Chinese Contemporary Bible (Traditional)

創世記 28:1-22

1以撒雅各叫來,給他祝福,又囑咐他說:「你不要娶迦南的女子為妻。 2馬上去巴旦·亞蘭,到你外祖父彼土利家,在你舅父拉班的女兒中選一個做妻子。 3願全能的上帝賜福給你,使你的子孫眾多,成為許多民族。 4願上帝把賜給亞伯拉罕的福氣賜給你和你的後代,讓你承受你寄居之地為產業,就是上帝賜給亞伯拉罕的地方。」 5以撒雅各前往巴旦·亞蘭,去亞蘭人彼土利的兒子拉班那裡。拉班雅各以掃的舅父。

6以掃看見父親給雅各祝福,讓他到巴旦·亞蘭娶妻,叮囑他不要娶迦南的女子, 7又看見雅各聽從父母到巴旦·亞蘭去了, 8就知道父親以撒不喜歡迦南的女子。 9他便到亞伯拉罕的兒子以實瑪利那裡,娶了以實瑪利的女兒、尼拜約的妹妹瑪哈拉為妻。他娶瑪哈拉以前已經有兩個妻子了。

雅各的夢

10雅各離開別示巴,前往哈蘭11到了一個地方,太陽已經下山,他便在那裡過夜。他枕著一塊石頭睡覺, 12夢中看見有個梯子立在地上,直通到天上,梯子上有上帝的天使上上下下。 13耶和華站在梯子上28·13 在梯子上」或譯「在他旁邊」。雅各說:「我是耶和華,是你祖父亞伯拉罕的上帝,也是以撒的上帝。我要把你現在躺臥的地方賜給你和你的後代。 14你的後代必多如地上的塵沙,遍佈四方,地上萬族必因你和你的後代而蒙福。 15我與你同在,無論你去哪裡,我都會保護你,領你返回這片土地。我必實現對你的應許,決不離棄你。」

16雅各一覺醒來,說:「耶和華居然在這裡,我卻不知道。」 17他就害怕起來,說:「這地方何等可畏!這裡是上帝的家,是通天的大門。」

18雅各清早起來,把枕的那塊石頭立成柱子作記號,在上面澆上油。 19他稱那地方為伯特利28·19 伯特利」意思是「上帝的家」。,那地方以前叫路斯20雅各許願說:「如果上帝與我同在,在路上保護我,供給我衣食, 21帶領我平安地回到父親的家,我就一定敬奉耶和華為我的上帝。 22我立為柱子的這塊石頭必成為上帝的殿。凡你賜給我的,我必把十分之一獻給你。」

Kurdi Sorani Standard

پەیدابوون 28:1-22

1ئیسحاق یاقوبی بانگکرد و داوای بەرەکەتی بۆ کرد، فەرمانی پێدا و پێی گوت: «لەگەڵ کچی کەنعانییەکان هاوسەرگیری مەکە. 2هەستە بڕۆ بۆ پەدان ئارام28‏:2 ‏واتە باکووری ڕۆژئاوایی میسۆپۆتامیا.‏ بۆ ماڵی بتوئێلی باوکی دایکت، لەوێ لە کچەکانی لابانی برای دایکت ژنێک بۆ خۆت بخوازە. 3با خودای هەرە بە توانا بەرەکەتدار و بەردار و زۆرت بکات، هەتا ببیتە کۆمەڵێک گەل. 4بەرەکەتی ئیبراهیمت دەداتێ28‏:4 مەبەست ئەو بەرەکەتەیە کە خودا دابوویە ئیبراهیم.‏، بۆ خۆت و نەوەکەت لەگەڵتدا، لەو زەوییەی ئێستا ئاوارەیت دەبیتە میراتگری، ئەوەی خودا دایە ئیبراهیم.» 5ئیتر ئیسحاق یاقوبی نارد، ئەویش چوو بۆ پەدان ئارام بۆ لای لابانی کوڕی بتوئێلی ئارامی، برای ڕڤقەی دایکی یاقوب و عیسۆ.

6عیسۆش بینی ئیسحاق داوای بەرەکەتی بۆ یاقوب کرد و ناردییە پەدان ئارام هەتا لەوێ ژنێک بهێنێت، کاتێک داوای بەرەکەتی بۆ کرد و فەرمانی پێدا، پێی گوت: «لە کچانی کەنعان ژن نەخوازیت.» 7یاقوبیش گوێڕایەڵی دایک و باوکی بوو، چوو بۆ پەدان ئارام. 8عیسۆ بینی کە لەپێش چاوی ئیسحاقی باوکی، کچانی کەنعانیان بەدکردەوەن. 9ئینجا چوو بۆ لای ئیسماعیل و ماحەلەتی خوشکی نەبایۆتی کچی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراهیمی خواست، بەسەر ژنەکانی دیکەیدا.

خەونی یاقوب لە بێت‌ئێل

10یاقوب بیری شابەعی بەجێهێشت و بەرەو حەڕان ڕۆیشت. 11ئیتر ڕێی کەوتە شوێنێک و لەوێ مایەوە، چونکە خۆر ئاواببوو. بەردێکیشی لە بەردەکانی ئەو شوێنە هێنا و خستییە ژێر سەری، لەو شوێنەدا ڕاکشا. 12خەونێکی بینی، لەم خەونە پێپلیکانەیەک لەسەر زەوی ڕاگیراوە و سەریشی لە ئاسمان دەدات. بینی فریشتەکانی خوداش پێیدا سەردەکەون و دێنە خوارەوە. 13وا یەزدان وەستاوە و دەفەرموێت: «من یەزدانم، خودای ئیبراهیمی باوکت و خودای ئیسحاق. ئەو زەوییەی لەسەری ڕاکشاویت دەیدەمە خۆت و نەوەکەت. 14نەوەکەت وەک خۆڵی زەوی دەبێت، بەرەو ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات و باکوور و باشوور بڵاو دەبیتەوە. هەموو هۆزەکانی زەویش لە ڕێگەی تۆ و نەوەی تۆوە بەرەکەتدار دەبن. 15من لەگەڵتدام و بۆ هەر لایەک بچیت دەتپارێزم، دەشتگەڕێنمەوە بۆ ئەم خاکە، چونکە وازت لێ ناهێنم هەتا ئەوە ئەنجام نەدەم کە پێم فەرموویت.»

16یاقوب لە خەونەکەی بەئاگا هات، گوتی: «بێگومان یەزدان لەم شوێنەیە، منیش نەمزانی!» 17ترسیش دایگرت و گوتی: «ئەم شوێنە چەند ترسناکە! ئەمە هیچی دیکە نییە ماڵی خودا نەبێت، ئەمەش دەروازەی ئاسمانە.»

18یاقوب بەیانی زوو لە خەو هەستا و ئەو بەردەی هێنا کە لەژێر سەری خۆی داینابوو بە ستوونی ڕاگیری کرد و زەیتی بەسەردا کرد. 19ئەو شوێنەشی ناونا بێت‌ئێل28‏:19 واتە ماڵی خودا. بڕوانە 12‏:8.‏. بەڵام پێشتر شارەکە ناوی لوز بوو.

20یاقوب نەزرێکیشی نەزر کرد28‏:20 نەزر: داوا لە خودا دەکرێت بۆ ئەنجامدانی کارێک و پابەند دەکرێت بە مەرجێکەوە. ئەگەر خودا ئەو کارە بکات، ئەوا دەرئەنجام ئەمیش ئەو کارە ئەنجام دەدات کە پێیەوە پابەندی کردووە. بڕوانە سەرژمێری 21‏:2.‏ و گوتی: «ئەگەر خودا لەگەڵ من بێت و لەم ڕێگایە بمپارێزێت کە پێیدا دەڕۆم و نانی دامێ بیخۆم و جلوبەرگیش بیپۆشم، 21بە سەلامەتیش گەڕامەوە لای ماڵی باوکم، ئەوا یەزدان دەبێتە خودای من. 22ئەم بەردەش کە بە ستوونی ڕاگیرم کردووە، دەبێتە ماڵی خودا28‏:22 شوێنی خواپەرستی.‏ و هەرچییەکیشم پێ ببەخشیت ئەوا دەیەکی لێ دەبەخشم.»