Chinese Contemporary Bible (Traditional)

創世記 47:1-31

雅各全家定居埃及

1約瑟來到法老面前,對他說:「我父親和我的弟兄們已經帶著他們的羊群、牛群和所有的一切從迦南來了,現在就在歌珊。」 2約瑟從弟兄中帶了五個人去見法老。 3法老問他們:「你們做什麼工作?」他們回答說:「僕人們祖祖輩輩都是牧羊的。 4迦南的饑荒很嚴重,羊群沒有草吃,所以我們到這裡來寄居,求你准許僕人們住在歌珊。」 5法老對約瑟說:「你父親和弟兄們都來了, 6整個埃及就在你面前,儘管安排他們住在國中最好的地方。他們可以住在歌珊。如果你知道他們中間有能幹的人,可以派他們看管我的牲畜。」

7約瑟又帶父親雅各去見法老,雅各就為法老祝福。 8法老問雅各:「你多大歲數了?」 9雅各回答說:「我在世上寄居一百三十年了,我的日子又苦又短,不像我祖先那樣高壽。」 10雅各為法老祝福後,就告退了。 11約瑟遵照法老之命把埃及最好的地方——蘭塞境內的土地給他父親和弟兄們居住,作他們的產業。 12約瑟按各家人口提供糧食給父親、弟兄及其他家人。

饑荒

13饑荒很嚴重,到處都缺糧,埃及迦南都飽受饑荒之苦。 14約瑟埃及人和迦南人向他買糧的銀子收集起來,存放在法老的庫房裡。 15埃及人和迦南人的銀子都用光了,埃及人就來見約瑟,對他說:「我們的錢財都用光了,求你給我們糧食,免得我們餓死在你面前。」 16約瑟說:「你們的錢財如果用盡了,可以用你們的牲畜來交換糧食。」 17於是,他們把牲畜趕到約瑟那裡,用他們的牛、羊、驢和馬跟約瑟換糧食。那一年,他們就依靠換來的糧食生活。

18到了第二年,他們又來見約瑟,對他說:「不瞞我主,我們的錢都用光了,牲畜也給你了,除了我們自己和田地以外,我們一無所有。 19求你不要讓我們人死地荒。我們願意用自己和我們的田地來換糧食,我們和我們的田地都歸法老。求你給我們種子,我們好活下去,不致餓死,土地也不致荒廢。」

20埃及人為饑荒所迫,紛紛賣掉自己的田地。約瑟替法老收購了埃及全國的田地,最後,所有的田地都歸法老了。 21約瑟使埃及全境的人都成為法老的奴僕。 22約瑟唯獨沒有買祭司的田地,因為祭司吃法老的俸祿,有足夠的供給,不用賣地。 23約瑟對百姓說:「我為法老買了你們和你們的土地,這裡有種子,你們可以拿去耕種。 24但是你們要把收成的五分之一給法老,其餘的,你們可以留下來作種子和全家人的口糧。」 25他們說:「你救了我們的命,求你恩待我們,讓我們做法老的奴僕吧。」 26於是,約瑟立下一條法令,到今天還有效,就是埃及出產的五分之一歸給法老。只有祭司的田地不歸法老。

27以色列人住在埃及歌珊,在那裡獲得了產業,人口興旺。 28雅各埃及住了十七年,他一共活了一百四十七歲。

29他快要離世的時候,把兒子約瑟叫來,說:「你如果恩待我,請你把手放在我大腿底下起誓,你會以慈愛和信實待我,不把我葬在埃及30我與祖先同眠後,你要把我帶出埃及安葬在我祖先的身邊。」約瑟說:「我必照你說的做。」 31雅各約瑟起誓,約瑟照做了。於是,以色列在床頭47·31 在床頭」或譯「拄著拐杖」。敬拜上帝。

Kurdi Sorani Standard

پەیدابوون 47:1-31

1یوسف چوو و بە فیرعەونی گوت: «باوکم و براکانم، بە ڕانە مەڕ و مانگایان و هەرچی هەیانە، لە خاکی کەنعانەوە هاتوون، ئێستا ئەوان لە خاکی گۆشەنن.» 2لەنێو براکانی پێنج پیاوی برد و لەبەردەم فیرعەون ڕای گرتن.

