Chinese Contemporary Bible (Traditional)

以斯帖記 1:1-22

亞哈隨魯王大宴群臣

1亞哈隨魯在位期間,統治從印度古實的一百二十七個省。 2亞哈隨魯王在書珊城登基, 3他在執政第三年大宴群臣,波斯瑪代的將領、各省的貴族和大臣都在場。 4整整一百八十天,他展示自己帝國的財富和王權的威榮。 5之後,他又一連七天在御花園宴請書珊城裡所有的居民,無論尊卑。 6御花園裡有白色的棉帳和藍色的彩帳,用細麻繩和紫色繩繫在大理石柱的銀環上。有金銀製成的床榻擺在各色斑岩、大理石、珍珠貝殼及其他貴重石頭鋪成的地上。 7飲酒用的是各式各樣的金器皿,御酒大量供應,足顯王的慷慨。 8喝酒有個規矩,不許勉強人,因為王吩咐過宮裡所有的侍從,招待各人要隨其所願。 9瓦實提王后也在亞哈隨魯王的宮裡設宴招待女賓。

瓦實提王后被廢

10第七天,亞哈隨魯王喝得心中暢快,就吩咐在王身邊服侍的米戶幔比斯他哈波拿比革他亞拔他西達甲迦七位太監, 11去請瓦實提王后戴著后冠到王面前,向百姓和官員展現她的美貌,因為她非常美麗。 12瓦實提王后違抗太監所傳的諭旨,拒絕前來,王非常生氣,怒火中燒。

13王有事習慣徵求通曉律例和法則之人的意見,於是他去問精通時務的哲士。 14那時,靠近王的有甲示拿示達押瑪他他施斯米力瑪西拿米姆干七位波斯瑪代的大臣,他們常見王的面,在國中身居高位。 15王問他們:「瓦實提王后違抗太監所傳的諭旨,按律該如何處置她?」

16米姆干當著王和大臣們的面說:「瓦實提王后不但冒犯了王,而且有害於舉國的臣民。 17因為王后的事必傳到所有婦女的耳中,致使她們藐視自己的丈夫,因為她們會說,『亞哈隨魯王請瓦實提王后到他面前,她卻不去。』 18今天,波斯瑪代的貴婦聽到王后這事,也會如此對待王的大臣,藐視和惱怒之事必層出不窮。 19王若願意,就請降旨不准瓦實提再到王面前,把她王后的位分賜給比她更好的女子,並將此諭旨寫入波斯瑪代的律法,永不更改。 20王的諭旨傳遍王遼闊的國境後,所有的婦女,無論丈夫貴賤,都必尊重他們。」

21王和大臣們都贊同米姆干的建議,王便依照他的建議, 22用各省的文字和各族的語言寫諭旨,通告各省,丈夫要做一家之主,說話有權柄。

Kurdi Sorani Standard

ئەستێر 1:1-22

لابردنی ڤەشتیی شاژن

1ئەم ڕووداوانە لە سەردەمی پاشایەتی ئەحەشوێرۆش بوو، ئەو ئەحەشوێرۆشەی کە لە هیندستانەوە هەتا کوش1‏:1 هەرێمێک بوو لە سەرووی ڕووباری نیل.‏ فەرمانڕەوایەتی سەد و بیست و حەوت هەرێمی دەکرد. 2لەو کاتەدا ئەحەشوێرۆشی پاشا لەسەر تەختی پاشایەتییەکەی دادەنیشت کە لە قەڵای شوش بوو. 3لە ساڵی سێیەمی پاشایەتییەکەی، خوانێکی سازکرد بۆ هەموو سەرکردە و کاربەدەستەکانی. سەرکردەکانی سوپای فارس و ماد و میر و فەرمانڕەوای هەرێمەکان تێیدا ئامادە بوون.

4ماوەی سەد و هەشتا ڕۆژ پاشا دەوڵەمەندیی و بێ هاوتایی پاشایەتییەکەی و شکۆ و مەزنیی خۆی نیشان دا. 5پاش تێپەڕینی ئەو ماوەیە، پاشا بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ خوانێکی بۆ هەموو چین و توێژێکی خەڵک سازکرد، ئەوانەی لە قەڵای شوش دەژیان، لە باخچەی داخراوی کۆشکی پاشا. 6گۆڕەپانەکە بە پەردەی سپی و مۆری کەتان ڕازێنرابووەوە، بە گوریسی کەتانی سپی و گوریسی قوماشی ئەرخەوانی لەناو بازنەی زیو هەڵواسرابوو، لەسەر کۆڵەکەی مەڕمەڕ. سەکۆیەکان لە زێڕ و زیو دروستکرابوون، زەوییەکە بە بەردی حەلان و مەڕمەڕ و دوڕ و بەردی گرانبەها شۆستەی بۆ دروستکرابوو. 7خواردنەوەش بە جامی زێڕینی جۆراوجۆر پێشکەش دەکرا، شەرابی شاهانەش بەقەد بەخشندەیی پاشا زۆر بوو. 8پاشا فەرمانی بە لێپرسراوانی کۆشک کرد کەس گلەیی لە خواردنەوە نەبێت، هەرکەسە بەگوێرەی ویستی خۆی بێت.

9هەروەها ڤەشتیی شاژنیش لە کۆشکی شاهانەی ئەحەشوێرۆشی پاشا خوانێکی بۆ ئافرەتان سازکرد.

10لە ڕۆژی حەوتەم کاتێک ئەحەشوێرۆشی پاشا بە شەراب مەست بوو، فەرمانی کرد بەو حەوت کاربەدەستەی1‏:10 کاربەدەستێکی تایبەت بووە و خەسێنراوە.‏ کە خزمەتیان دەکرد، واتە مێهومان و بیزتا و حەرڤۆنا و بیگتا و ئەڤەگتا و زێتەر و کەرکەس، 11کە ڤەشتیی شاژن بە تاجی شاهانەکەوە بهێنن بۆ بەردەم پاشا، بۆ ئەوەی جوانییەکەی پیشانی گەل و سەرکردەکان بدرێت، چونکە ڕوخساری جوان بوو. 12بەڵام کاتێک کاربەدەستەکان فەرمانەکەی پاشایان پێ ڕاگەیاند، ڤەشتیی شاژن ڕازی نەبوو بێت. لەبەر ئەوە پاشا زۆر ڕقی هەستا و لە تووڕەیی خۆیدا گڕی گرت.

13نەریتی پاشا وا بوو ڕاوێژ بە شارەزایانی یاسا و دادوەری بکات. ئیتر پاشا پرسی بەو دانایانە کرد کە شارەزای ڕۆژگارن، 14ئەوانەی لێی نزیک بوون ئەمانە بوون: کەرشەنا، شیتار، ئەدماتا، تەرشیش، مەرەس، مەرسەنا، مەموخان، کە حەوت سەرکردەی فارس و مادی بوون و هەمیشە چاویان بە پاشا دەکەوت، بەرزترین پلە و پایەیان هەبوو لە پاشایەتییەکەدا.

15پاشا پرسیاری کرد: «بەپێی یاسا چی لە شاژنە ڤەشتی بکرێت؟ لەبەر ئەوەی گوێڕایەڵی ئەو فەرمانەی ئەحەشوێرۆشی پاشای نەبوو کە کاربەدەستەکان پێیان ڕاگەیاند.»

16مەموخان لەبەردەم پاشا و سەرکردەکان گوتی: «شاژنە ڤەشتی بە تەنها هەڵەی دەرهەق بە پاشا نەکردووە، بەڵکو دەرهەق بە هەموو سەرکردەکان و هەموو ئەو گەلانەی کە لە هەرێمەکانی ئەحەشوێرۆش پاشادان، 17چونکە هەواڵی شاژن بە هەموو ژنەکان دەگاتەوە و بەو شێوەیە بێزیان لە مێردەکانیان دەبێتەوە، دەگوترێت: ”ئەحەشوێرۆشی پاشا فەرمانی دا شاژنە ڤەشتی بهێننە بەردەمی، کەچی ئەو نەهاتووە.“ 18هەروەها هەر ئەمڕۆ خانمەکانی فارس و مادی کە هەواڵی شاژنیان پێ گەیشتووەتەوە هەمان شت بە هەموو سەرکردەکانی پاشا دەڵێن، بەمەش بێزلێبوونەوە و تووڕەیی بڵاو دەبێتەوە.

19«لەبەر ئەوە ئەگەر پاشا پێی خۆشە، با بڕیارێکی شاهانە لەلای خۆیەوە دەربکات و بڕیارەکە لە یاساکانی فارس و مادی بنووسرێت بۆ ئەوەی دەستکاری نەکرێت، بەوەی کە نابێت چیتر ڤەشتی بێتە بەردەم ئەحەشوێرۆش پاشا. پاشاش پلەی شاژنیێتی بە یەکێکی چاکتر لەو بدات. 20بەو شێوەیە فەرمانەکەی پاشا لەناو هەموو شانشینە مەزنەکە ڕادەگەیەنرێت، هەموو ژنانیش بە ڕێزەوە هەڵسوکەوت لەگەڵ مێردەکانیان دەکەن، لە گەورەیانەوە هەتا بچووکیان.»

21پاشا و سەرکردەکان ئەو قسەیەیان پێ باش بوو، پاشا بەپێی قسەکەی مەموخانی کرد. 22نامەی بۆ هەموو هەرێمەکان و هەموو گەلەکانی پاشایەتییەکەی نارد، هەریەکە و بە زمان و ڕێنووسی خۆیان و ڕایگەیاند کە دەبێت هەموو پیاوێک گەورەی ماڵەکەی خۆی بێت و بە زمانی نەتەوەکەی خۆی ئەم بڕیارە ڕابگەیەنێت.