Chinese Contemporary Bible (Traditional)

列王紀下 1:1-18

耶和華責備亞哈謝

1亞哈死後,摩押背叛以色列2一天,亞哈謝撒瑪利亞王宮的樓臺上掉下來,受了傷,就派使者去求問以革倫的神明巴力·西蔔,看自己能否痊癒。 3耶和華的天使對提斯比以利亞說:「你去截住撒瑪利亞王的使者,對他們說,『你們為什麼去求問以革倫的神明巴力·西蔔?難道以色列沒有上帝嗎?』 4因此耶和華說,『亞哈謝再也不能下床了,他必定死。』」以利亞就去了。

5以利亞將天使的話告訴王的使者後,他們便回去見王。王問他們:「你們為什麼這麼快就回來了?」 6他們答道:「有一個人在路上截住我們,要我們回來告訴你,耶和華對你說,『你差人去求問以革倫的神明巴力·西蔔,是因為以色列沒有上帝嗎?因此,你再也不能下床了,你必定死。』」 7王又問他們:「在路上截住你們、對你們說這些話的,是什麼樣的人?」 8他們答道:「那人身穿毛皮衣服,腰束皮帶。」王說:「他是提斯比以利亞。」

9於是,王派一個五十夫長率領五十人去找以利亞。那時,以利亞正坐在山頂上。五十夫長到了那裡,對他說:「上帝的僕人啊,王命令你下來。」 10以利亞說:「我若是上帝的僕人,願火從天降下燒死你和你的五十個部下。」火立刻從天降下,燒死了五十夫長和他的五十個部下。 11亞哈謝王又派一個五十夫長率領五十人去以利亞那裡,五十夫長對以利亞說:「上帝的僕人啊,王命令你馬上下來。」 12以利亞說:「我若是上帝的僕人,願火從天降下,燒死你和你的五十個部下。」上帝的火從天降下,燒死了五十夫長和他的五十個部下。

13王再次派一個五十夫長率領五十人前去。五十夫長上去,雙膝跪在以利亞面前,哀求道:「上帝的僕人啊,求你饒了我和你的五十名僕人的性命。 14前兩個五十夫長和他們的部下都被天上降下的火燒死了,現在求你饒我一命!」 15耶和華的天使對以利亞說:「不要害怕,跟他去吧!」以利亞就起來跟他去見王。 16以利亞對王說:「耶和華說,『你差人去求問以革倫的神明巴力·西蔔,是因為以色列沒有上帝可以求問嗎?因此,你再也不能下床了,你必定死。』」

17亞哈謝果然死了,正如耶和華藉以利亞所說的。他沒有兒子,他兄弟約蘭繼位,那年是猶大約沙法的兒子約蘭執政第二年。 18亞哈謝其他的事都記在以色列的列王史上。

Kurdi Sorani Standard

دووەم پاشایان 1:1-18

حوکمدانی ئەحەزیا لەلایەن یەزدانەوە

1پاش مردنی ئەحاڤ، مۆئاب لە ئیسرائیل یاخی بوو. 2ئەحەزیاش لە پەنجەرەی ژووری سەرەوەی کۆشکەکەی لە سامیرە کەوتە خوارەوە و بریندار بوو، چەند نێردراوێکی نارد و پێی گوتن: «بڕۆن پرسیار لە بەعل‌زەبوبی خوداوەندی عەقرۆن بکەن، ئایا لەم بریندارییەم چاک دەبمەوە؟»

3فریشتەی یەزدانیش بە ئەلیاسی تیشبی فەرموو: «هەستە سەربکەوە بۆ بینینی نێردراوەکانی پاشای سامیرە و پێیان بڵێ: ”ئایا لەبەر ئەوەی کە لە ئیسرائیل خودا نییە، ئێوە دەچن پرسیار لە بەعل‌زەبوبی خوداوەندی عەقرۆن دەکەن؟“ 4لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”لەسەر ئەو نوێنە هەڵناستیتەوە کە لەسەری ڕاکشاویت، بە دڵنیاییەوە دەمریت!“» ئینجا ئەلیاس ڕۆیشت.