3فیرعەونیش لە براکانی پرسی: «کارتان چییە؟»

ئەوانیش بە فیرعەونیان گوت: «خزمەتکارانت شوانی مەڕن، خۆشمان و باوباپیرانیشمان.» 4هەروەها بە فیرعەونیان گوت: «بۆ ئاوارەبوون لەم خاکە هاتووین، چونکە لەوەڕگا نەماوە بۆ مەڕەکانی خزمەتکارانت، لەبەر ئەوەی قاتوقڕییەکە لە خاکی کەنعان سەختە، ئێستاش ڕێگا بدە با خزمەتکارانت لە خاکی گۆشەن نیشتەجێ بن.»

5فیرعەون لەگەڵ یوسف قسەی کرد و پێی گوت: «باوکت و براکانت هاتوون بۆ لای تۆ. 6خاکی میسر لەبەردەمتە، باوکت و براکانت لە باشترین خاک نیشتەجێ بکە. با لە خاکی گۆشەن نیشتەجێ بن. ئەگەر زانیشت لەنێویان کەسانی بە توانا هەیە، ئەوا بیانکە بە سەرکاری ئەو ماڵاتەی هی خۆمن.»

7ئینجا یوسف یاقوبی باوکی هێنایە ژوورەوە و بە فیرعەونی ناساند. یاقوبیش داوای بەرەکەتی بۆ فیرعەون کرد. 8فیرعەونیش بە یاقوبی گوت: «تەمەنت چەند ساڵە؟»

9یاقوبیش بە فیرعەونی گوت: «سەد و سی ساڵە گەڕۆکم. تەمەنم کەم و سەخت بووە، هێشتا تەمەنم تەمەنی گەڕۆکی باوباپیرانمی تێنەپەڕاندووە.» 10ئیتر یاقوب داوای بەرەکەتی بۆ فیرعەون کرد و لەلای فیرعەون هاتە دەرەوە.

11ئینجا یوسف باوکی و براکانی خۆی لە خاکی میسر نیشتەجێ کرد، لە باشترین زەوی لە خاکی میسر موڵکی پێدان، لە خاکی ڕەعمسێس، بەپێی فەرمانی فیرعەون. 12هەروەها یوسف باوکی و براکانی و هەموو ماڵی باوکیشی بەپێی ژمارەی منداڵەکانیان بە نان بەخێو کرد.

یوسف و برسیێتییەکە

13لە هەموو خاکەکەدا نان نەبوو، چونکە قاتوقڕییەکە زۆر سەخت بوو، خاکی میسر و خاکی کەنعان بەهۆی قاتوقڕییەکەوە لە کەڵک کەوتبوون. 14یوسف هەموو ئەو زیوەی کۆکردەوە کە لە خاکی میسر و خاکی کەنعاندا هەبوون، لە جیاتی ئەو گەنمەی دەیانکڕی، یوسفیش زیوەکەی هێنایە ماڵی فیرعەون. 15کاتێک کە زیو لە خاکی میسر و لە خاکی کەنعان نەما، هەموو میسرییەکان هاتنە لای یوسف و گوتیان: «نانمان بۆ بهێنە! بۆچی لەبەردەمت بمرین لەبەر ئەوەی زیو تەواو بوو؟»

16یوسفیش پێی گوتن: «ئاژەڵە ماڵاتەکانتان بهێنن، منیش لە جیاتی ماڵاتەکانتان نانتان دەدەمێ، ئەگەر زیو تەواو بووە.» 17ئینجا ماڵاتەکانیان بۆ یوسف هێنا، ئەویش نانی پێدان، لە جیاتی ئەسپ و مەڕ و بزن و چێڵ و گوێدرێژەکانیان. ئیتر ئەو ساڵە لە جیاتی هەموو ماڵاتەکانیان نانی دان.

