约伯记 21 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

约伯记 21:1-34

约伯的回答

1约伯回答说:

2“你们仔细听我说,

便是给我的慰藉。

3请容忍我把话说完,

之后任凭你们嘲笑。

4我岂是向人抱怨?

我有理由不耐烦。

5你们看到我会大吃一惊,

吓得用手掩口。

6我一想到自己,就心惊胆战,

浑身发抖。

7为何恶人活着,得享长寿,

势力强大?

8他们的儿孙围绕膝前,

他们得见后代茁壮成长。

9他们家中平安无惧,

他们不被上帝杖打。

10他们的公牛繁殖力强,

他们的母牛从不掉胎。

11他们让孩童像羊群一样走到户外,

尽情地欢跳。

12他们伴着铃鼓和竖琴歌唱,

在笛声中欢喜不已。

13他们一生幸福,

安然下到阴间。

14他们对上帝说,‘离开我们,

我们不想学习你的道。

15全能者是谁,竟要我们事奉祂?

向祂祷告有何益处?’

16看啊,他们的幸福不在他们手中;

因此,我决不苟同他们的想法。

17“恶人的灯何曾熄灭?

灾难何曾临到他们?

上帝何曾发怒使他们受苦?

18他们何曾像风中的碎秸,

像被暴风卷去的糠秕?

19你们说上帝会把惩罚留给他们的儿女,

我认为不如报应在他们本人身上,

让他们亲自领教。

20愿他们亲眼看见自己灭亡。

愿他们喝下全能者的烈怒。

21因为他们的岁月一旦度尽,

又怎会关心身后的家人?

22“上帝既审判身居高位者,

谁还能传授知识给祂?

23有人至死仍充满活力,

尽享平靖安逸。

24他营养充足,

骨骼健壮。

25有人至死心中苦痛,

从未尝过幸福的滋味。

26二者都埋入尘土,

被蛆虫覆盖。

27我知道你们的想法,

并那些冤枉我的诡计。

28你们问,‘权贵的房子如今何在?

恶人住的帐篷今在何方?’

29难道你们没有问过旅客,

不接受他们的说法?

30就是恶人在灾难之日得到幸免,

在上帝发怒之日得以逃脱。

31谁会当面斥责他们的恶行,

因其所作所为而报应他们?

32他们被抬入坟墓后,

还有人看守墓地。

33他们在谷中的沃土安息,

送葬的人前呼后拥,不计其数。

34你们的空谈怎能安慰我?

你们的回答纯属荒谬。”

Kurdi Sorani Standard

ئەیوب 21:1-34

قسەی حەوتەمی ئەیوب

1ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:

2«بە گوێگرتن گوێ لە قسەکانم بگرن؛

با ئەمە ببێتە دڵنەواییتان.

3بەرگەم بگرن کە قسە دەکەم و

پاش قسەکانم گاڵتە بکەن.

4«ئایا من سکاڵاکەم لە مرۆڤە؟

بۆچی ئارامیم لێ نەبڕێت؟

5ڕووم لێ بکەن، واقتان وڕبمێنێت و

دەست بخەنە سەر دەمتان.

6کاتێک بەبیرم دێتەوە دەتۆقم؛

موچڕکە بە لەشمدا دێت.

7بۆچی بەدکاران دەژین و پیر دەبن،

هەروەها بە هێزەوە زاڵ دەبن؟

8نەوەیان لەبەردەمیان لەگەڵیان ڕاوەستاوە،

وەچەیان لەبەرچاویانە.

9ماڵەکانیان لە ترس دڵنیایە؛

کوتەکی خودا بەسەریانەوە نییە.

10گایەکەیان دەپەڕێت و هەڵە ناکات؛

مانگاکەیان ئاوس دەبێت و لە باری ناچێت.

11منداڵەکانیان وەک مەڕ بەڕەڵا دەکرێن؛

شیرەخۆرەکانیان سەما دەکەن.

12دەف و قیسارە بەدەستەوە دەگرن؛

بە دەنگی دووزەلە دڵخۆش دەبن.

13ڕۆژگاریان بە خێروخۆشی بەسەردەبەن و

بە ئارامییەوە بۆ ناو جیهانی مردووان شۆڕ دەبنەوە.

14لەگەڵ ئەوەشدا بە خودا دەڵێن: ”لێمان دوور بکەوە!

دڵخۆش نابین بە ناسینی ڕێگاکانت.

15توانادارەکە کێیە هەتا خزمەتی بکەین؟

سوودی چی دەبینین کە لێی بپاڕێینەوە؟“

16بەڵام خێروخۆشییان لە دەستی خۆیان نییە،

با ڕاوێژی بەدکاران لێم دوور بێت.

17«چەند کەم چرای بەدکاران دەکوژێتەوە و

کارەساتیان بەسەردێت،

یان خودا لە تووڕەیی خۆیدا ئازاری کردووە بە بەشیان؟

18یان وەک کا بن لەبەردەم با و

وەک ئەو سەرکۆزەرەی ڕەشەبا بردوویەتی؟

19دەگوترێت: ”خودا تاوانی بەدکاران بۆ کوڕەکانیان هەڵدەگرێت.“

با سزای گیانی خۆیان بدات تاوەکو بزانن!

20با چاوەکانیان لەناوچوونەکەیان ببینن،

لە جامی تووڕەیی خودای هەرە بەتوانا بخۆنەوە،

21چونکە لەدوای ئەوان، کە ژمارەی مانگەکانیان تەواو دەبێت،

ئایا گوێ بە کەسوکاریان دەدەن؟

22«ئایا خودا فێری زانین دەکرێت،

ئەو کە دادوەری پایەدارەکان دەکات؟

23کەسانێک هەن لەوپەڕی تەندروستیدا دەمرن،

کاتێک بە تەواوی دڵنیا و ئارامن،

24لەشیان ساغن و

مۆخی ناو ئێسکەکانیان هێشتا تەڕە.

25کەسانێکی دیکەش بە پەژارەوە دەمرن و

تامی خێروخۆشییان نەکردووە.

26هەردووکیان پێکەوە لەناو گڵ ڕادەکشێن و

کرم دایاندەپۆشێت.

27«بیرکردنەوەی ئێوە باش دەزانم و

ئەو پیلانانەی بۆ ستەملێکردنم داتانناوە،

28چونکە دەڵێن: ”کوا ماڵی گەورە پیاوەکە؟

کوا چادری نشینگەی خراپەکاران؟“

29ئایا پرسیارتان لە ڕێبواران نەکردووە و

سەرنجتان نەداوەتە هەواڵەکانیان؟

30بەدکار لە ڕۆژی کارەسات هەڵدێت،

ئایا لە ڕۆژی تووڕەیی دەرباز دەبێت؟

31کێ بەرەو ڕوو لەسەر ڕەفتارەکەی سەرزەنشتی دەکات؟

کێ سزای دەدات لەسەر ئەوەی کردوویەتی؟

32ئەو بەرەو گۆڕەکان دەبردرێت و

لەسەر گۆڕستان شەوارە دەگرێت.

33قوڕی دۆڵەکە شیرینە بۆ ئەو؛

هەموو مرۆڤ بەدوایەوە دەڕۆن و

لەپێشیشیەوە بەبێ ژمارە.

34«ئیتر چۆن بە قسەی پڕوپووچ دڵنەواییم دەدەنەوە؟

لە وەڵامەکانتان تەنها بێوەفایی دەبینم!»