约翰福音 5 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

约翰福音 5:1-47

耶稣在毕士大池边治病

1这事以后,犹太人的一个节期到了,耶稣便上耶路撒冷2耶路撒冷靠近羊门的地方有一个水池,希伯来话叫毕士大,池边有五条走廊, 3里面躺着瞎眼的、瘸腿的、瘫痪的等许多病人。 4他们都在等候天使来搅动池水。水动时,第一个下去的,无论患什么病都会痊愈。5:4 有些经卷无“他们都在等候天使来搅动池水。水动时,第一个下去的,无论患了什么病都会痊愈。”

5那里有一个人病了三十八年。 6耶稣看他躺着,知道他病了很久,就问他:“你想痊愈吗?”

7那人回答说:“先生,水动的时候,没有人把我放进池子里,我要下去的时候,别人总是先我一步。”

8耶稣对他说:“起来,拿起你的垫子走吧!”

9那人立刻痊愈了,拿起垫子开始行走。那天正好是安息日, 10犹太人便对那人说:“今天是安息日,你不可拿着垫子走路。”

11他说:“那位医好我的叫我拿起垫子走。”

12他们问他:“叫你拿起垫子走的人是谁?”

13那人不知道是谁,因为那里人多,耶稣已经躲开了。

14后来,耶稣在圣殿里遇见他,对他说:“现在你已经完全好了,别再犯罪了,免得你遭遇更不幸的事。”

15那人便去告诉犹太人医好他的是耶稣。 16因为耶稣在安息日给人治病,犹太人开始迫害祂。 17耶稣对他们说:“我父一直在工作,我也一直在工作。”

18犹太人听了,更想杀祂,因祂不但违犯了安息日的规矩,还称上帝为父,把自己看作与上帝平等。

圣子的权柄

19耶稣说:“我实实在在地告诉你们,子凭自己什么都不能做,唯有看见父做什么,子才做什么。无论父做什么,子也照样做。 20父因为爱子,便把自己的一切作为给祂看,而且还要把比这些更大的作为给祂看,叫你们惊奇。 21父如何使死人复活、赐生命给他们,子也照样想赐生命给谁,就赐给谁。 22父不审判人,祂将审判的事全交给子, 23叫人尊敬子如同尊敬父。不尊敬子的,就是不尊敬差子来的父。

24“我实实在在地告诉你们,谁听从我的话,又信差我来的那位,谁就有永生,不被定罪,已经出死入生了。 25我实实在在地告诉你们,时候快到了,现在就是,死人将听见上帝儿子的声音,听见的将存活。 26因为正如父自己是生命的源头,祂也同样让子作生命的源头, 27又把审判的权柄交给祂,因为祂是人子。 28你们不要因此而惊奇,时候一到,一切在坟墓里的死人都要听见上帝儿子的声音, 29他们都要从坟墓里出来。行善的人复活后得永生,作恶的人复活后被定罪。”

见证耶稣

30耶稣继续说:“我凭自己不能做什么,我按父上帝的旨意审判,我的审判是公平的;因为我不是按自己的旨意行,而是按差我来者的旨意行。

31“如果我为自己做见证,我的见证是无效的。 32然而,有别的人给我做见证,我知道他为我做的见证是真实的。 33你们曾派人到约翰那里,他为真理做过见证。 34其实我并不需要人的见证,我之所以提起这些事是为了使你们得救。 35约翰是一盏点亮的明灯,你们情愿暂时享受他的光。 36但是我有比约翰更大的见证,因为父交待我去完成的工作,就是我现在所做的工作,证明我是父差来的。 37差我来的父曾亲自为我做过见证。你们从未听过祂的声音,从未见过祂, 38心里也没有祂的道,因为你们不信祂所差来的那位。 39你们研读圣经,以为从圣经中可以得到永生。其实为我做见证的正是这圣经, 40但你们却不肯到我这里来得生命。

41“我不接受人所给予的荣耀, 42我知道你们没有爱上帝的心。 43我奉我父的名来,你们不接受我;若有人奉自己的名来,你们却接受他。 44你们喜欢互相恭维,却不追求从独一上帝来的荣耀,怎能信我呢? 45不要以为我会在父面前控告你们,其实控告你们的是你们一直信赖的摩西46你们若信摩西,就应该信我,因为他的书里也提到我。 47如果你们连他写的都不信,又怎能信我的话呢?”

