耶利米书 52 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

耶利米书 52:1-34

犹大的灭亡

1西底迦二十一岁登基,在耶路撒冷执政十一年。他母亲叫哈慕她,是立拿耶利米的女儿。 2西底迦约雅敬一样做耶和华视为恶的事。 3因此,耶和华向耶路撒冷犹大的人发怒,把他们从祂面前赶走。

后来,西底迦背叛了巴比伦王。 4在他执政第九年十月十日,巴比伦尼布甲尼撒率领全军攻打耶路撒冷,在城外扎营,修筑围城的高台。 5城一直被围困到西底迦执政第十一年。 6那年四月九日,城里饥荒非常严重,百姓无粮可吃。 7城被攻破,西底迦和士兵便在夜间穿过御花园,从两城墙中间的门逃往亚拉巴。当时迦勒底人仍四面包围着城。 8迦勒底的军队追赶西底迦,在耶利哥平原追上了他。他的军队都四散而逃。 9迦勒底人擒住西底迦,把他押到哈马利比拉去见巴比伦王。巴比伦王在那里审判他, 10当着他的面杀了他的众子和犹大所有的首领, 11又剜去他的双眼,用铜链锁着他押往巴比伦,将他终生囚在牢里。

12巴比伦尼布甲尼撒执政第十九年五月十日,他的臣仆——护卫长尼布撒拉旦进入耶路撒冷13放火焚烧耶和华的殿、王宫及城内所有的房屋。他烧毁了所有重要建筑。 14他率领的迦勒底的军队拆毁了耶路撒冷四围的城墙。 15护卫长尼布撒拉旦掳去最贫穷的人、城中的余民、投降的人和剩下的技工, 16只留下一些最贫穷的人,让他们照料葡萄园、耕种田地。

17迦勒底人打碎耶和华殿中的铜柱、铜底座和铜海,把铜运往巴比伦18并带走了盆、铲、蜡剪、碗、碟及一切献祭用的铜器。 19护卫长还带走了杯、火鼎、碗、盆、灯台、碟和奠酒的杯等所有金银器皿。 20所罗门王为耶和华的殿所造的两根铜柱、一个铜海、铜海下面的十二头铜牛,以及一些铜底座,用的铜多得无法计算。 21两根铜柱中空,高八米,周长五点三米,铜壁厚四指。 22铜柱有柱冠,柱冠高二点三米,周围装饰着铜网和铜石榴。两根柱子都一样。 23每根铜柱周围装饰着九十六个石榴,网子四周共有一百个石榴。

24护卫长掳走祭司长西莱雅、副祭司长西番亚、三名殿门守卫, 25又从城中掳走一名将领、王的七个亲信、一名负责招兵的书记和六十名平民, 26把他们带到利比拉去见巴比伦王。 27巴比伦王在那里处死了他们。犹大人就这样被掳去,离开了家园。

28以下是尼布甲尼撒掳去的人数:他执政第七年掳去三千零二十三名犹大人; 29执政第十八年,从耶路撒冷掳去八百三十二人; 30执政第二十三年,他的护卫长尼布撒拉旦掳去七百四十五名犹大人。总共四千六百人。

31犹大约雅斤被掳后第三十七年,即巴比伦以未·米罗达元年十二月二十五日,巴比伦王恩待约雅斤,释放了他, 32并好言相待,使他的地位高过被掳到巴比伦的其他各王。 33约雅斤脱去了囚服,终生与巴比伦王一起吃饭。 34在他有生之年,巴比伦王供应他每天的需用,直到他去世。

Kurdi Sorani Standard

یەرمیا 52:1-34

ڕووخاندنی ئۆرشەلیم

1سدقیا گەنجێکی بیست و یەک ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، یازدە ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. دایکی ناوی حەموتەلی کچی یەرمیای خەڵکی لیڤنا بوو. 2ئەمیش لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد، وەک هەموو ئەوەی یەهۆیاقیم کردی. 3لەبەر تووڕەیی یەزدان بوو کە ئەمانە لە ئۆرشەلیم و لە یەهودا ڕوویدا، هەتا ئەوەی لەبەردەم خۆیدا دەریکردن.

ئەوە بوو سدقیا لە پاشای بابل یاخی بوو.

