Chinese Contemporary Bible (Traditional)

約翰福音 1:1-51

生命之道

1太初,道已經存在,道與上帝同在,道就是上帝。 2太初,道就與上帝同在。 3萬物都是藉著祂造的1·3 造的」或譯「存在」。,受造之物沒有一樣不是藉著祂造的。 4祂裡面有生命,這生命是人類的光。 5光照進黑暗裡,黑暗不能勝過1·5 勝過」或譯「接受」或「明白」。光。

6有一個人名叫約翰,是上帝差來的。 7他來是要為光做見證,叫世人可以藉著他而相信。 8約翰不是那光,他來是為那光做見證。 9那照亮世人的真光來到了世上。 10祂來到自己所創造的世界,世界卻不認識祂。 11祂來到自己的地方,自己的人卻不接納祂。 12但所有接納祂的,就是那些信祂的人,祂就賜給他們權利成為上帝的兒女。 13這些人既不是從人的血緣關係生的,也不是從人的情慾或意願生的,而是從上帝生的。

14道成為肉身,住在我們中間,充滿了恩典和真理。我們見過祂的榮耀,正是父獨一兒子的榮耀。

15約翰為祂做見證的時候,高聲喊道:「這就是我以前所說的那位,『祂在我以後來卻比我位分高,因為祂在我之前已經存在了。』」 16從祂的豐盛裡,我們一次又一次地領受了恩典。 17因為律法是藉著摩西頒佈的,恩典和真理是藉著耶穌基督賜下來的。 18從來沒有人見過上帝,只有父懷中的獨一上帝1·18 獨一上帝」有古卷作「獨一兒子」。把祂顯明出來。

施洗者約翰的見證

19以下是約翰的見證。猶太人從耶路撒冷派祭司和利未人來找約翰,查問他是誰。 20約翰毫不隱瞞地說:「我不是基督。」

21他們問:「那麼,你是誰?是以利亞嗎?」

他說:「不是。」

他們又問:「你是那位先知嗎?」

他說:「也不是。」

22他們又追問:「你到底是誰?我們好回覆差我們來的人。你自己說你是誰?」

23他說:「我就是在曠野大聲呼喊『修直主的路』的那個人,正如以賽亞先知所言。」

24派來的人當中有幾個法利賽人1·24 派來的人當中有幾個法利賽人」或譯「法利賽人派來的那幾個人」。,他們問他: 25「你既然不是基督,不是以利亞,也不是那位先知,那你為什麼給人施洗呢?」

26約翰答道:「我是用水施洗,但在你們中間有一位你們不認識的, 27祂雖然是在我以後來的,我就是給祂解鞋帶也不配。」 28這事發生在約旦河東岸的伯大尼,那裡是約翰給人施洗的地方。

上帝的羔羊

29次日,約翰看見耶穌走過來,就說:「看啊!上帝的羔羊,除去世人罪惡的! 30這就是我以前所說的那位,『有一個人在我以後來卻比我位分高,因為祂在我之前已經存在了。』 31我以前並不認識祂,現在我用水給人施洗,是要把祂顯明給以色列人。」

32約翰又做見證說:「我看見聖靈好像鴿子一樣從天降下,住在祂身上。 33我本來不認識祂,但那位差我來用水給人施洗的告訴我,『你看見聖靈降下,住在誰身上,誰就是用聖靈給人施洗的。』 34我看見了,便做見證,祂就是上帝的兒子。」

第一批門徒

35再次日,約翰和兩個門徒站在那裡, 36他看見耶穌經過,就說:「看啊!這是上帝的羔羊!」 37兩個門徒聽見他的話,便跟從了耶穌。 38耶穌轉過身來,看見他們跟著,便問:「你們想要什麼?」

他們說:「老師1·38 老師」希臘文是「拉比」,特指猶太教的老師,下同。,你住在哪裡?」

39耶穌說:「你們來看吧。」他們便跟著去看耶穌住的地方。到了那裡大約下午四點了,他們就住在耶穌那裡。 40聽見約翰的話後跟從耶穌的兩個人中,有一個是西門·彼得的弟弟安得烈41他首先去找他哥哥西門,說:「我們找到彌賽亞了!」彌賽亞的意思是基督1·41 希伯來文的「彌賽亞」和希臘文的「基督」都是「受膏者」的意思。42他帶著西門去見耶穌。

耶穌看著西門,對他說:「約翰的兒子西門,你要改名為磯法。」磯法的意思是彼得

43又過了一天,耶穌決定去加利利。祂遇見了腓力,就對他說:「跟從我!」 44腓力伯賽大人,與彼得安得烈是同鄉。 45腓力去找拿但業,對他說:「我們遇見了摩西律法書和先知書記載的那位!祂是約瑟的兒子耶穌,從拿撒勒來的。」