Kurdi Sorani Standard

یۆحەنا 5:1-47

چاککردنەوەی نەخۆشێک لەلای حەوزی بێت‌حەسدا

1پاش ماوەیەک لە کاتی جەژنێکی جولەکەدا، عیسا چوو بۆ ئۆرشەلیم. 2لە ئۆرشەلیم لەلای دەروازەی مەڕ حەوزێک هەبوو بە عیبری پێیان دەگوت بێت‌حەسدا، بە دەوریدا پێنج ڕێڕەوی سەر داپۆشراو هەبوو کە هەردوو لایان بە کۆڵەکە گیرابوون. 3لەوێ خەڵکێکی زۆر ڕاکشابوون، نەخۆش و کوێر و شەل و گۆج، [چاوەڕێی جوڵانی ئاوەکە بوون، 4چونکە هەندێک جار فریشتەیەکی یەزدان دادەبەزی بۆ ناو حەوزەکە و ئاوەکەی دەجوڵاند، جا ئەوەی یەکەم کەس دەچووە ناو حەوزەکەوە، هەر نەخۆشییەکی هەبووایە چاک دەبووەوە.] 5کابرایەک لەوێ بوو کە سی و هەشت ساڵ نەخۆش بوو. 6کاتێک عیسا ئەم کابرایەی بینی پاڵکەوتووە و زانی ماوەیەکی زۆرە وایە، پێی فەرموو: «دەتەوێ چاکبیتەوە؟»

7نەخۆشەکە وەڵامی دایەوە: «گەورەم، کاتێک ئاوەکە دەجوڵێت، کەسم نییە بمخاتە ناو حەوزەکەوە. هەروەها کاتێکیش هەوڵ دەدەم بڕۆم، یەکێکی دیکە پێش من دەچێتە ناوی.»

8عیساش پێی فەرموو: «هەستە! نوێنەکەت هەڵگرە و بڕۆ!» 9دەستبەجێ کابرا چاک بووەوە، نوێنەکەی هەڵگرت و ڕۆیشت.

ئەو ڕۆژەش شەممە بوو، 10لەبەر ئەوە ڕابەرانی جولەکە بە کابرای چاکبووەوەیان گوت: «شەممەیە و دروست نییە نوێنەکەت هەڵگریت.»

11کابرا وەڵامی دانەوە: «ئەوەی چاکیکردمەوە پێی فەرمووم: ”نوێنەکەت هەڵگرە و بڕۆ.“»

12لێیان پرسی: «ئەو پیاوە کێیە کە پێی گوتی: ”هەڵیبگرە و بڕۆ“؟»

13بەڵام کابرای چاک بووەوە نەیدەزانی کێیە، چونکە عیسا لەناو ئەو خەڵکەی لەوێ بوون بە نهێنی دوور کەوتەوە.

14دوای ئەوە عیسا ئەوی لە پەرستگا بینییەوە و پێی فەرموو: «ئەوەتا چاکبوویتەوە. ئیتر گوناه مەکە، نەوەک خراپترت بەسەربێت.» 15کابراش چوو و بە ڕابەرانی جولەکەی گوت کە عیسا بووە چاکیکردووەتەوە.

دەسەڵاتی مەسیح

16لەبەر ئەوەی کە عیسا ئەم کارانەی لە ڕۆژی شەممەدا دەکرد، ڕابەرانی جولەکە دەستیان کرد بە چەوساندنەوەی. 17بەڵام عیسا لە بەرامبەردا فەرمووی: «هەتا ئێستا باوکم کار دەکات، منیش کار دەکەم.» 18لەبەر ئەم هۆیە جولەکەکان زیاتر هەوڵیان دەدا بیکوژن، چونکە تەنها شەممەی نەدەشکاند5‏:18 یەکێک لە ڕاسپاردە گرنگەکانی جولەکە ئەوەیە کە لە ڕۆژی شەممە کردنی هەموو کارێک قەدەغەیە.‏، بەڵکو دەیگوت کە خودا باوکیەتی، خۆی لەگەڵ خودا یەکسان دەکرد.

19لەبەر ئەوە عیسا وەڵامی دانەوە: «ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: کوڕەکە ناتوانێت لە خۆیەوە هیچ شتێک بکات ئەوە نەبێت کە دەیبینێت باوک دەیکات، چونکە هەرچی باوک دەیکات، کوڕەکەش دەیکات. 20باوک کوڕی خۆی خۆشدەوێت و هەموو ئەوەی پیشان دەدات کە دەیکات، کاری لەمانەش مەزنتری پیشان دەدات، تاکو سەرسام بن. 21وەک چۆن باوک مردووان هەڵدەستێنێتەوە و زیندوو دەکاتەوە، کوڕەکەش ئەوەی بیەوێت زیندووی دەکاتەوە. 22هەروەها باوک کەس حوکم نادات، بەڵکو هەموو حوکمدانی داوەتە دەست کوڕەکە، 23تاکو هەموو ڕێزی کوڕەکە بگرن وەک چۆن ڕێزی باوک دەگرن. ئەوەی ڕێزی کوڕەکە نەگرێ، ڕێزی باوکیش ناگرێ کە ناردوویەتی.

