Chinese Contemporary Bible (Traditional)

創世記 50:1-26

安葬雅各

1約瑟伏在父親身上痛哭,親吻他, 2然後吩咐醫生用香料保存父親的遺體。醫生遵命而行, 3按照常例花了四十天處理屍體。埃及人為他哀悼七十天。

4哀悼的日子完了,約瑟對法老宮中的人說:「如果你們恩待我, 5請告訴法老,我父親死前要我起誓把他葬在迦南他自己預備好的墳地。請准許我到迦南去安葬我父親,我辦完喪事就回來。」 6法老說:「去按照你的誓言埋葬你父親吧。」 7於是,約瑟啟程去埋葬他的父親,隨行的有法老所有的臣僕和埃及所有的達官貴人, 8以及約瑟全家、他的眾弟兄和雅各的家眷,只有他們的孩子和牛羊仍然留在歌珊9隨行的還有大隊車輛和兵馬,人數眾多。 10他們來到約旦河附近的亞達麥場,在那裡痛哭哀悼。約瑟為父親守喪七天。 11迦南人看見他們在亞達麥場痛哭,就說:「埃及人在痛哭哀悼。」因此,約旦河附近的那個地方叫亞伯·麥西50·11 亞伯·麥西」意思是「埃及人在哀哭」。12以色列的兒子們遵照父親的遺言, 13把父親的遺體帶回迦南,安葬在幔利附近、麥比拉田間的洞裡。洞和田地都是亞伯拉罕以弗崙買來作墳地的。 14葬禮之後,約瑟就跟眾弟兄和一切隨行的人返回埃及

上帝的美好旨意

15約瑟的哥哥們見父親死了,就說:「約瑟會不會懷恨在心,因我們以前惡待他而報復我們呢?」 16於是,他們派人去對約瑟說:「你父親臨終時交待這樣的話給你, 17『從前你哥哥們惡待你,求你饒恕他們的罪惡和過犯。』我們是你父親的上帝的僕人,求你饒恕我們的罪惡。」約瑟聽見這些話,就哭了。 18約瑟的哥哥們來見他,俯伏在他面前,說:「我們是你的奴僕。」 19約瑟對他們說:「你們不要害怕,我豈能代替上帝? 20從前你們是要加害於我,但上帝有祂的美意,祂藉此保全許多人的性命,正如今日的光景。 21因此,你們不要害怕,我會照顧你們和你們的兒女。」約瑟好言好語地寬慰他們。

約瑟去世

22約瑟和他父親全家住在埃及約瑟享年一百一十歲。 23他看到了以法蓮的孫子,也曾把瑪拿西的兒子瑪吉的孩子抱在膝上。 24一天,約瑟對他的弟兄們說:「我快要死了,但上帝必看顧你們,帶你們離開這裡,回到祂起誓應許給亞伯拉罕以撒雅各的地方。」 25約瑟以色列的子孫發誓把他的骸骨帶回迦南,又說:「上帝必看顧你們。」 26約瑟享年一百一十歲。他們把他的遺體用香料保存好,放在棺材裡,停放在埃及

Kurdi Sorani Standard

پەیدابوون 50:1-26

1یوسف خۆی دا بەسەر ڕووی باوکیدا و بەسەریدا گریا و ماچی کرد. 2ئینجا یوسف فەرمانی دا بە خزمەتکارە پزیشکەکانی کە باوکی مۆمیا بکەن. پزیشکەکانیش ئیسرائیلیان مۆمیا کرد. 3مۆمیاکردنەکە چل ڕۆژی پێچوو، چونکە بەوەندە ڕۆژە کارەکە تەواو دەبوو. میسرییەکانیش حەفتا ڕۆژ بۆی گریان.

4کە ڕۆژانی گریان بەسەرچوو، یوسف لەگەڵ ماڵی فیرعەون قسەی کرد و گوتی: «ئەگەر جێی ڕەزامەندیتانم، ئەوا قسە لەگەڵ فیرعەون بکەن و پێی بڵێن، 5کە باوکم سوێندی داوم و گوتوویەتی: ”وا من دەمرم، لەو گۆڕەدا بمنێژن کە لە خاکی کەنعان بۆ خۆمم هەڵکەندووە.“ ئێستاش ڕێگام بدە کە بچم باوکم بنێژم و بگەڕێمەوە.»

6فیرعەونیش پێی گوت: «بڕۆ و بەو جۆرەی سوێندی داویت، باوکت بنێژە.»

7ئیتر یوسف بۆ ناشتنی باوکی چوو. لەگەڵی هەموو خزمەتکارانی فیرعەون، پیرانی ماڵەکەی و هەموو پیرانی خاکی میسر چوون، 8لەگەڵ تێکڕای ماڵی یوسف و براکانی و ماڵی باوکی. تەنها منداڵەکان و ڕانە مەڕ و گاگەلیان لە خاکی گۆشەن بەجێهێشت. 9کۆمەڵێکی زۆر گالیسکە و ئەسپ سواریش لەگەڵی چوون.