46拿但業說:「拿撒勒還會出什麼好東西?」

腓力說:「你來看看吧!」

47耶穌看見拿但業走過來,就指著他說:「看啊,這是個真正的以色列人!他心裡毫無詭詐。」

48拿但業問耶穌:「你怎麼會認識我?」

耶穌答道:「腓力還沒有去找你之前,我就看見你在無花果樹下了。」

49拿但業說:「老師,你是上帝的兒子!你是以色列的王!」

50耶穌說:「我說看見你在無花果樹下,你就信我嗎?將來你還要看見比這更大的事。 51我實實在在地告訴你們,你們會看見天門敞開,上帝的天使以人子1·51 人子」是耶穌的自稱,耶穌在這裡自比天梯,背景請參見創世記28·12為梯上上下下。」

Kurdi Sorani Standard

یۆحەنا 1:1-51

وشەی خودا

1لە سەرەتادا، وشەکە1‏:1 وشەکە: لە زمانی یۆنانی پێی دەگوترێت لۆگۆس‏ کە واتایەکی فراوانی هەیە، زۆرتر بە واتای دانایی خودا یان پەیامی خودا دێت. بڕوانە 1‏:14 و عیبرانییەکان 11‏:3 و زەبوورەکان 33‏:6 و پەیدابوون 1‏:5‏.‏ هەبوو، وشەکە لەلای خودا بوو، وشەکە خۆی خودا بوو. 2ئەو لە سەرەتاوە لەلای خودا بوو. 3هەموو شتێک بەو بەدیهاتووە، بێ ئەو هیچ شتێک بەدی نەهاتووە لەوانەی کە بەدیهاتوون. 4وشەکە سەرچاوەی ژیان بوو، ژیانەکەش ڕووناکی مرۆڤ بوو، 5ڕووناکییەکەش لە تاریکیدا دەدرەوشێتەوە و تاریکییەکە بەسەریدا زاڵ نەبووە1‏:5 وشە یۆنانییەکە دوو واتای هەیە: (1) زاڵبوون؛ (2) تێگەیشتن.‏.

6مرۆڤێک هات کە خودا ناردبووی، ناوی یەحیا بوو. 7ئەو بۆ شایەتی هات، تاکو شایەتی بۆ ڕووناکییەکە بدات، بۆ ئەوەی هەمووان لە ڕێگەی ئەوەوە باوەڕ بهێنن. 8ئەو ڕووناکییەکە نەبوو، بەڵکو هات تاکو شایەتی بۆ ڕووناکییەکە بدات. 9ئەو ڕووناکییە ڕاستەقینەیەی کە بەسەر هەموو مرۆڤێکدا دەدرەوشێتەوە، دەهاتە جیهان.

10ئەو لە جیهاندا بوو، جیهانیش بەو بەدیهات، کەچی جیهان نەیناسی. 11ئەو بۆ لای گەلەکەی هات بەڵام ئەوان پێشوازییان لێ نەکرد. 12لەگەڵ ئەوەشدا هەموو ئەوانەی پێشوازییان لێکرد، ئەوانەی باوەڕیان بە ناوی هێنا، مافی پێدان ببنە ڕۆڵەی خودا، 13ئەوانەی نە بە سروشت لەدایک بوون، نە بە خواستی مرۆڤ، نە بە ویستی پیاویش، بەڵکو لە خوداوە لەدایک بوون1‏:13 مەبەستی ئەوەیە کە ڕۆحی خودا کار دەکاتە سەر گیانی مرۆڤ و دەیکاتە بوونەوەرێکی نوێ، واتە دەیکاتە ڕۆڵەی خودا. ‏.

14وشەکەش بوو بە مرۆڤ و لەنێوانماندا نیشتەجێ بوو. شکۆی ئەومان بینی، وەک شکۆی تاقانەیەک لە باوکەوە، پڕ لە نیعمەت1‏:14 نیعمەت: بەخششەکانی خودا بەبێ شایستەبوون، بە تایبەتی لێخۆشبوونی گوناه و ژیانی هەتاهەتایی.‏ و ڕاستی.

