Chinese Contemporary Bible (Traditional)

創世記 48:1-22

雅各祝福以法蓮和瑪拿西

1後來,有人來通知約瑟,說他父親病了,約瑟就帶著兩個兒子瑪拿西以法蓮去探望父親。 2雅各聽說約瑟來了,就強撐著從床上坐起來, 3約瑟說:「全能的上帝曾經在迦南路斯向我顯現,賜福給我。 4祂對我說,『我必使你生養眾多,子孫興旺,並把迦南賜給你和你的後裔永遠作產業。』

5「我來之前,你在埃及生的兩個兒子以法蓮瑪拿西都算我的,他們可以像呂便西緬一樣承受我的產業。 6除了他們以外,你其他子女仍然歸你,這些子女可以在他們弟兄的名下繼承產業。 7我從巴旦回來的路上,拉結死在了迦南,那地方離以法他還有一段路程,我把她葬在通往以法他的路旁。」以法他就是伯利恆

8以色列看見約瑟的兩個兒子,就問:「這是誰?」 9約瑟說:「是上帝在這裡賜給我的兒子。」以色列說:「把他們帶過來,我要祝福他們。」 10以色列因為年老眼睛已經昏花。約瑟把兒子帶到他面前,他就親吻他們、擁抱他們。 11以色列約瑟說:「我以為再也見不到你了,上帝竟然還讓我見到了你的兒子!」 12約瑟把兩個兒子從以色列的膝旁領開,自己向父親俯伏下拜, 13隨後左手牽著瑪拿西,右手牽著以法蓮,把他們分別領到以色列的右邊和左邊。 14以色列卻兩手交叉,把右手放在約瑟次子以法蓮的頭上,左手放在約瑟長子瑪拿西的頭上。 15他祝福約瑟說:「願我祖先亞伯拉罕以撒敬拜的上帝,牧養我一生直到今天的上帝, 16救我脫離一切患難的天使,賜福這兩個孩子。願我和我祖先亞伯拉罕以撒的名字藉著他們流傳。願他們在地上子孫興旺。」

17約瑟見父親把右手放在以法蓮的頭上,感到不悅,就把父親的右手從以法蓮的頭上挪到瑪拿西頭上, 18對父親說:「父親,你弄錯了,這才是長子,你應該把右手按在他的頭上。」 19他父親卻不同意,說:「我兒啊,我知道,我知道。他必發展成一個強大的民族,但他弟弟將比他更強大,他弟弟的後裔必成為多個民族。」 20雅各那天祝福他們,說:「以色列人必引用你們的名祝福人,說,『願上帝使你們像以法蓮瑪拿西一樣!』」他把以法蓮排在瑪拿西前面。

21以色列約瑟說:「我快死了,但上帝必與你們同在,帶你們回到你們祖先的土地。 22我要把我用刀和弓從亞摩利人手上奪來的那塊地留給你,讓你比其他弟兄多得一份。」

Kurdi Sorani Standard

پەیدابوون 48:1-22

مەنەشە و ئەفرایم

1ئەوە بوو دوای ئەمانە بە یوسف گوترا: «باوکت نەخۆشە.» ئەویش هەردوو کوڕەکەی خۆی مەنەشە و ئەفرایمی لەگەڵ خۆی برد. 2بە یاقوب ڕاگەیەنرا و گوترا: «وا یوسفی کوڕت دێتە لای تۆ.» ئیسرائیلیش هێزی دایە بەرخۆی و هەر لەسەر قەرەوێڵەکە دانیشت.

3ئینجا یاقوب بە یوسفی گوت: «خودای هەرە بە توانام لە لوز لە خاکی کەنعان بۆ دەرکەوت و بەرەکەتداری کردم. 4پێی فەرمووم: ”وا من بەردارت دەکەم و ژمارەت زۆر دەکەم، دەتکەمە چەندین نەتەوە، ئەم زەوییەش لەدوای خۆت دەدەمە نەوەکەت، بە موڵکی هەتاهەتایی.“

5«ئێستاش دوو کوڕەکەی خۆت کە لە خاکی میسر بۆت لەدایک بوون پێش ئەوەی من لە میسر بێمە لات ئەوا بۆ منن، ئەفرایم و مەنەشە وەک ڕەئوبێن و شیمۆن دەبن بۆم. 6بەڵام منداڵەکانی دیکەت کە لەدوای ئەمان لەدایک دەبن بۆت ئەوا دەبنە هی تۆ، لەژێر ناوی دوو براکەیان بەشە میراتیان دەبێت. 7خۆشم لە هاتنم لە پەدانەوە ڕاحێل لەلام مرد، لە خاکی کەنعان لە ڕێگا کە ماوەیەکی کەمی مابوو بگەمە ئەفرات. هەر لەوێ لەسەر ڕێگای ئەفرات ناشتم،» کە بێت‌لەحمە.