18کە ئەو ساڵە تەواو بوو، بۆ ساڵی دووەم هاتنەوە بۆ لای و پێیان گوت: «لە گەورەمانی ناشارینەوە زیوەکانمان تەواو بوون، ماڵاتەکانیشمان لەلای گەورەمانە، ئیتر هیچ لەپێش گەورەمان نەماوە تەنها لەشمان و زەوییەکەمان نەبێت. 19بۆچی لەپێش چاوت بمرین، خۆمان و زەوییەکەشمان؟ بە نان خۆمان و زەوییەکەمان بکڕە، ئیتر خۆمان و زەوییەکەشمان دەبینە کۆیلەی فیرعەون. تۆویشمان بدەرێ بۆ ئەوەی بژین و نەمرین، با زەوییەکەشمان نەبێتە چۆڵەوانی.»

20یوسفیش هەموو خاکی میسری بۆ فیرعەون کڕی، چونکە هەرچی میسری هەبوو کێڵگەکەی خۆی فرۆشت، لەبەر ئەوەی قاتوقڕییەکە زۆر سەخت بوو لەسەریان. ئیتر خاکەکە بووە هی فیرعەون. 21یوسف خەڵکەکەشی لەم سەری میسرەوە هەتا ئەو سەری بە کۆیلە کرد. 22تەنها زەوی کاهینەکانی نەکڕی، چونکە کاهینەکان لەلایەن فیرعەونەوە بەشە خۆراکیان هەبوو، ئیتر بەشە خۆراکەکەی خۆیان دەخوارد کە فیرعەون دەیدانێ. لەبەر ئەوە زەوییەکەی خۆیان نەفرۆشت.

23ئینجا یوسف بە خەڵکەکەی گوت: «وا ئەمڕۆ خۆتان و زەوییەکەتانم بۆ فیرعەون کڕی، ئەوەش تۆوە بۆ ئێوە هەتا لە زەوی بیچێنن. 24بەڵام کاتێک لە خەرماناندا پێنج یەکی خەرمانەکەتان دەدەنە فیرعەون، چوار بەشەکەی دیکە بۆ خۆتان دەبێت، بۆ بنەتۆ47‏:24 واتە تۆوی چاندن. ‏ و بۆ خۆراکی خۆتان و ئەوانەی لە ماڵەکانتانن و بۆ خۆراکی منداڵەکانتان.»

25ئەوانیش گوتیان: «تۆ ئێمەت بە زیندوویی هێشتەوە، خۆزگە گەورەکەمان لێمان ڕازی بووایە و ببینە کۆیلەی فیرعەون.»

26ئیتر یوسف ئەمەی لەسەر خاکی میسر کردە یاسا، هەتا ئەمڕۆش، پێنج یەکی بەرهەمی کشتوکاڵ بۆ فیرعەونە، تەنها زەوی کاهینەکان نەبێت کە نەبووە هی فیرعەون.

27نەوەی ئیسرائیل لە خاکی میسر لە ناوچەی گۆشەن نیشتەجێ بوو، لەوێ بوونە خاوەن موڵک و گەشەیان کرد، زۆریش زیادیان کرد.

28یاقوب حەڤدە ساڵ لە خاکی میسر ژیانی بردە سەر. هەموو تەمەنی یاقوب بووە سەد و چل و حەوت ساڵ. 29کاتێک ڕۆژانی ئیسرائیل نزیک بووەوە لە مردن، یوسفی کوڕی بانگکرد و پێی گوت: «ئەگەر جێی ڕەزامەندیتم ئەوا دەستت بخەرە ژێر ڕانمەوە و چاکە و وەفاداریم لەگەڵ بکە، لە میسر مەمنێژە، 30بەڵکو کاتێک لەگەڵ باوباپیرانم ڕادەکشێم، لە میسرەوە هەڵمبگرە و لە گۆڕستانی ئەواندا بمنێژە.»

ئەمیش گوتی: «من بەپێی قسەکەی تۆ دەکەم.»

31ئەویش پێی گوت: «سوێندم بۆ بخۆ.» یوسفیش سوێندی بۆ خوارد. ئیسرائیلیش لەسەر قەرەوێڵەکەی کڕنۆشی برد.