15یەحیا شایەتی بۆ دا، هاواری کرد: «ئەمە ئەوەیە کە گوتم: ئەوەی دوای من دێت پێشم کەوت، چونکە پێش من بووە.» 16لە گەنجینەی پڕیی ئەوەوە هەموومان نیعمەت لەدوای نیعمەتمان وەرگرتووە، 17چونکە تەورات لە ڕێگەی موساوە درا، بەڵام نیعمەت و ڕاستی لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە هات. 18هەرگیز کەس خودای نەبینیوە، بەڵام کوڕە تاقانەی خودا، ئەوەی لە باوەشی باوکدایە، خودای دەرخست.

شایەتیدانی یەحیا

19ئەمەش شایەتییەکەی یەحیایە، کاتێک ڕابەرانی جولەکەی ئۆرشەلیم کاهین1‏:19 کاهین: پیاوێکی ئایینی جولەکەیە کە هەڵدەستێ بە ئەرکی قوربانی کردن لەناو پەرستگا و فێرکردنی خەڵک.‏ و لێڤییان1‏:19 تیرەیەکی جولەکە بوون، ئەرکی خزمەتکردنی پەرستگایان لە ئەستۆ بوو.‏ ناردە لای پرسیاری لێ بکەن: «تۆ کێیت؟» 20ئەو دانی پێدا نا و نکۆڵی نەکرد، بەڵکو گوتی: «من مەسیحەکە1‏:20 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ‏ یان مەشیح‏. بە زمانی یۆنانی دەبێتە کریستۆس‏، کە بە واتای (دەستنیشانکراو) لەلای خودا دێت کە ڕزگارکەری گەلەکەیەتی. بڕوانە یەکەم ساموئێل 16.‏ نیم.»

21ئینجا لێیان پرسی: «ئەی کێیت؟ ئەلیاسی؟» گوتی: «نا، ئەو نیم.»

«ئەی تۆ پێغەمبەرەکەی1‏:21 پێغەمبەرەکە: ئەو پێغەمبەرەیە کە موسا باسی دەکات. واتە عیسا. بڕوانە دواوتار 18‏:15 و یۆحەنا 1‏:45‏.‏؟» گوتی: «نەخێر.»

22ئینجا پێیان گوت: «باشە تۆ کێیت؟ تاکو وەڵامێک بدەینەوە ئەوانەی کە ئێمەیان ناردووە، دەربارەی خۆت چی دەڵێی؟»

23یەحیا بە وشەکانی ئیشایای پێغەمبەر وەڵامی دانەوە و گوتی:

«[من ئەو کەسەم کە لە چۆڵەوانی هاوار دەکات:

”ڕێگا بۆ هاتنی یەزدان ئامادە بکەن.“1‏:23 ئیشایا 40‏:3.‏

24نێردراوانیش لە فەریسییەکان بوون، 25پرسیاریان لێکرد: «ئەگەر تۆ مەسیحەکە نیت و ئەلیاس نیت و پێغەمبەرەکەش نیت، ئیتر بۆچی خەڵکی لە ئاو هەڵدەکێشیت1‏:25 یۆنانی: باپتیزۆ‏، بە واتای شوشتن دێت بۆ پاکبوونەوە لە گوناه، وەک (بسمیلکردن).‏؟»

26یەحیاش وەڵامی دانەوە: «من خەڵکی لە ئاو هەڵدەکێشم، بەڵام یەکێک لەنێوانتان ڕاوەستاوە کە نایناسن، 27ئەو لەدوای من دێت، من شایانی ئەوە نیم کە قەیتانی پێڵاوەکانی بکەمەوە.»

28ئەمانە لە بێت‌عەنیا1‏:28 ئەم (بێت‌عەنیا)یە لە ڕۆژهەڵاتی ئوردون بوو، جیاوازە لەوەی نزیکی ئۆرشەلیم.‏ ڕوویدا، لەوبەری ڕووباری ئوردونەوە، لەو شوێنەی یەحیا خەڵکی لە ئاو هەڵدەکێشا.

بەرخی قوربانی خودا

29بۆ بەیانی یەحیا بینی عیسا دێتە لای، گوتی: «ئەوەتا بەرخی خودا، ئەوەی گوناهی جیهان لادەبات! 30ئەمە ئەوەیە کە باسم کرد، پیاوێک دوای من دێت پێشم کەوت، چونکە پێش من بووە. 31منیش نەمدەناسی، بەڵام تاکو ئەو بۆ ئیسرائیل دەربکەوێت، لەبەر ئەوە هاتووم خەڵکی لە ئاو هەڵدەکێشم.»