لە مردنەوە بەرەو ژیان

24«ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی گوێ لە وشەکەم بگرێت و باوەڕ بهێنێت بەوەی ناردوومی ژیانی هەتاهەتایی دەبێت و حوکم نادرێت، بەڵکو لە مردنەوە بۆ ژیان گواستراوەتەوە. 25ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: کاتێک دێت کە ئێستایە، کاتێک مردووان دەنگی کوڕی خودا دەبیستن، گوێگرانیش زیندوو دەبنەوە، 26چونکە وەک باوک ژیانی لە خۆیدا هەیە، بە کوڕەکەشی داوە ژیانی لە خۆیدا هەبێت.5‏:26 ژیانی لە خۆیدا هەیە: خۆی سەرچاوەی ژیانی خۆیەتی.‏ 27دەسەڵاتی حوکمدانیشی داوەتێ، چونکە ئەو کوڕی مرۆڤە.

28«لەمە سەرسام مەبن، چونکە کاتێک دێت هەموو ئەوانەی لەناو گۆڕدان دەنگی دەبیستن و 29دێنە دەرەوە، ئەوانەی کرداری چاکیان کردووە هەڵدەستنەوە بۆ ئەوەی بژین، بەڵام ئەوانەی کرداری خراپیان کردووە هەڵدەستنەوە بۆ ئەوەی حوکم بدرێن. 30لە خۆمەوە ناتوانم هیچ بکەم. وەک دەبیستم حوکم دەدەم، حوکمدانەکەشم دادپەروەرانەیە، چونکە داوای خواستی خۆم ناکەم، بەڵکو خواستی ئەوەی ناردوومی.

شایەتی باوک بۆ کوڕی خۆی

31«ئەگەر خۆم شایەتی بۆ خۆم بدەم شایەتییەکەم ڕاست نییە. 32یەکێکی دیکە شایەتیم بۆ دەدات، منیش دەزانم ئەو شایەتییەی بۆ منی دەدات ڕاستە.

33«نێردراوتان ناردە لای یەحیا، ئەویش شایەتی بۆ ڕاستی دا. 34من شایەتی مرۆڤ وەرناگرم، ئەمانەش دەڵێم تاکو ئێوە ڕزگاربن. 35ئەو چرایەکی هەڵگیرساو و بریسکەدار بوو، دەتانویست ماوەیەک بە ڕووناکییەکەی دڵخۆش بن.

36«بەڵام من شایەتییەکم هەیە لەوەی یەحیا گرنگترە، چونکە ئەو کارانەی باوکم پێیداوم تەواوی بکەم، ئەم کارانە خۆیان شایەتیم بۆ دەدەن کە باوکم منی ناردووە. 37باوکیشم کە ناردوومی، خۆی شایەتیم بۆ دەدات. ئێوە هەرگیز دەنگیتان نەبیستووە و ڕواڵەتیتان نەبینیوە، 38فەرمایشتەکەشی لە دڵی ئێوەدا نامێنێتەوە، چونکە ئەوەی ئەو ناردوویەتی ئێوە باوەڕی پێ ناکەن. 39نووسراوە پیرۆزەکان5‏:39 پەیمانی کۆن.‏ دەپشکنن، چونکە وا دەزانن ژیانی هەتاهەتایی بۆ ئێوە تێدایە. ئەم نووسراوانەش شایەتیم بۆ دەدەن، 40بەڵام ناتانەوێ بێنە لام تاکو ژیانتان هەبێت.

41«من شکۆ لە خەڵک وەرناگرم. 42بەڵام ئێوەم ناسی کە خۆشەویستی خوداتان لە دڵدا نییە. 43بە ناوی باوکمەوە هاتووم، پێشوازیم لێ ناکەن، بەڵام ئەگەر یەکێکی دیکە بە ناوی خۆیەوە بێت، پێشوازی لێدەکەن. 44چۆن دەتوانن باوەڕ بهێنن ئەگەر شکۆمەندی لە یەکتری وەربگرن و داوای ئەو شکۆمەندییە نەکەن کە لە تاکە خوداوەیە؟

45«وا مەزانن من لەلای باوک سکاڵاتان لێ دەکەم. یەکێک هەیە سکاڵاتان لێ بکات، کە موسایە، ئەوەی هیواتان پێیەتی. 46ئەگەر باوەڕتان بە موسا بکردایە، باوەڕتان بە منیش دەکرد، چونکە لەبارەی منەوە نووسیویەتی. 47ئەگەر باوەڕیش بە نووسراوی ئەو نەکەن، چۆن باوەڕ بە وتەکانی من دەکەن؟»