4ئیتر لە دەی مانگی دەی ساڵی نۆیەمی پاشایەتی سدقیا، نەبوخودنەسری پاشای بابل هەموو سوپاکەی بەرەو ئۆرشەلیم جوڵاند و لەوێ ئۆردوگای دامەزراند، لە چواردەوری قوللەی بنیاد نا. 5هەتا ساڵی یازدەیەمی پاشایەتی سدقیا شارەکە لەژێر گەمارۆدا بوو.

6لە نۆی مانگی چواردا قاتوقڕی لە شارەکە هێندە سەخت بوو کە نان نەبوو گەلی خاکەکە بیخۆن. 7ئینجا شوورای شارەکە شکێنرا و هەموو جەنگاوەرەکان بە شەو بە ڕێگای دەروازەکەی نێوان دوو شووراکەی بەرامبەر باخچەی پاشادا هەڵاتن، هەرچەندە بابلییەکان لە چواردەوری شارەکە بوون. بە ڕێگای عەراڤادا52‏:7 عەراڤا: واتا دۆڵی ڕووباری ئوردون.‏ هەڵاتن، 8بەڵام سوپای بابلییەکان بەدوای سدقیای پاشا کەوتن، لە دەشتی ئەریحا پێی گەیشتن، هەموو سوپاکەی پەرتەوازە بوو، 9جا پاشایان بە دیل گرت.

بردیانە لای پاشای بابل لە ڕیڤلە، لە خاکی حەمات، ئەویش دادگایی کرد. 10هەر لە ڕیڤلە پاشای بابل کوڕەکانی سدقیای لەبەرچاوی باوکیان کوشت، ئینجا هەموو پیاوماقوڵانی یەهوداشی لەناوبرد. 11پاشان هەردوو چاوی سدقیای دەرهێنا، بە زنجیری بڕۆنز کۆتی کرد، بردی بۆ بابل و هەتا ڕۆژی مردنی لە بەندیخانە بەندی کرد.

12لە دەی مانگی پێنجی ساڵی نۆزدەیەمی نەبوخودنەسری پاشای بابل، نەبوزەرەدانی فەرماندەی پاسەوانانی پاشا، ئەوەی خزمەتی پاشای بابلی دەکرد، هاتە ئۆرشەلیم. 13پەرستگای یەزدان و کۆشکی پاشا و هەموو ماڵەکانی ئۆرشەلیم و هەموو تەلارە گرنگەکانی سووتاند. 14شووراکانی چواردەوری ئۆرشەلیمیش لەلایەن سوپای بابلییەکانەوە ڕووخێنران، ئەوانەی لەگەڵ فەرماندەی پاسەوانانی پاشا بوون. 15جا لە ڕەشوڕووتی گەل و پاشماوەی گەلیش ئەوانەی لە شارەکەدا مابوونەوە و ئەوانەی بۆ لای پاشای بابل هەڵاتبوون لەگەڵ پاشماوەی وەستاکان، نەبوزەرەدانی فەرماندەی پاسەوانانی پاشا ڕاپێچی کردن. 16بەڵام نەبوزەرەدانی فەرماندەی پاسەوانانی پاشا هەندێک لە خەڵکی ڕەشوڕووتی لە خاکەکە هێشتەوە بۆ کارکردن لە ڕەزەمێو و کێڵگەکان.

17کۆڵەکە بڕۆنزییەکان و عەرەبانەکانی ئاوگواستنەوە و حەوزە بڕۆنزییەکە کە لە پەرستگای یەزدان بوون، بابلییەکان پارچەپارچەیان کردن، هەموو بڕۆنزەکەشیان بۆ بابل بارکرد، 18هەروەها مەنجەڵ و خاکەناز، مەقەست، تاس52‏:18 کاهین ئەم تاسانەی بۆ پرژاندنی خوێنی قوربانی بەکاردەهێنا، وەک هێمایەک بۆ کەفارەتی گوناهەکانی خەڵک. بڕوانە دەرچوون 29‏:20 و زەکەریا 9‏:15؛ 14‏:20 و عیبرانییەکان 9‏:13‏.‏، قاپەکان و هەموو ئەو قاپوقاچاغە بڕۆنزانەی لە خزمەتی پەرستگا بەکاردەهات. 19فەرماندەی پاسەوانانی پاشا تەشت و بخووردان، تاس، مەنجەڵ، چرادان، چەمچە و پەرداخەکانی برد. هەموو ئەوەی کە بە زێڕ و زیو دروستکرابوو بردی.

20بڕۆنزی دوو کۆڵەکەکە و حەوزەکە و دوازدە گاکان کە لەژێر عەرەبانەکانی ئاو گواستنەوەدا بوون، ئەوەی سلێمانی پاشا بۆ پەرستگای یەزدان دروستی کردبوون، لە کێش نەدەهات. 21هەر کۆڵەکەیەک هەژدە باڵ52‏:21 هەژدە باڵ: نزیکەی 8,1 مەتر.‏ درێژییەکەی بوو، چێوەکەی دوازدە باڵ52‏:21 دوازدە باڵ: نزیکەی 5,4 مەتر.‏ بوو، ئەستووریشی چوار پەنجە بوو، کلۆر بوو. 22تاجێکی بڕۆنز لەسەر کۆڵەکەکە بوو، بەرزی تاجەکە پێنج باڵ52‏:22 پێنج باڵ: نزیکەی 2,3 مەتر.‏ بوو، کەتیبە و هەنارەکانیش لەسەر تاجەکە و لە چواردەوری هەمووی لە بڕۆنز بوون. بۆ هەر یەکێک لە کۆڵەکەکان هەمان شت هەبوو لەگەڵ هەنارەکان. 23نەوەد و شەش دانە هەنار لە دەوری هەر ستوونێک هەبوو، سەرجەمی هەنارەکان لەسەر هەر کەتیبەیەک لە چواردەوریدا سەد دانە بوون.

24فەرماندەکەی پاسەوانانی پاشا سەرایای سەرۆک کاهین و سەفەنیای کاهینی دووەم و سێ دەرگاوانەکەی گرت. 25لە شارەکەش ئەو ئەفسەرەی گرت کە لێپرسراوی جەنگاوەرەکان بوو، حەوت ڕاوێژکاری پاشاشی گرت. هەروەها خامەی نهێنی52‏:25 ڕازپۆشێکی تایبەت بوو بە ناونووسینی پیاوانی ئیسرائیل بۆ سەربازی.‏ سوپاسالاری گرت ئەوەی بەرپرسی بە سەربازکردن بوو، لەگەڵ شەست پیاو کە لە شارەکە بەرچاو کەوتن. 26نەبوزەرەدانی فەرماندەی پاسەوانانی پاشا ئەوانەی بردە ڕیڤلە بۆ لای پاشای بابل. 27پاشای بابلیش لە ڕیڤلە لە خاکی حەمات کوشتنی.

ئینجا یەهودا لە خاکەکەی خۆی ڕاپێچ کرا. 28ئەمانە ئەو خەڵکە بوون کە نەبوخودنەسر ڕاپێچی کرد:

لە ساڵی حەوتەم،

سێ هەزار و بیست و سێ جولەکە؛

29لە ساڵی هەژدەمینی نەبوخودنەسریش،

هەشت سەد و سی و دوو کەس لە ئۆرشەلیم ڕاپێچ کران؛

30ئینجا لە ساڵی بیست و سێیەمی نەبوخودنەسر،

نەبوزەرەدانی فەرماندەی پاسەوانانی پاشا حەوت سەد و چل و پێنج جولەکەی ڕاپێچ کرد.

سەرجەمیان چوار هەزار و شەش سەد کەس بوون.

بەڕەڵاکردنی یەهۆیاکین

31لە ساڵی سی و حەوتەمینی ڕاپێچکردنی یەهۆیاکین، ئەڤیل مەرۆدەخ بوو بە پاشای بابل. هەر لەو ساڵە لە بیست و پێنجی مانگی دوازدە یەهۆیاکینی پاشای یەهودای لە زیندان ئازاد کرد و هێنایە دەرەوە. 32بە باشی قسەی لەگەڵ کرد و کورسییەکەی لە سەرووی کورسی ئەو پاشایانەوە دانا کە لە بابل لەگەڵی بوون. 33ئیتر یەهۆیاکین بەرگی زیندانییەکەی گۆڕی و بە درێژایی ماوەی ژیانی بەردەوام لەسەر خوانی پاشا نانی دەخوارد. 34بە درێژایی ئەو ماوەیەی ژیانی ڕۆژ بە ڕۆژ بژێوی ڕۆژانەی لەلایەن پاشای بابلەوە پێدەدرا، هەتا ڕۆژی مردنی.