8ئینجا ئیسرائیل دوو کوڕەکەی یوسفی بینی و گوتی: «ئەمانە کێن؟»

9یوسفیش بە باوکی گوت: «ئەوانە دوو کوڕەکەی منن کە خودا لێرە پێی بەخشیوم.»

ئەمیش گوتی: «بیانهێنە لام تاکو داوای بەرەکەتیان بۆ بکەم.»

10هەردوو چاوی ئیسرائیل بەهۆی پیرییەوە کز ببوون و پەکی بینینیان کەوتبوو. بۆیە یوسف هەردووکیانی هێنایە لای، ئەویش ماچی کردن و باوەشی پێدا کردن.

11ئینجا ئیسرائیل بە یوسفی گوت: «چاوەڕوان نەبووم ڕووی تۆ ببینم، کەچی ئێستا خودا نەوەکەی تۆشی نیشان دام.»

12یوسف هەردووکیانی لەنێوان ئەژنۆی دەرهێنا و لەبەردەمی کڕنۆشی برد و سەری خستە سەر زەوی. 13ئینجا یوسف دەستی دایە هەردووکیان، ئەفرایمی لەلای ڕاستی خۆی بەرامبەر دەستی چەپی ئیسرائیل و مەنەشەشی لەلای چەپی خۆی بەرامبەر دەستی ڕاستی ئیسرائیل، لێ نزیک خستنەوە. 14بەڵام ئیسرائیل دەستی ڕاستی خۆی درێژکرد و خستییە سەر سەری ئەفرایم، کە بچووکەکەیان بوو، دەستی چەپیشی خستە سەر سەری مەنەشە، دەستەکانی ژیرانە دانا، چونکە مەنەشە نۆبەرەکە بوو.

15ئینجا داوای بەرەکەتی بۆ یوسف کرد و گوتی:

«ئەو خودایەی کە باوانم دۆستایەتییان لەگەڵی48‏:15 بڕوانە 5‏:22.‏ کرد،

ئیبراهیم و ئیسحاق،

ئەو خودایەی کە شوانایەتی48‏:15 شوانایەتی: بڕوانە زەبوورەکان 23.‏ کردووم

لە بوونمەوە هەتا ئەمڕۆ،

16ئەو فریشتەیەی لە هەموو خراپەیەک منی کڕییەوە،

ئەم دوو کوڕە بەرەکەتدار بکات.

با بە ناوی خۆم و بە ناوی باوانم

ئیبراهیم و ئیسحاقەوە ناوببرێن،

با لەناو خاکەکەش زۆر زیاد بن.»

17کە یوسف بینی باوکی دەستی ڕاستی خستووەتە سەر سەری ئەفرایم، ئەوەی پێ ناخۆش بوو، ئیتر دەستی باوکی گرت هەتا لەسەر سەری ئەفرایمەوە بیخاتە سەر سەری مەنەشە. 18یوسف بە باوکی گوت: «ئاوا نا، باوکە، چونکە ئەمە نۆبەرەکەیە، دەستی ڕاستی خۆت بخەرە سەر سەری.»

19بەڵام باوکی ڕازی نەبوو، گوتی: «دەزانم کوڕی خۆم، دەزانم. هەروەها ئەویش دەبێتە نەتەوەیەک و مەزنیش دەبێت. بەڵام برا بچووکەکەی لەو مەزنتر دەبێت و نەوەشی دەبێتە چەندین نەتەوە.» 20ئیتر لەو ڕۆژەدا داوای بەرەکەتی بۆ کردن و گوتی:

«بە ناوی تۆوە نەوەی ئیسرائیل داوای ئەم بەرەکەتە دەکات:

”خودا وەک ئەفرایم و مەنەشەت لێ بکات.“»

جا ئەفرایمی خستە پێش مەنەشە.

21ئیسرائیل بە یوسفی گوت: «ئەوا دەمرم، بەڵام خودا لەگەڵتان دەبێت و دەتانگەڕێنێتەوە خاکی باوباپیرانتان. 22منیش بەشێک زیاتر لە بەشی براکانت دەدەمە تۆ، ئەوەی بە شمشێرەکەم و کەوانەکەم لە چنگی ئەمورییەکان وەرمگرت.»