5کاتێک نێردراوەکان گەڕانەوە لای پاشا، پاشا لێی پرسین: «بۆچی گەڕانەوە؟»

6ئەوانیش وەڵامیان دایەوە: «پیاوێک بەرەوپیرمان هات، پێی گوتین: ”بڕۆن و بگەڕێنەوە بۆ لای ئەو پاشایەی کە ئێوەی ناردووە و پێی بڵێن، ’یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئایا لەبەر ئەوەی کە لە ئیسرائیل خودا نییە، ئێوە دەچن پرسیار لە بەعل‌زەبوبی خوداوەندی عەقرۆن دەکەن؟ لەسەر ئەو نوێنە هەڵناستیتەوە کە لەسەری ڕاکشاویت، بە دڵنیاییەوە دەمریت!‘“»

7پاشا لێی پرسین: «ئەو پیاوەی بەرەوپیرتان هات و ئەم قسانەی پێ گوتن، شێوەی چۆن بوو؟»

8ئەوانیش وەڵامیان دایەوە: «پیاوێکی تووکن بوو، پشتێنێکی چەرمیشی لە کەمەری بەستبوو.»

ئەویش گوتی: «ئەوە ئەلیاسی تیشبییە.»

9ئینجا فەرماندەیەکی لەگەڵ پەنجا سەربازەکەی ناردە لای ئەلیاس، ئەویش چوو بۆ لای ئەلیاس و بینی وا لەسەر لووتکەی کێوێک دانیشتووە، پێی گوت: «ئەی پیاوی خودا، پاشا دەڵێت، ”وەرە خوارەوە!“»

10ئەلیاسیش وەڵامی فەرماندەکەی دایەوە: «ئەگەر من پیاوی خودام، با ئاگر لە ئاسمانەوە بێتە خوارەوە و خۆت و پەنجا پیاوەکەت بسووتێنێت!» ئینجا ئاگر لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە و خۆی و پەنجا پیاوەکەی سووتاند.

11دیسان فەرماندەیەکی دیکەی بە پەنجا سەربازەکەیەوە ناردە لای ئەلیاس، پێی گوت: «ئەی پیاوی خودا، پاشا دەڵێت: ”پەلە بکە و وەرە خوارەوە!“»

12ئەلیاسیش وەڵامی دایەوە و پێی گوتن: «ئەگەر من پیاوی خودام، با ئاگر لە ئاسمانەوە بێتە خوارەوە و خۆت و پەنجا پیاوەکەت بسووتێنێت!» ئینجا ئاگری خودا لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە و خۆی و پەنجا پیاوەکەی سووتاند.

13بۆ جاری سێیەم فەرماندەیەکی لەگەڵ پەنجا سەربازەکەی نارد. فەرماندەکەی سێیەم سەرکەوت و چوو لەبەردەم ئەلیاس کەوتە سەر چۆک و لێی پاڕایەوە، پێی گوت: «ئەی پیاوی خودا، با ژیانی خۆم و ژیانی ئەم پەنجا خزمەتکارەت لەبەرچاو بەهادار بێت. 14ببینە، ئاگر لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە و دوو فەرماندەکەی یەکەمی لەگەڵ سەربازەکانیان سووتاند. بەڵام ئێستا با ژیانی من لەبەرچاوت بەهادار بێت!»

15ئینجا فریشتەی یەزدان بە ئەلیاسی فەرموو: «لەگەڵی بڕۆ خوارەوە، لێی مەترسە.» ئەویش هەستا و لەگەڵی چووە خوارەوە بۆ لای پاشا.

16بە پاشای گوت: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: لەبەر ئەوەی نێردراوت نارد هەتا پرسیار لە بەعل‌زەبوبی خوداوەندی عەقرۆن بکەن، ئایا لە ئیسرائیل خودا نییە هەتا پرس بەو بکەیت؟ لەبەر ئەمە لەسەر ئەو نوێنە هەڵناستیتەوە کە لەسەری ڕاکشاویت، بە دڵنیاییەوە دەمریت!» 17ئینجا پاشا مرد، بەپێی فەرمایشتی یەزدان لە ڕێگەی ئەلیاسەوە.

لەبەر ئەوەی ئەحەزیا کوڕی نەبوو، یۆرام لە جێی ئەو بوو بە پاشا، لە ساڵی دووەمی پاشایەتی یەهۆرامی کوڕی یەهۆشافاتی پاشای یەهودا. 18ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی ئەحەزیا و ئەوەی کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون.