Chinese Contemporary Bible (Traditional)

利未記 1:1-17

獻燔祭的條例

1耶和華在會幕裡呼喚摩西,對他說: 2「你把以下條例告訴以色列人。

「如果你們有人獻祭給耶和華,要用牛羊作祭物。 3如果用牛作燔祭,必須用毫無殘疾的公牛,在會幕門口獻上,便可蒙耶和華悅納。 4獻祭者要把手放在牛頭上,所獻的燔祭便蒙悅納,為他贖罪。 5他要在耶和華面前宰牛,然後祭司——亞倫的子孫要把牛血灑在會幕門口的祭壇四周。 6獻祭者要剝掉牛皮,把牛切成塊。 7祭司——亞倫的子孫要在祭壇上生火,把木柴擺在火上, 8然後將肉塊、頭顱和脂肪都擺在祭壇燃燒的木柴上。 9獻祭者要用水洗淨牛的內臟和腿。祭司要把這一切都放在壇上焚燒。這是燔祭,是蒙耶和華悅納的馨香火祭。

10「如果用綿羊或山羊作燔祭,必須用毫無殘疾的公羊。 11獻祭者要在祭壇北面,在耶和華面前宰羊。祭司——亞倫的子孫要把羊血灑在祭壇四周。 12獻祭者將羊切成塊後,祭司要把肉塊、頭顱和脂肪擺在祭壇燃燒的木柴上。 13獻祭者要用水洗淨羊的內臟和腿。祭司要把這一切都放在壇上焚燒。這是燔祭,是蒙耶和華悅納的馨香火祭。

14「如果有人用鳥作燔祭,要用斑鳩或雛鴿。 15祭司要把鳥帶到祭壇前,擰下鳥頭,放在祭壇上焚燒;要在祭壇旁放盡鳥血; 16要除掉鳥的嗉子和羽毛,丟在祭壇東邊倒灰的地方。 17祭司要抓著兩個翅膀把鳥撕開,但不可撕斷,然後把鳥放在壇上焚燒。這是燔祭,是蒙耶和華悅納的馨香火祭。

Kurdi Sorani Standard

لێڤییەکان 1:1-17

قوربانی سووتاندن

1یەزدان موسای بانگکرد و لە چادری چاوپێکەوتن قسەی لەگەڵ کرد و فەرمووی: 2«لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”کاتێک یەکێک لە ئێوە قوربانییەکی لە ئاژەڵ بۆ یەزدان پێشکەش کرد، لە گاگەل و لە مێگەل قوربانییەکانتان پێشکەش بکەن.

3«”ئەگەر قوربانییەکەی قوربانی سووتاندن1‏:3 قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبەشی (بڕوانە بەشی 3) بەردەوام پێشکەش دەکران، هەموو ڕۆژێک، دووپاتکردنەوە و یادکردنەوەی ئامادەبوونی یەزدان بوو لەگەڵ گەلەکەی. بەڵام تایبەتمەندێتی قوربانی سووتاندن لەوەدا بوو، کە هەموو قوربانییەکە پێشکەش بە یەزدان دەکرا.‏ لە گاگەل بێت، ئەوا نێری ساغ پێشکەش دەکات و دەیهێنێتە لای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن، بۆ ئەوەی مایەی ڕەزامەندی یەزدان بێت، 4دەستی لەسەر سەری قوربانی سووتاندنەکە دادەنێت و بۆ کەفارەتی1‏:4 ئەم قوربانییەی کە تووڕەیی خودا لادەدات.‏ لێی وەردەگیرێت. 5جوانەگاکەش1‏:5 لەو کاتەوە گوێرەکەی نێر لە شیر دەبڕدرێتەوە پێ دەڵێن (نۆبەن) یان (جوانەگا).‏ لەبەردەم یەزدان سەردەبڕێت، نەوەی هارون کە کاهینەکانن، خوێنەکە دەهێنن و بەسەر هەموو لایەکی ئەو قوربانگایەدا دەیپرژێنن کە لەلای دەروازەکەی چادری چاوپێکەوتنە. 6قوربانی سووتاندنەکە کەوڵ دەکات و پارچەپارچەی دەکات، 7نەوەی هارونی کاهین ئاگرێک لەسەر قوربانگاکە دەکەنەوە و دار لەسەر ئاگرەکە ڕێک دەخەن. 8نەوەی هارونیش کە کاهینەکانن پارچەکانی لەگەڵ سەرەکەی و ئەو پیوەی1‏:8 پیوەکەی: واتە بەزەکەی.‏ لەسەر دارەکانی سەر ئاگری سەر قوربانگاکەیە ڕێکی دەخەن. 9هەناو و قاچەکانی بە ئاو دەشۆن و کاهینەکە هەموویان لەسەر قوربانگاکە دەسووتێنێت. قوربانی سووتاندنە، قوربانی بە ئاگرە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە.1‏:9 قوربانی سووتاندن دیارییەکی بەردەوام بوو بۆ یەزدان، کە لە مێژوودا پێی دەگوترا خواردنە بۆ یەزدان، بۆ بۆنکردن و خواردن. هەرچەندە لە ڕاستیدا ئەمەش بە شێوەیەکی بڵاو ناسراو بووە وەک دانانی سیفەتەکانی مرۆڤ بۆ خودا. بڕوانە زەبوورەکان 50‏:7‏-15.‏

10«”ئەگەر قوربانییەکەی لە ماڵات بوو، بەران یان گیسک، قوربانی سووتاندن بوو، ئەوا نێر و ساغ پێشکەش دەکات. 11لەلای قوربانگاکە ئەوەی بەلای باکوورە لەبەردەم یەزدان سەری دەبڕێت. نەوەی هارونیش کە کاهینەکانن خوێنەکەی بەسەر هەموو لایەکی قوربانگاکەدا دەپرژێنن. 12پارچەپارچەی دەکات و لەگەڵ سەرەکەی و پیوەکەی، کاهینەکەش لەسەر دارەکانی سەر ئاگری سەر قوربانگاکە ڕێکی دەخات. 13هەناو و قاچەکانی بە ئاو دەشوات و کاهینەکە هەموویان پێشکەش دەکات و لەسەر قوربانگاکە ئاگریان تێبەردەدات. ئەوەش قوربانی سووتاندنە، قوربانی بە ئاگرە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە.

14«”ئەگەر قوربانییەکەشی بۆ یەزدان لە باڵندە بێت و قوربانی سووتاندن بێت، ئەوا قوربانییەکەی لە کوکوختی یان لە بێچووە کۆتر پێشکەش دەکات. 15کاهینەکەش بۆ قوربانگاکەی دەهێنێت و سەری دەقرتێنێت، لەسەر قوربانگاکە ئاگر دەکاتەوە، خوێنەکەی لەسەر لێواری قوربانگاکە دەگوشێت. 16چیکڵدانەکەی1‏:16 چیکڵدان: جیقڵدان.‏ بەوەش کە لەناویەتی لێیدەکاتەوە و فڕێیدەداتە لای ڕۆژهەڵاتی قوربانگاکە بۆ شوێنی خۆڵەمێشەکە. 17لەنێوان باڵەکانیەوە کەرتی دەکات، تەواو لێکی ناکاتەوە، ئینجا کاهینەکە لەسەر قوربانگا لەسەر ئەو دارانەی لەسەر ئاگرەکەیە دەیسووتێنێت، قوربانی سووتاندنە، قوربانی بە ئاگرە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە.