马太福音 7 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

马太福音 7:1-29

责人先责己

1“不要论断别人,免得你们被论断。 2因为你们怎样论断别人,也必照样被论断;你们用什么尺度衡量别人,也要用什么尺度衡量你们。 3为什么你只看见你弟兄眼中的小刺,却看不见自己眼中的大梁呢? 4既然你自己眼中有大梁,又怎么能对弟兄说‘让我除去你眼中的小刺’呢? 5你这伪君子啊!要先除掉自己眼中的大梁,才能看得清楚,好清除弟兄眼中的小刺。

6“不要把圣物给狗,免得狗转过头来咬你们,也不要把珍珠丢在猪前,免得猪践踏了珍珠。

祈求、寻找、叩门

7“祈求,就会给你们;寻找,就会寻见;叩门,就会给你们开门。 8因为凡祈求的,就得到;寻找的,就寻见;叩门的,就给他开门。

9“你们做父亲的,谁会在儿子要饼时给他石头, 10要鱼时给他毒蛇呢? 11你们虽然邪恶,尚且知道把好东西给儿女,你们的天父岂不更要把好东西赐给求祂的人吗?

12“所以,你们希望人怎样待你们,就要怎样待人,这是律法和先知的教导。

辨别与抉择

13“你们要进窄门,因为通向灭亡的门大,路宽,进去的人也多; 14但通向永生的门小,路窄,找到的人也少。

15“你们要提防假先知,他们披着羊皮到你们当中,骨子里却是凶残的狼。 16你们可以凭他们结的果子认出他们。荆棘怎能结出葡萄呢?蒺藜怎能长出无花果呢? 17同样,好树结好果子,坏树结坏果子; 18好树结不出坏果子,坏树也结不出好果子。 19凡不结好果子的树,都要被砍下来丢在火里。 20因此,你们可以凭他们结的果子认出他们。 21并不是所有称呼我‘主啊,主啊’的人都能进天国,只有遵行我天父旨意的人才能进去。 22在审判那天,很多人会对我说,‘主啊,主啊,我们不是奉你的名传道,奉你的名赶鬼,奉你的名行了许多神迹吗?’ 23我会清楚地告诉他们,‘我从来不认识你们,你们这些作恶的人走开!’

两种盖房子的人

24“所以,凡听了我的这些话就去行的人,就像聪明人把房子建在磐石上。 25任由风吹雨打、洪水冲击,房子仍屹立不倒,因为它建基在磐石上。 26凡听了我这些话不去行的,就像愚昧人把房子建在沙土上。 27遇到风吹雨打、洪水冲击,房子就倒塌了,而且倒塌得很厉害。”

28大家听完耶稣这番教导,都很惊奇, 29因为祂教导他们时像位有权柄的人,不像他们的律法教师。

Kurdi Sorani Standard

مەتا 7:1-29

خەڵکی تاوانبار مەکەن

1«خەڵکی تاوانبار مەکەن تاکو خودا تاوانبارتان نەکات، 2چونکە بەو شێوەیەی خەڵک تاوانبار دەکەن خودا تاوانبارتان دەکات، بەو پێوانەیەی ئێوە بۆ خەڵک دەیپێون، خودا بۆتان دەپێوێتەوە.

3«بۆچی سەرنج لە پووشی ناو چاوی براکەت دەدەیت، بەڵام ئاگات لە کاریتەکەی ناو چاوی خۆت نییە؟ 4یان، چۆن بە براکەت دەڵێی: ”ڕێم بدە با پووشەکەی ناو چاوت دەربهێنم،“ لەکاتێکدا کاریتەیەک لەناو چاوی خۆتدایە؟ 5ئەی دووڕوو، یەکەم جار کاریتەکەی ناو چاوی خۆت دەربهێنە، ئینجا باش دەبینیت بۆ دەرهێنانی پووشەکەی ناو چاوی براکەت.

6«شتی پیرۆز مەدەن بە سەگ، مرواریشتان فڕێمەدەنە بەردەمی بەراز، نەوەک پێشێلیان بکەن و هەڵبگەڕێنەوە و پارچەپارچەتان بکەن.

داوا بکەن، بگەڕێن، لە دەرگا بدەن

7«داوا بکەن، پێتان دەدرێت. بگەڕێن، دەدۆزنەوە. لە دەرگا بدەن، لێتان دەکرێتەوە، 8چونکە هەرکەسێک داوا بکات، وەردەگرێت. ئەوەی بگەڕێت، دەدۆزێتەوە. ئەوەش لە دەرگا دەدات، لێی دەکرێتەوە.