10ئینجا گەیشتنە سەر جۆخینەکەی50‏:10 جۆخین یان سەرخەرمان ئەو زەوییە تەرخانکراوەیە کە لەلایەن وەرزێر و جوتیارەوە بەکارهێنراوە بۆ کوتانی دانەوێڵە لەسەری لەدوای کۆکردنەوەی لە کێڵگە.‏ ئاتاد، کە لەوبەری ڕووباری ئوردونە، لەوێ شیوەنێکی زۆر گەورە و توندیان گێڕا. یوسف حەوت ڕۆژ ماتەمی بۆ باوکی دانا. 11کاتێک کەنعانییەکانی دانیشتووی ئەو خاکە ئەم ماتەمەیان لەسەر جۆخینەکەی ئاتاد بینی، گوتیان: «ئەمە ماتەمێکی گەورەی میسرییەکانە.» لەبەر ئەوە ناونرا ئابێل میسرایم50‏:11 ئابێل میسرایم واتە ماتەمی میسرییەکان.‏ کە لەوبەری ڕووباری ئوردونە.

12کوڕەکانی یاقوبیش چۆنی ڕاسپاردبوون ئاوایان بۆ کرد. 13جا کوڕەکانی هەڵیانگرت و بردیان بۆ خاکی کەنعان و لە ئەشکەوتەکەی ئەو کێڵگەیەی لە مەخپێلە ناشتیان، ئەوەی کە ڕووەو مەمرێیە و ئیبراهیم لەگەڵ کێڵگەکە لە عەفرۆنی حیتی کڕی تاکو بیکات بە گۆڕستان. 14ئیتر یوسف و براکانی و هەموو ئەوانەی لەگەڵی بۆ ناشتنی باوکی چوون، دوای ناشتنی باوکی گەڕانەوە بۆ میسر.

یوسف دڵنەوایی براکانی دەداتەوە

15کاتێک براکانی یوسف بینییان باوکیان مرد، گوتیان: «نەکات یوسف قینمان لێ هەڵبگرێت و هەموو ئەو خراپەیەی بەرامبەری کردوومانە بەسەرمانی بهێنێتەوە.» 16ئیتر پەیامیان بۆ یوسف نارد و گوتیان: «باوکت پێش مردنی ڕایسپاردووین و گوتوویەتی: 17”ئاوا بە یوسف دەڵێن: داواکارم لێت لە تاوانی براکانت و گوناهەکەیان ببوریت، چونکە خراپەیان لەگەڵت کرد.“ ئێستاش لە تاوانی بەندەکانی خودای باوکت خۆشبە.» کاتێک پەیامەکەیان گەیشت، یوسف دەستی بە گریان کرد.

18دوای ئەوە براکانی هاتن و لەبەردەمیدا کەوتن و گوتیان: «ئەوەتاین، ئێمە کۆیلەی تۆین.»

19بەڵام یوسف پێی گوتن: «مەترسن. ئایا من لە جێی خودام؟ 20مەبەستی ئێوە خراپە بوو بۆم، بەڵام خودا کردی بە چاکە تاکو وەک ئەمڕۆ بکات، بۆ بە زیندوو هێشتنەوەی خەڵکێکی زۆر. 21ئێستاش مەترسن. من خۆتان و منداڵەکانتان بەخێو دەکەم.» ئیتر دڵنەوایی کردن و قسەی دڵخۆشکەرەی بۆ کردن.

مردنی یوسف

22یوسف خۆی و ماڵی باوکی لە میسر نیشتەجێ بوون. یوسف سەد و دە ساڵ ژیا 23و منداڵەکانی ئەفرایمیشی بینی، کە دەکاتە نەوەی سێیەم. هەروەها ئەوەندە ژیا کە منداڵەکانی ماکیری کوڕی مەنەشەی بینی ناوی ئەویان وەرگرتووە.

24ئینجا یوسف بە براکانی گوت: «من دەمرم، بەڵام خودا خۆی بەسەرتان دەکاتەوە و لەم خاکەوە دەتانباتەوە ئەو خاکەی کە بە سوێند بەڵێنی داوە بیداتە ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب.» 25ئیتر یوسف نەوەی ئیسرائیلی سوێند دا و گوتی: «بێگومان خودا بەسەرتان دەکاتەوە، دەبێت ئێوەش لێرەوە ئێسقانەکانم ببەنەوە.»

26دوای ئەوە یوسف لە تەمەنی سەد و دە ساڵیدا مرد. ئیتر مۆمیایان کرد و لە میسر خرایە تابووتەوە.