Chinese Contemporary Bible (Traditional)

創世記 40:1-23

約瑟解夢

1後來,埃及王的侍酒總管和膳食總管得罪了王, 2王非常憤怒, 3把他們囚禁在護衛長波提乏府內的監牢裡,也就是約瑟被囚的地方。 4護衛長派約瑟去伺候他們。他們在監裡待了一段日子。

5一天晚上,他們倆都做了夢,他們的夢各有不同的意思。 6第二天早上,約瑟過來見他們神情沮喪, 7就問:「你們今天為什麼滿面愁容?」 8他們回答說:「我們都做了夢,可是沒有人給我們解夢。」約瑟說:「解夢的能力不是來自上帝嗎?請你們把夢告訴我。」

9侍酒總管便把自己的夢告訴約瑟,說:「我夢見一棵葡萄樹, 10樹上有三根枝子,枝子發芽開花,結滿了成熟的葡萄。 11我手上拿著法老的酒杯,摘下葡萄,把汁擠在酒杯中,然後遞給法老。」 12約瑟說:「這夢的意思是,三根枝子代表三天, 13三天之內,法老必定釋放你,恢復你侍酒總管的職位。你仍要和從前一樣伺候法老飲酒。 14當你再被重用的時候,請你記得恩待我,在法老面前提及我,救我出獄。 15我是從希伯來人那裡被拐來的,無辜被囚在監。」

16膳食總管見夢解得好,就對約瑟說:「我也做了個夢,我夢見自己頭上頂著三筐白餅, 17最上面的一筐裡放著為法老烤製的各種食物,有鳥來吃筐內的食物。」 18約瑟說:「這夢的意思是,三筐就是三天, 19三天之內,法老必砍下你的頭,把你掛在木頭上,鳥要來吃你的肉。」

20第三天是法老的生日,他宴請文武百官,把侍酒總管和膳食總管從監牢裡提出來, 21恢復了侍酒總管的職位,讓他仍舊伺候自己飲酒, 22卻處死了膳食總管,正應驗了約瑟的話。 23然而,法老的侍酒總管把約瑟忘了。

Kurdi Sorani Standard

پەیدابوون 40:1-23

ساقیی40‏:1 ساقی: شەراب تێکەر.‏ پاشای میسر و نانەواکەی

1دوای ماوەیەک ساقیی پاشای میسر و نانەواکەی هەڵەیان بەرامبەر بە پاشای میسری گەورەیان کرد. 2جا فیرعەون لە دوو کاربەدەستەکەی، واتە لە سەرۆکی ساقییەکان و سەرۆکی نانەواکان تووڕە بوو. 3ئیتر هەردووکیانی خستە ئەو زیندانەی کە لەناو ماڵی سەرۆکی پاسەوانەکان بوو، هەمان ئەو شوێنەی کە یوسفی تێدا زیندانی کرابوو. 4سەرۆکی پاسەوانەکانیش کاروباری ئەوانی بە یوسف سپارد، ئەویش خزمەتی کردن.

ئیتر ماوەیەک لە زیندانەکەدا مانەوە. 5ئینجا ساقیی پاشای میسر و نانەواکەی کە زیندانی کرابوون، هەردووکیان لە یەک شەودا خەونیان بینی. خەوی هەریەکەیان لێکدانەوەیەکی تایبەت بە خۆی هەبوو.

6کاتێک بەیانی یوسف هاتە لایان، هەردووکیانی بە ماتومەلوولی بینی. 7ئەویش پرسیاری لە هەردوو کاربەدەستەکەی فیرعەون کرد کە لەگەڵ خۆی لە زیندانی ماڵی گەورەکەیدان، گوتی: «بۆچی ئەمڕۆ ڕووتان خەمگینە؟»

8وەڵامیان دایەوە: «هەردووکمان خەونمان بینیوە، بەڵام کەس نییە بۆمان لێکبداتەوە.»

یوسفیش پێی گوتن: «ئایا لێکدانەوە هی خودا نییە؟ خەونەکانتانم بۆ بگێڕنەوە.»

9سەرۆکی ساقییەکان خەونەکەی بۆ یوسف گێڕایەوە و گوتی: «لە خەونمدا دار مێوێک لەبەردەمم بوو. 10سێ چڵ بە دار مێوەکەوە بوو، هەرکە چرۆیان کرد، گوڵیان گرت و هێشووەکانیان پێگەیشتن و بوونە ترێ. 11جامەکەی فیرعەونیشم بەدەستەوە بوو، ترێیەکەم هێنا و گوشیمە ناو جامەکەی فیرعەون و جامەکەم دایە دەستی.»

12یوسفیش پێی گوت: «ئەمە لێکدانەوەکەیەتی: سێ چڵەکە سێ ڕۆژن. 13لە ماوەی سێ ڕۆژیشدا، فیرعەون سەرت بەرز دەکات و دەتگەڕێنێتەوە شوێنەکەی خۆت. جامەکەی فیرعەونیش دەدەیتەوە دەست خۆی، هەروەک جاری جاران کە ساقی بوویت. 14بەڵام کاتێک هەموو شتێکت بە باشی بەرەو پێش چوو، منت بێتەوە یاد، چاکەیەکم لەگەڵ بکە و لەلای فیرعەون ناوم بهێنە و لەم زیندانە دەرمبهێنە. 15من لە خاکی عیبرانییەکانەوە دزراوم و لێرەش بێ ئەوەی هیچم کردبێت خراومەتە زیندانەوە.»

16کە سەرۆکی نانەواکان بینی باشی لێکدایەوە، بە یوسفی گوت: «منیش لە خەونمدا سێ سەبەتە نانی سپی لەسەر سەرم بوو. 17سەبەتەکەی سەرەوەیان هەموو جۆرە خواردنێکی فیرعەونی تێدابوو لەوانەی نانەوا دروستیان دەکات، بەڵام باڵندەکان لەسەر سەبەتەکەی سەر سەرمەوە دەیانخوارد.»

18یوسفیش وەڵامی دایەوە: «ئەمە لێکدانەوەکەیەتی: سێ سەبەتەکە سێ ڕۆژن. 19لە ماوەی سێ ڕۆژیشدا، فیرعەون سەرت لێدەکاتەوە و تەرمەکەت لە داردا دەدات و باڵندەش گۆشتەکەت دەخۆن.»

20ئەوە بوو لە ڕۆژی سێیەم کە ڕۆژی لەدایکبوونی فیرعەون بوو، فیرعەون خوانێکی بۆ هەموو دەستوپێوەندەکانی سازکرد. سەری سەرۆکی ساقییەکان و سەری سەرۆکی نانەواکانی لەنێو دەستوپێوەندەکانی بڵند کرد. 21سەرۆکی ساقییەکانی گەڕاندەوە بۆ مەیگێڕییەکەی خۆی، ئەویش جامی دایەوە دەستی فیرعەون. 22بەڵام سەرۆکی نانەواکانی لە دار دا، وەک چۆن یوسف بۆی لێکدابوونەوە.

23سەرۆکی ساقییەکانیش یوسفی بیر نەکەوتەوە، بەڵکو لە یادی کرد.