32یەحیا شایەتی دا: «بینیم ڕۆحی پیرۆز وەک کۆترێک لە ئاسمانەوە دەهاتە خوارەوە و لەسەری نیشتەوە. 33من نەمدەناسی، بەڵام ئەوەی منی ناردووە خەڵک لەئاوهەڵکێشم، پێی گوتم: ”ئەوەی دەیبینیت ڕۆحی پیرۆز دێتە خوارەوە و لەسەری دەنیشێتەوە، ئەو لە ڕۆحی پیرۆزتان هەڵدەکێشێت1‏:33 بە واتای شوشتن دێت بۆ پاکبوونەوە لە گوناه بەهۆی ڕۆحی پیرۆز.‏.“ 34خۆم بینیم و شایەتیم دا کە ئەمە کوڕی خودایە.»

قوتابییە یەکەمینەکان

35بۆ بەیانی دیسان یەحیا لەگەڵ دوو قوتابی خۆی ڕاوەستا بوو، 36عیسای بینی دەڕۆیشت، گوتی: «ئەوەتا بەرخی خودا!»

37دوو قوتابییەکە گوێیان لێی بوو کە وای گوت، دوای عیسا کەوتن. 38عیسا ئاوڕی دایەوە و بینی بەدوایدا دێن، لێی پرسین: «چیتان دەوێت؟» پێیان گوت: «ڕابی، لەکوێ دەمێنیتەوە؟» ڕابی واتە مامۆستا.

39پێی فەرموون: «وەرن، تەماشا بکەن.» لەبەر ئەوە ئەوانیش ڕۆیشتن و بینییان لەکوێ دەمایەوە، ئەو ڕۆژەش لەگەڵی مانەوە، نزیکەی کاتژمێر چواری1‏:39 یۆنانی: کاتژمێری دە، بە کاتی یۆنانی.‏پاش نیوەڕۆ بوو.

40ئەندراوسی برای شیمۆن پەترۆس، یەکێک بوو لەو دووانەی کە گوێیان لە یەحیا بوو و دوای عیسا کەوتن. 41یەکەم جار ئەندراوس چوو شیمۆنی برای دۆزییەوە و پێی گوت: «مەسیحمان1‏:41 یۆنانی: مەسیا‏.‏ دۆزییەوە.» واتە دەست‏نیشانکراو. 42ئینجا شیمۆنی هێنایە لای عیسا. عیساش تەماشای کرد و فەرمووی: «تۆ شیمۆنی کوڕی یۆنای، بەڵام بە کێفاس1‏:42 وشەیەکی ئارامییە بە واتای بەرد، لە یۆنانیش پەترۆس‏.‏ ناو دەبردرێیت.» کێفاس واتە پەترۆس.

43بۆ بەیانی عیسا ویستی بچێتە جەلیل، فیلیپۆسی دۆزییەوە، پێی فەرموو: «دوام بکەوە.»

44فیلیپۆس خەڵکی بێت‌سەیدا بوو، شارەکەی ئەندراوس و پەترۆس. 45فیلیپۆسیش ناتانئیلی دۆزییەوە، پێی گوت: «ئەوەی کە موسا لە تەورات و پێغەمبەرانیش لە پەڕتووکەکانیان لەسەریان نووسیوە دۆزیمانەوە، عیسای کوڕی یوسفی خەڵکی ناسیرەیە.»

46ناتانئیل پێی گوت: «ئایا لە ناسیرە شتی چاک هەڵدەکەوێ؟» فیلیپۆس پێی گوت: «وەرە و ببینە.»

47عیسا ناتانئیلی بینی بۆ لای دێت، دەربارەی فەرمووی: «ئەوەتا ئیسرائیلی بە ڕاستی، فێڵی تێدا نییە!»

48ناتانئیل پێی گوت: «چۆن دەمناسیت؟»

عیسا وەڵامی دایەوە: «پێش ئەوەی فیلیپۆس بانگت بکات، لەژێر دار هەنجیرەکە بوویت، تۆم بینی.»

49ناتانئیل وەڵامی دایەوە: «ڕابی، تۆ کوڕی خودایت! پاشای ئیسرائیلیت!»

50عیسا وەڵامی دایەوە: «باوەڕت هێنا، چونکە پێم گوتیت لەژێر دار هەنجیرەکە تۆم بینی؟ شتی گەورەتر دەبینیت!» 51ئینجا پێی فەرموو: «ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم، دەبینن ئاسمان کراوەتەوە و فریشتەی خوداش لەسەر کوڕی مرۆڤ1‏:51 کوڕی مرۆڤ: مەسیح بەم نازناوە خۆی دەناسێنێت. بڕوانە دانیال 7‏:13‏-14.‏ سەردەکەون و دادەبەزن.1‏:51 بڕوانە پەیدابوون 28‏:12‏.‏»