Chinese Contemporary Bible (Traditional)

腓利門書 1:1-25

1我是為了傳揚基督耶穌而被囚禁的保羅,與提摩太弟兄寫信給我們親愛的同工腓利門弟兄、 2亞腓亞姊妹和我們的戰友亞基布,以及在腓利門家裡聚會的弟兄姊妹。

3願我們的父上帝和主耶穌基督賜給你們恩典和平安。

稱讚腓利門

4腓利門弟兄,我常常在禱告中為你感謝上帝, 5因為我聽說了你對主耶穌的信心和對眾聖徒的愛心。 6我求上帝使你能有效地與人分享信仰,明白我們所做的一切美事都是為了基督。 7弟兄啊,你的愛心給我帶來極大的喜樂和安慰,因為你使眾聖徒感到欣慰。

憑愛心求情

8因此,我儘管可以奉基督的名吩咐你去做當做的事, 9然而我這上了年紀又為基督耶穌的緣故被囚禁的保羅寧願憑愛心求你, 10就是替阿尼西謀1·10 阿尼西謀」這個名字意思是有用、有益處。求你。他是我在獄中帶領歸主的屬靈兒子, 11他過去對你沒有什麼益處,但現在對你對我都有益處。

12我現在派我深愛的阿尼西謀回你那裡。 13我本想把他留在身邊,讓他在我為傳福音而坐牢期間代替你服侍我。 14不過,未經你同意,我不願意這樣做,因為我盼望你的善行是出於甘心,而非勉強。 15或許他暫時離開你是為了讓你以後永遠得到他。 16你得到的不再是一個奴隸,而是一位遠超過奴隸的親愛弟兄。對我而言,的確如此,更何況對你呢!就肉身說你們是主僕,但在主裡你們是弟兄。

17如果你當我是同伴,就請你像接納我一樣接納他。 18如果他得罪你,或虧欠你什麼,都記在我的賬上吧。 19保羅在此親筆保證,我必償還。其實我不說你也知道,連你自己也欠我。

20弟兄啊,看在主的份上,請你答應我的請求,在基督裡讓我的心得到安慰吧! 21我寫信給你,深信你一定會照辦,甚至超過我的要求。 22同時,也請你為我預備住處,因為我盼望藉著你們的禱告,我可以蒙恩到你們那裡。

問候

23為了基督耶穌的緣故和我一同坐牢的以巴弗問候你。 24此外,我的同工馬可亞里達古底馬路加都問候你。

25願我們主耶穌基督的恩典與你們同在。阿們!

Kurdi Sorani Standard

فلیمۆن 1:1-25

1لە پۆڵسەوە کە لە پێناوی عیسای مەسیح بەند کراوە، هەروەها لە تیمۆساوسی برامانەوە،

بۆ هاوکار و خۆشەویست فلیمۆن و 2خوشکە ئەپفییە و ئەرخیپۆس کە سەربازە لەگەڵمان، هەروەها بۆ ئەو کڵێسایەی لە ماڵەکەتدا کۆدەبنەوە:

3با نیعمەت1‏:3 خودا نیعمەت بە مرۆڤ دەبەخشێت، بە واتای بەخشینێکی خودایە کە بەبێ ئەوەی شایستەی بین خودا پێمان دەبەخشێت.‏ و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت.

خۆشەویستی و باوەڕی فلیمۆن

4هەمیشە سوپاسی خودام دەکەم کاتێک لە نوێژەکانمدا ناوی تۆ دەهێنم، 5چونکە باوەڕی تۆ بە عیسای خاوەن شکۆ و خۆشەویستی تۆم بۆ هەموو گەلی پیرۆزی خۆی بیستووە. 6نوێژ دەکەم کە باوەڕی هاوبەشمان کاریگەر بێت لە زانینی هەموو چاکەیەک کە لە پێناوی مەسیحدا بەشداری دەکەین. 7ئەی برا، بەهۆی خۆشەویستیتەوە زۆر شادبووم و هاندرام، لەبەر ئەوەی بەهۆی تۆوە دڵی گەلی پیرۆزی خودا گەشایەوە.

داواکاری پۆڵس

8بۆیە هەرچەندە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا مافی ئەوەم هەیە بۆ ئەرکی بەجێ فەرمانت پێ بکەم، 9بەڵام لەبەر خۆشەویستی نێوانمان، منی پۆڵسی پیرەمێرد، ئێستا کە لە پێناوی عیسای مەسیح گیراوم، 10داواکارییەکم لێت هەیە سەبارەت بە ئۆنسیمۆسی1‏:10 ئۆنسیمۆس: ناوەکەی لە زمانی یۆنانی واتە بە کەڵک (سوودبەخش).‏ کوڕم، ئەوەی لە بەندیخانە لە ڕێگەی منەوە باوەڕی هێنا. 11پێشتر بۆ تۆ بێ کەڵک بوو، بەڵام ئێستا کەڵکی بۆ من و بۆ تۆ هەیە.

12ئەو دەنێرمەوە لات، کە جگەرمە. 13حەزم دەکرد لەلای خۆم بیهێڵمەوە، تاکو لە جیاتی تۆ خزمەتی منی کۆت و بەندکراو لە پێناوی مزگێنیی مەسیح بکات. 14بەڵام نەمویست بێ ڕەزامەندیی تۆ هیچ شتێک بکەم، تاکو چاکەکەت بە خواستەوە بێت نەک بە ناچاری. 15لەوانەیە لەبەر ئەمە بووبێت بۆ ماوەیەک لێت دوور کەوتەوە، تاکو بۆ هەتاهەتایە بگەڕێتەوە لات، 16جا لە ئەمڕۆ بەدواوە کۆیلە نییە، بەڵکو لە کۆیلە باشترە، برایەکی باوەڕداری خۆشەویستە. ئەگەر برایەکی خۆشەویست بێت بۆ من، ئاخۆ چەند زیاتر دەبێت بۆ تۆ، کە بە لەش وەک مرۆڤ و بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا وەک برا هاوبەشن.

17لەبەر ئەوە، ئەگەر تۆ من بە هاوبەش دادەنێیت، وەک من وەریبگرەوە. 18ئەگەر خراپەیەکی لەگەڵ کردوویت یان قەرزێکت بەسەرییەوە هەیە، لەسەر منی بنووسە. 19من پۆڵسم، بە دەستی خۆم نووسیومە، من دەیدەمەوە. نامەوێ پێت بڵێم تۆ خۆشت قەرزاری منی. 20برا گیان، لە پێناوی عیسای خاوەن شکۆمان ئەم چاکەیەم لەگەڵ بکە، بە مەسیح دڵخۆشم بکە. 21ئەمەت بۆ دەنووسم، چونکە دڵنیام گوێڕایەڵ دەبیت و دەزانم کە زیاتر لەوە دەکەیت کە داوات لێدەکەم.

سڵاوی کۆتایی

22لەگەڵ ئەمەشدا، ژووری میوانداریم بۆ ئامادە بکە، چونکە هیوادارم بەهۆی نوێژەکانتانەوه بە ئێوە ببەخشرێم.

23ئەپەفراس کە لە پێناوی عیسای مەسیحدا1‏:23 لە پێناوی عیسای مەسیحدا لە زمانی یۆنانیدا (لە مەسیحدا) بەکارهاتووە.‏ لەگەڵ مندا بەند کراوە، سڵاوت لێدەکات.

24هەروەها مەرقۆس و ئەریستارخۆس و دیماس و لۆقا، کە هاوکارمن.

25با نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ لەگەڵ ڕۆحتان بێت.