەوان جوانترن؟ بڕۆن و لەگەڵ خەتەنەنەکراوان ڕابکشێن.“ 20لە ناوەڕاستی کوژراوان بە شمشێر دەکەون، شمشێرەکە ئامادەیە؛ میسر دەگرن و لەگەڵ هەموو ئاپۆرەی سوپاکەی دەیبەن. 21ڕابەرە پاڵەوانەکان لە ناوەڕاستی جیهانی مردووان سەبارەت بە میسر و هاوپەیمانەکانی دەڵێن: ”ئەوانە هاتوون لەگەڵ خەتەنەنەکراوان ڕابکشێن، لەگەڵ ئەوانەی بە شمشێر کوژراون.“

22«پاشای ئاشور و هەموو سوپاکەی لەوێ کەوتوون، گۆڕەکانیان لەو چواردەورەن، هەموو ئەوانەی بە شمشێر کوژراون. 23لە ژێرەوەی جیهانی مردووان گۆڕی سوپاکە لە چواردەوری گۆڕی پاشاکەیە، هەموو ئەوانەی ترسیان خستە خاکی زیندووان، بە شمشێر کوژراون.

24«پاشای ئیلام لەوێیە، گۆڕی هەموو سوپاکەی لە چواردەوری گۆڕەکەی ئەون. هەموویان کوژراون، بە شمشێر کەوتوون. هەموو ئەوانەی ترسیان خستە خاکی زیندووان بە خەتەنەنەکراوی چوونە دنیای خوارەوە، لەگەڵ ئەوانەی دەچنە نێو جیهانی مردووان ئابڕوویان چوو. 25لەنێو کوژراوان جێگایەکیان پێیدا، گۆڕی هەموو سوپاکەی لە چواردەوری گۆڕەکەین. هەموویان بە خەتەنەنەکراوی بە شمشێر کوژراون. لەبەر ئەوەی ئەوان ترسیان خستبووە خاکی زیندووان، ئابڕوویان چوو لەگەڵ ئەوانەی دەچنە نێو جیهانی مردووان، لەنێو کوژراوان ڕاکشاون.

26«پاشای مەشەک و پاشای توبال لەوێن، هەموو سوپاکەیان لە دەوری گۆڕەکانیانن. لەبەر ئەوەی ئەوان ترسیان خستبووە خاکی زیندووان، هەموویان بە خەتەنەنەکراوی بە شمشێر کوژراون. 27ئایا لەگەڵ پاڵەوانانی دیکەی خەتەنەنەکراو کە کوژراون پاڵناخرێن، ئەوانەی بە چەکە جەنگییەکانیانەوە لە گۆڕ نران، ئەوانەی شمشێرەکانیان لەژێر سەریان دانراوە؟ سزای تاوانەکانیان لەسەر ئێسکیان دەبێت، ئەوانەی لە خاکی زیندووان پاڵەوانەکانیان تۆقاندووە.

28«تۆش، ئەی فیرعەون، لەنێو خەتەنەنەکراوان دەشکێیت و ڕادەکشێیت، لەگەڵ ئەوانەی بە شمشێر کوژراون.

29«پاشای ئەدۆمیش لەگەڵ هەموو میرەکانی لەوێن، ئەوانەی وێڕای بەتواناییان لەگەڵ خەتەنەنەکراوان ڕادەکشێن، لەگەڵ ئەوانەی بە شمشێر کوژراون لە گۆڕ نران، دەچنە نێو جیهانی مردووان.

30«میرانی باکوور هەموویان و هەموو سەیدائییەکان لەوێن. هەرچەندە لە ڕابردوودا بە تواناکەیان خەڵکیان تۆقاندووە، بەڵام بە ئابڕووچوونەوە لەگەڵ کوژراوان ئەسپەردە کراون، بە خەتەنەنەکراوی لەگەڵ کوژراوان بە شمشێر ڕاکشان و ئابڕوویان چوو لەگەڵ ئەوانەی لە گۆڕ نران.

31«فیرعەون و هەموو سوپاکەی سەبوورییان دێتەوە، کاتێک هەموو ئەوانە دەبینن کە بە شمشێر کوژراون. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 32هەرچەندە ترسی ئەوم خستە خاکی زیندووان، بەڵام فیرعەون و هەموو سوپاکەی لەنێو خەتەنەنەکراوان ڕادەکشێن، لەگەڵ ئەوانەی بە شمشێر کوژراون. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.»