9«کێ لە ئێوە ئەگەر کوڕەکەی داوای نانی لێ بکات، بەردی دەداتێ؟ 10یان داوای ماسی لێ بکات، ماری دەداتێ؟ 11جا ئێوە کە خراپن، بزانن شتی باش بدەنە منداڵەکانتان، باوکتان لە ئاسمان چەند زیاتر شتی باش دەداتە ئەوانەی داوای لێدەکەن! 12چۆن دەتانەوێ خەڵکی هەڵسوکەوتتان لەگەڵ بکەن، ئێوەش بەو شێوەیە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکەن، چونکە ئەمەیە پوختەی تەورات و پەیامی پێغەمبەران.

دەرگای تەسک

13«لە دەرگای تەنگەوە بچنە ژوورەوە، چونکە ئەو دەرگایە پانە و ئەو ڕێگایە بەرینە کە بەرەو لەناوچوون دەچێت و زۆرن ئەوانەی پێیدا دەچنە ژوورەوە. 14بەڵام تەسکە دەرگا و تەنگە ئەو ڕێگایەی بەرەو ژیان دەچێت، کەم کەسیش دەیدۆزێتەوە.

ناسین بە بەرهەم

15«ئاگاداری پێغەمبەرانی درۆزن بن کە لە پێستی مەڕدا بۆ لاتان دێن، بەڵام لەناوەوە گورگی دڕندەن. 16بە بەرهەمیان دەیانناسنەوە. ئایا ترێ لە دڕک دەکرێتەوە یان هەنجیر لە چقڵ؟ 17بەم شێوەیە هەموو دارێکی باش بەری باش دەدات، داری خراپیش بەری خراپ. 18داری چاک ناتوانێت بەری خراپ بدات و داری خراپیش ناتوانێت بەری باش بدات. 19هەر دارێک بەری باش نەدات دەبڕدرێتەوە و فڕێدەدرێتە ناو ئاگر. 20کەواتە بە بەرهەمیان دەیانناسنەوە.

شوێنکەوتەی ڕاستەقینە کێیە؟

21«نەک هەرکەسێک پێم بڵێت: ”پەروەردگارم، پەروەردگارم!“ دەچێتە ناو شانشینی ئاسمان، بەڵکو ئەوەی خواستی باوکم ئەنجام دەدات کە لە ئاسمانە. 22لەو ڕۆژەدا7‏:22 لەو ڕۆژەدا: مەبەستی لە ڕۆژی لێپرسینەوەیە.‏، زۆر کەس پێم دەڵێن: ”پەروەردگارم، پەروەردگارم! ئایا بە ناوی تۆوە پەیامی خودامان ڕانەگەیاند، بە ناوی تۆوە ڕۆحی پیسمان دەرنەکرد، بە ناوی تۆوە پەرجووی7‏:22 پەرجوو: موعجیزە.‏ زۆرمان نەکرد؟“ 23ئینجا منیش پێیان ڕادەگەیەنم: ”قەت ئێوەم نەناسیوە. لێم دوور بکەونەوە، ئەی بەدکاران!“

بناغەی پتەو و بناغەی لاواز

24«لەبەر ئەوە هەرکەسێک گوێی لەم وتانەم بێت و پەیڕەوی بکات، وەک پیاوێکی دانا وایە کە خانووەکەی لەسەر بەرد دروستکردبێت. 25باران باری و لافاو هەستا و ڕەشەبا هەڵیکرد و لە خانووەکەی دا، بەڵام نەڕووخا، چونکە لەسەر بەرد دروستکرابوو. 26هەرکەسێکیش گوێی لەم وتانەم بێت و پەیڕەوی نەکات، وەک پیاوێکی گێل وایە خانووەکەی لەسەر لم دروستکردبێت. 27باران باری و لافاو هەستا و ڕەشەبا هەڵیکرد و لەو خانووەی دا و ڕووخاندی، ڕووخاندنەکەشی گەورە بوو.»

28کاتێک عیسا ئەم وتانەی تەواو کرد، خەڵکەکە لە فێرکردنەکەی سەرسام بوون، 29چونکە وەک دەسەڵاتدارێک فێری دەکردن، نەک وەکو مامۆستایانی تەورات.